
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان...
خوشك و برایانی به‌ڕێز...
هاووڵاتیانی شاری سلێمانی خۆشه‌ویست...
له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌پێی یاسا، هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك مافی خۆیه‌تی خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئه‌نجام بدات و داوای مافه ره‌واكانی بكات، هاوكات ئه‌ركی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشه به‌ده‌نگ ئه‌و داواكاریانه‌وه بچن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ جێبه‌جی كردنیان.
ئێمه‌ش له‌پارێزگای سلێمانی به هاووڵاتیانی خۆمانی راده‌گه‌یه‌نین كه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان و مانگرتن و هه‌ر چالاكییه‌كی ترداین كه به‌پێی یاسا ده‌بێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرن تاوه‌كو ئێمه‌ش هاوكاربین بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی خۆپیشاندانه‌كان و بتوانین كاری پێویست بكه‌ین بۆ پاراستی سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام پێویسته خۆپیشاندانه‌كان هێمنانه‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بن هه‌روه‌ها پێكه‌وه ئارامی و ئاسایشی شاره‌كه‌مان بپارێزین و به‌هه‌موو لایه‌كمان رێگه نه‌ده‌ین هیچ كه‌سێك ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و كاری ئاژاوه‌گێڕی و مه‌به‌ستی تر به‌رن كه زیانی هه‌موومانی تێدایه.
به‌ڕێزان...
ئه‌ركی ئێمه‌یه سه‌روماڵتان بپارێزین و نه‌هێڵین بارودۆخی ئارامی شاره‌كه‌مان تێكبدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر باری گوزه‌رانی خه‌ڵك و بازاڕ، كه‌ژیانی رۆژانه‌ی دانیشتوانی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته‌ی پێوه‌به‌نده.
بۆیه لێره‌وه داوا له‌هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، هاوكارمان بن تابه‌رده‌وام بین له‌به‌ره‌وپێشبردنی پارێزگاكه‌مان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر‌و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و تێكنه‌دانی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمانهێناوه.
هه‌ر شاد‌و سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتوو بن...
له‌گه‌ڵ رێزدا...
پارێزگاری سلێمانی
17/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
