ره‌سه‌نایه‌تی چه‌مكێكی فه‌لسه‌فیه له‌هه‌ناوی بونگه‌راكانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌گه‌رچی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی دی هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌ی جیاجیا ته‌فسیریان كردوه وه‌لێ له‌هه‌مویان زیاترقوتابخانه‌فه‌لسه‌فیه‌كان جوانترین واتایان پێ به‌خشیوه، ئه‌وه‌تا هایدگه‌ر له‌شوێنێكا ده‌ڵی بونی ڕه‌سه‌ن به‌ره‌نگایه، جه‌نگێكی به‌رده‌وامه، داهێنه‌ری پڕۆژه‌كانی خۆیه‌تی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نه‌ك كه‌سانی دیكه‌وه ناوه‌ڕۆكی خۆی داده‌مه‌زرێنێت، من له‌وتاره‌دا ده‌مه‌ێ ئاماژه به شۆڕش وڕاپه‌ڕینی وڵاتانی عه‌ره‌بی بكه‌م، كه‌بێگوومان ئه‌و ڕوداوانه ڕوداوی مێژویی زۆرگرنگن، ده‌رهاویشته‌و كاریگه‌ریه‌كانی هه‌مه‌لایه‌نه‌و سه‌رده‌كێشێ بۆزۆربه‌ی كۆمه‌لگاكانی دیكه، مروڤی ڕه‌سه‌ن كه‌سێكی به‌ئاگایه و هه‌میشه هه‌وڵی ڕزگاربون ده‌دات له‌ودۆخه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریدا سه‌پاندویه‌تی، ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌وه‌یه كه‌قبولی زوڵم وسته‌م ناكات قبولی ئه‌وه‌ناكات كه‌سێكی دیكه له‌جیاتی بیربكاته‌وه، كه‌سی ئازادیخواز واته ڕه‌سه‌نایه‌تی، كه‌سی ره‌سه‌ن هه‌میشه دێته وه‌ڵام له‌كاتی قه‌یرانه قوڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌دوای ئه‌و حه‌قیقه‌ته وێله كه‌ویژدانی مرۆڤ ئاسوده ده‌كات، شۆڕشه‌كانی میسڕوتونس به‌رای من هیچ نیه جگه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌ی كه ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگای سه‌ركوتكردنی ئازادیه‌كان داگیری كردبوو، به‌هاو كه‌ڕامه‌تی مرۆڤه‌كان به‌دریژای مێژووی وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان ئیستیهانه‌ی پێده‌كرێ، وه‌ك مرۆڤێكی به‌فیڕۆچوو ته‌لاعوبی پێوه‌ده‌كرێ له‌تواناكانی، له‌كه‌سایه‌تی له‌ویژدانی له ده‌رونی، له‌عه‌قلی، له‌خولیاو ته‌سه‌وڕاتی، له ئامانج و چاره‌نووسی، ده‌سه‌ڵات له‌م مه‌مله‌كه‌تی گه‌نده‌ڵیه‌دا هه‌میشه‌توانا مادی وڕوحیه‌كانی مرۆڤ له‌خۆیدا گرێده‌دات، به‌جۆرێك هه‌موو وجودی مرۆڤه‌كان له‌چاوی خۆیه‌وه ده‌بینێت، جومگه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانی مرۆڤ، ئازادیه سروشتیه‌كانی زه‌وت ده‌كات، لێره‌وه ده‌سه‌ڵات بونێكی ناڕه‌سه‌ن و نامۆكراو ئاراسته‌ده‌كات، بونێكی بارگاوی به نامۆبوون به‌ژیان، كوشتننی خود، نه‌هێشتنی خه‌یاڵ، ڕوتكردنه‌وه‌ی به‌هاكان، نمایش ده‌كات له‌نێو كۆمه‌ڵدا لێره‌وه میحنه‌تی مرۆڤه‌كان ده‌گاته ترۆپك، دواتر ڕوحی جه‌نگاوه رانه ی مرۆڤی ڕه‌سه‌ن سه‌ر هه‌ڵده‌دات و سنورێك داده‌نێت بۆ ئه‌و هه‌موو بێحورمه‌تیه‌ی كه‌به‌رامبه‌ری ده‌كرێت كاروانی گۆڕانكاری له‌نێو ئه‌و هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌یه گه‌شه‌ده‌كات، كه‌ده‌ڵێم خۆی داهێنه‌ریه‌تی واته هیچ ئاین و ئایدۆلۆژیایه‌ك له‌پشتیه‌وه نیه بڕیاری پێشینه‌ی له‌سه‌ر بده‌ن به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به دیقه‌وه سه‌یری شۆڕشه‌كانی میسڕو تونس بكه‌ین ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ته‌نیا مرۆڤه كان بوون خۆیان سنوریان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئۆلیگارشی و تۆتالیتاری دانا، پێم وایه هرحیزبێك و ئایدۆلۆژیایه‌ك له‌پشت هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌بێت، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت