له هه‌ڵوێست ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆبونی باشوری سودانداسه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان مافی چاره‌ی دیاریكردنی چاره‌نوس و سه‌ربه‌خۆیی یان بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌مافێكی ڕه‌وا زانی به‌ڵام هیچ كام له‌وانه خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نین.ئه‌مه بانێكه و دوو هه‌وا.ئه‌م ناكۆكیه له هه‌ڵویستی ئه‌م حزبانه له‌سه‌رسه‌ربه‌خۆیی باشووری سودان و كوردستان ڕاستی ناكۆكی نێوان ئیدعاكانی ئه‌م حزبانه له‌گه‌ڵ پراتیكی سیاسیاندا ده‌رده‌خات.ئاسانه بۆ ئه‌م حزبه ڕه‌نگاوڕه‌نگه بورژوازیانه پروپاگه‌نده بۆ مافی چاره‌ی خۆنوسین و سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن له‌قسه‌دا به‌ڵام له‌كرده‌وه‌دا و له‌هه‌ڵویستی سیاسیاندا دژایه‌تی ئه‌م خواستی سه‌ربه‌خۆییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌م هاو هه‌ڵوێستیه‌ی حزبه‌كانی كوردستان به‌ده‌سه‌ڵاتدار وئۆپۆزسیۆنه‌وه له‌سه‌ر دژایه‌تی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆبونی كوردستان له ئیستادا نیشانه‌ی هاوچاره‌نوسی و هاوبه‌رژه‌وه‌ندی بوونی ئه‌م حزبانه‌یه له بارودۆخێكی سیاسی كه له عێراق و كوردستاندا هه‌یه.هه‌ركام له حزبه ده‌سه‌لاتدار و ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی ئیستای حزبی و سیاسیان له مانه‌وه‌ی ئه‌م چوارچێًوه‌یه‌دایه كه له‌ژێرناوی فیدرالیه‌كی مۆله‌قدا كوردستانی به عێراقه‌وه گرێداوه.حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان ئه‌مڕۆ نانی ده‌سه‌لات و داهاتیان له‌و سیسته‌مه سیاسیه‌ی عێراق ده‌خۆن كه خه‌ڵكی عێراقی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه و دین و مه‌زهه‌بدا دابه‌شكردوه و ئه‌وان به‌ناوی خه‌ڵكی كورده‌وه به‌شێكی گه‌وره‌یان له ده‌سه‌ڵات و داهات كۆنترۆل كردوه.ئه‌م سیسته‌مه قه‌ومی و مه‌زهه‌بیه پڕ له‌شه‌ڕ و كێشه‌یه‌ی عێراق ڕێگایه‌كی ئاسانی بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی یه‌كێتی وپارتیش فه‌راهه‌م كردوه.حزبه ئیسلامیه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش له كوردستان شه‌ریكی ئه‌م سیسته‌مه سیاسیه‌ی عێراقن كه ده‌ستورێكی ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی سه‌پاندوه و ئه‌مه پشتیوانیه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ی كیانی سیاسی و حزبی ئه‌وان له‌كوردستاندا و سوود وه‌رگرتن لێی بۆ زیاتركردنی به‌شه ده‌سه‌ڵاتیان.ئۆپۆزسیۆنی گۆڕانیش هاوشێوه‌ی ئیسلامیه‌كان و زیاتریش له حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان خوازیاری چه‌سپاندنی ده‌ستوری ئیسلامی و عه‌ره‌بی عێراقه و ده‌یه‌وێت پیگه وده‌سه‌لاتی له به‌غداد بۆ زیاتركردنی فشاره‌كانی له‌كوردستان بۆ سه‌رده‌سه‌لاتدارانی یه‌كیتی وپارتی سوود لێوه‌ربگرێ.
