
ماوه‌یه‌كه لێره‌و له‌وی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی چالاكی مه‌ده‌نی ده‌درێت بۆ ده‌ربڕینی خواست و داواكاریه‌كانی خه‌ڵك و گه‌یاندنی نارهِزاییهكان به لایه‌نه به‌رپرسه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردن، دوایین چالاكی مه‌ده‌نیش كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی ڕۆژی (17/2/2011) بوو كه به‌داخه‌وه به‌ره‌و ئاقارێكی نه‌خوازراو رۆیشت و هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌و هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو وده‌یان برینداریشی لێكهوتهوه.دواتریش له‌شاری هه‌ولێر هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و باره‌گاكه‌یان سوتێنرا.
ئێمه وه‌ك ڕێكخراوه ناحكومیه چالاكه‌كان و ڕۆژنامه‌نووسان و كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیرانی كوردستان له‌كاتێكدا ئیدانه‌ی هه‌موو رواڵه‌ته‌كانی توند‌و تیژی ده‌كه‌ین داوامان له‌لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ته‌نگژه‌ی سیاسی نه‌هێڵن، بارگرژی ڕاگه‌یاندنه‌كانیان ڕاگرن، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان ئاراسته‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه بكه‌ن و نه‌هێڵن توندوتیژی پهرهبسێنی.
له‌هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش خوازیارین ئارامی و هێمنی شاره‌كانی هه‌رێم بپارێزن و دووربكه‌ونه‌وه له‌هه‌ر كارێكی نه‌خوازراو كه‌ببێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری و ناشرینكردنی چالاكی مه‌ده‌نی و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان، ڕێگه نهدهرێت فه‌رهه‌نگی توندوتیژی ببێته ئامرازی چاره‌سه‌ری ململانێی سیاسی، تا بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت.هه‌ر وه‌ك ئه‌ركی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه (ئازاد وحزبی و ناحزبی) به‌رپرسیارانه و پیشه‌ییانه ره‌فتاربكه‌ن و له گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كاندا نه‌هێڵن خواستی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و فراوان بوونی بارگرژی و توندوتیژی زاڵ بێت‌و هه‌وڵی بچووككردنه‌وه‌ی ناكۆكی و كێشه‌كان بده‌ن نه‌ك گه‌وره‌كردنی له پێناو ڕاكێشانی سه‌رنجی بینه‌ران و خوێنه‌ران و هاندانی لایه‌نه‌كان بۆ توندتركردنی دۆخه‌كه.
له‌م دۆخه نائارامه‌دا، نه‌ك هیچ شتێك گه‌شه‌ناكات، به‌ڵكو ژیانی ئاسایی خه‌ڵك و ئارامی بازاڕ‌و كاسبی و بژێوی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانیش له‌مه‌ترسیدا ده‌بێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی چالاكییه مه‌ده‌نی و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانه‌وه داوای چاكسازی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنه‌بڕكردنی بكه‌ن، به‌ڵام گۆڕینی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌ره‌و كاری توندوتیژی و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گا حزبی و حكومییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و هێمنی بارودۆخه‌كه‌ی دا نییه.
لێره‌وه داواكارین له‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌سنگێكی فراوانه‌وه گوی له‌داواكاری خۆپیشانده‌ران بگرن، چاكسازی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی زوو ده‌ستپێبكه‌ن، دانووسان و گفتوگۆی هێمنانه بكه‌نه ئامرازی گه‌یاندنی داواكاریه‌كانیان و خه‌ڵك نه‌كه‌نه سوته‌مه‌نی پلان و به‌رنامه سیاسیه‌كانیان، هه‌رچی زووه پێكه‌وه حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر یه‌ك مێزی دیالۆگ دابنیشن و بوار نه‌ده‌ن كه‌س له‌م گۆمه لێڵه‌دا هه‌وڵی ڕاوی قوت و ئارامی خه‌ڵك بدات.
