بۆچی سستی دات ده‌گرێت له جێ به‌جێ كردنی سونه‌ت؟!
بۆچی ته‌نها فه‌رزه‌كان جێ به‌جێ ده‌كه‌یت و سوننه‌ته‌كانیش بێ نازده‌كه‌یت؟!
ڕێگه چاره بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌چی یه؟:
جارێ له‌پێشدا ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه هۆكاری جێ به‌جێ نه‌كردن و یاخود سستی جێ به‌جێ كردنی سوننه‌ت له‌خۆمان هۆكاری سه‌ره‌كی فێڵی شه‌یتان و تێكه‌لاَویمان له‌گه‌ڵ دونیا‌و سه‌رقاڵ بوون به‌كاروباره‌كانمانه، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌مانه له‌مه‌جلیسی زانایان و پیاو چاكان..كاتی كه له‌مزگه‌وتیت سوننه‌ت به‌كاردێنیت له سیواك كردن و هه‌م قورئان خوێندن و نوێژی سوننه‌ت و...هتد.به‌لاَم كاتێ كه به‌ته‌نهای له‌ماڵه‌وه یا له‌جێگای كاری..ڕه‌نگه به‌م جۆره نه‌بيت! كه‌واته: زۆر پێویستیمان به هاموشۆی مزگه‌وت و لای كه‌سانی خاوه‌ن باوه‌ڕی پته‌و هه‌یه بۆ ژیانه‌وه‌و شه‌حن كردنه‌وه‌ی باوه‌ڕی خۆمان..چونكه ئیمان له‌دڵی به‌نده زیاد ده‌كات و كه‌میش ده‌كات، ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ره‌كیش بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م كه‌م و كوڕیه ئه‌مه‌یه:
هه‌ركات تاكی موسڵمان ده‌ركی به‌مه كرد‌و زانی كه به‌هۆی جێ به‌جێ كردنی سوننه‌ت ده‌بێته خۆشه‌ویستی[خوا]جل جلاله هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌ی قودسی هاتووه: ((..وما تقرب إلیّ عبدی بشی‌ء أحب إلی مما افترضت علیه، ولا یزال عبدی یتقرب إلیّ بالنوافل حتی أحبه...))رواه‌البخاری، توخودا ئه‌گه‌ر بزانی [خوا]ی گه‌وره به جێ به‌جێ كردن و ثابةند بوونى تۆ بۆ سوننه‌ت خۆشتی ده‌وێ ی..ئه‌وكاته سلی لێی ده‌كه‌یت؟ بێگومان نه‌خێر، هه‌روه‌ها نیشانه‌یه‌كیشه بۆ خۆشه‌ویستیت بۆ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم، كه‌وابی لێره‌دا به‌كورتی: هێندێك له‌سوننه‌ته‌كانی خۆشه‌ویست صلی الله علیه‌وسلم بیرتان ده‌خه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولا پشتیوان به[خوا]ی گه‌وره به‌قه‌د توانا كاری له‌سه‌ر بكه‌ین:
- 1 ده‌م به((بسم الله الرحمن الرحیم))به، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی: ((كل أمر ذی بال لا یبدأ فیه ببسم الله فهو أبتر" أقطع" أجذم)) زانای پایه‌به‌رز(إبن باز) له‌كتابی(مجموع فتاوی)دا ئه‌م فه‌رمووده‌ی به(حسن لغیره) هێناوه‌ته‌وه، واته: هه‌ر شتێك سه‌ره‌تاكه‌ی به ناوی خوا نه‌بێت ئه‌وا كه‌م به‌ره‌كه‌ته.
2- سووننه‌ته ڕه‌واتبه‌كانی گه‌ر نوێژه‌كان (حه‌ریص) به له‌سه‌ریان و مه‌یان فه‌وتێنه.
- 3سیواك كردن له‌هه‌موو كات و به‌تایبه‌تی له‌كاتی ده‌ستنوێژو هه‌ڵسان بۆ نوێژ.
- 4 نوستن به ده‌ستنوێژه‌وه.
6- خوێندنه‌وه‌ی ویرده‌كانی شه‌وو ڕۆژ.
