وا بۆ مانگێك ده‌چێت په‌شێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی گرتۆته‌وه، كه سه‌ره‌تا به قسه و زمانی زبری راگه‌یاندنه‌كان و لێدوانی به‌رپرسه‌كان بوو، به‌تایبه‌تی هه‌وڵه‌كان چڕكرایه‌وه له17/2/2011 به بیانوی گوایه پشتوانیكردن له گه‌لی تونس و میسر و په‌یامدان به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان تا چاكسازی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام بدان، جا ئه‌مه بیاون و هه‌ل بوو بۆ ئه‌و ئاژه‌وه‌چیانه‌ی كه شاریان تێكدا، هه‌رچه‌ند كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه به‌ره‌زامه‌ندی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بوو له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی، دواتر كۆتایی پی دێنن؟.
به‌ڵام هه‌ر زوو رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه بووه هێرش و ئاژه‌وه‌گێڕی به‌ره‌و شه‌قامی مه‌وله‌وی و شه‌قامی سالم و له چاوتروكانێكدا گه‌یشتنه به‌رده‌می لقی4ی پارتی دیموكراتی كوردستان و به هۆتاف و دروشمی بڕوخی و جوێن و قسه‌ی ناشرین و...هتد رووه لق به‌رده‌وامیان پی دا، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان كه‌وتنه به‌رده‌بارانكردنی لقی4 و پاشان ته‌قه‌كردن به ئاڕاسته‌ی لق، ئیدی پاسه‌وانه‌كانی لق بۆ بڵاوپێكردن و به‌رگری كردن له خۆیان ته‌قه‌یان كرد، به‌داخه‌وه له‌ئاكامی ئه‌مه‌شدا كه‌سێك بووه قوربانی و زیاتر له 50كه‌سی دیكه بریندار بوون كه هه‌ندێكیان برینیان سه‌خته، قوربانیه‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و پاسه‌وانه‌كانی لقیش تێدایه، زۆر كه‌سی تێدایه بووته جێگای پرسیار له برینداره‌كان كه كێ یه و بۆچی ئه‌وه به‌ركه‌وتووه و له‌كوی یه‌وه گولله‌ی پێوه‌نراوه...؟؟!.له هه‌موو ئه‌مانه‌شدا كه گشت لایه‌كی نیگه‌رانكردووه بۆچی له‌و شاره گه‌وره وفراوانه‌دا و به‌بی هیچ پێشه‌كیه‌ك و داواكاریه‌كی پێشوو و ئه‌وه‌كاتیش له پارتی و لقی4 نه‌یان بوو، كه‌چی لقی4 ده‌كرێته ئامانج و هێرشی بۆ ده‌كرێت...؟!!.له‌وه‌ش زیاتر جێگای پرسیار و سه‌رنجه كه بۆچی خه‌ڵكه‌كه له لقی4 ده‌ربازیانبوو و به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر لق؟؟!، كه له‌كاتێكدا باره‌گای دیكه‌ی حكوومی و حزبی لی بوو، به‌ڵام هیچ رووی تی نه‌كرد؟!.
لقی4 هیچ كات گرفت و كیشه نه‌بووه به‌ڵكو هاوكاریش بوو بۆ داوا و سكاڵای خه‌ڵكی له‌وه‌ش زیاتر ئه‌وه‌یه پرسیار بكرێت باشه خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی بووه له گه‌لی تونس و میسر و پێدانی په‌یام به حكوومه‌ت كه گه‌نده‌ڵی هه‌یه و پێویسته هه‌وڵ بدرێت بنه‌بڕبكرێت؟؟!!، كه لقی4 نه‌ك دژی گه‌لی میسر و تونس نه‌بووه، نه‌به‌رپرسی حكوومین له‌شاری سلێمانی تا گه‌نده‌ڵ بن، ئیدی په‌له‌ماردانی لقی4 بۆ؟؟!.
به‌ڵام نابی ئه‌وه‌ش نادیده بگرین كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پشێوی و هه‌رایه له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی پی كرد له29/1/2011 كه داوای هه‌ڵوه‌شاوه‌ندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیان كردوو، بۆیه به پله‌ی یه‌كه‌م بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رپرسه و پاشان كه‌ناڵی (KNN) و رۆژنامه‌ی "رۆژنامه" و سایتی "سبه‌ی" و رادیوه‌كانی "گۆڕان" له كه‌ناڵی لۆكاڵیه‌كان كه هه‌موویان سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن..؟!، هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی دیكه به هه‌موو كه‌ناڵی میدیه‌كانه‌وه وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كه ئه‌مان وه‌ك هانده‌ر و باسكردنی گرفته‌كان به زمانی زبر و ئیستفزازی بوو، ئیدی له پشته‌وه‌ی كه‌واریس چی دیكه هه‌یه به‌راستی ئه‌وه ئیشی ده‌زگا هه‌واڵگری و لایه‌نه سیاسیی و قانونیه‌كانن تا ده‌ریبخه‌ن، پێویستیشه بۆ خه‌ڵكی روون بكرێته‌وه، پاشان ده‌بی ئه‌وه‌ش باس بكه‌ین، ئه‌مانه هه‌مووی بۆ ئه‌وه بوو تا شتێك به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمار بكه‌ن، چونكه ئامانجه و قسه‌كانیان گه‌واهی ئه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه بابه‌تی سه‌ری زمان و بنی زمانیان تا به خه‌ڵكی بڵێن ئاها نه‌مان ووت پارتی، دیموكراتی نییه..؟؟! و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خوا پێی خۆش نه‌بی به پارتی ده‌لێن و ده‌كه‌ن.؟؟!، چونكه پارتی دیموكراتی دونیایه‌ك سه‌روه‌ری هه‌یه‌و زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستانیش پشتگیری لی ده‌كه‌ن.
پارتی له هه‌موو لایه‌ك زیاتر نیگه‌رانه له‌و ره‌وشه كه به‌سه‌ریدا سه‌پا و بووه هۆی ئاژه‌وه‌نانه‌وه و پشێوی شاری سلێمانی، جائه‌وه‌ی زۆرترین زیانی لی ده‌كات هه‌ر پارتی یه، چونكه خۆی به داكۆكی كه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت و هه‌روه‌ها زۆرترین ئازه‌ری له‌و چه‌شنه‌ی چه‌شتووه چ له سه‌رده‌می خه‌باتی رزگاری و تێكۆشان چ له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ..؟؟.له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا نیگه‌رانی و هه‌ستكردن به ئازاری خۆی ده‌ربڕی بۆ قوربانیه‌كان و تێچوونی ره‌وشی ئارامی سلێمانی، ئاماده‌شی ده‌ربڕی بۆ داوای كه‌س وكاری قوربانیه‌كان كه هه‌رچی داوا بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی كه بووه كار و ئامانجی پارتی نه‌بووه و نییه، به‌ڵام به‌سه‌ریدا سه‌پاوه، به‌راستی هه‌قیش ده‌درێت به كه‌س و كاری قوربانیه‌كان بۆ داوا و گلله‌ی و سكاڵا و ته‌نانه‌ت توڕه بوونیش، به‌ڵام هێنده هه‌یه كه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وان زیاتر پێی ناوخۆشه و یه‌كه‌م لایه‌ن بوو داوای لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردوه بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كان و لێپێچینه‌وه له تاوانباران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئاژه‌وه‌یه و پێشوه‌ی سلێمانی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
