ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا بزوتنه‌وه‌ی به‌ناو گۆڕان به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێزیان له كه‌ناڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.كه بووه هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی و ناسه‌قامگیری سه‌ر ئه‌نجام به‌و ئاقاره‌دا بردیان كه 17ی ئه‌م مانگه‌ی لی كه‌وته‌وه كه له‌و ڕۆژه‌دا له به‌ر ده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكی هێمنانه ی تێدا ئه‌نجام درا تائێره كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ری نی یه.ئه‌وه‌ی پێویسته كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌ویش به پێی قسه‌ی ئه‌و شاهید حاڵانه‌ی كه له‌وێدا ئاماده بون ئه‌و تاقمه گێره‌شێوێنه‌ی گۆڕانن كه به ئاشكرا هاواریان كردووه با بڕۆین بۆ لقی چواری پارتـــــی واته ئامانجی ئه‌و تێكده‌رانه باره‌گای لقی چوار بووه (ڕه‌نگه بڵێن پارتی خۆی هیچ لایه‌نێكی تاوانبار نه‌كردووه مـن بۆئه‌وه وه‌ڵامم ئه‌وه‌یه كه پارتی له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه زیاتر ئاڵۆز نه‌بێت به هه‌ستكردنی به به‌رپرسیاریه‌تی بۆ ئه‌و بارودۆخه نایه‌وێت لێدوانی وا بدات) ئێمه هه‌موومان باش ڕه‌فتارو گفتاری ڕابردویان شاره‌زاین به‌نده ش له ڕادودا نوسینێكم له سه‌ر نیازی شه‌ڕانگێزی و ئاژاوه‌گێڕی ئه‌مانه نوسی و مه‌ترسیه‌كانیانم ده‌رباره‌ی تێكدانی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان تێدا باس كردبوو كه به داخه‌وه ئه‌مرۆ به چاوی خۆمان ده‌یبینین كه چۆن ڕه‌وشی هه‌رێم به گشتی و شاری سلێمانیان تێكداوه.ئه‌وه‌ی كه منی زیاتر ڕكێشا بۆ ئه‌م نوسینه ئه‌وه‌یه كه سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر بی منه‌تانه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌یانه‌وێت به پیلان و نیاز گڵاوی یان شه‌رعییه‌ت به‌و به‌یاننامه شه‌ڕانگێزی یه‌ی خۆیان بده‌ن وه زۆر به‌جدیش كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شه‌قام و خه‌ڵكی نیاز پاكی كوردستان بــۆ ئه‌و مه‌به‌سته یان به‌كارده‌هێنن.وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتی و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی نه‌زانن ئه‌مانه‌كێن و چی بون له ڕابردودا ڕه‌نگه نه‌وه‌ی نوی باش له ڕابردویان شاره‌زا نه‌بن هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ك ده‌بینین زیاتر ئه‌وان به‌كارده‌هێنن.به‌ڵام مێژوو شاهیده كه ئه‌مانه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان سڵ له هیچ ناكه‌نه‌وه ئاماده‌ن هه‌موو شتێك بكه‌ن به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی خۆیان نمونه‌ی زیندوش به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیونی دانه‌وشیروان مسته‌فا زۆر به زمانێكی ناشیرین زۆر به نه‌فه‌سێكی ته‌نگه‌وه مامۆستایزانكۆی به مشه‌خۆر و زیاد له جارێك وشه‌ی درۆی به‌كار هێنا و له لایه‌كی تر باسی ئیزرائیل و ڕۆح كێشانی ده‌كرد كه به‌ڕاستی ئه‌مه زمانی بازاڕه نه‌ك زمانی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن بیست و پێنج كورسی په‌رله‌مانی بێت له‌لایه‌كی تر سه‌رانی گۆڕان له ڕابردودا كه ئێستا