یه‌ك دوو هه‌فته‌ی پێشوو كتێبێكی شیعریی قوبادی جه‌لیلزاده له‌بازاره‌كانی هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ستی ئاسایش پێچرایه‌وه‌و مه‌لایه‌كیش له‌ولاوه كه‌وته گیانه‌ڵڵا كێشانی خاوه‌نه‌كه‌ی و به كافرو زه‌ندیق وتارێكی هه‌ینی بۆ ته‌رخانكرد، ئا ئه‌وه‌یه تاوانه گه‌وره‌كه هه‌ینی رۆژێكی پیرۆزه كه‌چی ناپیرۆزیی تێدا به‌ئه‌نجامده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌مه‌لاكان به‌رامبه‌ر قوباده‌كه‌مان ئه‌نجامیاندا كوفرێكی گه‌وره بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و شیعره‌ی قوباد كوفر بوبێت، ئه‌وا زه‌مكردنی قوباد له‌قووبه‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه هه‌زار جار كوفره‌و لای خوداكه‌ی هه‌موومان قبوڵنه‌كراوه، بۆیه ئێستا‌و له‌دوای زه‌مكردنی مه‌لاكان، خودا له‌داخی ئه‌و مه‌لایانه بێزار بوو و به یه‌كجاری پشوویدا.
باشترین كرده‌یه‌ك ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مه‌لایانه‌و نموونه‌كانی بچن له‌بری كوفراندنی قوباد، هیقه‌ی به‌درا حه‌بیب بگرن كه وتی "پارتی لا شریك له"، بچن زه‌ڕره‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌حه‌مه‌دی مه‌لا قادری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی قسه بكه‌ن كه وتی "پێویسته هه‌موو كورد رووبكاته پارتی و نوێژی بۆ بكات"، زۆر مه‌ردانه‌تره كه ئه‌و مه‌لایانه بتوانن بڵێن به‌رپرسی لقی 15ی پارتی سه‌رت یای له‌به‌رد كه وتبووی "ئه‌وه‌ی باسی بارزانی بكات ده‌بێت یه‌كه‌مجار ده‌ستنوێژ بگرێت و روو بكاته قیبله ئینجا ناوی بهێنێت"، ئاده‌ی مه‌لا حه‌قیقییه‌كانی داكۆكیكار له‌خودا بۆ به‌رامبه‌ر ئه‌و حزبه‌و ئه‌ندامه‌كانی زمانتان بڕاوه‌و نه‌تانوێرا یه‌ك رسته له‌سه‌ریان بوه‌ستن، كه‌چی دڵی قوباده‌كه‌مان لێ زوویر ده‌كه‌ن.
چی بكه‌ین ئێوه‌ی مه‌لاكان ته‌نها پیتێكیش له‌فه‌لسه‌فه‌و ئه‌داو وێنه‌ی شیعر تێناگه‌ن و كۆڵه‌وارن له‌ته‌فسیركردنی، ئێوه ته‌نها وشه‌كان به ساده‌یی ده‌خوێننه‌وه، بۆیه حه‌قمه كه ده‌ڵێم ئێوه موسوڵمان نین به‌ڵكو موسوڵمان كوژن، ئێوه خواپه‌رست نین به‌ڵكو خوا ره‌نجه‌رن، ئێوه مرۆڤ نین به‌ڵكو مرۆڤ زویركرده‌ن له‌خودا، ئێوه مه‌لا نین به‌ڵكو مه‌لا ناشرینده‌ن و ناوی مه‌لا ره‌ش ده‌كه‌ن، ئێوه جه‌لیلزاد نین به‌ڵكو جه‌لیلزاده‌كانمان ده‌كوژن ده‌سوتێنن ده‌تۆرێنن.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌لایه‌ی كه فه‌توای كوشتنی قوبادی زاده ده‌رده‌كات و هانی خه‌ڵكه ره‌شوڕووته‌كه ده‌دات بۆ سزادانی، چی به مام فه‌رجه‌كه‌ی گوندی دوانزه‌ئیمام ده‌ڵێت وه‌ك باسی ده‌كه‌ن كه‌سێكی زۆر توڕه بووه‌و ئه‌گه‌ر ئێستا له‌ژیاندا مابا كه "رۆژێك له‌سه‌ر خه‌رمان درۆێنه‌ی كردووه‌و له‌كاتی پشوودا ویستوویه‌تی جامێك دۆ به نانه‌وه بخۆات، كه‌چی باوتۆزو گه‌رده‌لول هه‌ڵیكردووه‌و چه‌ند جارێك خۆڵ و پووشی كرووه‌ته جامه دۆكه‌یه‌وه، ئه‌ویش توڕه ده‌بێت و به هه‌ردوو ده‌ستی ماستاوه‌كه پڕ ده‌كات له‌خۆڵ و پووش و ده‌ست به‌رز ده‌كاته‌وه‌و به خودا ده‌ڵێ (ده‌ی تێر بخۆ) ئیتر وازم لێ بێنه"، ئایا حوكمی ئه‌و پیاوه لای ئه‌و مه‌لایه چی ده‌بوو؟.
