ڕاپه‌ڕینه‌كانی جه‌ماوه‌ری تونس و میسر و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ووڵاتانی تری عه‌ره‌بی و كوردستانیش له‌پشتی كامێرا و بۆمبارانی میدیای غه‌رب و سه‌رانی ئه‌م ده‌وڵه‌ت و هێزه بورژوازیه حاكم و ئۆپۆزسیۆنانه‌وه سه‌یری بكه‌یت سیناریۆ وقه‌فه‌زێكی ڕاوكردنی ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه كراوه‌ته چوارچێوه‌ی ئه‌و وێنه وقسانه‌ی به‌ناوی ڕاپه‌ڕین و خواسته‌كانی ناڕازیه‌وه ده‌كرێ.جه‌ماوه‌ر له ده‌ست بێكاری و گرانی و سه‌ركوت و بێمافی ڕاپه‌ڕیوه و داوای نان و ئازادی ده‌كا و خه‌ریكی له‌گۆڕنانی دیكتاتۆره‌كان و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و زیندانه به‌ڵام ڕیزی ئه‌حزابی بورژوازی به‌ده‌سه‌ڵاتدار وئۆپۆزسیۆنیانه‌وه ڕاوه‌ستاون له‌سه‌ره‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی و سازدانی سیناریۆی به‌خشینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا.له تونس ته‌نها سه‌ری بن علی دیكتاتۆر لابراوه و هه‌مان سیسته‌می پێشوو به سه‌رێكی چه‌ند حزبیه‌وه خراوه‌ته جیگای و له چاوه‌ڕوانی هه‌لبژاردنی "ئازاد"ی دوای 6 مانگدا خواسته‌كانی ڕاپه‌ڕین موساده‌ره كراوه.له میسر خه‌ریكن جێنشینی مبارك به زه‌مانه‌تی پارێزراوی ده‌سه‌ڵاتی سوپا و حكومه‌تێكی فره‌حزبی كه بتوانێ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو كۆنترۆل بكا و ئاگری ئه‌م ڕاپه‌ڕینه ناوچه‌ییه خامۆش بكاته‌وه ساز ده‌كه‌ن.له كوردستانیش ده‌سه‌ڵات پاكانه له دیكتاتۆربونی خۆی ده‌كا وهه‌ڕه‌شه له‌ده‌ستبردن بۆشه‌رعیه‌تی حاكمیه‌تی ده‌كا و ئۆپۆزسیۆنی گۆڕانیش چارۆكه‌ی هه‌ڵكردوه و چاوه‌ڕوانی هه‌وای ڕاپه‌ڕینێكه تا جه‌ماوه‌ر بیگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵات.نهێنی ئاشكرانه‌بونی ئه‌م دزیه ئاشكرایه‌ی ئه‌حزابی بورژوازی له‌به‌رهه‌می قوربانی دانی ڕاپه‌رینه‌كانی خه‌ڵكی كرێكار وزه‌حمه‌تكێش چیه؟ ئه‌م كڵاوه چۆن ده‌نرێته سه‌ر ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و ئه‌م هونه‌ری فێڵ وبه‌لاڕێدابردنی خواستی خه‌ڵكه له‌چیدایه؟ سیناریۆسازانی ده‌سه‌ڵات له كۆشكی سپی و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل و توركیا وئیران و كوردستان چ یاریه‌ك به‌م ڕاپه‌ڕینانه ده‌كه‌ن؟ ده‌ستكه‌وتی كریكاران و ئازادیخوازان چی ده‌بێ له‌م حه‌ره‌كه‌تانه‌دا؟
گۆڕینی سیناریۆ
سه‌یر له‌وه‌دایه له‌لایه‌ك شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژی یارمه‌تیه‌كی زۆری خه‌ڵكی كرێكار‌و ئازادیخوازی له تونس ومیسر و كوردستان داوه كه خێرا بتوانن هێزی جه‌ماوه‌ریان كۆبكه‌نه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر بۆ به‌رگرتن به ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جه‌ماوه‌ره ده‌ستی دایه بڕینی وه‌سیله‌كانی كۆمینیكه‌یشن و په‌یوه‌ندی گرتن، به‌ڵام ئه‌م شۆڕشی ته‌كنۆلۆژیایه سه‌ره‌ڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بورژوازی له كۆشكی سپی و یه‌كێتی ئه‌وروپا وله تونس و میسر بۆ گۆڕینی ده‌موچاوی دیكتاتۆره‌كان لوغزی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌وڵانه ده‌رناخه‌ن.