
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
دانیشتوانی شاره‌زوورو ده‌وروبه‌ری...
وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن له‌بڕیارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له‌به‌رواری 7/2/2011 بڕیاردرا هه‌رچوار قه‌زای (سه‌یدصادق، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، پێنجوێن) بكرێته ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌م ئیداره‌یه‌ش ببرێته هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، كه‌ئه‌مه‌ش بارگرانیه‌كی تر بۆ هه‌رسی قه‌زاكه دروست ئه‌كات به‌هۆی دوره ده‌ستی و ته‌ریكی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له‌م دۆخه‌ی ئێستاش خراپترده‌بێت.بۆیه ئێمه وه‌ك دانیشتوانی قه‌زای سه‌یدێادق ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بڵێین سه‌رباری وێرانكردنی ئه‌م شاره به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس و گه‌یاندنی كه‌مترین خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌نه‌بوونی ته‌نانه‌ت په‌یمانگایه‌ك یازانكۆیهك له‌قه‌زایه‌كی (80) هه‌زار كه‌سیدا كهزیاترله (62) گوندی له‌سه‌ره‌و یه‌كێكه له‌قه‌زا گه‌وره‌كانی كوردستان و چاوه‌ڕوانی ئێمه بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ی جدی و خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌م قه‌زایه، كه‌چی ئه‌بینین به‌بڕیارێكی نه‌گونجاو خه‌ریكه به‌یه‌كجاری ئه‌مشاره په‌راوێز ئه‌خرێت.به‌داخه‌وه له‌بری ئاوڕدانه‌وه له‌كۆی كه‌موكوڕیه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی ئه‌مشاره‌و سه‌رنجدان له‌ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی داوایه‌تی، ئه‌بینن ئه‌م قه‌زایه ئه‌كرێته قوربانی بۆ په‌رده‌پۆشكردنی كه‌موكورتیه‌كانی قه‌زایه‌كی دی.ئێمه وێڕای هاوڕایی و هاوخه‌میمان بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و شاره برینداره‌و ئاوڕلێدانه‌وه‌ی زیاتری، هاوكات برینه‌كانی ئه‌و شاره به‌به‌شێك له‌برینی جه‌سته‌ی خۆمان ئه‌زانین و پێمان وایه شایسته‌ی خزمه‌ت و به‌ده‌مه‌وه چونی زیاترن و ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ی بۆی كراوه له‌ئاستی پێویستدانیه، به‌ڵام ناكرێت ئه‌و ڕاستیه‌ش له‌به‌رچاونه‌گرین سه‌یدێادق خاوه‌نی چه‌ند ڕاپه‌ڕین و قوربانیدانێكی زۆره له‌پێناوی شۆڕشی كورداو، هاوكات له‌گه‌ڵ كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ساڵی (1988) شاره‌كه ته‌ختی زه‌وی كرا.بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین له‌ڕێگای ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌وه هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌و هاوكات ئه‌م داواكاریانه‌ش بخه‌ینه به‌رده‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌سه‌نته‌ری ئیدارهسهربهخۆكه له‌قه‌زای سهیدێادقدابێت و ناوی ئیداره‌كه‌ش ئیداره‌ی شاره‌زور بێت هاوشێوه‌ی گه‌رمیان، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
1-هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی سه‌یدێادق شوێنێكی ستراتیژیه‌و چه‌قی هه‌موو ناوچه‌كانی شارهزورهو هه‌رسی قه‌زاكه‌ی تر پێكه‌وه ئه‌به‌ستێته‌وه.كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاری كارئاسانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینی ئیداریه بۆ هاوڵاتیانی سنوری شاره‌زور، نه‌ك بارگرانكردنیان.
2-به‌و پێیه‌ی ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی به‌رفراوانه ڕوبهرهكهی له‌هه‌رسی قه‌زاكه‌ی تر زیاتره‌و سه‌رماییه‌كی مرۆیی و ئابوری گه‌وره‌ی تێدایه توانای گه‌شه‌كردنی كشتوكاڵی و زۆربوونی دانیشتوان و بیناسازی له‌وانی دی زیاتره، ، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكه بۆئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا ببێته شارێكی گه‌وره.
3-له‌ڕوی ئاسایش و ئارامیه‌وه شوێنێكی له‌باره، به‌هۆی دوره‌ده‌ستی له سنوره‌كانه‌وه، له‌هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی بهدوردهبێت، كه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نائارامن و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دهركیدان.وه سه‌رجه‌م ڕێگا سنورهیهكان (مه‌رزه‌كان) بهناوشارهكهدا تێئه‌په‌ڕن.
بۆیه ئێمه له‌ڕێگای ئه‌م به‌یاننامه‌وه داوا ده‌كه‌ین داواكاریه‌كانمان چیتر پشتگوی نه‌خری و حكومه‌تی هه‌رێم به‌بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه‌و له‌مكاره‌دا بگه‌ڕێته‌وه بۆڕاپرسی خه‌ڵكی سنورهكهبۆ دیاریكردنی شوێنی سه‌نته‌ری یهكهئیداریهكه وه حكومه‌تی هه‌رێمیش شه‌رعیه‌تی له‌خه‌ڵكه‌وه وه‌رگرتووه.بۆیه به‌هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین تا به‌رواری 19/2/2011داوا كه‌مان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا به‌ناچاری ڕۆژی 20/2/2011 خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری سازده‌كه‌ین و دواتریش له‌چالاكیه مهدهنیهكانمان به‌رده‌وام ئه‌بین تا به‌دیهاتنی داواكانمان.هه‌ر له‌ڕێگای ئه‌م بهیاننامهشهوه داوا له‌ته‌واوی خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان ئه‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه ده‌ستبارمان له‌گه‌ڵ بگرن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
