پێم وابوو كاتێك جه‌ماوه‌ر ڕا بێت، نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێته (محمد البرادعی) ی میسڕ و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ڕیزی خۆپیشانده‌ران و ده‌بێته زرێیه‌ك بۆ پاراستنی خۆپیشاندانه‌كه و گیانی ئه‌نجامده‌رانی، ده‌وریان چۆڵ ناكات و تا دوا هه‌ناسه‌ی پێداگیریی له داخوازییه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات، تا ئه‌م ئێواره‌یه‌ش چاوه‌ڕوانی ئاواته وه‌دینه‌هاتووه‌كه‌م بووم به‌ڵام مخابن ئاواته‌كه‌م له‌بار چوو، چونكه بی پرس و ڕای جه‌ماوه‌ر خۆی بۆی نه‌كرا نوێنه‌ری هه‌نارده‌ی ژێر چه‌تری سازش كرد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌مانیش (كورسی) دانیان منداڵێكی برسی له هه‌ناودایه و په‌له‌پڕوزێیه‌تی بگاته بنكڕی گه‌نده‌ڵی.
هه‌گبه‌ی پارتی و یه‌كێتی پڕ بوون له له واژه‌ی ئاژاوه‌گێڕ و تێكده‌ر و گێره‌شێوێن و له‌م بواره‌دا هێنده پسپۆڕ و شاره‌زان، له چاو تروكانێكدا كام تۆمه‌ت ڕه‌زا قورسه بۆ خه‌ڵكی ناڕازی داده‌تاشن، ئه‌مجاره‌یان بێگوێدانه فوو پێدا كردنه‌كانی دوێنێیان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوله‌پی ئه‌شه‌دوبیلای به پشتی ملیدا كێشا‌و وتی ماشه‌ڵا له سه‌نعه‌تی ده‌ست و په‌نجه‌تان، ڕێژه‌یه‌كی باشی لێیان كڕی و وه‌كو بیلبیله‌ی چاو له نێو فه‌رهه‌نگی ڕاگه‌یاندنه‌كانیدا جێگه‌ی بۆیان خۆش كرد.
له‌م ده‌ڤه‌ری خوێن و مه‌رگه‌ی ئێمه‌دا ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستكار، چه‌پ و ڕاست، ئیسلامی و عه‌لمانی، ڕه‌ش و سپی، دۆست و نه‌یار، كڕیار و فرۆشیار وه‌كو یه‌ك وان، هه‌موویان ڕاوچی كارامه‌ن و ئێمه‌ی بێمافیش به نێچیری خۆیان ده‌زانن، ئه‌گینا كی له‌و بڕوایه‌دا بوو به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن (گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) بێمنه‌تانه و بێئاوڕدانه‌وه له نوێنه‌رانی شه‌هید و برینداره‌كان خۆ بكوتنه ئامێزی كۆن و گه‌رمی ده‌سه‌ڵات؟! ئه‌مانه سیاسه‌تمه‌دار نین و فێڵمه‌دارن، ئه‌مانه دڵسۆز نین و دڵخۆرن، ئه‌مانه بۆ حوسه‌ین ناگرین و شینی هه‌ریسه‌كه‌یانه، بۆیه نابێت نه گله‌ییان لی بكری و نه بڕوایان پی بكری! له جێگه‌ی خۆیدایه ئیتر ڕێگه له بازرگانانی خوێن بگیری و نه‌فره‌تی مێژووش به سه‌ر شاگرده گه‌نه‌خۆره‌كانی په‌راوێزی ده‌سه‌ڵاتداراندا داببارێنین و بێهه‌ڵوێستی و پاره‌په‌رستییان له دووتوێی ڕقی جه‌ماوه‌ردا قه‌تیس بدرێن.
به پاره‌ی ئێمه داگیركاری خاكمان ده‌كه‌ن، ڕاگه‌یاندنه‌كانیان پڕ قسه‌ی ئاگرداری شه‌ڕ و ڕه‌ونه‌قداری ئاشتی ده‌كه‌ن، پێشمه‌رگه له‌به‌ر لێزمه‌ی باران ڕاده‌گرن و لووله‌ی چه‌كه‌كانیان پی ڕوو له سنگی لاوانمان ده‌كه‌ن، ده‌با پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر ده‌ستی یه‌كتر بگرن، پشت له یه‌كتر نه‌كه‌ن، زه‌ماوه‌ند بگێڕن بۆ یه‌كسانی و ئاوه‌دانی، با ئێمه وا بكه‌ین، ئه‌وانیش چی‌یان له ده‌ست دێت با بیكه‌ن.با ڕوون بێته‌وه ئێمه ده‌ستێك له پشتمانه یان ئه‌وان دۆستی خوێن شیرینی میت و ئیتیڵاعات و موخابه‌راتن؟! ئێمه هێزێكین ده‌ستی ده‌ره‌كی ده‌ستمان ماچ ده‌كا و ئێمه‌ش خۆڵی خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ینه چاوی زیتی ته‌ماعاوی خۆیان و پیاوه گرگنه‌كانیان.
ئێمه ئێمه‌ین و ئه‌وان ئه‌وان، ئێمه بێچه‌كی ئلشتیخواز و ئه‌وان پڕچه‌ك و شه‌ڕخواز، ئه‌وان گولله‌ی چه‌كی براكانی خۆمان پێوه ده‌نێن، ئێمه‌ش گوڵی ئاڵ له براكانمان ده‌گرین، ئێمه و ئه‌وان، كاممان ده‌ستمان سووره به خوێن و تاوان؟!
ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بوو له‌گه‌ڵ باوكی شه‌هید ڕێژوان، موچڕكه‌یه‌ك سه‌رتاپای جه‌سته‌ی داگرتم، خۆزگه‌م خواست ته‌نها له سه‌غڵه‌تی و ته‌نگانه‌دا نا، هه‌موو ده‌مێك و له شێنه‌یی و شادیشدا، سه‌رۆك و سه‌ركرده فره‌كانمان ئاوها خاكییانه له ته‌ماسدا بن له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی غه‌مخۆری نیشتمان و باوك و دایكانی جگه‌رسووتاو، به‌وانه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆشه‌وه چونكه ئه‌وانیش ڕۆڵه‌كانیان له ده‌ست داوه و ئه‌وانیش جه‌رگیان سووتاوه.به دوای ئه‌ویشدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش مژده‌ی نه‌هێشتنی شاڵاوی ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌كانی دا، به هیوا بووم مژده به جه‌ماوه‌ر بدات كه له‌و پێنج حیزبه (پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) له هه‌ر لایه‌ك و كه‌سێكیان به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و خیانه‌ت و ته‌قه كردن له جه‌ماوه‌ر ڕاده‌ستی دادگا كردووه، چونكه ڕیزه‌كانیان به‌وه‌نده‌ش هیچی لی كه‌م نابۆوه، به‌ڵام دڵی جه‌ماوه‌ر خۆش ده‌بوو به‌وه‌ی كه حیزبه‌كانیان ڕاست ده‌كه‌ن و به خۆیاندا ده‌چنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان گرفتی پۆست و پاره‌یان هه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، ئه‌وا جه‌ماوه‌ر هیچ گرفتێكی نیه جگه له غه‌می نیشتمان، ده‌ركه‌وت ئێمه غه‌مخۆرین به‌ڵام ئه‌وان، بێغه‌من و نا بایان دیوه نه باران، نازانن ڕێژنه‌ی گولله ملكه‌چه له ئاستی گوڵباران!
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