و پڕۆژه‌یه‌كی ناڕه‌سه‌نانه‌دێنێته‌كایه‌وه، پێشوتر له‌وتارێكا ئاماژه‌م بۆئه‌وه‌كرد كه گرێی ئازادی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كرایه‌وه، ئه‌وكرانه‌وه‌یه بێگوومان به‌رده‌وام ده‌بێی به‌پێی كا ت و شوێن، مرۆڤ بونه‌وه‌ریكی به خۆڕسك ئازاده به‌ڵام ئازادیه‌كانی بۆته گرێیه‌ك، له‌گه‌ڕان دایه به‌شێوه‌ی ڕه‌سه‌نانه هه‌وڵ بۆكرانه‌وه‌ی ئه‌و كۆت وزنجیرانه ده‌دات كه ده‌سه‌ڵات وه‌ك دیلێك وه‌ك كه‌سێكی ناڕه‌سه‌ن، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵده‌كات لێره‌وه وه‌ك سه‌ره‌تا ئاماژه‌م بۆكرد ڕه‌سه‌ن به‌مانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی، پێم وایه كه‌سایه‌تی شه‌رقی، له‌ڕابردودا كاره‌كته‌رێكی داخراو ناڕه‌سه‌نبوه به‌ڵام له‌ئێستادا خه‌بات ده‌كات بۆ ده‌ربازبون له‌وسنوره‌ی كه‌بۆئازادیه‌كانی كێشراوه، سنورێك كه به‌شێوه ی ڕه‌ها بۆ بوونی به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، دیاره ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه كوردستانیش ده‌گرێته‌وه به‌هه‌ر وه‌سیله‌و شێوازێك بێت به‌پێی هه‌موو ئاماژه و به‌ڵگه‌كان، چونكێ ئێمه له‌ڕوی بونیادیه‌وه، له‌ڕوی ته‌سه‌ورات وخایاڵكردنه‌وه بۆدیارده‌كان، له‌ڕوی ئاین و كولتوره‌وه هاوبه‌شین، كه بێشك له‌نێو هه‌موو ئه‌و جۆره بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیانه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكارو ئۆلیگارشی دروست ده‌بێت، خه‌یاڵی كه‌سێكی كوردستان هه‌مان خه‌یاڵ و فانتازیای كه‌سێكی میسریه، خه‌ون بینینی كه‌سێكی هه‌ولێرو سلێمانی هه‌مان خه‌ون بینینی كه‌سێكی میسری و تونسی و عه‌ره‌بیه له‌ڕوی خواست وماف و ئازادیه‌وه، كه‌بێگوومان به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌یه بێزاری و كڵۆلی كه‌سێكی كوردستان هه‌مان توڕه‌ی و بێزاری كه‌سێكی میسڕی و عه‌ره‌بیه لێره‌وه وه‌ك باسم كرد لێكچونه‌كه ڵیكچونێكی بونیادی ومیتۆدی وئایننیه، له‌ڕوی سیسته‌می سیاسیه‌وه هه‌مان سیسته‌مه، ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست نوخبه‌یه‌كی كه‌مه‌وه‌یه، هه‌موو جومگه‌كانی ژیانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات گۆڕانی به‌سه‌ردابێت، ده‌ستاوده‌ست بكرێت ڕموزی كه‌سه‌كان هه‌مان ئه‌و ڕموزانه‌ن كه‌ساڵانێكی زۆره حوكمی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی كوردستان ده كه‌ن، به بێ گۆڕانكاری له‌شێوازی ئیشكردنیان، گه‌نده‌ڵی له‌ترۆپك دایه، لێپرسینه‌وه نیه، بازار كۆنتڕۆڵكراوه له‌لایه‌ن نوخبه‌یه‌كی سیاسی بازرگانه‌وه، یاسانیه جیاوازی چینایه‌تی سنوره‌كه‌ی تێپه‌ڕاندوه، بێكاری بێ‌شومار زیادی كردوه حیزب ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاداگرتوه له‌ولاشه‌وه حكومه‌تی په‌كخستوه، گه‌نده‌ڵی و دزیكردن زۆربه‌ی دائیره‌كانی ته‌نیوه سامانی گشتی خه‌ڵك به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت، خولیا‌و ئازادیه‌كانی مرۆڤ دیلی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته دیاره وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌مێكه به‌و مێژوه تاریكه‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ن به‌ڵام زه‌مه‌ن دێت و ده‌یگۆڕێت، مرۆڤ هه‌میشه ڕه‌سه‌نانه به‌دوای ئازادیه‌كانی و عه‌وداله وه‌ك فریاد ڕه‌سێك دێت و سنورێك بۆ ناحه‌قیه‌كانی داده‌نێت
ماسته‌ر له‌كۆمه‌ڵناسیدا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
