
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌قۆناغی گۆڕانكاری دایه و هه‌روه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن له‌و ماویه‌دا گه‌ڵانی میسر و توونس بۆ دابینكردنی ئازادی و ماف و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیان به راپه‌رینێكی گه‌وره كردووه كه شایانی رێزه، ئه‌وه‌ش ره‌وه‌شی ناوچه‌كه‌ی به ته‌واوی ئالۆز كردوه و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ره‌وه‌شه‌ی ئێستایش به‌رهه‌می ئه‌و ئالۆزییه كه ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه.
هه‌ر وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن، چه‌ند رۆژێكه بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی نه‌خوازراو ئالۆزی تێكه‌وتووه، ئاشكرایه پاراستنی سه‌قامیگری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌نه سیاسه‌كانی كورد و كوردستانه، دیاره‌خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین مافێكی سه‌ره‌تایی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مافه له هاوڵاتیان زه‌وت بكرێت، به‌ڵكوو ده‌بی له چوارچێوه‌ی یاسادا ژیانی خۆپیشاندارن بپارێزیت، تا كاره‌ساتێكی وه‌ك ئه‌وی له 17-2- 2011 له شاری سلێمانی روویدا دووباره نه‌بێته‌وه.
هیچ جێگای گومان نییه كه ده‌سكه‌وته‌كانی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رهه‌می ره‌نج وقوربانیدان و خه‌باتی دوور ودرێژی هه‌موو هێزه وڵاتپارێزه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستانه و بۆته جێگه‌ی ئومێدی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا ئه‌مرۆ.هه‌ر بۆیه سروشتییه كه هه‌ر چه‌شنه قه‌یران و حاڵه‌تێك كه‌ئه‌م ده‌سكه‌وتانه بخاته‌مه‌ترسییه‌وه، ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانیی بۆ هه‌موو كوردان له پارچه‌كانی تری كوردستانیش.ئێمه له ده‌زگای ئیسرائیل-كورد له كاتێكدا هێنانه‌گۆڕی كه‌م و كوڕییه‌كان و ده‌ربڕینی ره‌خنه‌و ناره‌زایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و هێمنانه به‌مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین، به‌ڵام هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گا حكوومی و حیزبی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئازاد و زیان پێگه‌یاندنیان له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه بێ محكوم ده‌كه‌ین و به ناكۆك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، دیموكراسی و مافی مرۆڤ و شێوازه‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌زانین.له هه‌مان كاتیش دا پێمانوایه هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كه‌م وكوڕییه‌كان و گوێگرتن له‌ره‌خنه‌و ناره‌زایه‌تییه‌كان ده‌بێ زیاتر‌و به‌رچاوتر بێ.
له روانگه‌ی دڵسۆزیمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد و نیگه‌رانیمان له ئه‌نجامی ئه‌م جۆره رووداوانه، سه‌رنجی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ریم، حكوومه‌ت و په‌رڵه‌مانی كوردستان و هه موو حیزب و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌كان و ئۆپۆزیسیۆن بۆلای هه‌ستیار بوونی بارودۆخه‌كه‌و پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ی ئه‌و دۆخه ئالۆزه راده‌كێشین.ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین كه دوژمنانی ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی كورد له هه‌رێمی كوردستان به گشتی، له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ زه‌بر لێدان و له‌بار بردنی ده‌سكه‌وته‌كان له‌بۆسه‌دان و ئه‌وه‌ش له‌حاڵێكدایه كه سه‌رۆكایه‌تی و حكوومه‌ت و په‌رڵه‌مانی كوردستان به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردنی ئازاد و ئیراده‌ی خه‌لكن و پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردن و گه‌شه‌پێدانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ودێموكراتیكی ئه‌م ئه‌زموونه، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌نه‌كانه.بۆیه ده‌زگای ئیسرائیل-كورد خۆازیاره كه به په‌له پێش به ته‌شه‌نه‌كردنی ئاڵۆزییه‌كان بگیرێ و هه‌میش به‌رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆی شارستانییانه‌ی هه‌موو لایه‌ن و هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفت وكه‌م وكورییه‌كان بدرێ و هه‌رێمی كوردستان له‌سێبه‌ری ئارامی وسه‌قامگیری و ته‌بایی و یه‌كگرتوویه‌دا به‌ره‌و پێش بچێ.
ده‌زگای ئیسرائیل-كورد پرسه و سه‌رخۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی شه‌هید رێژوان ده‌كات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش ده‌خۆازین بۆ هه‌موو بریندارانی ئه‌م كاره‌ساته‌ی شاری سلێمانی.
ده‌زگای ئیسرائیل-كورد
21ی فیوریه‌ی 2011
هه‌ولێر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
