هیچ هێز و ده‌وڵه‌تێكی ئیقلیمی به‌ئه‌ندازی ئێران كارله‌سه‌ر تێكدانی هه‌رێمی كوردستا ناكات به‌تایبه‌ت كه دۆخێكی سیاسی نوی دێته پێشه‌وه ئێران ده‌یه‌وێت ده‌ورو كاری گه‌ری له‌سه‌رهه‌بێت و پیاده‌ی سیاسه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بكات یاخود حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێك بنێت و ئێرا ن به‌دڵی نه‌بێت ئه‌وه راسته‌وخۆ فشاری جۆراو جۆرله‌لایه‌ن ده‌ستگامخابه‌راتیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه ده‌ست پێده‌كات، پێش ته‌شكیل كردنی حكومه‌تی عیراقی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی لێك نزیكیه‌كی باشی په‌یداكردبوو كه‌چی ئێران له‌رێگای تۆپبارانكردنی گونده‌سنوریه‌كان و هه‌ره‌شه‌كردنی تێكدانی باری ئه‌منی شاره‌كانی كوردستان توانی كورد یه‌ك فرسه‌ق له‌عه‌لاوی دووربخاته‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه حكومه‌تی ئێران زۆرله‌وه تووره‌یه كه قونسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌ولێربه‌رد باران كراوه و وێنه‌ی علی خامه‌نه‌یی وئه‌حمه‌دی نه‌ژاد لێَكراوه‌ته‌وه و له‌سه‌رشه‌قامه‌كانی هه‌ولێر فرێدراوه له‌لایه‌كی د یكه‌وه هاتنه‌وه‌ی ته‌رمی پیرۆزی شێخ عزه‌دینی حسێنی و به‌خاك سپاردنی له‌سلێمانی وله‌باوه‌شگرتنی كوردانی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كاری گه‌ری ئازادی كوردستان له‌سه‌ریان وای كردووه ئێران له‌م ماوه‌یه‌دا تواناكانی له‌رێگای شانه خه‌وتوه خۆفرۆشه‌كانی چرتربكاته‌وه كه‌بێشك له‌خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و هێرش كردنه‌سه‌رلقی چوارده‌وری باڵایان هه‌بووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراوله‌ناو خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه چه‌ند كه‌سێك به‌ده‌م وچاوی ده‌مامك دراو زۆرتوندو تیژ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه ده‌كرد و هانی خه‌ڵكیان ده‌دا بۆبه‌رده‌وامی و كاری گێره شێوێنانه كه‌واته راستی ئه‌وه‌مان بۆده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م تاقمه‌ی ناوخۆپیشانده‌ران ده‌ستی ده‌ره‌كی بووه ئه‌گینا هیچ كه‌س له‌وباوه‌ره‌دانیه خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری شاری سلێمانی ئاوا ته‌عبیر له‌ویست وخواسته‌كانی خۆیان بكه‌ن وهێرش بكه‌نه سه‌رباره‌گایه‌ك كه هیچ په‌یوه‌ندارنیه به‌داواكانی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام ئه‌م تاقمه به‌كری گیراوه‌ی ناوخۆپیشانده‌ران كه‌بونه هۆكاری خوێنرشتن و به‌كوشت دانی كوری خه‌ڵك باش ده‌یان زانی ئارمانجیان له هه‌ڵكوتانه سه‌رلقی 4ی پارتی چییه‌و ده‌یان هه‌وێت چ په‌یامێك بگه‌یه‌نن به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتدانی كوردستاندا، ئه‌وه‌رونه ئه‌وتاقمه گێره شێوێنه‌ی ناو خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ئاغابچوكه‌كه‌یان كه‌بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن ئاغاگه‌وره‌كه‌یان كه ئێرانه قورمیش كراون بۆتێكدان و شێواندنی باری ئارامی كوردستان و هه‌ڵته‌كاندنی ئابوری كوردستان كه‌ئه‌مرۆئه‌بینرێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستی گه‌شه‌یه‌كی رێك وپێكی كردووه، گه‌ربپرسین بۆله‌سلێمانی پارتی ئامانجه ئه‌وه دیاره داگیركه‌رانی كوردستان پارتی به‌پێشه‌نگی ئه‌م به‌ره‌و پێش چوونه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌زانن و پێیان وابێت لاوازكردنی پارتی لاوازكدرنی پێگه‌ی كورده له‌هاوكێشه‌جۆراو جۆره‌كاندا، له‌خوارهه‌موو ئه‌مانه‌ش قورمیش كراوه‌كانی ناوخۆپیشاندانی سلێمانی باش له‌مه حاڵین كه له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونی هیوای ئه‌حمه‌د مسته‌فا وه‌ك لێپرسراوی لق و گرنگی دانی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌م شاره خۆشه ویسته ئه‌وه پارتی پێگه‌ی به‌هێز بووه و نفوز‌و جه‌ماوه‌ری له‌هه‌ڵكشانایه،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
