
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌ف و ئاشتی خوازی كوردستان
هونه‌رمه‌ندانی نیشتمان په‌روه‌ر
لای هه‌موان ئاشكرایه كه هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر شانۆی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، به سیمایه‌كی دیموكراتی و ئارام و ته‌ناهییه‌وه خۆی داوه‌ته ناساندن، هه‌ر ئه‌م به‌رقه‌رار بوونه‌ی ئاشتی و ئارامی و ئاسایشه‌ش له هه‌رێمی كوردستان وای كردووه له دوورترین ووڵاتانی جیهانه‌وه بێن و په‌یوه‌ندییه دبلۆماسیه‌كانی خۆیانی لی دابمه‌زرێنن و په‌یتا په‌یتا به ده‌یان كۆمپانیای جیهانی ڕوو له‌م هه‌رێمه بكه‌ن، بێگومان نه‌یاران و ناحه‌زانی كوردستان، ئه‌م ئارامی و ته‌ناهییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ره‌ِشه‌یه‌ك له سه‌ر خۆیان ده‌زانن و مه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان به‌و گه‌شه‌كردنه ئابووری و ئاوه‌دانییه‌وه ببێته كیانێك و و جارێكی دی له توانایاندا نابی بیخه‌نه‌وه ژێر ڕكێفی داگیركه‌رانه‌ی خۆیانه‌وه، هه‌ر بۆیه ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان هه‌رچی له توانیاندا بی له پیلانی ژه‌هراوی له هه‌مبه‌ر كوردستان و گه‌له‌كه‌ی درێخی ناكه‌ن و توانا ماددی و هه‌واڵگرییه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنی ئه‌م ئاسایش و ئارمییه‌ی كه له هه‌ریمی كوردستاندا به‌رقه‌راره،
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به ئه‌مه‌كی كوردستان،
تێكدانی باری ئاسایش و ئارامی له‌م نیمچه‌كیانه سیاسییه‌ی كوردستان، جگه له قازانج گه‌یاندن به نه‌یاران و داخ له دڵان و ناحه‌زانی كوردستان، هیچ سوودێك به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و كاروانی ئاوه‌دانی ناگه‌یه‌نی، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی له ده‌سدانی تێكڕای ئه‌و ده‌سكه‌وته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه به خوێن و ڕه‌نجی بێشوماری ده‌یان ساڵه‌ی ڕۆڵه دڵسۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان هاتۆته دی،
ئه‌ی گه‌نجانی دڵسۆز و به ئه‌مه‌كی كوردستان:
ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان به‌وپه‌ڕی ئارامی و خۆشه‌ویستییه‌وه، به هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ڕاده‌گه‌ێنین، چه‌ند دژی هه‌موو دیارده‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی و بێدادی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كین كه له سه‌رجه‌م جومگه‌كانی كارگێڕی حكوومی و حزبی و مه‌ده‌نییه‌كاندا هه‌ستی پی ده‌كری، هێنده‌ش له گه‌ڵ داخوازییه ڕه‌واكانی گه‌له كه‌مانین كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و شارستانیانه‌بێت، خۆپیشاندان مافێكی ره‌ِوای هه‌ر تاكێكی ئه‌م گه‌له تێكۆشه‌ره‌یه و یه‌كێكه له پرنیسپه دیموكراتییه‌كان، بۆیه به‌ناوی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه‌وه، داوا له سه‌رجه‌م ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و له تێكڕای هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه چۆن ڕۆڵی دڵسۆزانه‌یان له بواره جیاجیاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا هه‌بووه، واش دڵسۆزانه ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بی له هێوركردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران كه خۆیان له گیانی توند و تیژی و هه‌ڵچوونی مه‌ترسیدار بپارێزن و هه‌موو داواكاریه‌كانی خه‌ڵك ئاراسته‌ی ده‌زگا شه‌رعیه‌كانی كوردستان بكه‌ن كه ئه‌وانیش په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه ئه‌ركێكی نیشتمانیی هه‌موو تاكێكی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه كه كوردستان به‌ره‌و ئاكارێكی نیگه‌تیڤانه نه‌چی، وه داوا له سه‌رجه‌م دڵسۆزانی ناو ده‌زگا حكومیی و حیزبی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌رپرسانه ڕه‌فتار له گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانی خۆیان بكه‌ن، له كاتێكدا به خوێن گه‌رمییه‌وه دوای ئاوه‌دانی وخزمه‌تگوزاری زیاتر له حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، دووباره ده‌یڵێنه‌وه هێور كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئه‌ركێكی پیرۆزه و له ئه‌ستۆی هه‌ر تاكێكی به ئه‌مه‌كی كوردستانه،
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
