
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری کۆڵنه‌ده‌ری کوردستان
ئه‌ی گه‌نجانی بنیادنه‌ری داهاتووی کوردستان
ئێمه وەکو کۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه و تێکوشه‌ری دێرینی شیوعی به توندی ئه‌و دیارده توند‌و تیژیانه مه‌حکوم دەکه‌ین که له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له کوردستان هاتنه پێشه‌وه.دیارده‌ی توند‌و تیژی دوورمان ده‌خاته‌وه له‌و ئامانجانه‌ی که ئه‌مڕۆ بۆته خواستی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان که خۆی له په‌ره‌پێدانی ئازادييه‌کان‌و بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و ده‌سته‌به‌رکردنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵايه‌تی ده‌بینێته‌وه.له کاتێکدا داوا له ڕۆله‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه دوور له توندوتیژی چالاکیه‌کانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئامانجه‌کانیان ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ها وشیاربن و لێنه‌گه‌رێن هیچ که‌س و لایه‌نێك ئه‌م چالاکيانه‌ی ئێوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کار بێنێت یان له ڕێگای گۆڕینی ئاراستەکە بۆ کرداری توند‌و تیژی سیمای ئه‌م تێکۆشانه ڕه‌وایه‌تان بشێوێنی.هاوکات وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپێشاندەران به به‌كارهێنانی هێز و شێوازی ناڕه‌وا، به‌تايبه‌تی وەڵامدانه‌وه‌يان به فيشه‌ك، له‌لايه‌ن هه‌رده‌زگايه‌ك‌و له ژێر هه‌رپاساوێکدا بێت مه‌حکوم ده‌که‌ین چونکە ئەم جۆرە ڕەفتارانە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی گشتی، پێویسته داواکاری گشتی‌و دادگای سه‌ربه‌خۆ تاکه لايه‌نبێت که بتوانێ به‌ئه‌رکی لێکۆلينه‌وه له‌و تاوانانه هه‌ستێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له ڕوداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و رۆژی 17-2-2011 به تایبه‌تی ياسايان پێشێلکردوه بدرێنه دادگا، نه‌وەك دەسه‌ڵاتی ڕاپه‌راندن که تا ئه‌مرۆش حزبایەتی تەسك به‌رێوه‌ی ده‌بات.
به‌رێزان له پارته سياسيه‌کانی کوردستان
ئێمه پێمان وایه مه‌ترسيه ڕاسته‌قينه‌کان لە سه‌ر ئه‌زموونی گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستاندا، که لە ئه‌نجامی خه‌بات‌و قوربانیدانی ڕۆڵه هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێشه‌کان هاتوه‌ته کايه‌وه، ئەو که‌مووکوڕیانەیە کە له خودی ئه‌زموونه‌که‌دایه .بۆيه به پێويستی ده‌زانين، بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌يرانی حکومڕانی له هه‌رێمه‌که‌مان و پاراستنی ئه‌زموونه‌کمان‌و ده‌ستکه‌وته‌کان‌و په‌ره‌پێدانيان، دەسه‌ڵات هه‌نگاوی جدی بهاوێژێت به ئاراسته‌ی دابين‌کردنی شه‌راکه‌تی هه‌موو لايه‌نه سياسيه‌کان به ئۆپۆزيسيۆنیشه‌وه، له داڕشتنی بڕياره ستراتیژی‌و چاره‌نووس سازه‌کان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دەتوانرێت به‌ياسا ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سياسيه‌کان له کوردستان پێکبهێنرێت که بڕياره‌کانی به کۆی ده‌نگ مولزه‌مبێت بۆ جێبه‌جێکردن له رێگای ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن و یاسادانانه‌وه.ئه‌رکی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دانانی پلانبێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌وگرفته‌کانی سياسي له هه‌رێمی کوردستاندا، که خۆی ده‌بينێته‌وه له قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و بازار و ده‌زگای ئيداری و ئه‌منی و سه‌ربازی له‌لايه‌ن دوو حزب‌و چەند بنه‌ماڵه‌یەکی ناو ئەم حزبانە، کە لەلایەك رێگری دەکات له پێشخستنی ئازادی تاك و ئازادیەگشتيه‌کان، وێڕای زاڵبوونی سیسته‌می حوکمی سه‌رۆکايه‌تی دەسەڵات فراوان و تاکه حزبی، لەلایەکیش بووەتە هۆی تەشەنەسەندنی گه‌نده‌ڵی سياسی و دارایی به‌تێوەگلانی سه‌رانێك له‌نێو ده‌سه‌ڵاتدا.
کێشەی ناعه‌داله‌تی له دابه‌شکردنی داهاتی ووڵات هۆکاری سەرەکیە بۆ بوونی که‌مينه‌يه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌روه‌ت وسامانێکی يه‌گجار زۆره‌وه به تايبه‌ت له نێو سه‌رانی ده‌سه‌ڵات، له‌به‌رامبه‌ردا زۆرينه‌ی خه‌ڵك بێبه‌شن له پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان .
