
دوێنێ شه‌ممه 19/2/2011 هه‌واڵێك له سایتی كوردستان پۆست بڵاوكرایه‌وه كه گوایه كۆمپانیای نه‌ورۆز تیلیكۆم ماوه‌یه‌ك به‌ر له خۆپیشاندانه‌كه ئینته‌رنێتی رێبه‌ركویكی ڕاگرتووه، هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی خاوه‌نی ئه‌م كۆمپانیایایه.ئیمه وه‌ك كۆمپانیای نه‌ورۆز تیلیكۆم به مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌و بۆ كوردستان پۆست و سه‌رجه‌م خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌كانی روون ده‌كه‌ینه‌و كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵه راست نییه‌وئینته‌رنێتمان رانه‌گرتووه و به‌رده‌وام ئینته‌رنێته‌كه‌مان له كاردایه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌مان كه خاوه‌نی خزمه‌تگوزارییه‌كان (رێبه‌ركویك و رێبه‌ر ئاریافۆن و رێبه‌رسپۆرت و رێبه‌ر كلیك) ه كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌شه له نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و حكومه‌تدا و دڵنیاتان ده‌كه‌ین كه خاوه‌ندارێتی هیچ په‌یوه‌ندی نییه به حیزب و لێپرسراوه‌كانی نێو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
شوكت عزت محی ا‌لدین
به‌ڕێوه‌به‌ری سلێمانی
20/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