ده‌توانن جه‌ماوه‌ر فریوبده‌ن و له‌جیاتی نان وئازادی و ده‌سه‌ڵات رژێمێكی تر له ئه‌حزابی قه‌ومی و ئیسلامی و "ئیسلاحی " كه هه‌مان ده‌ستور و سیاسه‌تی برسیتی وبیكاری و هه‌مان ده‌زگای پۆلیس و ئاسایش و سوپای پێشوو به‌ناوی گۆڕانه‌وه ده‌رخواردی خه‌ڵك ده‌ده‌ن.هونه‌ری ئه‌م شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیایه له‌لای بورژوازی ئه‌وه‌یه كه ده‌توانێ سیناریۆكه بگۆڕێت وبه‌خێرایی سیناریۆی راپه‌رین بكات به سیناریۆی هه‌لبژاردن.سیناریۆی ڕاپه‌ڕینی سه‌رجاده بۆ ئازادی له‌ده‌ست سیستمێكی دیكتاتۆری سه‌رمایه‌داری له چاوی كامێرا و میدیای "BBC"و"CNN"ومیدیاكانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه بكات به سیناریۆی ڕاپه‌ڕینی ویژدانی دیموكراسی په‌رله‌مانی له ڕۆژهه‌ڵاتدا.له‌تونس هه‌مان ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری پێشوو و هه‌مان حزب و سوپا و ده‌ستوری پێشوو ئیدعای ڕاوه‌دونانی دیكتاتۆریه‌ت و به‌نه‌ماڵه‌ی دیكتاتۆری ده‌كا.تا دوێنێ به‌شێكی زۆری ئه‌م میدیا‌و ده‌وڵه‌ته زلهێزه بورژوازیانه‌ی غه‌رب باسیان له هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تی ئه‌م دیكتاتۆرانه ده‌كرد ئیستا كاتێ خه‌ڵك له دیكتاتۆریه‌تی بورژوازی ڕاپه‌ڕیوه كۆشكس سپی بوه‌ته ژووری عه‌مه‌لیاتی پرۆسه‌ی جیبه‌جێكردنی دیموكراسی په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و فره‌حزبی له‌میسردا.له‌كوردستانیش ده‌سه‌ڵات كه‌وتۆته ڕه‌خنه له‌خۆگرتن و باس له ڕێگای یاسایی بۆ نه‌هێشتنی "كه‌موكوڕی!" له سیسته‌می میلیشیایی عه‌شیره‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و شانازی به‌جیاوازی خۆیان له تونس ومیسر به‌وه‌وه ده‌كه‌ن له‌ڕێگای سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتون نه‌ك كوده‌تا وشه‌ڕی ناوخۆ وسه‌ركوتی ئازادیه‌وه.ئۆپۆزسیۆنی گۆڕانیش سیستمی حزب سالاری به‌سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی بێبه‌ش بوونی خۆی له‌دسه‌لات ده‌زانێ و سیناریۆی هه‌لبژاردنێكی ئازاد بۆ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خۆی به‌پشت به‌ستن به پێشمه‌رگه و ئاسایش وزانیاری و دینی ئیسلام كردۆته سیناریۆی ده‌رچوونی كوردستان له‌قه‌یرانی گه‌نده‌ڵی و دیكتاتۆری.ئه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌شه له‌م به‌دیلانه‌ی حزب و هێزه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی بورژوازییه گۆڕینی سیناریۆی ئیستای ڕاپه‌ڕینه به سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و حكومه‌تی فره‌حزبی.ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه‌یان زۆرشاره‌زایانه گۆڕیوه.