
جه‌ماوه‌ری كوردستان
ئێمه وه‌ك تۆری به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك، له چوارچێوه‌ی (جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ)، داخوازیمان هه‌یه بۆ بنه‌بڕكردنی گرانی بازاڕ، گه‌نده‌ڵی، بێكاری و ناعه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌مانه‌وێ دوور له‌هه‌ر شێوه‌یه‌كی توندوتیژی و بشێوی رایبگه‌یه‌نین.
سیاسه‌تی لیبڕالیزمی نوێی سه‌ندوقی دراوی جیهان و بانقی جیهانی له‌هه‌موو دنیا بووه به‌هۆی قووڵكردنی جیاوازی چینایه‌تی، جه‌نگ، توندڕه‌وی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و ئاینی، كۆچكردن و نامۆیی، بۆیه له‌به‌رامبه‌ریاندا خه‌ڵك له ته‌واوی جیهان به كوردستانه‌وه، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن وه‌ك رێگاچاره‌یه‌ك به‌ره‌و دابینكردنی ئاشتی، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی.
ئێمه به‌م مانایه بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كه‌ین له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان بۆ خۆپیشاندانی سپی و داوای:
1-به‌گشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت (بانق، نه‌خۆشخانه، زانكۆ، بیناسازی، ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت...هتد) .
2-كاراكردنی لیژنه‌كانی چاودێریی (رقابه) ی په‌رله‌مانی كوردستان.
3-باشكردنی باری ژیانی خانه‌نشینان، جووتیاران و فه‌رمانبه‌ران.
4-هاوكاریكردنی ته‌واوی ماددی و مه‌عنه‌وی بێكاران و لانه‌وازان.
5- خزمه‌تگوزاری بۆ دێهات و شارۆچكه په‌راوێزخراوه‌كان
6- ده‌ركردنی پیاوانی به‌عس له به‌رپرسیارێتی حزبی و حكومی.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته دوای خۆپیشاندانه‌كان، چه‌ند هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی نه‌نێت به ئاراسته‌ی ئه‌م چاكسازییانه و بارودۆخه‌كه هه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه، ئه‌وا پشتیوان به ئیراده‌ی و ماف و خواستی خه‌ڵك، شۆڕشی سپی به‌رپاده‌كه‌ین.
تۆری به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك
20/2/2011
رۆژی خۆپیشاندان: رۆژ هه‌ینی، رێككه‌وتی 25/2/2011
كات: كاتژمێری 2ی نیوه‌ڕۆ
تێبینی: بۆ به‌شداریكردن له‌م خۆپیشاندانانه پێشوه‌خت رایده‌گه‌یه‌نین كه هه‌ر كه‌س، گروپ و لایه‌نێك به‌شداری بكات، ده‌بێ ده‌ست بۆ هیچ شێوه توندوتیژییه‌ك نه‌بات و پارچه‌یه‌كی سپی له قۆڵ یان ناوچه‌وانی ببه‌ستێت.به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی توندوتیژی به‌كارده‌هێنن نه‌ك هه‌ر له‌گه‌لماندا نییه، به‌ڵكو كه‌سانی گێره‌شێوێنن و دژ به ئامانج و داخوازییه‌كانمانن.
ته‌نها عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسایش و ئارامی تاك، وڵات و گه‌لان دابینده‌كات!
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