فرمێسكی تیمساحی بۆ خه‌ڵكی كوردوستان ئه‌ڕێژن هه‌ر ئه‌وان ئه‌وان نه‌بون ئه‌یان ووت كه‌ركوك چی یه ئێمه ئه‌م هه‌موو خوێنه‌ی بۆ بڕێژین هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون له شه‌ڕی نه‌خوازراوی ناوخۆدا ئه‌یان ووت هه‌ولێر چی قودسیه‌تێكی تێدایه بۆ شه‌ڕی تێدا نه‌كرێت با بپرسین هه‌ر ئه‌م سه‌رانه نه‌بوون كـــه تا 25-07-2009 ش له ناو یه‌كێتی دا له سه‌ركردایه‌تی دا بوون ئێستا پێویسته ببرسین گومان له‌وه‌دا نی یه كه ئێوه سه‌رانی توندڕه‌وی ئه‌وسای ناویه‌كێتی بوون سه‌به‌بی زۆرێك له‌و كێشانه‌ی ئه‌وسای ناو ی.ن.ك بوون.كـه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسی یه‌كاندا هه‌یبوو.ده كه‌واته با بپرسین سه‌رانی توندڕه‌وی ئه‌وسای ناو یه‌كێتی و ئێستای ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر ئه‌و ده‌م و چاو و هه‌ر ئه‌و ئه‌قڵه شه‌ڕانگێزیانه بن دوێنی ڕۆڵه‌ی كوردیان به كوشت ئه‌دا له شاخ دژی لایه‌نه سیاسی یه كوردستانی یه‌كان و ئه‌مڕۆش به شێوازێكی تر و له شار مێردمنداڵ به‌كارده‌هێنن سه‌ر ئه‌نجام ڕۆحی پاكی قوتابی شه‌هید ڕێژوان ئه‌بێته قوربانی پیلانی ناپاكی سه‌رانی گۆڕان و خه‌ڵكبَكی زۆر بریندار ده‌بێت و ڕه‌شی ئارامی هه‌رێمه‌كه‌شمان وه ك كه‌ناڵی شۆفینی جزیره ده‌یوت ئارامی هه‌رێمی كوردستان له‌م ڕۆوه بوو به به شێك له ڕابردوو.خه‌ڵكی هه‌ژارو ڕه‌شو ڕوتی شاری سلێمانیش جارێكی تر بونه‌وه به قوربانی پیلانی ئاژاوه‌چی یانی سه‌رانی گۆران.ئه‌وه‌ی كه لای هه‌موان دوباره ده‌كرێته‌وه‌وه به‌نده‌ش هاو ڕاو ته‌بام له گه‌ڵیدا ئه‌وه‌یه كه مافی هه‌ر تاكێكی كورده له هه‌رێمی كوردستان زۆر به ئازادانه موماره‌سه‌ی مافه كانی خۆی بكات به‌شێوازێكی ته‌واو ئازادانه وه‌ك بیركردنه‌وه ڕه‌خنه‌گرتن و داوای چاكسازی كردن له سیسته‌می ئیداری و هه‌تا سیاسیش وه هه‌موو لایه‌كیش كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بونی ئۆپۆزسیون له وڵات‌دا پارسه‌نگی سیستێمی سیاسی ڕاده‌گرێت به‌و مانایه‌ی كـه پرۆژه‌یه‌كی باشتر پێشكه‌ش بكات له به‌رامبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدا.به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له كوردستان لایه‌نی ئۆپۆزسیون ئه‌یه‌وێت جه‌ماوه‌ر و شه‌قامی كوردستان بكاته كارتێك و ئامانجی سیاسی خۆی پی به دیبهێنێت.
له كۆتایدا ماوه بڵێین له كۆی ئه‌و ڕوداوانه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو له شاری سلێمانیدا ڕویاندا زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی شاری سلێمانی یه و جارێكی تر ئه‌م شاره‌یان كرده‌وه به‌قوربانی مه‌رامی سیاسی خۆیان و خه‌ڵكی هه‌ژارو كاسبی ئه‌م شاره‌یان ئه‌وه‌نده‌ی تر برسی و ماڵ‌وێران كردئه‌مه جگه له‌و زه‌ره‌ره مادی و مه‌عنه‌وی یه‌ی كه به‌ر ئابوری و ئابڕوی هه‌رێمی كوردستان كه‌وت.ده‌با هه‌مووان پێكه‌وه بڵێین
با هه‌مومان خه‌ممان خه‌می خاك بێت...خه‌می خاكیشمان له‌سه‌ر چاوو بێت
با ئه‌م ده‌ستكه‌وته به ئاودا نه‌ده‌ینه‌وه...كه‌له‌ده‌ستمان چوو به قه‌رنێكی تر به تۆزی پای ناگه‌ینه‌وه.
به‌هیوای كوردستانێكی ئارام و ئازاد و سه‌ربه‌خۆ.
وریا قادر به‌رزنجی - ئه‌ڵمانیا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