باشه له‌و مه‌لایه‌و هه‌مه‌جۆره‌كانی ده‌پرسم ئه‌گه‌ر په‌یكه‌ری فیرعه‌ونییه‌كان له‌كوردستان بوایه چ ده‌وت و چ ده‌كرد؟، له‌كاتێكدا له‌وڵاتی میسری عه‌ره‌بی ئیسلامی هه‌زاران ساڵه ئه‌و په‌یكه‌رانه پارێزراوه‌و وه‌كوو چاوی خۆیان به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و ملایانه‌و موسوڵمانان چیتر له‌وه بگه‌ن كه خوا پێویستی به به‌رگریلێكردن نییه‌و خۆی ده‌توانێت به‌رگری له‌خۆی بكات، چونكه ئیراده‌ی ئه‌و له‌ئیراده‌ی مرۆڤه‌كان گه‌وره‌تره، به‌ڵكو خوا پێویستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی نێوان مرۆڤه‌كانه.
به‌و مه‌لایه‌و نموونه‌كانی ده‌ڵێم به‌ڕێزانم ئایین بۆ ئه‌و نییه توندوتیژی به‌رهه‌م بهێنێت، خه‌ڵك هانبدات قوباد‌و قوباده‌كان بكوژن و كتێب و پێنووسه‌كان مه‌نع بكه‌ن، ئایین ته‌نها هۆكاری به‌یه‌كگه‌یاندنی خودا‌و مرۆڤه‌كانه، خودا‌ش پێویستی نییه مه‌لایه‌ك به‌رگری لێبكات، چونكه چونكه وه‌ك مۆكری ده‌ڵێت "خودا مه‌زڵوم نییه تا مه‌لایه‌ك به‌رگری لێبكات"، لێ منیش هه‌میشه وتوومه خودا مرۆڤی دروستنه‌كرد وه‌كوو یه‌ك تێفكرن و بیربكه‌نه‌وه‌و هه‌موو ئیسلامبن، به‌ڵكو دروستیكردوون ململانێی ژیان بكه‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌ی كێ مرۆڤێتی جوان پێشكه‌ش ده‌كات.
ئاخر حه‌قه ئه‌و مه‌لایه له‌خۆی بپرسێت مادام خودا ده‌توانێت به (كن فیكن) ێك عه‌رزو ئاسمان ته‌فر بكات، ئیتر چ پێویست ده‌كات ئه‌و به ناوی به‌رگرییه‌وه له‌خودا خوێنی قوباد حه‌ڵاڵ بكات و له‌ولاشه‌وه په‌رله‌مانتاره مه‌عقوله‌كان فرۆشتنی كتێبه‌كه‌ی مه‌نع بكه‌ن، ئه‌دی بۆ خودی خوا به‌و كاره هه‌ڵناسێت؟، مه‌عقوله خودا به‌و گه‌وره‌ییه پێویستی به عه‌بدێكی وه‌كوو ئه‌و مه‌لایه بێت یارمه‌تی و به‌رگری بكات.
با بێینه‌وه لای لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه له‌بری ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئازادی ئایینی و بیروڕا دروستبكات، لیژنه‌ی مه‌نعكردنی وشه‌و كتێب داده‌مه‌زرێنێت، لیژنه‌ی (خودا گوناه و موزڵومه و پێویستی به به‌رگریلێكردنه) دروستده‌كات.
ماوه‌ته‌وه بڵێم قوباده‌كه‌م پێش شیعره‌كه‌ی تۆ خوا پشووی نه‌دابوو، به‌ڵام له‌پاش خوێندنه‌وه‌ی جاهلییانه‌ی هه‌ندێ كه‌س بۆ شیعره‌كه‌ت و دوعاكردنی ئه‌و مه‌لایه له‌جه‌سته‌ی تۆ، خودا ته‌واو بێزار بوو و پشوویدا.
تێبینی/ رۆژنامه‌ی چه‌تر ئاماده نه‌بوو ئه‌م وتاره بڵاو بكاته‌وه، منیش ده‌ڵێم به‌ڵێ بۆ ئازادكردنی فیكر‌و رای رۆژنامه‌و راگه‌یانه‌كانی باشوری كوردستان..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
