چه پی ساخته سێبه ری ده سه ڵات ... عومه ر نامدار

له ڕابردوودا چه پگه رایی هێمای به گژاچوونه وه ی سیستمی سه رمایه داری و ده سه ڵاتی بۆرجوازی بوو.چه په کان هه میشه خۆیان به وه وه بائه دا که ئه وان داکۆکی له چینی هه ژارو سته مدیده ی کۆمه ڵ ده که ن و دژ به زوڵم و نایه کسانی ده سه ڵاتداران تێده کۆشن.له سۆنگه ی باوه ڕ نه بوونیانه وه به بیروڕای جیاواز و قوبوڵکردنی کۆمه ڵگه ی فڕه ڕه نگ، هه رکه س له سه نگه ری ئه واندا نه بوو بێ، ماتریاڵیزمی دیالێکتیك و بیردۆزه ی کۆتایی مێژووی وه ك حه قیقه تی ڕه ها وێنا نه کردبێ به بۆرجواز، نۆکه ری بێگانه، دژ به چینی هه ژار، دواکه وتوو، کۆنه په رست له قه ڵه میان داوه.هه میشه باسیان له به هه شتی سه رزه وی کۆمۆنیزم کردوه و مژده ی ڕۆنانی ئه و به هه شته یان به گه لانی سته مدیده و هه ژار داوه.لای ئه وان سۆڤیه ت نه ك هه ر وه ك نیشتمانی ئازادی، به خته وه ری، مافی مرۆڤ، پێشکه وتن ده هاته باسکردن، به ڵکو تا ڕاده ی په رستش شه یدای کۆمۆنیزم و سۆڤیه ت بووبوون و تاکه ڕووگه ی دڵ و بیروهۆشیان بوو.

دوای ڕمانی بلۆکی کۆمۆنیزم و ئاشکرابوونی پاشه ڵی پیسی ئه و ڕژێمانه له سته مکردن و چه وسانه وه ی مرۆڤ و قه تڵوعامکردنی هه زاران که س به ده ستی ده ستگا داپڵۆسێنه ره کانی ستالین و چاوچیسکۆ و میلۆسۆڤیچ، له سه رزه مینی به هه شته درۆیینه که ی کۆمۆنیزم، هه زاران که سی ویژدان زیندوو که هاشوهوشی ده مقه ره باڵغه کانی کۆمۆنیزم فریوی دابوون، په نجه ی په شیمانیان گه ست و تفیان له ڕووی ڕاسته قینه ی ئه و ڕێبازه مه رگدۆست و سته مکاره کرد.

له دوای ئاوابوونی ئه ستێره ی کۆمۆنیزم و هه تیوو که وتنی چه پگه رایی، چه پی ساخته ی ڕۆژهه ڵات که گێژاوی کۆمۆنیزم ڕووحی هه لاهه لا و ویژدانی شه قارشه قار کردبوو.له بری به خۆداچوونه وه و دۆزینه وه ی ڕاستی، سه ریان به کۆشی ده سه ڵاته دیکتاتۆر و داپڵۆسێنه ر و دواکه وتووه کانی وڵاته کانیاندا کرد، سه دو هه شتا پله بایاندایه وه، بیرو باوه ڕو تێزه فیکری و دروشمه برقه داره کانیان بوونه بڵقی سه رئاو، له گه ڵ ڕژێمه دواکه وتووه کانی جیهانی ئیسلامی و عه ره بیدا (زه واجی مه سڵه حه تیان) ئه نجامدا.ئه و چه په ساختانه، چونکه زمانیان درێژ، پێستی ڕوویان قایم، فتیله ی ویژدانیان کوژاوه بوو، زوڕناژه نێکی کارامه ی ده سه ڵاتدرانیان لێده رچوو و که وتنه ڕتووشکردنی ناشیرینیه کانی ده سه ڵات.ئه و نوێخوازانه!! بوونه گاڵۆکی ده ستی ئه و دیکتاتۆرانه ی که ده یانه وێ تامردن کورسی ده سه ڵات جێنه هێڵن و دوای خۆشیان ده سه ڵاته کانیان بۆ کوڕو بنه ماڵه کانیان به میراتی بمێنێته وه(خۆش نوێخواز).چه پی ساخته ی پێشکه وتوو!! بووه سێبه ری ده سه ڵاتگه لێ که ته ژیه له گه نده ڵی و سته م و نایه کسانی و له سه ر خوێنی خه ڵك بنیاتراوه.ڕژێمه تۆتالیتاره کانی ناوچه که بۆ جوانکردنی ڕووی دزێویان و چه واشه کردنی خه ڵک و خه ڵه تاندنی دنیای ده ره وه، هه ندێ حیزبۆکه ی چه پیان کرده شه ریکی ده سه ڵات و نازونیعمه تیان به سه ردا ڕژاند.هه ندێ چه پی ساخته ش بێشه رمکردن ڕاسته وخۆ له ژێرباڵی ده سه ڵات و له ناو داموده ستگاکانیدا خه باتیان بۆ به ده ستهێنانی پله وپایه و خڕکردنه وه ی سه روه ت و سامان کرد..زۆرێك له ده سه ڵاتدارانی وڵاتانی عه ره بی و ئیسلامی، به گوێره ی ئه و عه قدی زه واجه ی (زه واجی مه سڵه حه) نێوانیان چه پی ساخته یان کرد به گژ ئیسلامییه کاندا، ئیسلامییه کان چونکه ئه لته رناتیڤ و ڕکه بری سه ره کی ده سه ڵات بوون، له لایه ن چه پی ساخته وه کرانه دێو و درنج و مه ترسی و ڕێگر له به رده م پێشکه وتنی کۆمه ڵگه دا، دیکتاتۆره کانیش له گه ڵ ڕۆژئاوا و دنیای ده ره وه هه مان سیاسه تیان به کار هێنا و ئیسلامییان کرده مه ترسی، پێده چێ ڕووداوه کانی ئه م دواییه، ئه و کارته ی ده سه ڵاتدارانی له توونی شۆڕشی مه ده نی گه لانی تونس و میسردا سووتاندبێ.

