دوێنی شه‌و برای به‌ڕێزمان كاك فارووق ڕه‌فیق له كه‌نالی knn ه‌وه له دوو ئه‌ڵقه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك باسی له ئه‌زموونی كوردستان كرد به گشتی وئه‌و ڕسته‌یه‌ی كه به شانازی وهه‌ڵچوونێكی كۆنترۆل نه‌كراوه‌وه دووباره‌ی ده‌كرده‌وه ئه‌وه‌بوو ( (ئه‌زموونی كوردستان، شكسته شكسته، شكسته، ) ) و ته‌نها شكستیی به‌رهه‌م هێناوه، بۆ باوه‌ڕ پێهێنانی پێشكه‌شكاره به‌ڕێزه‌كه‌ش ئه‌و كتێبه‌كه‌ی گرتبوه ده‌سته‌وه كه ئه‌و ڕسته‌یه‌ی تێدا نووسیوه.
سه‌ره‌تا من ئه‌و پرسیاره له به‌ڕێزیان ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه شكسته وشكستیی به‌رهه‌م هێناوه ئاخۆ تۆی به‌ڕێز نابیته به‌شێك له‌و شكسته‌ی ئه‌زموونی كوردستان كاتێك ده‌زگایه‌ك له‌و ئه‌زموونه‌دا بۆ چه‌ندین ساڵ به‌ڕێوه ده‌به‌ی به ناوی خانه‌ی حیكمه‌وه كه ئه‌وه‌نده‌ی من وه‌كو نووسه‌رێك له كوردستاندا ده‌ژیم وئاگادارم نه‌مزانی ئه‌و حیكمه‌ته چیه كه تۆ توانیبێتت له كوردستاندا بڵاوی بكه‌یته‌وه جگه له‌و به‌رنامه مێشك هه‌راسان كه‌ره‌ی ;كه به پاره‌ی ئه‌و ئه‌زموونه له كوردستان تیڤیدا كتێبێكت ده‌گرته ده‌سته‌وه‌و باسی مێژووی فه‌له‌سه‌فه‌ت بۆمان ده‌خوێنده‌وه كه ته‌نها باسی فه‌لسه‌فه‌ی تێدا نه‌بوو.ئاخر ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌بوایه ئه‌ركتان زۆر له‌و سنوورانه تێپه‌ڕی كردایه كه خاوه‌ن سه‌نته‌رێك بێت وله ته‌له‌فزیۆنه‌كان ئه‌رشیفی فه‌لسه‌فه‌مان بۆ بخوێنیته‌وه.ده‌بوایه زۆر له‌وه‌ش گه‌وره‌تربوونایه له خۆپێشاندانه‌كاندا به سه‌ر شانی خه‌ڵكه‌وه دروشم وبانگه‌وازمان بۆ بده‌ی.چونكه ئه‌ركی تۆ له‌وێدا ده‌بوایه بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵ وخۆشه‌ویستیه بێت كه ئێمه‌ی كورد به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و له‌و ته‌نگانه‌و ترسه‌ی كه له‌م ئه‌زموونه‌دا هه‌مانه تۆی به‌ڕێز ده‌بوایه به فایلی پڕۆژه‌و گفتوگۆی پڕ له داهێنان وڕێزه‌وه خوێندنه‌وه‌ت بۆ بار‌و دۆخی كوردستان بكردایه نه‌ك دروشم وگوتاری بی سه‌رو به‌ر به سه‌ر لاوانی ئه‌م وڵاته‌دا.من دڵم پڕ له ئازار ده‌بی، كاتێك وێنه‌ی ئه‌و لاوانه‌ی وڵاته‌كه‌م ده‌بینم بریندار ده‌بن وله نێو دووكه‌ڵ وگولله‌و دار‌و به‌رددا نقوم بوونه.كه‌وێنه‌ی پاسه‌وانه‌كانی شاره‌كانم ده‌بینم بریندار بوونه چونكه من هه‌موویان به برای خۆم ده‌زانم.كه وێنه‌ی كۆڵانه‌كانمان ده‌بینم له دووكه‌ڵدا نقوم بوونه ناتوانم خۆم له‌وه بگرم وێنه‌ی میرنشینه‌كانی كورد ببینم كه خوێنی یه‌كتریان ده‌ڕشت.ناتوانم وێنه‌ی ئه‌و خوێنانه وئه‌و جه‌ستانه له بیركه‌م كه به ده‌ستی یه‌كتری ڕژێندران..