
پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ 17/2/2011 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م سه‌رای سلێمانیدا بۆ پشتیوانی له‌راپه‌ڕینه‌كانی تونس ومیسر ئه‌نجام درا.دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه به‌شێك له‌و جه‌ماوه‌ره‌و خه‌ڵكانێكی تر ڕووده‌كه‌نه جاده‌ی سالم و له‌به‌رده‌م باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستاندا كۆده‌بنه‌وه‌و دروشم له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌ڵێنه‌وه‌و باره‌گاكه به‌ردباران ده‌كه‌ن.دواتر ته‌قه دروست ده‌بێت و له‌ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا گه‌نجێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات و نزیكه‌ی شه‌ست كه‌سیش بریندار ده‌بن.هه‌ر دوای ئه‌م ڕووداوه له‌هه‌ولێر وسۆران باره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌نی كه‌سانێكی نادیاره‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ده‌سوتێنرێن.
به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه به‌شێك له خۆ پیشانده‌رانی شاری سلێمانی رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان چه‌كیان پێ نه‌بووه‌و كه‌وتنه‌وه‌ی ئاژاوه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی له‌پشته‌وه‌یه‌و ده‌سه‌ڵات و لقی چوار به‌رپرس ده‌بینن له‌به‌رامبه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ی ئاژاوه‌و ئه‌و قوربانیانه‌ی كه‌كه‌وتۆته‌وه.هه‌رچی پارتی دیموكراتی كوردستانه ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان له‌سلێمانی به‌كه‌م ته‌رخه‌م ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی باره‌گاكه‌یانداو خۆپیشانده‌ران و ئه‌و لایه‌نانه‌ی (وه‌كو ئه‌وان ده‌ڵێَََن) له‌پشتی خۆ پیشاندانه‌كه‌وه‌ن به به‌رپرسیار له‌و روداوه ده‌بینێت.ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش رایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌شداری كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی سلێمانیان نه‌كردووه‌و ئیدانه‌ی ئه‌و توند‌و تیژییه‌یان كرد كه له‌لایه‌نی خۆ پیشانده‌ران و پاسه‌وانه‌كانی لقی چواره‌وه په‌نای بۆبراوه و پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌سڵات له‌هه‌ولێر وسۆران به‌رپرسیار ده‌بینێ به‌رامبه‌ر سوتاندنی باره‌گاكانیان.
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان
ئێمه وه‌كو پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان ئه‌م بار‌و دۆخه به‌مه‌ترسیدار ده‌بینین و پێمان وایه ئه‌گه‌ر به‌به‌رپرسیارێتییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌رفه‌ت بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی دروست ده‌بێـت و دوور نییه بارودۆخێكی ئاڵۆزی هاوشێوه‌ی ساڵانی 1994 هه‌تا 1998 باڵ به‌سه‌ر كوردستاندا بكێشێت.دیاره ئه‌مه‌ش به‌واتای شكاندنی ئیراده‌ی دیموكراتیانه‌یه خه‌ڵكه‌و له‌ده‌ستدانی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مانه له‌م قۆناخه‌دا، نه‌ك جێگیركردنی ده‌سكه‌وته‌كان.ئێمه له‌رابردووشدا بانگی هه‌ستیاریمان له‌لایه‌نه‌كان كردبوو، به‌ڵام دیاره به‌به‌رپرسیارێتی هه‌ڵسوكه‌وت ناكرێت.وه‌كو هه‌ڵوێستێكی سیاسی و ویژدانیش ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌كوده‌سه‌ڵات، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وه‌كو لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له‌و ڕووداوانه به‌رپرسیار ده‌بینین.ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ تاوانباركردن ناڵێین به‌ڵكو وه‌كو به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژوویی باسی ده‌كه‌ین و پێویسته خۆیان له‌و ڕووداوانه به‌رپرسیار ببینن و بیانووی جۆراو جۆری بۆ نه‌هێننه‌وه.به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌م
هه‌ڵوێسته ئه‌و واقیعه‌یه كه پێش رووداوه‌كه درووست كراوه و له‌دوای رووداوه‌كه‌شه‌وه به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ده‌كرێته رۆژه‌ڤی جه‌ماوه‌ر.ئه‌وه‌تا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌كه‌وه شه‌وورۆژ له‌راگه‌یاندنه‌كانی خۆیاندا كوردستان وه‌كو تونس و میسر وێنا ده‌كات و داوای ئه‌وه ده‌كات كه په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ڵێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیین كه هێرش بكرێته سه‌ر داموده‌زگای فه‌رمی.بێگومان بانگه‌وازی كردن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت له جێگه‌یه‌كی وه‌كو هه‌رێمی كوردستاندا و به‌و شێوازه‌و له‌م كاته‌دا توند و تیژی لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر بۆیه پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی به‌رپرس ببینێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه.له‌لایه‌كی تره‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ناڕاسته‌وخۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌به‌رپرسیار ده‌بینێ له ڕووداوه‌كه‌ی سلێمانی هه‌ر بۆیه له هه‌ولێر وسۆران هێرشكرایه سه‌ر باره‌گاكانی گۆڕان، هه‌روه‌ها ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی سلێمانیش به‌كه‌مته‌رخه‌م و به‌رپرسیار ده‌بینێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باره‌گاكه‌ی ئه‌وانیان نه‌پاراستووه.ئاشكرایه پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه له باره‌گای ئه‌وانه‌وه ته‌قه له‌جه‌ماوه‌ر كراوه (به‌پێی لێدوانی فازل میرانی بۆ كوردستان تیڤی له‌شه‌وی 17/2 دا كه ده‌یگوت ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر باره‌گای ئێمه زۆر له‌سه‌ری ده‌كه‌وێت)، هه‌روه‌ها ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی كه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا دوای رووداوه‌كه‌ی سلێمانی له‌هه‌ولێر و سۆران ودهۆك ڕوویاندا به‌رپرسیاره.هه‌رچی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه داموده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات له سلێمانی به‌ده‌ستی ئه‌وه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی سلێمانی به‌رپرسیاره‌و پێویسته خۆی به‌رپرسیار ببینێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه.
