
ئه‌و بارگرژییه‌ی ڕۆژی 17/ 2/ 2011 له‌شاری سلێمانی به‌خوۆپیشاندانێکی مۆڵه‌ت بۆوه‌رگیراو سه‌ریهه‌ڵداو به‌پلانی ده‌ره‌کی، واته دوژمنانی میلله‌تی کورد، تاخمێک گێره‌شێوین بۆ مه‌به‌ستی تێکده‌رانه قۆستوویانه‌ته‌وه‌و که‌وتوونه‌ته نێو خۆپیشانده‌ران به‌جۆرێک پرۆسه‌که‌یان به‌ئاراسته‌ی نابه‌جێدا بردووه تا ئه‌و ئاسته‌ی ته‌شه‌نه بکات بۆ هه‌ندێک شارۆچکه‌ی تری پارێزگای سلێمانی. بێگومان له‌ناوه‌نده نێو‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا ئه‌وجۆره به‌زمه کاردانه‌وه‌ی زۆر نه‌رێنی هه‌یه بۆ سه‌ر ناوبانگی کورد به‌گشتی‌و ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌تایبه‌تی.
به‌ڵێ گله‌و گازنده‌و خۆپیشاندان مافی ڕه‌وای گشت هاووڵاتییه‌که به‌ڵام پێویسته به‌شێوه‌یه‌کی شارستانی‌و هێمنانه له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بگه‌ڕێت نه‌ک زیانگه‌یێنه‌ربێت به سه‌روسامانی که‌رتی تایبه‌ت یان گشتی. پێویسته ئه‌و که‌س‌و لایه‌نه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌و مافی میلله‌ت ڕێپێوان بگێرن، زیان نه‌ده‌ن له‌مافی تاک یان داموده‌زگا گشتییه‌کان که به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هینی خۆدی میلله‌ته.
له‌سه‌رووی گشت ئه‌وانه‌یشه‌وه پێویسته مرۆڤ بیر له‌پرنسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌و میلله‌ته بکاته‌وه که گشتمان وه‌کیه‌ک که‌رتبوونی خاکه‌که‌مان به تاوانێکی مه‌زن ده‌زانین. پێویسته بیر له‌و بنه‌ما نه‌ته‌وه‌ییانه بکه‌ینه‌وه که ئامانجی گشت کوردبه‌روه‌رێکه هه‌رچی زووتر که‌رته‌کانی ئه‌و نیشتمانه ئازادبێت‌و سه‌رئه‌نجام میلله‌تی کورد ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له‌چوارچێوه‌ی تاکه یه‌ک سنوور. پێویسته له‌بری هه‌ڵوێستی تێکده‌رانه، ڕۆڵه تازه پێگه‌یشتووه‌کانمان گۆشه‌که‌ین بۆ بیرکردنه‌وه له‌مافی چاره‌ی خۆنووسین، نه‌وه‌ک گه‌نجی کورد بکه‌ونه ژێر ڕکێڤی هه‌ندێک لایه‌نی که‌مینه ته‌نها له‌پێناو خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر زۆرینه‌داو هانی ئه‌و تازه‌پێگه‌یشتووانه بده‌ن "بێئاگایانه" پلانه بۆگه‌نه‌کانی داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان ئه‌نجامده‌ن.
دیار له‌وڕۆژه‌دا مۆڵه‌ت دراوه بۆ خۆپیشاندان له‌مه‌ڕ پشتگیری له‌بزووتنه‌وه‌که‌ی میسر، نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له ده‌زگاکانی کوردستان‌و ئاوڕدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌هاووڵاتییانی کوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌نی ڕه‌وتی نه‌یاره‌وه به‌و ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌ی هه‌رێمی باشووری کوردستان که‌ئێمه به‌هه‌وێنی ده‌زانین بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی مه‌زن، که‌سانی گێره‌شێوێنی هاندراون بڕژێنه ناو خۆپیشانده‌ران‌و به‌پێی خواستی ئه‌و لایه‌نانه ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌که گۆڕاوه به‌ره‌و هێرشبردنه سه‌ر لقی4ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ئه‌نجامدا کوژرانی لاوێک‌و بریداربوونی ده‌یه‌ها هاووڵاتی بووه له‌ڕیزی خۆپیشانده‌ران‌و که‌سانی نێو باره‌گای پارتی، سه‌رئه‌نجام که‌سانی مۆڵه‌توه‌رگری ڕۆژی یه‌کهه‌می خۆپیشاندان تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی کردووه.