7- خوێندنه‌وه‌ی ویردی سه‌فه‌ر له‌كاتی سه‌فه‌ره‌كانمان و گه‌ڕانه‌وه‌مان.
8- له‌هه‌ورازان وتنی: ((ألله أكبر))و له‌نشێوانیش وتنی: ((سبحان الله))، جابر خوا لێی ڕازی بێت بۆمانی گێڕاوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێ: ((كنا إذا صعدنا كبرنا و إذا نزلنا سبحنا))رواه‌البخاری، كه ئه‌مانه سواری سه‌یاره‌و ناو مه‌سعه‌دو سه‌ر قاندرمه‌و...هتد.هه‌موو ئه‌وانه‌ش (قیاس له‌سه‌ری) ده‌یانگرێته‌وه.
9- زێده‌ڕۆیی نه‌كردن له‌به‌كارهێنانی ئاو، ئه‌نه‌س خوالێی ڕازی بێ بۆمانی گێڕاوه‌ته‌وه: ((كان النبی صلی الله علیه وسلم یغتسل بالصاع إلی خمسه أمداد ویتوضأ بالمُد))متفق علیه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆپاراستن له‌ئیصڕاف تاوه‌كو ئه‌گه‌ر هاتو بۆ ده‌ستنوێژو خۆشۆردنیش بێت.
- 10 هێنده‌ك له‌سوننه‌ته‌كان بردنه‌وه بۆ ماڵ، له‌به‌ر فه‌رموده‌ی: ((إجعلوا فی بیوتكم من صلاتكم ولا تتخذوها قبورا))رواه‌البخاری، (من صلاتكم) نوێژه سوننه‌ته‌كان نه‌ك فه‌رز، چونكه باشترین نوێژی فه‌رز ئه‌وه‌یه له‌مزگه‌وت به‌كۆمه‌ڵ بیانكه‌یت وه باشترین نوێژی سوننه‌تیش ئه‌وه‌یه بیبه‌یته‌وه بۆماڵ.
- 11ده‌ست هێنان به‌سه‌ر مناڵی یه‌تیم، له‌به‌ر گێڕانه‌وه‌كه‌ی ئه‌بو هوڕه‌یره خوا لێی ڕازی بێ كه‌ده‌فه‌رموێ : پیاوێك هاته لای پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم و گوتی: یارسول الله دڵم ڕه‌ق ده‌بێت؟! پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه‌وسلم (ڕێنموویی كرد بۆ نه‌رم بوونی دڵی و) پێی فه‌رموو: ((إن أردت تلین قلبك فأطعم المسكین وامسح رأس الیتیم))رواه‌الحاكم فی المستدرك، واته: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵت نه‌رم بێت نان بده‌به‌و ده‌ست بێنه به‌سه‌ری مناڵی بێ باوك (واته: دڵی خۆشكه).
ئینجا بةراستى ئه‌وةى باسمان كرد ئه‌وه تۆسقاڵێك له‌به‌حری پڕ گه‌وهه‌ری سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانة صلی الله علیه‌وسلم كه‌پێویسته نه‌ك هه‌ر له‌دوای بگه‌ڕێین به‌ڵكو: ده‌بێت به‌دووایانه‌وه‌ی حه‌وداڵ بین..تاوةكو: له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه‌وسلم حه‌شرمان بێت هه‌روه‌كو خۆی ده‌فه‌رموێ: ((من أحیا سنتی فقد أحبنی ومن أحبنی كان معی فی الجنه))رواه الترمژی والگبرانی فی الا‌وسط "به‌لاَم ئه‌لبانی به بێهێزی داناوه"، واتای فه‌رمووده‌كه: هه‌ركه‌سێك سوننه‌تی من زندوو ڕاگرێت(به‌كار له‌سه‌ركردنی) ئه‌وا منی خۆش ویستوه هه‌ركه‌سێكیش منی خۆش بوێت ئه‌وا له‌گه‌ڵه‌من دایه له‌به‌هه‌شت.
* تيَبينى/ ئةم بابةتة لة رؤذنامةى (ثةيام)ى زمانحالَي (يةكيَتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان) لة ذمارة (67)ى ريَكةوتى 13/2/2011 بلاَوكراوةتةوة.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