ئازادیخوازان، نیشتمانپه‌روه‌رانی كوردستان
ئاشكرا بوو كه مه‌ترسی بۆ سه‌رده‌سكه‌وته‌كانمان هێشتا زۆره‌و له گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا عه‌قڵییه‌تی یه‌كتر قه‌بوڵ نه‌كردن و په‌راوێزخستن هه‌یه، عه‌قڵییه‌تی هێرش كردنه سه‌ر یه‌كتر و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌یه.هێشتا پاوانی ناوچه‌گه‌ریی هه‌یه‌و هه‌ر گروپێك له‌جێگه‌یه‌ك جه‌ماوه‌ری زیاتر بێت ده‌خوازێت ئه‌وانی تر بێ ده‌نگ بكات.ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ گیانی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیدا یه‌ك ناگرنه‌وه، ئه‌مه هێزو تواناكانمان په‌رته‌وازه ده‌كات.هه‌ربۆیه ئێمه وه‌كو پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان وه‌كو هێزێكی ئۆپۆزیسیۆنی پۆزه‌تیڤ خۆمان له‌به‌ره‌ی داخوازییه‌كانی گه‌لدا ده‌بین و هه‌موو ناڕه‌زاییه‌تیه‌كانی گه‌ل له‌به‌رامبه‌ر به ناعه‌داڵه‌تی و گه‌نده‌ڵی به ڕه‌وا ده‌بینین و له پێناوی گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌ییدا، پشتگیری چالاكی دیموكراتیانه ده‌كه‌ین.له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌هه‌موو ڕه‌نگێك په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی له‌كاتی ئه‌نجامدانی چالاكی دیموكراتیدا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و بكه‌رانی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریش به چه‌ك به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.داوا له جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین نه‌كه‌ونه ناو ململانی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته‌و نه‌بنه ئامرازێك بۆ دروست بوونی شه‌ڕو ئاڵوزی و هاوكاتیش داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه له‌لایه‌نی كه‌سانی یاسایی و سه‌ربه‌خۆی دروست بكرێت و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا راستییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن و بۆ رای گشتی.هه‌تا ئه‌و لیژنه‌یه‌ش كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، هێرش كردنه سه‌ر یه‌كتر و یه‌كتری تۆمه‌ت باركردن رابوه‌ستێندرێت و به‌په‌له داوا ده‌كه‌ین كه هێزه عه‌سكه‌رییه‌كانی لایه‌نه‌كان هاتوونه‌ته نێوشاره‌كانه‌وه، بكشێننه‌وه و هاوكاتیش داوا له‌جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو لایه‌نه دیموكراتخواز و ئاشتیخوازه‌كان ده‌كه‌ین با به‌یه‌كه‌وه هه‌ستین به‌سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا به دروشمی" به‌ڵێ بۆ ئاشتی، نا بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی" ــ "به‌ڵێ بۆ كارابوونی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادگاكانی هه‌رێم، نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی حزبی" ــ " به‌ڵێ بۆ نوێبوونه‌وه‌و گۆڕانكاری، نابۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه" ــ " به‌ڵێ بۆ چالاكی دیموكراتی، نا بۆ توندوتیژی و گه‌نده‌ڵی".
ئێمه وه‌كو پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له‌م رۆژانه‌شدا، پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ریمان ده‌رباره‌ی ته‌واوی كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بۆ رای گشتی و گه‌له‌كه‌مان راده‌گه‌ێنین.
ده‌سته‌ی كارگێڕی
پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
18/2/2011
له‌گه‌ڵ ناره‌زاییه‌كانی گه‌لداین
دواله‌جه‌ماوه‌رده‌كه‌ین نه‌كه‌ونه ئه‌وململانیانه‌ی كه‌وه‌ك شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات به‌كارده‌هێنرێت
بارودۆخی كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی نادیارده‌بات.
له‌م چه‌ندڕۆژانه‌دا پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ریمان بۆڕای گشتی وڕڕگه‌یاندن ڕاده‌گه‌یه‌نین.
بانگ له‌خه‌ڵك بكه‌ین نه‌كه‌وێته‌خزمه‌تی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات.
دروست بونی شه‌ڕو ئاڵۆزی ئیراده‌ی دیموكراتیانه ده‌شكێنێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