كاتێك به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش ڕۆشنبیری كورد ده‌بینم به ناوی سه‌ربه‌خۆیی وئازادیه‌وه به ناوی داكۆكی كردن له ڕاستیه‌وه.لاوانی ئه‌م وڵاته هان ده‌ده‌ن خوێنی یه‌كتری بڕێژن و هه‌ریه‌كه‌و له ئاوازێكی كوشنده له یه‌كتری ده‌خوێنن من ناتوانم دان به‌وه‌دا نه‌نێم كه ڕۆشنبیری كورد نه‌یتوانی به‌ردێك له ده‌ستی لاوێك بێنێته خواره‌وه كه ئاراسته‌ی برایه‌كی خۆی ده‌كات كه به‌رامبه‌ری وه‌ستاوه.نه‌یتوانی ئه‌و چه‌ك ودارانه بێنێته خواره‌وه كه به‌ره‌و ڕووی براكانی به‌رامبه‌ریان به‌رز ده‌كرێنه‌وه، كاتێك ڕۆشنبیر به هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت به ڕاسته‌وخۆیی وناڕاسته‌وخۆیی.هانی ئه‌و به‌رزكردنه‌وانه ده‌دات.من ناتوانم باس له‌و شكسته ناڕه‌وشتی وله‌وكه‌وتنه نامرۆڤایه‌تیانه‌ی ڕۆشنبیر نه‌كه‌م كه له كات وساتێكی زۆر نائومێدیدا ده‌بێته ده‌وڵ لێده‌ری بانگه‌وازی شه‌ڕو كوشتاری كورد به كورد.تۆ له‌م ساته‌ی یه‌كتر كوشتنه‌دا.یه‌كتر لێداندا باس له شكستی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ته‌نیای ئه‌م زه‌وی وئاسمانه ده‌كه‌ی.نه‌ته‌وه‌یه‌ك پاش گه‌رده‌لوولی پڕ له خوێنی زه‌مانه تازه سه‌ری به‌رز كردۆته‌وه‌و برینه‌كانی خۆی ده‌سڕێته‌وه.نه‌له دۆست ونه له هاوپه‌یمان ونه‌له دوژمنانی دڵًنیا نیه‌و نازانی ڕۆژگار چیی بۆ هه‌ڵگرتووه.تۆ دێیت و ڕووت وڕه‌جاڵمان ده‌كه‌یته‌وه‌و شكستمان به دیاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ی.ئاخر تۆی به‌ڕێز له بیرت چوو له ساڵی 2003دا له گه‌رمه‌ی لێدانی دكتاتۆری عێراقدا فرمێسكت ده‌ڕشت بۆ ( (گه‌لی عێراق) ) وله ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا فرمێسكه‌كانت بۆ ئه‌نفال چیان بڵاو كرده‌وه هه‌مدیسان له ژێر حه‌زه ئاینیه‌كه‌تدا وێنه‌ی ئه‌نفال وكیمیا باران كراوانت له بیرچوه‌وه.حه‌یف ئێًستاكه تاقه دڵۆپێك فرمێسك له چاوه‌كانت ناڕژی بۆ بریندارانی ئه‌م وڵاته‌ی كه ئه‌مه سه‌ده‌مین جاره بریندار ده‌بن.دڵۆپێك فرمێسكت بۆ شارێك نه‌ڕشت كه ڕۆژانه بریندار ده‌بی حیكمه‌تت ئه‌ی ڕووناكبیری گه‌وره‌ی كورد حیكمه‌تت بۆ تێكچوونی ژیان وگوزه‌رانی لاوانی ئه‌م وڵاته حیكمه‌تت بۆ ترسی تێك چوونی ئه‌م وڵاته حیكمه‌تت.
له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا من ڕایه‌كه‌ی به‌ڕێزتان زۆر به جیدی وه‌رده‌گرم وئه‌وه‌تانی شیی ده‌كه‌وه.من نه‌داكۆكی له ده‌سه‌ڵات ونه‌له هیچ كه‌سێك ده‌كه‌م.ته‌نها داكۆكی له نیشتیمان ده‌كه‌م.من له‌م وه‌ڵامه‌م ته‌نها مه‌به‌ستم نیشاندانی ئه‌و وه‌همه گه‌وره‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رو مشه‌خۆریه‌ی ڕۆشنبیره كه له‌م وڵاته‌دا هه‌یه.