ئێمه پێش هه‌موو شتێك ئارامیمان گه‌ره‌كه، ئارامی تاكه خواستمانه، كهبهبی ئه‌و نهدیموكراسی ده‌بی و نه وڵات گه‌شه‌ده‌كات و نه ماف ده‌مێنێ.
با ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و دیالۆگی مه‌ده‌نی جێگه‌ی به‌ردو فیشه‌ك و زمانی زبر بگرێته‌وه.
ئیمزا:
- ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت – CDO
- سه‌نته‌ری میترۆ بۆداكۆكی له ڕۆژنامه‌نووسان
- رێكخراوی مه‌سه‌لله – هه‌ولێر
- ڕێكخراوی HARIKAR ی ناحكومی – دهۆك
- ڕێكخراوی KCN – سلێمانی
- ڕێكخراوی KIE – سلێمانی
- ڕێكخراوی PAO – هه‌ولێر
- ڕێكخراوی HATAW - سلێمانی
- ڕێكخراوی WEC
- ڕێكخراوی پشك – سلێمانی
- سه‌روه‌ر علی جعفر
- ڕێكخراوی DHRD
- ڕێكخراوی WADI ئه‌ڵمانی
- ڕێكخراوی WEO – هه‌ولێر
- رێكخراوی KURDS – دهۆك
- رێكخراوی مافی مروڤ/ دهوك
- سه‌نته‌ری ئه‌نفال/ دهوك
- ئهنستیوتا دهوك بو ره‌وشه‌نبیریا گشتی
- رێكخراوی هوریزون
- رێكخراوی مه‌ند بو یه‌كسانی
- رێكخراوا ئه‌لند
- رێكخراوا نوبههار
- رێكخراوا ZSVP
- رێكخراوا كوردستان بو باراستنا مافی ئاژه‌لی
- رێكخراوا پێل
- رێكخراوا بادینان بو روژمهڤانیا ئازاد.
- رێكخراوی VOP
- ڕازاو احمد شریف – پارێزه‌ر و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
- خدر دوملی – توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
- ڕێكخراوی فریا – سلێمانی
- ڕێكخراوی YAO – سلێمانی
- ڕێكخراوی CAMP - سلێمانی
- په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی – سلێمانی
- به‌سمه محمد مسته‌فا – مامۆستای زانكۆی كۆیه
- ئه‌نستیتۆی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ KIHR - هه‌ولێر
- سه‌نته‌ری چالاكی ژنان – كه‌ركوك
- ڕێكخراوی بوژانه‌وه‌و په‌ره‌پێدان – كه‌ركوك
- ڕێكخراوی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی – كه‌ركوك
- تۆڕی كه‌ركوك بۆ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
- زیتۆ سیانی – چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
- ئاوات عه‌لی – رۆژنامه‌نوس
- سیروان غه‌رییب- رۆژنامه‌نوس
- ئاشتی دانش- هونه‌رمه‌ند
- رێبه‌ر ئامێدی – رۆژنامه‌نوس – دهۆك
- جه‌مال جلكی- رۆژنامه‌نوس – دهۆك
- زه‌كی قبلان - رۆژنامه‌نوس – دهۆك
- هه‌ڤال محمد حسن- رۆژنامه‌نوس – ئامێدی
- كاوه حه‌سه‌ن – وه‌رگێر
- لاوك كوردی – هونه‌رمه‌ند
- بورهان مه‌حمود – وێنه‌گر
- ره‌حمان غه‌ریب- رۆژنامه‌نوس
- هێمن ساڵح - چالاكه‌وانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی – هه‌ولێر
- كامه‌ران مه‌نتك – مامۆستای زانكۆ – هه‌ولێر
- ڕێبین ره‌سول ـ نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس – هه‌ولێر
- هێمن میرانی – مامۆستای زانكۆ – هه‌ولێر
- هێمن ئه‌حمه‌د – شێوه‌كار – هه‌ولێر
- ریبهند ئه‌حمد- مامۆستا
-
عومه‌ر فارس عه‌زیز - به‌رپرسی کوردستان نێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
