ماوه‌ی چه‌ندمانگێكه شه‌پۆلی توره‌یی وناره‌زای خه‌ڵك به‌شێكی وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م توره‌ییه زیاترپه‌ره‌بستێنێت و سه‌رجه‌م رژێمه گه‌نده‌ڵ و دكتاتۆریه‌كانی ناوچه‌كه بگرێته‌وه و چوونكه وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌گشتی وبه‌تایبه‌تیش وڵاتانی عه‌ره‌بی چه‌ندین ده‌یه‌یه له‌لایه‌ن سه‌ركرده دكتا تۆرو تاك ره‌وه‌كانه‌وه‌ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاو سه‌روه‌ت وسامانی گشتیدا ده‌گیرێت، میسر وه‌ك یه‌كێك له‌و وڵاته به‌هێز وگه‌وره‌كان كه‌ماوه‌ی سی ساڵه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی محمد حوسنی موباره‌كه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه تاكو دواجار له‌لایه‌ن (شۆرشی گه‌ل) سه‌رۆكی میسر ناچاربه رۆیشتن و ده‌ست به‌ردان له‌سه‌رۆكایه‌تی كرا، ئه‌مه‌ش وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره بوو له‌ناوچه‌كه وده‌روازه‌یه‌كی به‌هێزیشی كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌و وڵاته به‌ره‌و دیموكراسی و ئازادی سیاسی هه‌نگاو بنێت، چوونكه سیاسه‌تی پارتی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌رۆكایه‌تی حوسنی موباره‌ك ده‌ستی به‌سه‌رته‌واوی جومگه گرنگه‌كانی حكومه‌تداگرتبوو مانایه‌كی بۆئازادی و پلورالیزمی سیاسی نه‌هێشتبۆوه ته‌واوی حزبه كانی له‌كاری رێكخراوه‌یی قه‌ده‌غه‌كردبوو به‌مانایه‌كی تررسمی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن حزبه وه داده‌رێژران، له‌سه‌رده‌ستی حكومه‌ته‌كه‌ی حوسنی موباره‌ك راده‌ی هه‌ژاری به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندبوو كه‌ببۆهه‌ره‌شه بۆسه‌رگیانی ملیۆنان له‌خه‌ڵكی میسر له‌ئاماری سه‌نته‌ری بێنه‌وایانداراگه‌یه‌نرا له ساڵی 2010 (6) ملیۆن خه‌ڵك له‌میسر بی نه‌وان و ژیان له‌گۆراسته‌نه‌كانداده‌گوزه‌رێنن ئه‌و وڵاته گه‌وره‌ی نیشتمانی عه‌ره‌بی زیاترله7ملیۆن كه‌سی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی داكارده‌كه‌ن، بۆیه ده‌كرێت بڵێین حكومه‌تێك سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و بێكاری و خنكادنی ده‌نگی ئازاد بێت چاوه‌روانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت گه‌لێكی وشیاری وه‌ك میسر وه‌ڵامی هه‌بێت و داوای گۆرینی سیسته‌م و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت دیدی خۆمی له‌سه‌ربخه‌مه روو ئه‌وه‌یه له‌زۆرێك له‌ماڵپه‌رو رۆژنامه‌ناوخۆكانی كوردستان ده‌بینرێت چه‌ند رۆنامه‌نووس و نووسه‌رێك به‌هه‌مان عاقڵیه‌ت و حه‌ماسی رۆژنامه نوسه‌كانی میسر‌و تونس ده‌نووسن و وه‌ك بڵێی نه‌شئه‌یه‌كی سیاسیان له خۆپیشاندانه‌كانی گه‌لی میسر‌و تونس وه‌رگرتبێت و هیچ به‌راوردێكی عاقڵانی بۆدۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ناكه‌ن راسته‌و هیچ كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات كه‌له‌كوردستان گه‌نده‌ڵی و تاراده‌یه‌ك ناعه‌داله‌تی وسزای سیاسیش هه‌یه به‌ڵام چه‌ند راستیه ك هه‌یه كه‌نابێت خۆمانی لی به‌نادیده بگرین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان ته‌نهاموڵكی پارتی و یه‌كێتی نیه به‌ڵكو ئه‌زموونی خه‌ڵكی كوردستانه به‌هه‌موو ته‌وژمه جیاوازه‌كانه‌وه له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شێكی زۆری خاكی باشوری كوردستان تاكو ئێستا له‌ژێرناوی ناوچه دابراوه‌كان داگیركراوه و نه‌گه‌راوه‌ته‌وه سه‌رهه‌رێمی كوردستان واتا تاكو ئێستا له‌قۆناغی رزگاری نیشتمانی داین و كێشه و گرفتی گه‌وره‌و ریشه‌یمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی دا هه‌یه هه‌تاكو ئێستا ناوه ناوه گونده سنوریه‌كانی كوردستان ده‌وكه‌نه به‌ره‌حمه‌تی تۆپ و ته‌یاره‌ی ئێران وتوركیا كۆی مه‌به‌سته‌كه‌ئه‌وه‌یه دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به‌ده‌وڵتانی تۆلیتاری عه‌ره‌بی جیاوازی زۆری هه‌یه به‌نمونه سه‌ركه‌وتنی شۆرشی گه‌لی تونس دوای یه‌ك مانگ ئه‌و وڵاته‌ئارامی و ئاسایشی به‌خۆیه وه بینیه‌وه چوونكه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و پایه ی به‌هێزی موئه سه‌ساتین به‌ڵام كوردستان تاكو ئێستا كیانی سه‌ربه‌خۆو ئابوری به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی نییه به‌ڵكو زۆرجارله سه‌رهه‌ندی گری به‌ستی فرۆشتنی نه‌وت و خیتابی به‌رپرسانی گورد توشی قه‌یران ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی، بۆیه ئه‌رك وكاری هه‌موو مانه په‌ره به‌تێبینیه‌كانمان بده‌ین وپه‌نجه بخه‌ینه سه‌ركه‌م وكورتیه‌كان و داوای نه‌مانی گه‌نده‌لی و په‌له‌كردن له‌چاكسازی سیاسی و ئابوری له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی حكمومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین به‌ڵام نه‌ك به تێكدان و ره‌ش كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌سكه‌وته مه‌زنه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، چوونكه له‌كوردستان خه‌ڵك ده‌توانێت له‌رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی ده‌رببرێت و چاره‌نووسی سیاسی خۆی دیاری بكات، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌كردنی دیموكراسی وباشكردنی باری ئابوری هاوڵاتیان و كه‌م كردنه‌وه‌ی بێكاری به‌نادیده نه‌گرین، ، ، ،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
