
رۆژی 17/2/2011 تۆڕی به‌رگری له‌مافه‌كانی خه‌ڵك خۆپێشاندانێكی یاساییان له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی ئه‌نجامدا، بێ توندوتیژی كۆتایی به‌خۆپێشاندانه‌كه هات، دواتر هه‌ندێ خه‌ڵك ئاڕاسته‌ی خۆپێشاندانه‌كه‌یان گۆڕی‌و هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان‌و پێكدادان له‌نێوان خۆپێشانده‌ران‌و پاسه‌وانانی لقی چوار روویدا، له‌ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌ك شه‌هید‌و چه‌ندین كه‌سیش برینداربوون، دواتریش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه‌ی سلێمانی، له‌شاری هه‌ولێر‌و قه‌زای سۆران باره‌گاكانی بزووتنه‌وی گۆڕان سوتێندران، ئێمه له‌حزبی زه‌حه‌تكێشانی كوردستان سه‌بارت به‌م بارگرژی‌و ئاڵۆزییه‌ی هاتۆته ئاراوه، هه‌ڵوێستی خۆمان له‌م چه‌ند خاڵه راده‌گه‌یه‌نین:
1- خۆپێشاندان‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین مافێكی یاسایی هاوڵاتیانه‌و ده‌بێ رێز‌و گوێی لێبگیرێ‌و داخوازیه ره‌واكانیان جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام دروستكردنی پشێوی‌و ئاڵۆزی‌و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گا‌و فه‌رمانگه حكومی‌و حزبیه‌كان‌و موڵك‌و ماڵی خه‌ڵك كارێكی ناشارستانییه‌و خزمه‌ت به‌بارودۆخی كوردستان‌و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك ناكات.
2- به‌كارهێنانی چه‌ك‌و ته‌قه‌كردن له‌خۆپێشانده‌ران مه‌حكومده‌كه‌ین، ده‌بێ هێزه ئه‌منیه‌كان به پێی یاسا‌و رێسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپێشاندان‌و خۆپێشانده‌ران بكات‌و له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی‌و ئاڵۆزی كه‌رسته رێگه پێدراوه‌كان به‌كار بێنێ‌و بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات.
3- په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌راوێژ له‌گه‌ل لایه‌نه سیاسیه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و رۆشنبیران‌و چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌پیر داخوازیه‌كانی خه‌ڵكه‌وه بچن‌و به‌به‌رنامه‌یه‌كی جیدی‌و پراكتیكی له‌ڕێگای پرۆژه‌یه‌كی چاكسازیی هه‌مه‌گیر‌و راشكا‌و‌و راگه‌یه‌ندراو به‌پێی خشته‌یه‌كی كاتی دیاریكرا‌و خواستی ره‌وای خه‌ڵك جێبه‌جێ بكه‌ن.
4- لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌ڕێگایی دانیشتن‌و دیالۆگی شه‌فاف، چاره‌سه‌ری كێشه سیاسیه‌كان بكه‌ن‌و بارگرژیی ئێستای كوردستان بڕه‌وێننه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسیی
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
21/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
