نان، ده‌سه‌لات و، ئاژاوه:
دیسانه‌وه زمان، سواری ئه‌سپه‌شێی میزاجكرایه‌وه‌و، ئه‌مجاره‌یان، شوڵی پێله‌هه‌ڵوه‌شاندنی كۆی جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌ڵكێشراوه!، دیسانه‌وه گه‌رده‌لولی ململانێی لاوه‌كییه‌كان، له‌لوتكه‌دا، كۆی خه‌رمه‌نی خه‌باتی ساڵان، له‌تۆزی بابانه‌وه ده‌پێچی و، هه‌موو شتی به‌ره‌و مه‌رگ ڕاپێچ ده‌كات!، دیسانه‌وه جێبه‌لۆژیك لێژ ده‌كری و، مناڵدانی به‌رخودان، ژانی له‌باربردنی ژیان ده‌گری، ئافاتی ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر هه‌روا كاری پێله‌كار بترازێنری، هه‌ر به‌فر نا، چی جوانی هه‌یه ده‌یمرێنی، هه‌ر گردو كێوو كه‌پكه‌كان نا، چی گوند‌و شار‌و شه‌قام هه‌یه، گڕ پێده‌گری!، خودایه ئامان!، تۆ بڵێی بۆ هه‌تاكه‌ی جه‌نگی نان و، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م وڵاته له‌ئاژاوه‌دا نه‌بی، به‌ر نه‌گری!؟..
قڕكردنی ئازادی له‌قوڕقوراگه‌ی یه‌كتردا:
گه‌لۆ..مێژوی دور، فڕێده‌نه لاوه، ببینن ته‌نها له‌ماوه‌ی ده‌یانساڵه‌ی رابردودا، ته‌نها له‌پێناو بێده‌سه‌ڵاتكردنی یه‌كتردا، شه‌ڕفرۆشان مێژوێكیان بێوه‌ژن و، بێوه پیاو كرد!، سه‌رییان له‌زمانی پرسیار بڕی!، خۆیان دیلی ده‌ستی نه‌بوونی ئازادی و، ئازادییان له‌قوڕقوڕاگه‌ی یه‌كتردا قڕ كرد!، ئه‌وه‌ی پانناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی پێیاننه‌كرا به‌كوردی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی تۆرانییه فاشیسته‌كان بۆیاننه‌لوا به‌كوردی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی مه‌لا ئه‌تۆمییه‌كانی نه‌وه‌ی ئیبلیس، نه‌یاتوانی له‌كوردی بكه‌ن، خودایه ئامان!، تۆ بڵێی بۆ هه‌تاكه‌ی ته‌نها له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و، هیچی تر، بۆ ده‌بی خۆیان به‌كوردیبكه‌ن!؟..
په‌رپاكردنی جه‌نگ و، كوشتنی جیاوازییه‌كان:
ڕه‌نگه میلله‌تانی، كوێرانه تریش، سه‌ركرده‌كانیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و، رۆژی له‌رۆژان، هه‌موو شتێكیان فه‌رامۆشی دو توێی میزاجكردبی، به‌ڵام ئه‌مان نه‌كرده پیشه، زۆرێكیش وه‌ك تۆیه‌كی رۆناكبیر، یه‌كبینی سیاسی و، كۆمه‌ڵایه‌تی و، كایه‌كانی تر، ـی به‌نه‌فره‌تكرد، ئاخر خۆ وه‌كیه‌كی له‌بیركردنه‌وه‌و، یه‌كده‌ستی له‌كرده‌وه‌دا، وه‌ك ئه‌و كه‌لتورو فه‌رهه‌نگه وه‌ستاوه‌ی ئێمه، هه‌مووشتی ده‌وه‌ستێنی، هیچ شتێكیش ئه‌وه‌نده‌ی بانگه‌وازی درۆینه بازاڕی حه‌قیقه‌ت، عه‌داله‌ت و، یه‌كسانی، پێكه‌نیناوی نییه، كی هه‌یه نه‌زانی ڕاستینه رێژه‌ییه، به‌ڵی، دادپه‌روه‌ری و، وه‌كیه‌كی ناكۆك به‌سروشتی مرۆڤن، تا مرۆڤێكی چه‌وساوه مابی دادپه‌روه‌ری به‌دینه‌هاتووه، ئه‌مه‌یش مه‌حاڵه‌و، هه‌رگیز روینه‌داوه، تا جیاوازییه‌ك له‌ئارادا مابی یه‌كسانی نه‌هاتۆته بوون، ئه‌مه‌یش مه‌حاڵه‌و، هه‌رگیز روینه‌داوه، كۆی ئه‌مانه ته‌نها نوسراوی ناو په‌رتوك و، دورشمی باقوبریقی ئایدیۆلۆژی و، مه‌زهه‌بگه‌ران، ئه‌مانه له‌واقیقدا هه‌موو شتی له‌دۆخێكدا ڕاده‌گرن و، چاوگی كوشتنی جیاوازییه‌كانن، بونێكی شیاوتر، ژیانێكی به‌ماناتر، ژیانێكردنێكی باشتر، له‌جیاوازیدایه‌و، ئیشی سه‌ركرده‌كان ئه‌وه‌یه له‌چۆنییه‌تی هاوسه‌نگكردنی ئه‌م هاوكێشه‌یه تێبگه‌ن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌ری:
- گۆڕان"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و، حكومه‌ته حیزبیه‌كه‌ی ئیستای یه‌كێتی و پارتی".
