له‌وه‌تای ده‌رهێنه‌ری فیلمه میسریه‌كان ده‌سبه‌كاربوونه، به‌رده‌وام ناوه‌ڕۆكی كێشه‌ی سینارسته‌كان له، نه‌بونی خانوو، بی كاری، ئیدمانبوون، رۆتین و ریشوه...هتد، ده‌كه‌ن هه‌وێنی حیواری ئه‌كته‌ره‌كان و كه‌م فیلمی میسری هه‌یه یه‌كێك له كێشه‌كانی خۆی له‌و دیارده بێتاقه‌تكارانه نه‌دۆزێته‌وه، وڵاتی میسر كه پایه‌كانی خۆی له‌سه‌ر شارستانیه‌تی زه‌به‌لاحی فراعینه‌كان داچه‌قاندوه، له‌و ساوه‌ی موباره‌ك هاتۆته سه‌رته‌خت رۆژ به رۆژ هه‌ڵاوسانی ئابووری، به‌تاڵه، گه‌نده‌ڵی له هه‌ڵكشاندایه، به‌جۆرێك ئه‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده، به گه‌شت و گوزار و په‌مۆ و پیشه‌سازیه‌كانی دیكه ئێستا بۆته نمونه‌ی پاشه‌كشه‌ێی كۆمه‌ڵاتی و دابه‌زینی ئاستی بژێوی خه‌ڵك بۆ ژێر هیڵی هه‌ژاری.
كی به‌بیری دی له هه‌شتایه‌كان میسریه پی په‌تی و ره‌جاڵه‌كان كۆڵان به كۆڵان ده‌گه‌ڕان (شه‌ش به‌رداغ یه‌ك سولاحی یه‌ك دیناڕ)، موباره‌ك پاش ئه‌و هه‌موو ده‌رفه‌ته بۆ چاكسازی غیره‌تی نه‌جوڵا ده‌ستێك به‌خۆی و ده‌وروبه‌ریدا بێنی، تا ئاوی گه‌یشته چۆكان، ده‌مێكه عه‌بدولحه‌مید كوشك گوتویه‌تی (لاحسنه فی ك وه‌لا به‌ره‌كه‌ته فی ئه‌بیك)، ئه‌و ئه‌ورۆژه ره‌شه‌یه كه هه‌موو میسریه‌كان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد، ئافره‌تێكی سه‌ماكاری میسری ده‌یگوت، من به‌یانیان له مۆتێل گارسۆنم، شه‌وانیش تا به‌ره‌به‌یان سه‌ماو ره‌قێ ده‌كه‌م، ئه‌وه‌نده‌ی له رۆژه‌كه‌ش ده‌مێنێته‌وه ده‌چمه باوه‌شی یه‌كێك، به داهاتی هه‌موو ئه‌وانه خه‌ریكی خوێندنم له زانكۆ.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری میسریه‌كان چه‌ندین زمانده‌زانن و ده‌شڵێن به‌شێكی زۆر زانای كوره ئۆتۆمیه‌كانی جیهان میسرین، ئایا وڵاتێك ئه‌و سه‌رمایه ره‌مزی و مادییه‌ی هه‌بی كاره‌سات نییه داهاتی سه‌دا چلی دانیشتوانی دوو دۆلار بی.
وا دیاره خه‌ڵكی میسری سه‌رێكه و هێناویانه‌و نایگێڕنه‌وه، موباره‌ك پێده‌چی ئه‌و په‌له‌قاژێی دوای بی، به‌ڵام عه‌ره‌ب هه‌ر له فیتره‌ته‌وه كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه، ده‌زانن شۆڕش بكه‌ن، به‌س نازان دوای شۆڕش چی بكه‌ن، بی خه‌م لێ داده‌نیشن تا دیكتاتۆرێكی هاوشێوه‌ی موباره‌كیان لێده‌بێته گوڕنه ته‌له‌َو مۆته‌كه‌ی خه‌وی تا هه‌تاییان ده‌بی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
