من له‌ونوسینه‌م دائه‌ونده‌ی مه‌به‌ستمه به‌ئاقاری ده‌رخستنی راستیه‌كاندابۆرم ئه‌وه‌نده به‌رگری كردن نیه له‌لقی چواری پارتی چوونكه من نه‌ئه‌ندامی پارتیم ونه‌خۆشم به‌ده‌م راستی ئه‌وان ده‌زانم، به‌ڵام گه‌ره‌كمه وه‌ك رۆژنامه نوسێك ره‌ئی خۆم له‌سه‌رراستی روداوه‌كان بڵێم، به‌ری چه‌ندرۆژ پێش روداوی هێرشكردنه‌كه بۆسه‌رلقی چواری پارتی له‌سه‌ردانێكی رۆژنامه‌وانیم دا له‌لای كاك هیوار ئه‌حمه‌د مسه‌فا به‌رپرسی لقی چواری پارتی بووم، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی شاری سلێمانی وزخزمه‌ت كردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆم ده‌ركه‌وت لقی چواری پارتی به‌رنامه‌و خزمه‌تی نوێی له‌هه‌گبه‌داهه‌یه بۆ ئه‌وشاره وبه‌تایبه‌ت به‌رز راگرتنی كه‌سایه‌تی سیاسی و هونه‌ری وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌دیدی من ئه‌و نیه‌تی خزمه‌تكردنه‌ی لقی چوار بۆخه‌ڵكی شاری سلێمانی وكارو چالاكی رابردویان و دیتن و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ چین وتوێژه جیاجیانی خه‌ڵكه سلێمانی زیاتروای كردووه بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌وشاره ته‌حه‌مولی ئه‌وباره‌نه‌كات چوونكه ئه‌وان نه‌ك ناتوانن خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن به‌ڵكو گه‌وره ترین گرفت و ئاریشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه‌ناتوانن خزمه‌تی كادروهه‌ڵسوراوان و خه‌ڵكی نزیكی خۆشیان بكه‌ن، هه‌ربۆیه دوای ئاماده‌گیه‌كی زۆر له‌لایه‌ن سه‌رانی گۆران بۆخۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری رۆژی 17/2/ 2011 له‌ژێرپه‌رده‌ی پشتیوانی كردن له‌گه‌لی تونس و میسر له‌شانۆگه‌ریه‌كی پێشوه‌خته هه‌ڵیان كوتایه سه‌رلقی چواری پارتی به‌ئارمانجی ئه‌وه‌ی زۆرترین زیانی پێبگه‌یه‌نن و هه‌یمه‌نه‌ی پارتی له‌م شاره بشكێنن به‌ڵام سینارۆیی ئه‌م جاره‌شیان وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی تر روبه‌روی شكستی گه‌وره بۆیه‌وه و ده‌بێت چاوه‌روانی رۆژانی داهاتووبكه‌ین بۆئه‌وه‌ی سه‌رانی گۆران و گێره شێوێنان باجی یاساییان لێوه‌ربگیرێت، له‌پاڵ ئه‌مه‌داده‌نگۆی به‌شداری كردنی كادر‌و لایه‌نگرانی یه‌كگرتوی ئیسلامی هه‌یه كه له‌فۆرمی توند‌و تیژدا به‌شداری هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای لقی چواریان كردووه، خۆئه‌گه‌رئه‌مه راست بێت و ئیسپاتی یاسایی هه‌بێت پێویسته پارتی دیموكراتی كوردستان پێداچونه‌وه‌یه‌كی خێرا‌و تێخوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعیانه بۆئیسلامیه‌كانی كوردستان بكات، من له‌وباوه‌ره دانیم خه‌ڵكی یه‌كگرتوی ئیسلامی به‌بی رێنمایی كردنی سه‌روی خۆیان به‌شداری هیچ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌و بچوك بكه‌ن چوونكه ئیسلامیه‌كان به‌وه ناسراوان له‌فه‌رمان ده‌رناچن وگوی رایه‌ڵی سه‌روی خۆیانن، تاكوئێره‌شتێكی سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناسرشتیه هه‌ڵوێستی هێزه ئه‌منیه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه كه‌داخۆ بۆچی وله‌به‌رچی پلان وبه‌رنامه‌یان نه‌بووه بۆبه‌رگری كردن له‌هێرشكردنه سه‌رلقی چوارخۆئه‌وان له‌سلێمانی ده‌سه‌ڵاتدارن وخاوه‌نی هه‌زاران كه‌سن له‌پۆلیس و ئاسایش و به‌رگری مه‌ده‌نی تۆبڵێی هێزه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده بێئاگابووبن و نه‌زانن هێرش ده‌كرێته سه‌رحزبێكی هاوپه‌یمانیان، له‌كاتێكدا بۆخۆپیشاندانی چه‌ندخوێنكارێك پێشتر سه‌دان له‌پۆلیس و ئاسایش له‌شوێنی روداوه‌گه جێگیرده‌كرێن، كه‌واته