بێگومان له‌وڵاتی ئێمه‌دا که‌هه‌رێمه‌که‌ی باشووری تازه که‌وتووه‌ته سه‌ر هێڵ به‌ره‌و دیموکراسییه‌ت، پێویسته مافی ئازادی بیروبۆچوون‌و خۆپیشاندانی تێدا ڕه‌وابێت بۆ گشت تاکێکی کۆمه‌ڵ، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌ودا پێویسته تاکی کۆمه‌ڵیش له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ده‌ستووردا له‌وه بگات که مافی ئه‌و چییه‌و چیجۆره مافیش له‌سه‌ر ئه‌وه. چونکه به‌پێی ڕه‌وشی دیموکراسییه‌ت پێویسته پارت، ڕه‌وت یان تاخمی که‌مینه له‌هه‌ڵبژاردنێکه‌وه تا هه‌ڵبژاردنێکی دی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات نه‌کات‌و دان به‌خۆیدا بگرێت، له‌بری ئه‌وه بۆیهه‌یه له‌په‌رله‌ماند پرۆژه پێشنیارکات‌و به‌پێی پرنسییپه‌کانی دیموکراسییه‌ت نابێت پێداگربێت له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌نگی زۆرینه‌یش وه‌رنه‌گرت هه‌ر ده‌بێت په‌سه‌ند بکرێت چونکه له‌هیچ وڵاتێکی دیموکراسیدا ئه‌وه ڕه‌وتی ڕه‌وانییه.
پێویسته گشت لایه‌کمان پێکه‌وه زۆر ژیرانه به‌رنگاری پڕۆژه‌ی گڵاوی حوکمه‌تانی داگیرکه‌ری به‌شه‌کانی کوردستان بین‌و بکۆشین هێمنی باشووری کوردستان بپارێزرێت. زۆر ئاشکرایه که ده‌ستێوه‌ردانی داگیرکه‌ران به نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و جۆره‌ها باری تیرۆر میلله‌ته‌که‌مان له‌مافی ڕه‌وا دوورده‌خاته‌وه تا نه‌گه‌ین به‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی ده‌بێته ڕێڕه‌و بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌و مافی چاره‌نووس.
ئێمه وه‌ک ئینسیاتیڤی کورد له‌ئه‌ورووپا ـ IKE دژین به ده‌ربڕینی هه‌ست به‌جۆره هه‌ڵووێسته ورووژێنه‌ره، یان له‌بری نه‌هێشتنی ئاریشه کێشه‌کان قووڵ بکرێته‌وه. دووباره بانگه‌وازمان بۆ گه‌لی باشووری کوردستان ئه‌وه‌یه، ته‌نها به یه‌کڕیزی چین‌و لایه‌نه‌کانی میلله‌ت مافی نه‌ته‌وایه‌تیمان وه‌ده‌سدێت.
هه‌روه‌ها پێشنیارمان بۆ که‌سانی به‌رپرس له‌پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و ده‌زگا حوکمه‌تییه‌کانی هه‌رێمی باشوور ئه‌وه‌یه چاو له‌سیستێمه دیموکراسییه‌کانی جیهانی پێشکه‌وتوو بکه‌ن، چیتر ڕێنه‌ده‌ن کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه به‌بێ مه‌رجی یاسایی پێک‌بێت تا نه‌بنه هۆ بۆ ئاریشه‌و ئاشووب.
با پێکه‌وه‌و به‌یه‌ک گوڕ ڕوو له‌سه‌رچاوه‌ی ئاوات بکه‌ین‌و یه‌کده‌ست بکۆشین بۆ ئازادیی پارچه‌کانی تری کوردستان...
با پێکه‌وه ڕێگربین له‌پلانی دوژمنانی کوردستان...
هه‌ر شه‌کاوه‌بێت ئاڵای کوردستان...
هه‌ر بژی کورد کوردستان…
ئینسیاتیفی کورد له‌ئه‌ورووپا – IKE
سوید ــ 20/ 2/ 2011
http://www.ike-europa.com