كورد شكست خواردوو نیه له ئه‌زموونی خۆیدات به‌ڵكو شكستی ڕاسته‌قینه له‌م ئه‌زموونه‌دا هه‌موو ئه‌و هێزه دوژمنكاره مێژووییانه‌ن كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه جارێك به نان، جارێك به به‌نزین.جارێك به سه‌فه‌ر.جارێك به كاره‌با.جارێك به ته‌قینه‌وه.جارێك به هێرش.جارێك به تۆپ باران.جارێك به داخستنی سنوور.جارێك وسه‌دو هه‌زار ویستیان شكست بێنین ونه‌یان توانی.تۆ ئه‌وه‌شت له بیركرد چه‌ند ئاسانه ئێمه خۆمان شكست به خۆمان بێنین وتۆی به‌ڕێزیش سنووری بیركردنه‌وه‌و بینینت ته‌نها ئه‌م شكسته ده‌بینی كه له ناخی خۆمان ومێژووی هه‌زار ساڵه‌ماندا چۆكمان ده‌شكێنی وبه خشكه‌و به برینداریه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاكانی ئازار.تۆ مافی خۆته به شكستی بمان بینی.به‌ڵام ناتوانی وێنه‌ی نیشتیمانێك له چاوانماندا لێڵ وتاریك كه‌یت كه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تاكو ئێستا جیاوازیه‌كانی ژیانمان له گه‌ڵ ساڵانی پێش ڕاپه‌ڕیندا ته‌نانه‌ت ناچێته خه‌یاڵه‌وه‌ش...تۆ كوته كاغه‌زێكت به ده‌سته‌وه‌یه‌و باس له دوا كه‌وتن وڕیزبه‌ندیی زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌ی له گه‌ڵ زانكۆكانی جیهاندا.به‌ڵام چاوی خۆت له‌و ڕاستیه نوقاندوه چه‌ند ڕۆشنبیری كورد به شه‌هاده‌ی ته‌زویر بوونه دكتۆر‌و پرۆفیسۆرو له ملیۆنێك كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ن شه‌هاده به ده‌ستی ڕاسته‌قینه‌مان هه‌یه‌و چه‌ندیان بیست ساڵه ئاماده‌یان تێدا بووه بێنه‌وه وڵات ووانه‌و مه‌نهه‌جی نوی بڵێنه‌وه.چاوی خۆت له‌وه نوقاندوه ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان وبنیات نانه‌وه‌ی شار‌و گونده‌كانی له ماوه‌ی دوازده ساڵی ڕابوردوودا به به‌راوورد له گه‌ڵ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌وروپایه‌كی پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی كه خاوه‌نی شارستانێتیه‌كی چوار هه‌زار ساڵه‌یه و ئێمه‌ش خاوه‌نی مێژوویه‌كی ژێر كه‌وته‌ی چوار هه‌زار ساڵه‌ین.هێشتا داتاكانی گه‌شه‌سه‌ندنمان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه زۆر به‌رزتره..تۆ باس له دوا كه‌وتنی ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كه‌ی به‌ڵام ئه‌و ڕوحه وه‌همداره باوكسالاره‌ی به گوتنه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی له به‌ركردن وئه‌زبه‌ر كردن كه له ناختدایه وای لێت كردووه یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی نه‌خوێنیته‌وه.