پاش ئه‌و روداوانه‌ی له‌م دواییانه‌دا به‌شێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرته‌وه، وه‌ك ڕوداوه‌كانی تونس و پاشان میسر و یه‌مه‌ن و هه‌ندی وڵاتانی تری وه‌ك سودان، كه خه‌ڵكی كوردستان زۆر به‌ئاگایی و شه‌وقه‌وه هه‌م وه‌ك چاودێرێك و هه‌م وه‌ك هاوسۆزێك بوو به‌سه‌ر ئه‌م ڕودوانه‌وه، كه‌به‌شێكی ڕوداوه‌كان ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵات و ڕژێمه دیكتاتۆره‌كانه، ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵیه داینه‌مۆی ئه‌م گۆڕانانه كه‌سانی ڕۆشنبیر و لاوان بوون و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ برسی و بی ده‌ره‌تانان.لایه‌كی تری روداوه‌كانیش ڕاپرسیه‌كه‌ی وڵاتی سودان بوو كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌هیواوه ده‌ڕواننه ئه‌م ڕوداوه گرنگه‌و به‌و ئومێده‌ی ڕۆژێكیش له كوردستاندا له ڕێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه و دوور له توندوتیژی بتوانن مافی چاره‌ی خۆنوسین به‌ده‌ست بێنن كه مافێكی ڕه‌وای میله‌تانه.له‌م كاتانه‌دا گۆڕان وه‌ك مه‌ست و بێ ئاگا یاخود له‌خه‌وێكی قوڵدا ڕاپه‌ڕیبن، له بازنه‌یه‌كی داخراودا (كه ڕه‌نگه هه‌موو ده‌نگی گۆڕانیش نه‌گرێته‌وه) به پێشێل كردنی یاسا‌و بی گوێدان به ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه له ڕێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدادنه‌وه ده‌نگی خۆیان به پارتی و یه‌كێتی داوه، هه‌روه‌ها بی گوی دان به ده‌نگی ئه‌و حزبه ئۆپۆسزیۆنانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانن و ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له ده‌ره‌ه‌ی ئه‌م گه‌مه سیاسیه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانن، به‌یاننامه‌یه‌كی دوور له لۆژیك كه زیاتر له زمانی هه‌رزه‌ی سیاسی ده‌چێت تا له زمانی كه‌سانی به‌ئه‌زمون وقاڵ بوی له‌بواری سیاسه‌تدا، خه‌ڵكی كوردستانیان توشی شۆك كرد.
ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایی هه‌یه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌وا له‌ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌دایه كه دره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7 یان قبوڵ كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندبوون به ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌پێی ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌ده‌ستیان هێنا، ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌یان وه‌رگرت كه كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم دابمه‌زرێنن، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی له‌سه‌دا حه‌فتای ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه و لێره‌وه ره‌وایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی وه‌رگرتوه، دژایه‌تی كردنی ئه‌م شه‌رعیه‌تانه له‌دواجاردا ده‌بێته دژایه‌تی كردنی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه ئه‌م به‌یاننامه‌یه داوایه‌كی ناڕه‌وایه بۆ گۆڕینه نه‌ك گۆڕان.
پرۆسه‌ی گۆڕان له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك پرۆسه‌یه‌كی مێژوویی به‌رده‌وامه كه پێویستی به كات و هه‌لومه‌رج و بنه‌مای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، نه‌ك ئیراده‌گه‌ری ده‌سته‌یه‌ك له سیاسه‌توانان كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك له ڕۆشنبیرانی ناسراو به‌بی ئاگا مه‌ست بوون و تلاون به‌م دیارده‌ی ئیراده‌گه‌ریه‌ی كه‌له‌به‌شێكی كوردستانی باشوردا به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌و چه‌واشه‌كاریه ئه‌گه‌ر ئه‌زمونی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی تونس و میسر به‌راورد بكه‌ین به بارودۆخی ئێستای كوردستان، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه:
یه‌كه‌م: قه‌یرانی سیاسی: شتێكی دیار و به‌ڵگه نه‌ویسته كه ئه‌م خاڵانه‌و هه‌ندێك خاڵی تر كه له‌خواره‌وه باسیان ده‌كه‌ین ده‌بنه هۆكاری دروست بونی قه‌یرانی سیاسی.
أ- نه‌بونی ئازادی وئازادی چالاكی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی
ب- نه‌بونی ئازدای بلاوكراوه‌و راگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆكان
ت- پڕكردنی زیندانه‌كان له كه‌سانی سیاسی و چالاكوانانی مافی مرۆڤ و چالاكوانانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
ث- سه‌پاندنی بیری حزبی تاكڕه‌و (حزبی سه‌ركرده)
ج- هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ڕێگای موبایه‌عه‌وه‌و دور له سندوقه‌كانی ده‌نگان.
