هه‌ركاتیك ده‌ست ببه‌م بۆهه‌ررۆژنامییه‌ك به دوای ئه‌وبابه‌تانه ده‌گه‌رێم كه‌نووسه‌رێك به نووسینێكی ره‌خنه ئامێزپه‌یامی خۆی ئاراسته‌ی میلله‌ت ده‌كا، به‌تایبه‌تی ره‌خنه‌یه‌ك شوێنی خۆی بگری، ئێدوارسه‌عید ئه‌لی (هه‌موورۆشنبیرێك ره‌خنه‌گره) به‌ڵام پێویسته ره‌خنه‌گر له‌هه‌لًسه‌نگاندن یه‌كسان بێت، له‌نێوان سوڵتان وخه‌ڵك، ره‌ش وسپی، مه‌لاونووسه‌ر، له‌چه‌ندرۆژی رابردووله‌رۆژنامه‌ی رووداوژماره (147) له‌لاپه‌ره (19) له‌نووسێنێكی كاك حه‌كیم كاكه‌وه‌یس ده‌رباره‌ی جه‌له‌ولاوكتێبه‌كه‌ی قوباتی جه‌لیزاده سه‌رنجی منی بۆلای خۆی راكێشا، به‌ڵام نووسه‌ر له‌م گوتاره نه‌یتوانیوه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی وه‌ك فیكه‌ی نابژیوان فاوڵه‌كان بووه‌ستێنێت، كه‌نووسه‌رویژدانی زیندووی خه‌ڵكه، ته‌نهاپه‌یڤێكیش ده‌بێته موڵك له‌سه‌ری، له‌كاتێك ئه‌م گوتاره پره‌له‌وشه‌ی به‌كرێگیراوپینه‌چی، بۆكه‌سێك كه90%به‌چاوێكی به‌رێزسه‌یری ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌ویش مه‌لاكانن، نوسه‌رله‌م گوتاره ده‌ڵی (ره‌نگه‌مه‌لاله‌به‌رهه‌مه‌ئه‌ده‌بیه‌كه‌حاڵی نه‌بووبی) منیش ده‌ڵیم جه‌لیزاده هه‌رچه‌ندشیعره‌كانی ته‌فسیر كردنی گران بێت، ناگاته ئاستی شیعره‌كانی نالی ومحوی كه‌مه‌لا یه‌ك به‌ناوی عبدلكریم مدریس به‌خۆی وزووبانه‌پاراوه‌كه‌ی كه‌وته‌ته‌فسیركردنی، یاده‌لێ (مه‌لای كورد په‌یوه‌ندی به‌نه‌ته‌وه‌ی رزگاری نیه) ئاخرئه‌وه‌مه‌لا نیه له‌هه‌موووتارێك هاوارده‌كا، ده‌ست راگرن بكوژانی قازی محمدبه‌سه‌تۆپ بارانكردنی ووڵاته‌كه‌ما.
یاده‌ڵیت (ئه‌وهه‌رایه‌ی له‌نێوان مه‌لاو رۆشنبیرپیلانه‌له‌دژی كوردئه‌نجام ده‌دری) ئاخرئه‌م رسته‌یه جێگای هه‌ڵوه‌سته‌یه، خۆی ناوی مه‌لایه‌كی هێناوه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌له‌لیستی ده‌سه‌ڵات، نه‌م زانیوه‌له‌هیچێكی دونیا ده‌سه‌ڵات به‌قسه‌ی غه‌یری كوردبارودۆخی وولات َبشێوێنێ، له‌پاشان سوكایه‌تی به‌دین ده‌بێت ئازادی بیت، ئه‌گه‌رسه‌یری ژیانامه‌ی غاندی بكه‌ین كه له‌نێوشه‌قام پاشماوه‌ی چێلی بۆسه‌رچاوانی به‌رزكرده‌وه وتیان بۆواتكرد وتی بروام پێینیه، به‌ڵام رێزله دینی جه‌ماوه‌ر ده‌گرم .
من ده‌پرسم؟ كی له‌پشتی بێَده‌نگ بوونی ئه‌ونووسه‌رانه‌بوو، كاتیك كتێبه‌كه‌ی دكتۆرفه‌رهاد پیرباڵ له‌یه‌كێك ناوچه‌كانی كوردستان ده‌سوتێندرێت، به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی هه‌ڵوێستما نه‌بینی، بائێمه تۆپی تاوان نه‌خه‌ینه‌ملعبی مه‌لاكانه‌وه،
یان نووسراوه مه‌لای پینه‌چی، به‌كرێگێیراو، به‌پێی پرانسیپه‌كانی ئیتیكی راگه‌یاندن ئه‌مه‌ته‌شهیره.
یانووسراوه، ئه‌ومه‌لایانه له‌هه‌مووسه‌رده‌مێك فتواده‌ری ده‌رگای سوڵتانن، منیش ده‌ڵێم هه‌موومانبینیمان كاتێك له‌گۆڤاری لڤین ناوی ئه‌وشاعیرو نووسه‌رانه‌وگۆرانی بێژانه‌ی تێدانمایشكرا، كه‌ێدامیان به‌به‌رێزترله‌پێشمه‌رگه ده‌هاته‌به‌رچاو، سه‌ری به‌رزپێنووسیان بۆبه‌شیعرێك به‌ێدام زێره نه‌وی ده‌كرد، یانووسرابووپه‌رده‌ی كچێنی ئه‌تككراوی كورد مه‌دالیای به‌رۆكی جه‌نابتانه، من پێت ده‌لێم ناوی چه‌ندمه‌لات له‌كیتێبه‌كه‌ی ئۆقیانووسێك له‌تاوان بینیوه، وه‌ناوی چه‌ندسین وێادی تێدایه، كه من وتۆناوێرین ناویان ببه‌ین، یاوتووته‌خاكی داگیركراوشه‌ره‌فی جه‌نابتانه، یامه‌لا ئه‌وه‌ی به‌ره‌و كوردایه‌تی شیعری نووسی ریسوای بكه‌ن، ده‌بیت ویكلیكس ناوی مه‌لای هێناوه بۆسازش كردن له‌سه‌رناوچه‌دابراوه‌كان، یابراده‌رێك له‌یه‌كێك له‌رۆژنامه‌كان ده‌ڵی150 ته‌ن خۆراك داخیلی كوردستان بووه، پێویسته‌ماموستای ئاینی به‌هانای گه‌ل بێت، بازرگانێك به‌نێوئه‌وهه‌مووبازگانه‌تێپه‌رده‌بێت، كه‌پره‌له‌پۆلیس، ده‌بێت مامۆستا به‌رده‌وام باسی كردووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وهاواربكات یاسنوربۆكه‌سی بێ‌ویژدان دابخری، كاك حه‌كیم مامۆستاكه‌س له‌سه‌رشیعریكوردایه‌تی ریسوانه‌كردووه، جونكه پێم وایه زووڵم له‌پیرۆزی شیعركانی مه‌لای گه‌وره ده‌كه‌ین، كه‌ده‌ڵی ئه‌وه‌ی رێگای له‌كورده‌كان گۆری له‌عنه‌تی خوا له‌ئه‌لحه‌دوگۆری بۆیه‌ج مه‌لا ج نووسه‌ركه‌مووكوریان هه‌یه، وه‌لی له‌رێگای پێشنیازوویژدانی راسته‌قینه، چا ره بكرێ نه‌ك به‌سه‌نگه‌رگرتن له‌سه‌ركاغه‌زی سپی.
رێبازقاسم
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