له پاش ئه‌مه‌ش تۆ چیت بۆ ئه‌ده‌بی كوردی كردوه‌و به چ ئاستێكی ڕۆشنبیریه‌وه باس له ئه‌ده‌ب ده‌كه‌ی وتۆ چلی له ئده‌ب ده‌زانی؟ تۆ باس له مۆسیقا ده‌كه‌ی ودوا كه‌وتنه‌كه‌ی وه‌كو داخی كه‌سیایه‌تی به كه‌سێكی كار به‌ده‌ست ده‌ڕێژی وهونه‌ر ده‌كه‌یته پاساو كه‌چی ئه‌و ڕاستیه‌ت له بیرچوو هونه‌ر مانای كرانه‌وه‌یه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.هێشتا ئه‌و ڕاستیه‌ی مۆدێرنیته له و ئه‌وروپایه‌ی تیایدا ده‌چیت نازانیت كه هه‌موو جۆره هونه‌رو كولتووره‌كانی مافی ده‌ربڕین له خۆ كردنیان هه‌یه.بۆیی تۆ چاوی خۆت له‌و ڕاستیه نوقاندووه كه ئه‌زموونی كوردستان به هه‌موو كه‌له‌به‌رو كه‌م وكوڕی وگه‌نده‌ڵیه‌كانیه‌وه ئێمه‌ی خسته قۆناغێكی دابڕی مێژووییه‌وه.ئێمه‌ی گه‌یانده ژیانێكی نوێوه.، تۆ وا بیرده‌كه‌یته‌وه كه سبه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌م ده‌سته‌وه ده‌چێته ده‌ستێكی دیكه‌وه‌و له‌و ده‌ستاو ده‌سكردنه‌دا تۆ ده‌بیته ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی كه ده‌بی پاداشت بكریی وتۆش ببیته ده‌سه‌ڵاتدار.، چونكه ده‌نگی خۆی هه‌ڵبڕی له نێو هاواری برایانمان ودووكه‌ڵ وبرینداكانیاندا ئه‌وه له بیر ده‌كه‌ی تۆ له‌وه شكستت هێنا ته‌نانه‌ت یه‌ك به‌رد بخه‌یته سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی كه به كه‌لله سه‌ری كوژراو‌و شوێن بزر كراو‌و به ئه‌سید سوتێنراوه‌كانی نه‌وه‌كانی به‌م ڕۆژه گه‌یشتووه.تۆ هێشتا له‌وه نه‌گه‌یشتوویته كه تۆ هێشتا نه‌له فیكر‌و نه له فه‌لسه‌فه نه‌گه‌یشتوویته تۆزی فۆكۆو سارته‌رو كامۆ...تۆ نازانی گوَڕینی ده‌سه‌ڵات به‌و هه‌موو ئازاره.چه‌ندێك ئازاری دیكه ده‌خاته سه‌ر ئازاره‌كانی ئه‌م میلله‌ته، تۆ هێشتا له‌وه نه‌گه‌یشتوویته كولتووری ئه‌م وڵاته چ كولتوورێكه.ژماره‌ی چه‌كه‌كانی ئه‌م وڵاته چه‌ندێكن...تۆ ئه‌وه‌ت له بیركرد كه هه‌موو هاوڵاتیه‌ك له‌م نیشتیمانه ئازاده له‌وه‌ی ده‌نگ بۆ كی ده‌داو ته‌نانه‌ت ده‌نگیش نه‌دات.له‌وه‌ش شكستتت هێنا داكۆكی له باوه‌ره مرۆڤایه‌تی و دیموكراتیه‌كان بكه‌ی.ئه‌ی له‌و سیمیناره‌ی خانه‌كه‌تدا كه تاقه كارێك بوو من گوێم لی بی ئه‌وه فێر نه‌بووی سیكولاریزم كاركردنه بۆ دنیایه‌كی پڕ له ئاشتی وبرایه‌تی ویه‌كسانی وفره ڕه‌نگی وله‌وێشدا له دایك ده‌بێت؟ یاخود له بیرت كرد.؟چ كاره‌ساتێكی شكست پێهێنه‌ر ڕۆشنبیرانی كوردی گرتۆته‌وه.؟فه‌رموون كه‌سانێكی ڕۆشنبیر بۆ ساڵانێكی زۆر ته‌نها گه‌نده‌ڵیان له‌م وڵاته به‌رهه‌م هێناوه‌و له سه‌ر نه‌بوونی وئازاری ئه‌م میلله‌ته گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی ژیانیان هه‌بووه كه‌چی له ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا باس له گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.