یەکێك لەهەرە گرنگترین کێشەکانی ئەزمونی کوردستانەکەمان شاردنه‌وه‌ی چه‌ندایه‌تی و چۆنێتی وه‌رگرتن‌و خه‌رجکردنی داهاتی ووڵاته له ساڵی1991 ـه‌وه له‌لايه‌ن هه‌ر دوو حزب و دەستڕۆیشتوەکانیان، لەهەمان کاتدا نه‌بوونی پلانی ئاوه‌دانی سه‌رانسه‌ری و درێژخايه‌ن که له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بێت به‌تايبه‌تی چینی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێشان، هاوکات جێگەی داخە کەتاوانبارانی ئه‌نفال و خۆفرۆشان دەپارێزرێن و رێگری دەکرێت له ڕاکێشانیان بۆ به‌رده‌م دادگا .
به‌رێزان له سه‌رۆکايه‌تی په‌رله‌مان‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌مرۆ شنەبای ئازادی به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که‌دا، به گه‌لی کوردستانیشه‌وه هه‌ڵیکردوه.پرنسيپی ديموکراسی، ئازادی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵايه‌تی، هه‌روه‌کو مافی ڕه‌وای برياردانی چاره‌نووس، پرنسيپی جيهانين و تايبه‌ت به وڵات و گه‌لێکی ديارکراو نين.به‌ڵکو ئه‌م پرنسيپه مرۆییانه‌یە بنه‌مای مافه ڕه‌واکانی گه‌لی ئێمەشە.
پاراستنی ئه‌زموونه‌کمان‌و ده‌ستکه‌وته‌کان‌و دامه‌زراوه‌کانی، ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه، به‌ڵام به پله‌ی يه‌که‌م ئه‌رکی ئیوه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته.خوێندنه‌وه‌ی نا واقعييانه بۆ رووداوه‌کان‌و مامه‌ڵه‌کردنی (پاوانخوازانە) وه‌کو جاران کێشه‌وگرفته‌کان زياتر قووڵده‌کاته‌وه و بۆشایی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات فراوانتر ده‌کات ئەمەش بوارەکە خۆشتر ده‌کات بۆ بزووتنه‌وه ناڕازیە‌کان.
هه‌رلێره‌شدا داوا ده‌که‌ين ناوی هێزی پێشمه‌رگه به‌کار نه‌هێنرێت له ململانێ حزبييه‌کاندا.فيشه‌کی چه‌کی پێشمه‌رگه دەبێت ته‌نهاو تەنها ئاراسته‌ی سنگی دووژمنانی گه‌له‌که‌مان بکرێت به‌تايبه‌تی له‌سه‌ر سنووره‌کانی کوردستان، نه‌وەك سنگی ڕۆڵەکانی گه‌له‌که‌مان.هێزی پێشمه‌رگه پشت و په‌نای جه‌ماوه‌ره‌و چونه نێو پرۆسه‌ی دژایه‌تی کردنی خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه له‌که‌دار ده‌کات.
سه‌رکه‌وێت خواسته‌کانی گه‌له‌که‌مان بۆ دوارۆژێکی باشتر‌و ژیانێکی ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ر
پولا زیندانی پ.دێرین چالاكوانی سیاسی سوێد
هێمن ده‌ربه‌ندی پ.دێرین و كرێكار سوێد
عه‌لی مه‌حمود پ.دێرین و نوسه‌ر كوردستان
ئه‌حمه‌د ره‌جب پ.دێرین و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس سوێد
هاورێ ماموستا عه‌لی پ.دێرین كوردستان
هیوا ره‌ش پ.دێرین كوردستان
عباس روستم چالاكوانی سیاسی به‌ریتانیا
په‌روین مام فه‌تاح پ.دێرین هولندا
كاوه چاوشین پ.دێرین سوێد
دلێر حه‌مه‌شریف پ.دێرین و ماف ناس كوردستان
هاورێ نه‌هرۆ پ.دێرین نه‌رویج
ئازاد عوسمان چالاكوانی سیاسی سویسرا
ئاسۆ بیاره‌یی پ.دێرین چالاكوانی سیاسی سوێد
دلشاد خدر چالاكوانی سیاسی نه‌رویج
چالاك كه‌ركوكی پ.دێرین نه‌رویج
ئاسۆ مو‌سا چالاكوانی سیاسی نه‌رویج
كاروان كریم ئه‌حمد پ.دێرین و هونه‌رمه‌ند ئه‌لمانیا
عومه‌ر هه‌لبجه‌یی پ.دێرین كوردستان
ئه‌یار باقی پ.دێرین ماف ناس سوێد
هاورێ هه‌لو گه‌رمیانی پ.دێرین نه‌رویج
ئاسۆ گه‌رمیانی پ.دێرین ئه‌ندازیار هولندا
هاورێ تاریق چالاكوانی سیاسی و كارمه‌ند سوێد
عمر دیلان پ.دێرین كارمه‌ند سوێد
جاسم خێلانی پ.دێرین و كرێكار سوێد
نه‌رمین نه‌جمه‌دین پ.دێرین و كارمه‌ند سوێد
مه‌هابات بیاره‌یی پ.دێرین و چالاكوانی سیاسی سوێد
چالاك مه‌حمه‌د پ.دێرین نه‌رویج
ئاسۆ عارف چالاکوانی سیاسی سوید
چالاک فارس جالاکوانی سیاسی به‌ریتانیا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
