
جه‌ماوه‌ری كوردستان ..
حیزبی شیوعی كوردستان به په‌رۆشه‌وه له روداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی شاری سلێمانی ده‌روانێت كه له 17 \2 \2011 رۆژی پێنجشه‌مه ودواتری دا رویان دا‌و بووه هۆی گیان له ده‌ست دان و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و تائه‌مرۆش بارێكی نا ئارامی خوڵقاندووه له وشاره‌دا .كه جێگای نیگه‌رانی و خه‌می هه‌موو لایه‌ن و كه‌سێكی نیشتیمان په‌روه‌رو دڵسۆزی ئه‌م گه‌له‌یه .كه له پاش ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له پێناو رزگاری وزامن كردنی دیموكراسی و ژیانێكی ئارام هه‌رگیز نه‌ده‌بوو ره‌وتی ناوخۆی كوردستان به‌و ئاقاره‌دا بروات .له كاتێكدا ئێمه پێمان وایه له پاش كه‌ڵه‌كه بوونی ئه‌و هه‌موو كه‌م وكورییه سیاسی و حیزبی و ئیدارییانه‌ی كوردستان مافی هه‌موو كه‌س و هاوڵاتی و حیزب و لایه‌نێك و رێكخراوێكی سیاسییه كه به ئازادانه راو تێروانینی خۆیان ده‌ربرن و به‌شداری كارا بكه‌ن له دروست كردنی رای گشتی و بریاری سیاسی و ژیانی ناوخۆی ئه‌م هه‌رێمه‌دا به شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌و شارستانیانه و دوور له هه‌رچی توند‌و تیژی و هیرش و تاوانباركردنێكی پێشوه‌ختانه و به مه‌به‌ست به تایبه‌تی هیرش كردن سه‌ر باره‌گاو بنكه‌ی حیزب و لایه‌نه‌كان .له هه‌مان كاتدا به توندی دژی هه‌ر به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانه‌ین له بری گفت‌و گۆو گوێ گرتن له داخوازییه‌كان، كه ببێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن و گیان له ده‌ستدانی هاوڵاتیان و له‌كه‌داركردنی ئه‌زمون و ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م گه‌له كه به‌خوێن و تێكۆشانی خه‌ڵك و هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاتۆته ئاراوه .
جه‌ماوه‌ی كوردستان ...خه‌ڵكی دڵسۆز‌و نیشتیمان په‌روه‌ر
له كاتێكدا كه ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به ته‌واوی حیزب و لایه‌نه نیشتیمان په‌روه‌ره‌كانه‌وه له هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ین له به‌ده‌ستوری كردن و به یاسایی كردنی دا‌و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ژیانی دیموكراس كه تاكو ئێستا له‌لایه‌ن دوژمنان و لایه‌نه شۆڤێنی و نادیموكراسییه‌كانه‌وه نه‌توانراوه به بروابونه‌وه قبوڵ بكرێت .جێگای داخه دۆخی ناوخۆی كوردستان به‌و ئاقاره‌دا بروات و جارێكی تر زمانی تونو تیژی و هێزو تفه‌نگ جێگه‌ی گفت‌و گۆو زمانی دایه‌لۆگ و لێكتێگه‌یشتن بگرێته‌وه .كه بێگومان ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه جكه له دوژمانی گه‌لی كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی كه‌سی تر سوودمه‌ند نابێت لێی .
هه‌ر بۆیه له پاش هه‌وڵ و گفت‌و گۆی به‌رده‌وامی حیزبمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی كوردستان، داواكارین له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان هێمنی و ئاسایشی ئه‌م هه‌رێمه بپارێزن و دوور له هه‌ڵسوكه‌وتی ناشارستانیانه ودوور له عورفی دیموكراسیانه و له رێگه‌ی توند‌و تیژییه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا نه‌كه‌ن و ئه‌م ئه‌زمونه ئه‌گه‌ر كه‌موو كوریشی هه‌بێت به ئه‌زموونی خۆیان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بزانن و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه به ده‌سكه‌وتی گشتی ته‌ماشا بكه‌ن و له بری زمانی زبر‌و تاوانبار كردن زمانی گوڵ وزمانی دایه‌لۆگ به‌كاربهێنن، كه بێگومان ئه‌وه ناوه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی دیموكراسییه و هه‌ر گیز دۆخی كوردستان به دۆخی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن قه‌واره‌و متمانه پێدراوی نێو ده‌وڵه‌تی به‌راورد نه‌كه‌ن .
له هه‌مان كاتدا داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌واوی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌تی حیزبه كانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین به خێرایی و به دڵسۆزییه‌وه له هه‌ستیاری دۆخه‌كه بروانن و رێگه نه‌ده‌ن زمانی تفه‌نگ و هه‌ره‌شه جێگه‌ی هه‌نگاوو هه‌ڵوێستی نیشتیمان په‌روه‌رانه‌یان بگرێته‌وه و به زوترین كات ئه‌و دۆخه ئابڵۆقه بده‌ن كه ده‌بێته هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی بۆسه‌ر ره‌تی دیموكراسی و ئه‌زمونی به‌خوین به‌ده‌سهاتوی گه‌له‌كه‌مان و به سنگی فراوانه‌وه به ته‌نگ داخوازی و خواسته‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه بچن كه هه‌ست به مه‌زلومیه‌ت و فه‌رامۆش كردن ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه بوونی كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی سلبی و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكانێكی مشه‌خۆره‌وه سه‌رییان هه‌ڵداوه .
جه‌ماوه‌ری كوردستان ...خه‌ڵكی دڵسۆز‌و نیشتمان په‌روه‌ر
هیزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ...
كوردستان خاك و نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كمانه ..ئه‌و خه‌ڵكه هاوڵاتی ئه‌م نیشتیمانه‌ن و ئه‌م ئه‌زموونه‌ش ئه‌زموونی هه‌موو لایه‌كمانه و موڵكی هیچ حیزب و لایه‌نێك نییه به‌ته‌نیا، پێویسته به دڵسۆزی وبه روحی نیشتیمان په‌روه‌ریی و دیموكراسییه‌وه به‌ره‌و پێشی به‌رین و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كه‌مو كورییه‌كانی بده‌ین و رێگه نه‌ده‌ین خه‌ڵكان و لایه‌نی نیه‌ت خراپ به‌رامبه‌ر به ئه‌زموونه‌كه‌مان هه‌لی ئه‌وه بقۆزنه‌وه كه ده‌سكه‌وته‌كانی شۆرش و بزوتنه‌وه رزگاری خوازییه نیشتیمانیه‌كه‌ی به‌ره‌و كاره‌سات ببات .
باپێكه‌وه به ده‌نگی ئازادی راده‌ربرین و ژیانی دیموكراسیه‌وه بچین
بازمانی گوڵ و گفت‌و گۆی شارستانیانه بكه‌ینه چه‌كی ململانێ و پێكه‌وه هه‌نگاو روه‌و چاكسازی و پێشكه‌وتن بنێن
لێره‌شه‌وه ئه‌و په‌ری خه‌م و دڵته‌نگی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه شه‌هیده ده‌كه‌ین و هیوا خوازین به‌زوترین كات هه‌موو بریداره‌كان چاك ببنه‌وه
به‌رزو پر له شكۆ بێت ئاڵای كوردستانێكی دیموكراسی و قه‌واره چه‌سپاو
حیزبی شیوعی كوردستان
20 \ 2 \ 2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
