
رۆژی 17/2/2011 دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ پشتیوانی له هه‌ردوو گه‌لی مسر و تونس خۆپێشاندانێكی هێمنانه له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و هێمنانه كۆتایی پی دێت و خه‌ڵكه‌كه بڵاوه ده‌كات.
ژماره‌یه‌ك له گه‌رانه‌وه‌یاندا له شه‌قامی سالم و كاتێك به به‌رده‌م لقی (4) ی پارتی دیموكراتی كوردستان تێده‌په‌رن تێكهه‌ڵچونێك له نێوان ژماره‌یك گه‌نجی خۆپێشانده‌ر و پاسه‌وانه‌كانی لقی (4) دروست ده‌بێت و گه‌نجه‌كان باره‌گای لقی (4) به‌رد باران ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ردا پاسه‌وانانی لق ئه‌و ژماره خۆپێشانده‌رانه به هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورس و سوك گولله‌باران ده‌كه‌ن، كه له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر شه‌هید و (57) ی دیكه بریندار ده‌كه‌ن.
لێره‌دا من نه‌ك وه‌ك كه‌سێكی ئازادیخواز كه ده‌بی جیاوازی له نێوان خه‌ڵكێكی سته‌مدیده و ده‌سه‌ڵاتێكی حزبی سته‌مكار بكات، به‌ڵكو له روانگه‌یه‌كی زۆر بێلایه‌نانه ئه‌م رووداوه هه‌ڵده‌سه‌نگێنم، به تایبه‌تی زۆر به‌داخه‌وه كه هه‌ردوو لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن گۆران و یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌روه‌ها یه‌كێتیش له ترسی پارتی خۆپێشانده‌ران به گێره‌شێوێن تاوانبار ده‌كه‌ن به‌بی ئه‌وه‌ی ته‌نها ره‌خنه‌یه‌ك له پارتی بگرن كه چه‌كداره‌كانی ته‌نها له‌سه‌ر به‌ردبارانی باره‌گاكه‌یان خۆپێشانده‌ران ده‌ده‌نه به رێژنه‌ی گولله و ئه‌و تاوانه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی سڤیل ده‌خوڵقێنن، هه‌روه‌ك چه‌ند لایه‌نی تری سیاسی و به‌ناو میرزای ده‌سه‌ڵاتیش بۆ لایه‌نگری له پارتی نه‌ك هه‌ر له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كه‌ی پارتی دژ به‌و خه‌ڵكه نوققه‌یان لێوه نایه‌ت، به‌ڵكو ئه‌وانیش خۆپێشانده‌ر به گێله‌شێوێن له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، له‌وانه‌یه شتێكی چاوه‌روان كراوبی كه له‌هه‌ر خۆپێشاندانێكدا خه‌ڵكانێك ره‌فتارێكی له‌م جۆره ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له‌رێگه‌ی گازی فرمێسك رێژ یا ته‌قه‌یی هه‌وایی بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت نه‌ك به‌م شێوه راسته‌وخۆ بی به‌زه‌ییانه گولله باران بكرێن.
ئه‌وانه‌ی باره‌گایی پارتیان به‌ردباران كردووه ژماره‌یان به (200) گه‌نجی شاره‌كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ش له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه به گولله پێكراون زیاتر له 1/4ی خۆپێشانده‌ره‌كانه، پارتی له به‌رامبه‌ر به‌ردبارانه‌كه‌ی زیاتر له (50) كه‌س له خۆپێشانده‌رانی سلێمانی ده‌گوژێت و بریندار ده‌كات، له هه‌ولێر و سۆرانیش باره‌گای گۆران ده‌سوتێنی و له دهۆكیش باره‌گاكه‌ی تاڵان ده‌كات، كه‌چی هێشتا داوای لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه و سزاده‌رانی ئه‌نجامده‌رانی ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدا به‌بی ئه‌وه‌ی چاوه‌رێی لێكۆڵینه‌وه بكات و تاوانبارانی به قه‌ولی خۆی بۆ ده‌ركه‌وی و بیانداته دادگا كه‌چی باره‌گاكانی گۆران ده‌سوتێنی، له‌مه‌ش سه‌یرتر به‌ناو سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تیش هه‌ر داكۆكی له پارتی ده‌كه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدا وه‌كو له پێشدا ئاماژه‌م پێكرد پارتی له به‌رامبه‌ر به‌ردبارانێك ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌ی له میسر خۆپێشانده‌ران زۆربه‌ی باره‌گای حزبی فه‌رمانره‌واو باره‌گای حكومه‌ت و پارێزگای ئه‌سكه‌نده‌ریه‌یان نه‌سوتاند ئه‌ی بۆچی نه‌گوترا ئاژاوه‌گێران، بۆیه لێره‌دا ده‌بی بڵێین كه خۆپێشانده‌رانی سلێمانیش ئاژاوه‌گیرنین و ئه‌وانه‌ش به ئاژاوه‌گێر ناویان ده‌به‌ن ئه‌وا یا له ترسی پارتی یا وه‌ك پاشكۆیی پارتی ئاو له ئاشی پارتی ده‌كات، ده‌بی پاسه‌وانه‌كانی لقی (4) كه ئه‌و تاوانه‌یان دژ به خۆپێشانده‌ران خوڵقاند سزابدرێن و هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ش كه باره‌گاكانی گۆرانیان سوتاند، دیاره شتێكی چاوه‌روانكراوه كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حزب بۆ سه‌ركوتكردنی ناره‌زاییه‌تی خه‌ڵك هێز به‌كار ده‌هێنن، چونكه له كوردستان چه‌كداره‌كان ئامرازی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتن، كوردستان میسر و تونس نیه كه خاوه‌نی سوپایه‌كی بی لایه‌ن و پیشه‌یین و به هیچ شێوه‌یه‌ك دژ به میله‌ت و دژ به ناكۆكی سیاسی به‌كار ناهێندرێت، له كۆتایدا ده‌ڵێم ئه‌م تاوانه‌ی پارتی دژ به خه‌ڵك چاوه‌روانكراوه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه چاوی خه‌ڵك ناترسێنی، به‌ڵكو رق و قینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ی ئێسته‌ش سه‌ره‌تایه بۆ راپه‌رینێكی سه‌رتاسه‌ری كه زوو یا دره‌نگ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سته‌مكاری پارتی و یه‌كیه‌تی به ده‌ردی هه‌ردوو رژێمه‌كه‌ی بن علی و موباره‌ك ده‌بات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