بۆ خۆی ئه‌م خاڵانه‌ی باسمان كرد‌و و هه‌ندێك خاڵی تریش ببنه هۆی دروست بونی قه‌یرانی سیاسی، كه له‌هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستاندا به‌م شێوه‌یه نیه بگاته ئاستی دورست بونی قه‌یران.چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر جۆرێك له‌قه‌یرانی سیاسی بۆ ماوه‌یه‌ك له‌كوردستان سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌ویش لێدانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و راوه‌دونانی چالاكوانانیان و زیندانی كردنیان، هه‌روه‌ها داخستنی تاكه ئێزگه‌یه‌كی ڕادیۆیی كه هه‌یان بوون كه‌به‌خۆشحاڵیه‌وه ماوه‌یه‌كی كورتی خایاند.به‌ڵام ئێستا له‌كوردستان هه‌موو حزبه سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌یان ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چالاكی خۆیان له‌كه‌شێكی ئارام‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دووه‌م: قه‌یرانی ئابوری: به‌شێك له‌و خۆپیشاندانانه قه‌یرانی ئابوری خوڵقاندبوی كه بریتی بوو له‌برسێتی و بێكاری و دابه‌زینی بژێوی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه بۆ ئاستی ژێر هێڵی هه‌ژاری.بۆیه هه‌ندێك جار به‌تایبه‌تی له‌تونس وته‌ی (شۆڕشی نان) مان به‌رگوی ده‌كه‌وت، میسر و یه‌مه‌ن و ولاتانی تری ناوچه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرا له خۆپیشاندانه‌كان جگه له خه‌ڵكانی ڕۆشنبیر و ڕابه‌رانی خۆپیشانده‌ران به‌شێكی زۆر پێكهاتبون له خه‌ڵكی برسی و بی ده‌ره‌تان و گه‌نجانی بێكار، كه شان به‌شانی ئه‌وان جگه له‌داوای سیاسی داوای كار و نان و باشكردنی باری گوزه‌رانیان ده‌كرد ئه‌مه‌ش داوایه‌كی ڕه‌وایه، له‌كوردستاندا تاڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌سه‌لات و حكومه‌تی هه‌رێم به یاسا ڕێگای به‌م جۆره ڕێپێوان و داواكاریانه داوه، هه‌روه‌ها تاڕاده‌یه‌كی زۆر گوێیان لێگیراوه‌و هه‌وڵی به‌جی گه‌یاندنی داواكانیان دراوه، ئه‌مه‌ش نه‌شبوه‌ته قه‌یرانێك كه پشێوی بنێته‌وه‌و ببێته هۆی ئاژاوه‌و دوركه‌وتنه‌وه‌ی ماوه‌ی نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت.له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی كه هه‌یه زۆر جاران له ڕاگه‌یاندنه‌كانی حزبه‌كانی ده‌سه‌لات خۆیانه‌وه ئاماژه‌یان پێداوه‌و له‌زمانی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ته‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی دراوه، كه ڕه‌نگه ڕێژه‌ی هه‌ژاری به‌پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌كوردستاندا هێنده به‌رچاو نه‌بێت، هه‌رچه‌نده مافی خه‌ڵكی كوردستانه داوای چاككردن و باشكردنی گوزه‌رانی خۆیان بكه‌ن به‌پێی ئه‌و توانا داراییه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌ستیدایه.ئه‌مه مانای وا نیه كه له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمدا گه‌نده‌ڵی نیه، كه ڕه‌نگه ئه‌م نه‌خۆشیه له زۆربه‌ی وڵاتاندا هه‌بێت و بوه‌ته به‌شێك له‌سیمای جیهانی هاوچه‌رخ، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌كوردستاندا هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنرێت.
خاڵێك كه له‌هه‌موی گرنگتر و جیاوازتره ئه‌ویش له‌ڕوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌و ولاتانه‌ی سنوری دیاری كرا‌و و جێگیركراوی خۆیان هه‌یه و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دانیان پێدانراوه، گۆڕانكاریه‌كانیش هه‌رچونێك بێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان ناخاته مه‌ترسیه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه تائێستاش حكومه‌تی هه‌رێم له‌كێشمه‌كێشدایه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی وه‌ك ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و بودجه‌ی هه‌رێم و كێشه‌ی پێشه‌رگه، ڕه‌نگه هه‌ر ڕوداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌هه‌رێمی كوردستاندا بێته ئاراوه ده‌ستی ده‌ره‌كی زیاتر والا بكات بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له‌و ببێته هۆی مه‌ترسی ته‌واو بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، كه تائێستاش بیری شۆفێنی عه‌ره‌ب و هه‌ندێك ولاتانی ناوچه‌كه بونی ئه‌م قه‌واره‌یه به‌ڕه‌وا نابینن.
له‌كۆتاییدا پێویسته بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ر قه‌یرانێك له‌سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئیداری بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌هه‌موو ڕه‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كان په‌نا ببرێته به‌ر ڕێگا شه‌رعی و یاساییه‌كان، كه‌له سندوقه‌كانی ده‌نگداندا خۆی ده‌بنێته‌وه و مافی هه‌ركه‌س و لایه‌نێكه ئه‌م گه‌مه سیاسیه به قازانجی خۆی بباته‌وه، له‌م ڕێگایه‌شه‌وه هه‌مومان براوه‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