به‌پیچه‌وانه‌وه‌ی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك باشووری سودان %99ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌لبژاردوه.به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له سه‌ربه‌خۆبون له‌وه‌دایه كه له كوردستانی سه‌ربه‌خۆدا سیسته‌می سیاسی و قانونی ده‌وڵه‌ت تیایدا جێگیر ده‌بێ و چوارچێوه‌ی مافی هاوڵاتی بون مانا په‌یدا ده‌كات و سه‌رگه‌ردانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نامێنێ.خه‌ڵكی كریكار و زه‌حمه‌تكێش و ئازادیخواز له كوردستاندا خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاری كێشه‌ی كورده له عێراقدا تاكو چیتر حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌ناوی جیاوازی قه‌ومیه‌وه چاره‌نوسی كوردستان نه‌كه‌نه پاشكۆی سیسته‌مێكی ته‌قسیمی قه‌ومی و مه‌زهه‌بی عێراقدا كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه به‌شه ده‌سه‌ڵات و داهاتی خۆیانی له‌گه‌ڵ حزبه قه‌ومی و مه‌زهه‌بیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراقدا پێبه‌ش ده‌كه‌ن.خه‌ڵكی كوردستان خواستی جیاكردنه‌وه‌ی سنوری كوردستانه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی به‌ڕه‌سمی ناسراو تاكو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به ناوی پاراستنی كوردستان له‌ده‌ستدرێژی توركیا وئیران و شیعه وسونه‌وه پاساوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارێتی میلیشیاییان نه‌مێنێ.ئه‌م خه‌ڵكه ده‌یه‌وێت له كوردستان ده‌وڵه‌تێك هه‌بێت كه مافی هاوڵاتی بوونی ووڵاتێك و به‌رپرسیارێتی قانونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌رامبه‌ر به دانیشتوانی سنوره‌كه‌ی تیایدا مانا په‌یدا بكات.ده‌وڵه‌ت ڕێگایه‌كه كه كوردستان له دوو ئیداره‌ی دوو حزب و دوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌روو قانونی و بێناسنامه‌ی نێوده‌وله‌تی ڕزگاربكا.خه‌ڵكی ئازادیخواز له كوردستاندا نایانه‌وێت پاشكۆی ده‌ستور و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی عێراق بن كه زه‌مینه‌ی بۆ پارتی ویه‌كێتی وئیسلامیه‌كان وگۆڕان خۆشكردوه كۆنه‌په‌رستی بكه‌نه وه‌سیله‌یه‌ك دژ به ئازادی و دژ به خواستی جیایی دین له ده‌سه‌ڵات.هه‌روه‌ها جیایی كوردستان ده‌ستی ئه‌و ساتوسه‌ودایانه ده‌بڕێ كه تائیستا چ ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار وچ ئۆپۆزسیۆنی بورژوازی كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان و هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردویانه له‌سه‌ر حسابی ماف و چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستان.ئه‌م به‌رژه‌وه‌نده جیاوازانه‌ی خه‌ڵكی كرێكار وزه‌حمه‌تكێش و ئازادیخوازی كوردستان له حزبه ده‌سه‌ڵاتدار وئۆپۆزسیۆنه ناسیونالیست وئیسلامیه‌كان هانده‌ری ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ڕه‌ها له كوردستان خوازیاری سه‌ربه‌خۆییه.ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌م زۆربه ڕه‌هایه وه‌ك ڕیزێكی سه‌ربه‌خۆ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌شی ئه‌م خواستی سه‌ربه‌خۆییه‌ی كوردستان به‌رزكاته‌وه.ئه‌وه‌ی خوازیاری نه‌مانی ده‌سه‌لاتی میلیشیایی یه پویسته خواستی دامه‌زرانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆش به‌رزكاته‌وه.ئه‌وه‌ی داوای مافی هاوڵاتی و ئازادی و جیایی دین له ده‌سه‌ڵات و گوزه‌رانی دابینكراو ده‌كا، پیویسته شیعاری ده‌وله‌تێكی خاوه‌ن ده‌ستوری سكۆلار و و ئازادیخواز و یه‌كسانی خوازیش به‌رزكاته‌وه.ئه‌مانه به‌شی ته‌واوكاری یه‌كتری خواستی گۆڕانی ڕیشه‌یی و ڕاسته‌قینه‌ی وه‌زعیه‌تی كوردستانن.