چ كاره‌ساته ڕرشنبیر له جیاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی كولتووری برایه‌تی ویه‌ك ده‌ستی، كولتووری هاندان ویه‌كتر تاوانبار كردن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.ڕۆشنبیرانێك باس له‌م ئه‌زموونه ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌زموونێكی شكست خواردووو گه‌نده‌ڵ.كه‌چی خۆیان له سه‌رده‌می پاره به سه‌ر ڕژاندا له بچووكترین گۆشه‌كانی ئه‌م ئه‌زموونه‌دا ده‌م و زمانی خۆیان به‌ستبوه‌وه.پێویست به‌وه ناكای باس له هه‌مووو ئه‌و جومگانه‌ی گواستنه‌وه بكه‌ین له ڕۆشنبیری وئاوه‌دان كردنه‌وه‌و گه‌شه سه‌ندن له كوردستاندا كه ده‌ری ده‌خه‌ن كه كورد له هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕووی له په‌ره‌سه‌ندنه.چونكه ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه هه‌موو كه‌سێك تۆزێك نیشتیمان وبرایانی خۆی له‌م نیشتیمانه خۆش بوی هه‌ستی پی ده‌كاو ده‌یزانی.من لێره‌دا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه داكۆكی له كه‌س ناكه‌م به‌ڵكو ته‌نها داكۆكی له ڕاستی ده‌كه‌م.من ماوه‌یه‌كه وازم له‌م نووسینانه هێناوه.به‌ڵام كه ده‌بینم وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی تاریك ده‌چێت ناتوانم بێده‌نگ بم له نووسینی هانده‌رو ته‌فره ده‌ر.له گوته‌ی لایه‌ندار بۆ ناكۆكی وململانی.ئه‌مڕۆكه‌ش ئیراده‌یه‌كی گشتی هه‌یه بۆ گۆڕانكاری.ئه‌و ئیراده‌یه‌ش به ڕاستی وبه درۆ داوای هه‌موو لایه‌كه.كه‌واته ڕۆشنبیر لێره‌دا ده‌وره‌كه‌ی به هێز كردنی ئه‌و ئیراده‌یه‌یه.ئه‌ویش به پڕۆژه‌ی بنیات نه‌ر كه هه‌موومان به هه‌موو ناكۆكی وجیازوازیه‌كانمانه‌وه.به هه‌موو كه‌له‌به‌ورو كه‌م وكوڕیه‌كانمانه‌وه وا ده‌خوازی كه به‌شدار بین.هه‌ربه به به‌هێز كردنی ئه‌م به‌شداری ومتمانه به یه‌كتر كردنه ده‌توانین سه‌ركه‌وین وگرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.ئه‌مه‌ش پاساو نیه بۆ هیچ لایه‌ك وبۆ هیچ كه‌م وكوڕیه‌ك به‌ڵكو ئه‌و ئومێده‌یه كه ئێمه له‌م سات ووه‌خته‌دا یه‌كێتیی هێزو تواناكانمان په‌رت نه‌كه‌ین.ئه‌وه‌ی به ده‌ستمان هێناوه له ده‌ستی نه‌ده‌ین.چونكه ئێمه له دوای هه‌موو ڕاستیه‌كانه‌وه.له دوای هه‌موو هاوپه‌یمانی وپه‌یوه‌ندی ودۆست وڕێكه‌وتننامه‌كانمانه‌وه.ته‌نیاترین نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ین.مه‌گه‌ر له بیرت چووئێًمه دوا میلله‌تی بی ده‌وڵه‌تی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ین؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