- یه‌كێتی و پارتی" په‌رله‌مان و، حكومه‌ت، هه‌ڵبژێردراوی ئیراده‌ی میلله‌تن و، ئه‌وه‌ی روبدات، گۆران ته‌حه‌مولی ورد‌و درشتی ئاكامه‌كانی ده‌كات".
- كۆمۆنیسته‌كان: هه‌ردوو به‌یانه‌مه‌كه‌ی (به‌ناو گۆڕان) و (یه‌كێتی و پارتی) هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازیی و درێژه‌دانه به‌چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و، له‌باربردنی سه‌ربه‌خۆیی كورستان، سندان له‌هه‌ردووكیان بدات، خه‌ڵكی كوردستان ده‌بی هه‌مووانیان ڕابماڵێ".
- ئیسلامییه‌كان: چاوه‌ڕوانی فتوای موفتییه سه‌رلێشێواوه‌كانی دنیای عه‌ره‌بی و، مه‌لا ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن!..
- مه‌لاكان: كی خاوه‌نشكۆبی، له‌گه‌ڵ ئه‌ودان!..
- خه‌لكانی ڕه‌ش و روت: هیچ له‌واقعی ژیانی ئه‌وان ناگۆڕی، خۆیان وته‌نی ئه‌و باره‌ی لێیانه هه‌ر لێیانه.
- خه‌ڵكانی نوخبه‌و سیاسیه‌كان: چه‌له‌حانێیه‌كه، كه‌س له‌كه‌س تێناگات.
سه‌ره‌تاكانی بێئومێدبوونه گه‌وره‌كان:
ئێستا هه‌رێم، له‌گه‌ڵ قه‌یراناویترین دۆخدا روبه‌روییه‌و، خه‌ریكه تێك‌شكان سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه، جارێكی تر دووركه‌وتنه‌وه‌ی سیاسیه‌كان له‌لۆژیك، خه‌ڵكی دوچار به‌بێئومێدییه‌كی گه‌وره كردوه‌و، نامۆبوون به‌یه‌كتری، له‌هزری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌چێنی، لێره‌وه‌یه فراوانخوازی، ده‌بێته ئه‌و په‌تایه‌ی كه جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی تووشی ئیفلیجییه‌كی كاریگه‌ر ده‌كات و تادێت ئه‌م نه‌خۆشییه فراوانترده‌بێت و سه‌ره‌تای ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه‌ش له سه‌ره‌وه‌و له به‌رپرسه‌كانه‌وه شۆڕبۆته‌وه بۆ ناو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و، روخاندنی تاك، ئێستا بێباكی و، خه‌مساردییه‌كانی ڕۆشنبیران له‌م هه‌رێمه‌دا، مه‌یلی بیلایه‌نی به‌رداوه‌و، كه‌وتونه‌ته‌وه شكاندنی په‌نجه‌كانی یه‌كترو، ئه‌مانیش وه‌ك سیاسییه‌كان ده‌ستیان هه‌یه له‌شكانی په‌نجه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و، هێنده‌ی بالۆره بۆ ئالۆزكردنی دۆخه‌كه لێده‌ده‌ن، هه‌رگیز بیر له‌نۆرماڵكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان ناكه‌نه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌تای بێئومێدیه‌كی گه‌وره‌یه‌و، مومكین نابی به‌و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه ئاینده‌یه‌كی ڕۆشن بۆ نه‌وه‌كانمان بنیادبنێین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