ئه‌مڕۆ هه‌م بارودۆخی سیاسی عێراق نادیار و ناجێگیره و هه‌م مانه‌وه‌ی ئه‌م به‌هه‌شته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانیش نه‌زانراوه.بارودۆخی عێراق چ به‌بۆنه‌ی فاكته‌ری شكست و نه‌مانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق و گۆڕانی ته‌وازنی هێزه‌كانی شیعه وسونه و كورده‌وه وه، چ به‌بۆنه‌ی ئه‌و شه‌پۆلی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینانه‌ی خه‌ڵك كه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه و خه‌ڵكی عێراقیش دژ به دیكتاتۆریه‌تی میلیشیایی و نه‌بونی ژیان و گوزه‌ران وئه‌منیه‌ت هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قام، به‌ره‌و ئاڵوگۆڕ ده‌ڕوات.بارودۆخی كوردستانیش به هۆی هه‌مان ئه‌و دوو فاكته‌ره‌ی سه‌ره‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای به‌رده‌وام نابێت.له‌م كاته‌دا كێشه هه‌ڵپه‌ساردراوه‌كانی ئیستا وه‌ك كه‌ركوك و خانه‌قین یاخود مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و پێشمه‌رگه و سنور و ده‌ستور و فیدرالی و هتد..ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕ و گێژاو و ئه‌زمه و قه‌یرانی حكومه‌تی و سه‌تاپاگیر.ئیتر هێشتنه‌وه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی فیدرالی عێراقدا سه‌ره‌رای پیداگری حزبه ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنه‌كان توشی شكست و بن به‌ست ده‌بێً.ئه‌مه‌له‌پاڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دژ به سه‌ركوتی ئازادی و دژ به گه‌نده‌ڵی و دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی له‌مه‌یداندان و خوازیاری ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتن.هه‌ربۆیه هه‌م پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و هه‌م شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕین دژ به‌ده‌سه‌لاتدارانی ئیستای كوردستان، بارودۆخێك پێك ده‌هێنێ كه ڕێگاچاره‌ی جیابونه‌وه له عێراق ده‌كاته تاكه ڕێگاچاره‌ی ده‌رچوون له گێژاوی شه‌ڕی ناوخۆی عێراق، وه ده‌شیكاته ڕێگاچاره‌ی واقعیش بۆ لابردنی سیسته‌می میلیشیایی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی له كوردستان.
ئه‌م واقعیه‌ته نوێیه‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشه‌وه ده‌بێت و ده‌یكاته به‌دیل و ڕێگاچاره‌یه‌كی سیاسی واقعی و فه‌وری.بزوتنه‌وه‌ی رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌و حه‌ره‌كه‌ته فراوانتره ده‌بێت كه خه‌ڵكی كوردستان بۆ گۆڕینی وه‌زعی ئیستا و ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه سیاسی و ده‌سه‌ڵاتیه به‌ڕێی ده‌خا.لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ده‌ست پروپاگه‌نده‌ی حزبه بورژوازیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار وئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌هێنرێ و ده‌كرێته هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌و حزب و بزوتنه‌وانه‌ی داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌نه كرده‌وه.هه‌ربۆیه ئیستا كاتی ئه‌وه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و شۆڕشگێرانه‌ی جه‌ماوه‌ری كریكار و زه‌حمه‌تكێش وئازادیخوازی كوردستان شیعاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌پاڵ شیعاری نان و ئازادی و حكومه‌تی شوراییدا هه‌ڵبكه‌ن.بزوتنه‌وه‌ی رفراندۆم بۆ سه‌ربۆخۆیی كوردستان به‌پشتیوانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ویه‌كسانیه له كوردستاندا ده‌توانێت هێز كۆبكاته‌وه بۆ سه‌پاندنی خواستی به‌رپاكردنی رفراندۆمێكی ئازاد بۆ سه‌ربه‌خۆكردنی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵتێكی سكۆلاری غه‌یره‌قه‌ومی له‌كوردستاندا.هه‌ربۆیه بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆكردنی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌شێك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته و ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ویه‌كسانیه كه خوازیاری گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته به‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كرێكار وزه‌حمه‌تكێشی كوردستاندا سه‌ربه‌خۆكردنی كوردستان وه‌ك ئامانجێكی ئه‌م گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته ڕاده‌گه‌یه‌نێ.ئه‌مه خاڵێكی جیاوازی ئێمه‌یه له‌و هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ خوازیاری گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی وپارتین به‌ڵام پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و پاشكۆیه‌تی كوردستان بۆ فیدرالی عێراق و مانه‌وه‌ی ده‌ستور و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بێ‌ماف كردنی ژنان و سڕینه‌وه‌ی ئازادیه‌كان ده‌هێڵنه‌وه.
* ئه‌م ووتاره له رۆژنامه‌ی "هاوڵاتی" لاپه‌ره‌ی 6 رۆژی 13/02/2011بلاوكراوه‌ته‌وه
09/02/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