له ده ف ئێمه ش چه پی ساخته ڕۆڵی له هاوبیرو هاوپیشه کانی له ناوچه که باشتر نییه.له بری دژایه تی گه نده ڵی و سته م و نادادی و نایه کسانی، خه ریکی په رده پۆشکردن و شاردنه وه ی دزێویه کانی ده سه ڵاته.له ژێر باڵی ده سه ڵاتدا ژیانی شاهانه ی بۆ خۆی مسۆگه ر کردووه و باکی به هه ژاران نییه.چه پی ساخته، زۆرێك له ده ستگا حیزبی و حکومییه کانی ده ڤه ری پارتی، به تایبه ت ده ستگاگه لی ڕاگه یاندنی بۆخۆی بردووه و ئه و تێیاندا خاوه ن ده سه ڵات و بڕیاره.ئه مانه هه م سێبه ری ده سه ڵاتن و هه م خۆیان کردووه به ده مڕاستی ڕۆشنبیران.خه ریکی پیاده کردنی ئه جێندای هه ندێ که سی حیزبین و له بری ئه وان شه ڕی ئیسلامی و مه لا ده که ن.خۆیان شه ڕکه رو ناوبژیوانن، کۆنگره ی به ینخۆشی نێوان مه لا و ڕۆشنبیر ده به ستن.ئه و بارگرژییه ی چه پی ساخته به ناوی ڕۆشنبیره وه له هه ولێر به رپایکردووه، شه ڕی ئازادی و ڕۆشنبیران نییه، ئه گینا وه ك ئه وان ده ڵێن ئه و شه ڕه بۆ له سلێمانی نییه؟ ته نها له هه ولێره؟! منیش ده ڵێم ڕاست ده که ن، خۆ سلێمانی پاته ختی ڕۆشنبیرییه و له هه ولێریش زیاتر نووسه ر و ڕۆشنبیرانی له خۆگرتووه.هۆکاره که ش ئه وه یه له سلێمانی چه پی ساخته ده سه ڵاتی به سه ر ڕۆشنبیراندا نییه و بۆ مه رامی تایبه تی و حیزبی ناتوانێ وه گه ڕیان بخات.ده سه ڵاتداران له هه ولێردا بۆیان ئاشکرابووه که جه ماوه ریان ڕوو له داشکانه، له هه ڵبژاردنی داهاتووشدا ده نگاکانیان وه ك گه ڵای دره خت له پایزدا زۆری هه ڵده وه رێ.ده نگی هه ڵوه ریووی ده سه ڵات له و ده ڤه ره ده چێته سه به ته ی ئیسلامییه وه، چونکه مه لای مزگه وته کان بێده نگیان شکاندووه و خه ریکی هۆشیارکردنه وه ی خه ڵکن.ئه و شین و شاپۆڕه ی چه پی ساخته ده یکا نه له پێناوی ئازادی و ڕۆشنبیراندایه، نه بۆ ئاشتی کۆمه ڵایه تییه، ئه وه شه ڕه له پێناو ده سه ڵاتدا و چه پی ساخته له بری حیزب ده یکات و هه ر خۆشی ئه و بارگرژییه ی نێوان ڕۆشنبیر و مه لاکانیان دروستکردووه.چونکه خۆیان واته نی (ئه نجامه که شی زۆر خراپ ده شکێته وه بۆ هه ڵبژاردنه کانی داهاتوو).تۆ بڵێی مه لاو ڕۆشنبیرانی ئیسلامی به شداربووی کۆنگره ی ئه م دواییه ی هه ولێری نێوان مه لاو ڕۆشنبیران نه زانن که ئه وه چه پی ساخته یه بێڕێزی به رامبه ر پیرۆزییه کانی خه ڵک و مه لا و ئیسلامییه کان ده کات و خۆشی کردۆته ده مڕاستی ڕۆشنبیران و به پاڵپشت و چرای سه وزی ده سه ڵاتداران کۆنگره ی ئاشتی و به ینخۆشی نێوان مه لاو ڕۆشنبیر ده به ستێ.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.