ده‌بێت ئه‌وه بڵێین یه‌كێتی چاوپۆشی له‌ئه‌ركی خۆی كردووه وله‌هه‌رشوێنێك درزێكی بچوكیش هه‌بێت ئه‌و خۆی پێاده‌كات بۆشكاندنی هه‌یمه‌نه‌ی پارتی چوونكه یه‌كێتی له‌هه‌مووكه‌س باشترئه‌زانێت لقی چوارلێپرسراو نیه له‌گه‌نده‌لی شاره‌كه‌و به‌دی هێنای خزمه‌تگوزاریه جۆراو جۆره‌كان، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌بێت له (ی، ن، ك) بپرسین بۆباره‌گاسه‌ره‌كیه‌كانی خۆیان كه‌له‌سه‌رهه‌مان شه‌قامی گشتییه كه لقی چواری لێیه بۆ نه‌كه‌وتنه به‌رهێرشی خۆپیشانده‌ران ته‌نهاله‌سینارۆیه‌كی بچوكدا رایان گه‌یاند كه باره‌گای رێكخراوه دیموكراتیه‌كان به‌رهێرشی ئاژاوه‌گێران كه‌وتووه، كه‌واته پێویسته پارتی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر خۆپارێزی هێزه‌ئه‌منیه‌كانی (ی، ن، ك) بكات كه‌هیچ ده‌ورو كاری گه‌ریه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوه له به‌رگری كردن له لقی چواری پارتی، پێویست بوو دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌رێگای به‌یاننامه‌یه‌كی حه‌وت خاڵیه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد هه‌ڵسه‌نگاندن و تێخوێندنه‌وه‌یه‌كی وورد بۆهه‌نگاوه‌كانی سه‌رانی گۆران كرابایه و نه‌هێنیه‌كانی مه‌رامی سه‌رانی گۆرانیان بزانیبایه چوونكه گۆران به‌ئاشكرا هانی خه‌ڵكی ده‌دا هاوشێوه‌ی میسر‌و تونس برژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان وسۆزی خه‌ڵكیان ده‌جوڵاند و گه‌ره‌كیان بوو خۆیان بكه‌ن به‌پێشه‌نگی توره‌ی خه‌ڵك به‌ڵام ئه‌وان زۆركورت بینانه هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆدۆخی ئه‌مرۆی كوردستان كردووه چونكه هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه توانیویه‌تی په‌له‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم دابمه‌زرێنێت بۆیه خه‌ڵكانی نارازی ده‌توانن هه‌رچوارساڵ جارێك له‌رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه چاره‌نوسی خۆیان دیاری بكه‌ن نه‌ك به‌قسه‌ی سه‌رانی گۆران باری ئه‌منی و ئاسوده‌ی خه‌ڵك تێك بده‌ن، چوونكه مێژوو شاهیدی رابردوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه‌كه ئێستاخۆیان كردۆته فریادره‌سی خه‌ڵكی ره‌ش و روت ئه‌وان بوون بریاربه‌ده‌ست كه‌چی نه‌ك تۆسقاڵێك له‌ئازاری جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مانیان كه‌م نه‌كرده‌وه به‌ڵكو ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانیان تووشی لێكترازان وشه‌رێكی ماڵ وێرانكه‌ركردوو تاكو لێواری له‌ناو چوونیان برد، ئێستاوه‌ك ده‌بینین دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی گۆران له‌لایه‌ن چین وتوێژه‌جیاجیاكانی هاوڵاتیانی كوردستانه‌وه ئه‌وه پاشه كشه‌و بی هیوایه‌كی زۆربه‌سیاسه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه ده‌بینرێت و به‌ره‌و گۆشه‌گیری سیاسی ده‌چێت، له‌لایه‌كی تره‌وه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه بزانێت كه‌سه‌رانی گۆران كه‌وتونه‌ته‌ناوهاوكێشه‌یه‌كی سیاسیه‌وه كه‌له‌وانه‌یه ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له‌ده‌ستدابێت و ئه‌ونه‌خشه رێگایه‌ی دایان نابوو بۆسود وه‌رگرتن له‌ناكۆكی و هه‌ڵوه‌شانه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی سترا تیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی شكستی هێنا بۆیه شتێكی غه‌ریب و سه‌یرنیه كه له‌داهاتوودا هه‌ڵوێستی توند تر‌و بیركردنه‌وه‌ی چه‌وت و كورت بینانه‌تر له‌گۆران ببینین،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
