له وتارێكی ترمداو له سه‌ره‌تای مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی پار له پاڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ناوخۆدا پێشنیاری ئه‌وه‌م كردبوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش بدرێته كه سانی بێلایه‌ن و له حیزباندن دوور بخرێته‌وه.له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌مه‌وی له سه‌ر په‌یوه‌ندی پێششمه‌رگه و سوپای نیزامی نیشتمانی كوردستان له رووی موئه‌سه‌ساتیه‌وه زیاتر مه‌به‌سته‌كانم روونبكه‌مه‌وه‌و به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زمونی 18 ساڵی رابردوو جیا كرێته‌وه‌یان به پێویست یزانم، وه‌كو له كۆریاو ئه‌مریكاو زۆرێك له وڵاتانی دنیادا وه‌زاره‌تی جه‌نگاوه‌رانی دێرین له وه‌زاره‌تی به‌رگری جیاوازه.كۆنگریسی ئه‌مریكا له 1789ه‌وه بناغه‌ی یاسایه‌كی بۆ پاداشتكردن ومافه‌كانی تێكۆشه‌رانی دێرینی وڵاته‌كه‌ی داناوه، له ساڵی 1930 ه‌وه ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی به كاروباری تێكۆشه‌ره‌كانی هه‌یه‌و له 1989 ه‌وه ده‌زگاكه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و حاڵی حازر كاروباری 25 ملیۆن تاكی پاشماوه‌ی جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكی رایی ده‌كات و 24000 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه.ئه‌ركه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته گرنگی دانه به‌وانه‌ی جه‌نگاوه‌ری كۆنن، په‌كیان كه‌وتووه‌و خانه‌نشین كراون، كه‌م ئه‌ندام بوون، كوژراوه‌كانی جه‌نگ، بێوه‌ژنه‌كان و هه‌تیوه‌كانیان، ریعایه‌ی ته‌ندروستی ودابین كردنی پێویستی و مافه‌كانیان ته‌نانه‌ت گۆرستانه‌كانیان له لایه‌ن ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
پێشمه‌رگه له زیاتر له نیو سه‌ده‌ی شۆرشه‌كانی كورددا، وه‌كو سونبولی گیانفیدایی و به‌رخودان ناسراوه‌و سه‌رمایه‌یه‌كی سه‌روه‌ری ئه‌وتۆی له كوردایه‌تی بۆ به‌جی هێشتووین كه مێژوو به شانازیه‌وه تۆماری ده‌كات، شۆڕشه‌كانمان ده‌یانهه‌زار شه‌هید و كه‌مئه‌ندام وزیندانی سیاسی وده‌یان هێنده‌ی تر بێوه‌ژن وهه‌تیو و پێشمه‌رگه‌ی ماندووی به جیاوازی بیروباوه‌رو ئینتماوه له ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا پێسپاردووین.
حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌ری ره‌نجی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌یه كه ئێستا كاتی پشوودان و حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان و پاشماوه‌كانیانه، ئیتر وه‌ختی پاداشت و مافدان وخزمه‌تكردنیانه له لایه‌ن حكومه‌ته وه، كه به‌داخه‌وه هێشتا ئه‌وه‌ی كراوه كه‌متره له‌وه‌ی پێویسته بكرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له سه‌ره‌وه باسكران بپێكی، من پێشنیار ده‌كه‌م كه ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بگۆڕدری بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه دێرینه‌كان وببێته وه‌زاره‌تێكی مه‌ده‌نی و بێچه‌ك و تایبه‌تمه‌ند بێت به به‌دواداچوونی كاروباری پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و شه‌هیده‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌روخانه‌نشین و پێشكه‌شكردنی ماف وخزمه‌تگوزاری پێویست بۆیان و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش له‌م وه‌زاره‌ته‌دا كۆببێته‌وه، ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌كراوه بۆیان بكرێت حاڵ و ماڵیان بێجیاوازی چاكبكرێت، به ره‌چاوكردنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی هه‌رێم یاسایه‌كی تایبه‌ت به ماف و رێ و شوێنی جی به جی كردنیان دابنرێت له هه‌موو رووه‌كانه‌وه، له گشت شار‌و شارۆچكه‌كان دائیره‌ی تایبه‌ت به كاروباره‌كانیان دابمه‌زرێت.
هاوكات بناغه‌ی سوپایه‌كی نیزامی نیشتمانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت به‌پی ی ستانده‌راتی دروست كردنی سوپا به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و راهێنان و چه‌ك و به سود وه‌رگرتن له ئه‌فسه‌ره دێرین وده‌رچووه‌كانی كۆلیژه سه‌ربازیه‌كان، ده‌كونجی ناوی ده‌زگایه‌ك یا وه‌زاره‌تێكی به‌رگری لی بنرێت یا هه‌رناوێك كه ناكۆك نه‌بێت له گه‌ڵ ده‌ستوور، به پی ی پۆلێنی سه‌ربازی عێراقی وسودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی وڵاتان و به هه‌موو جۆرێك بنه‌ماكانی دروست كردنی ته‌نها سه‌ربازی بێت وله حیزبایه‌تی به دوور بێت با كه‌سانی حیزبیشان تێدا بێت، كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ری رابردوو پاكی تێنه‌گلاو له كێشه‌كان و بێلایه‌ن فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ.سوپایه‌ك ئاینده‌ی وڵاتی له سه‌ر بنیات بنرێت و جۆشدرابێت به رۆحیه‌تی بێشمه‌رگه.سوپایه‌كی یه‌كره‌نگی یه‌كپۆشی نیشتمانی پوخت وگه‌نج و به دسپلین و پڕچه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی ته‌واو و راهێنراو، تێر‌و موچه‌ی باش، ئه‌ركی پاراستنی سنووری هه‌رێم و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنان بێت، به‌مه‌ش هه‌م پێشمه‌رگه ده‌توانی ئاوری جدی لی َ بدرێته‌وه‌و هه‌م دوژمنه‌كانمان له به‌غدا بیانووی بڕینی چه‌ك و موچه‌یان له سوپای هه‌رێمی كوردستان نامێنی و بنه‌مایه‌كی بته‌ویش بۆ به‌ده‌زگاكردنی سوپای یه‌كگرتووی كوردستان له سه‌ر راسته‌ری داده‌نرێت و ناوی پێشمه‌رگه‌ش به پیرۆزی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