له‌جیاتی هه‌واڵی راپه‌ڕین چی گۆڕیوه و چ ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگایه‌كی ڕوخاندوه و خه‌ڵك چ ماف وئازادیه‌كی به‌ده‌ست هێناوه، باس باسی ئه‌حزابی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته حكومه‌تی كاتی و هه‌لبژاردنی داهاتو چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌م سیناریۆیه كراوه‌ته قه‌فه‌زێك تا ئه‌و هێزه یاخی بوه‌ی جه‌ماوه‌ری كریكار و ئازادیخوازی پێ ڕاو بكه‌ن و سیناریۆی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی په‌رله‌مانی به‌سه‌ر دیكتاتۆری تۆتالیتاریدا بكه‌نه ئه‌و عه‌قده‌ی جه‌ماوه‌ر ئازادی خۆی پێ ده‌فرۆشێ.یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی هێزه بورژوازیه‌كان له‌به‌لاڕیدابردنی ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه له گۆڕینی سیناریۆی ڕاپه‌ڕیندایه به سیناریۆی دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌نیوخۆیاندا و سڕینه‌وه‌ی سیناریۆی نان وئازادی و ده‌سه‌ڵاتداریتی كریكاران وخه‌ڵكی سته‌مدیده.هه‌ركات بورژوازی توانی سیناریۆی ڕاپه‌ڕین بكات به‌سیناریۆی حكومه‌تی فره‌حزبی و هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی به‌مانای شكستی ڕاپه‌ڕین و خواستی ئازادی و یه‌كسانی یه.به‌مانای سازدانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ده‌سه‌ڵاتداریتی كه‌مایه‌تیه‌كی بورژوازیه له‌ژیرناوی دیموكراسی په‌رله‌مانی و خستنه‌وه‌كاری بازاڕی كاری هه‌رزان و بیكاری و چه‌وسانه‌وه‌یه.ئه‌وه‌ی له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا چ له‌ووڵاتانی غه‌رب و چ له هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا وئیران و كوردستاندا بینیومانه نمونه‌ی جۆراوجۆری ئه‌م دیموكراسیه‌ی چینی ده‌سه‌لاتداربوه كه له‌شوێنێك به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانی و ڕاگرتنی پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پێویستی به‌سه‌ركوت وشه‌ڕ و پیشیلی مافی مرۆڤ بوبێت بێشك و بێگه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه نوینه‌رایه‌تی ده‌كا كاری خۆی ئه‌نجام داوه.په‌رله‌مان وهه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی نه‌ك له تیوردا به‌ڵكو به‌عه‌مه‌لی دوو سه‌ده‌یه بورژوازی ته‌نها شه‌رعیه‌تی ده‌وله‌ت كردنی خۆی پێوه‌رده‌گرێ و ئیراده و نوینه‌رایه‌تی خه‌ڵكی پێ ته‌زویرده‌كا وهیچی تر.هه‌ربۆیه خه‌ڵك ڕێگای ڕاپه‌ڕین ده‌گرن و به‌دیار ئه‌فسانه‌ی په‌رله‌مانی بورژوازیه‌وه دانانیشن.خه‌لك بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان ڕانه‌په‌ریون له تونس و میسر و شوینه‌كانی تر و ئه‌مه سیناریۆی راپه‌رین نیه به‌ڵكو سیناریۆی ئه‌و به‌شه‌ی له بورژوازی كه له‌ده‌سه‌ڵاتدا نیه یاخود ئه‌و هێزانه‌ی ده‌یانه‌وێ زیان به بنه‌ما ستراتیژی و پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداریتیان له تونس و میسر و كوردستاندا نه‌گات هه‌لبژاردنی ئازادی په‌رله‌مانی ده‌كه‌نه سیناریۆی چاره‌سه‌ری قه‌یرانێك كه سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی بورژوازی ئیستا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و كوردستان ڕوبه‌ڕویان بۆته‌وه.
دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كان
ئه‌گه‌ر سینایۆسازانی ده‌سه‌ڵات له تونس ومیسر و هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه‌ی ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ر دژ به سیسته‌مه دیكتاتۆریه‌كان ڕاپه‌ڕیون خه‌ریكی به‌لاڕیدابردنی خواستی ئازادی ویه‌كسانی بن بێگومان ڕاستیه‌كانی ئه‌م ڕوداوانه و هۆیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی و چاره‌سه‌ریشی گوزارشت ناكه‌ن.ئه‌گه‌ر ئه‌م سیسته‌مانه له سه‌ده‌ی ڕابردوودا توانیویانه به توندكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی موتڵه‌قی عه‌سكه‌ری و كۆنترۆلی ده‌وڵه‌تی ڕه‌ها هێزی كاری هه‌رزانی كریكاران بۆ بازاری جیهانی دابین بكه‌ن و چینی كریكار له بیمافی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕابگرن و ئیسلام وه‌ك چه‌كێكی ئایدیولوژی دژ به كۆمۆنیزمی كریكاران به‌كاربهێنن و ده‌زگای وه‌كو ئه‌زهه‌ر و مه‌رجه‌عی جۆراوجۆری دینی تیكه‌ڵ به‌ده‌سه‌ڵات بكه‌ن.ئه‌م سیسته‌مه دیكتاتۆری تاك حزبی و تاكه‌كه‌سی و ئه‌م حكومه‌ته‌ی جه‌نراله‌كان كاتێك له‌خواره‌وه كریكاران چیتر ته‌حه‌مولی ناكه‌ن و له‌دژی بیكاری وبرسیه‌تی وسه‌ركوت ڕاده‌په‌ڕن ئیتر بۆ چینی بورژوازی خۆشی ده‌بێته جێگای ڕه‌خنه و كرانه‌وه‌ی بازاڕ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌خاله‌تی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رمایه‌ی خسوسی و ئازادی ئه‌حزابی بورژوازی له نوینه‌رایه‌تی كردنی به‌شه‌كانی سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داران و لابردنی ڕوخساره ئیستفزازیه‌كانی بورژوازی له سه‌ركوتدا و شاردنه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌تی بورژوازی له‌ڕیگای شه‌رعیه‌ت وه‌رگرتن به‌ده‌نگدانی خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان و ڕیگاگرتن له شوَڕش كردن، ئه‌مانه له پاڵ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوپا وپۆلیس وئاسایش ده‌توانن وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئیستای بورژوازی بن.ته‌نانه‌ت له‌ترسی ڕادیكال نه‌بونه‌وه‌ی خواسته‌كانی كریكاران وخه‌ڵك له تونس ومیسر بورژوازی ده‌توانێت به قه‌یدوبه‌ندیكه‌وه ته‌حه‌مولی هێزه ئیسلامیه‌كانی وه‌ك "ئیخوان المسلمین" بكات.
له كوردستانیش هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌لومه‌رجێكی له‌باریان بۆ بورژوازی كورد دابینكردوه و ئه‌گه‌ر بێزاری خه‌ڵك گه‌یشتنه ڕاده‌ی ڕاپه‌ڕین ئه‌وا ده‌سه‌ڵات مل به‌به‌شێك له‌داواكانی ئۆپۆزسیۆنی گۆڕان وئیسلامی ده‌دات.جیاوازی كوردستان له تونس و میسر له جێگیرنه‌بونی كوردستانه وه‌ك بازارێكی هه‌میشه‌یی بۆ سه‌رمایه و نادیاری ئاینده‌ی سه‌رمایه‌یه له‌م بازاره كتوپڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بوه‌دا.هه‌ربۆیه مه‌یلی بورژوازی كوردی بۆ به‌سیستماتیك كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵاتداریتی له‌سه‌ر بنه‌مای بازار و به‌شه‌كانی سه‌رمایه ناتوانێ هانده‌ری فیعلی گۆڕینی سیسته‌می میلیشیایی _حزبی_عه‌شیره‌تی بێت هێنده‌ی شه‌ڕێكی سیاسی ئۆپۆزسیۆنه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ناو چینی بورژوازی كوردا.گریانی گۆڕان بۆ وه‌زاره‌تێك له حكومه‌تی ته‌قسیمی قه‌ومی و دینی مالكیدا نیشانه‌ی ئه‌و نه‌بونی جیاوازیه له به‌رنامه‌ی ئه‌م حزبه‌دا بۆ گۆڕینی وه‌زعی سیاسی و بنه‌مای ده‌وله‌ت بون له كوردستاندا.
هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر له تونس ومیسر و ووڵاتانی عه‌ره‌بی لابردنی ڕیگریه‌كانی به‌رده‌م بورژوازی له‌مه‌یدانی سیاسه‌ت و بازاردا له ڕێگای گۆڕینی شیوازی دیكتاتۆریه‌تی حوكمی تاكڕه‌وی حزبی و عه‌سكه‌ری به سیسته‌می فره‌حزبی و هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی و بازاری ئازاد كراوه‌ته چوارچێوه‌یه‌ك بۆ له‌قالبدانی ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه ڕاپه‌ڕینه‌كانی ئیستا ده‌یه‌وێ.له‌كوردستان لابردنی سیسته‌می حزب سالاری له‌ڕێگای هه‌لبژاردنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆكردنی ده‌زگای ئاسایش وزانیاری و پاراستن و پێشمه‌رگه و دانانی یاسا به‌پێی بنه‌ماكانی ئیسلامه‌وه ناكرێ وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی گۆڕان ئیدعای ده‌كا.له كوردستان ده‌بێت ده‌وڵه‌تێك هه‌بێ تاكو سیسته‌مێكی مه‌ده‌نی هه‌بێ.هه‌لبژاردنی داهاتوو ئه‌گه‌ر گۆڕان زۆرایه‌تی بێ، حكومه‌تێك دروست ده‌كا كه چاوه‌ڕێی بودجه‌یه له‌به‌غدا و مامه‌ڵه له‌سه‌ر داهات و وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ مالیكی ده‌كا و بۆ هه‌ر بریاریك كه چاره‌نوسی سیاسی كوردستان دیاری بكا بۆ ده‌ستوری عێراق ده‌گه‌رێنه‌وه و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستور ناكۆك بوو كوردستان ده‌كه‌نه‌وه پاشكۆی عێراق.ئه‌و په‌رله‌مانه تازه‌یه به‌قسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا " سه‌وابتێكی تری بۆ هه‌مو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی رون بكه‌مه‌وه، ئه‌ویش سه‌وابتی دینییه، هه‌رچی شتێك نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ سه‌وابتی دینی كه دینی ئیسلامه، دڵنیا بن كه ئێمه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناده‌ین و ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان بكرێت هه‌وڵده‌ده‌ین تێنه‌په‌ڕێت، چونكه به‌لامانه‌وه شتێكی پیرۆزه."*یاسای فره‌ژنی ئیسلام و یاسای شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌سه‌ر مافه فه‌ردی وئازادیه‌كانی خه‌ڵكدا جیبه‌جێده‌كه‌ن و سه‌رتاپای ساڵ وه‌كو له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی شاری سلێمانیدا ئه‌حكامه ئیسلامیه‌كانی به‌سه‌ردا فه‌رزده‌كه‌ن.هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ئه‌ندام وسه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وپارتی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن وه‌كو پاراستن وزانیاری و پیشمه‌رگه و ئاسایش ده‌یانكه‌ن به‌فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان.كه به‌پێی ئه‌م قسانه‌ی خۆی كارنامه‌ی تائیستای چ ئه‌و كات كه خۆی سه‌رپه‌رشتی كردوه و چ له‌ئاینده‌شدا دیاره چی ده‌بێ." من نازانم هه‌ندێك جار موزایه‌ده به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌كه‌ن و خۆیان هه‌ڵده‌كێشن، ئێمه خۆمان له‌وانه بوین كه ده‌ستمان هه‌بوه له دروستكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا، هه‌روه‌ها به‌درێژایی نزیكه‌ی 40 ساڵی رابردودا ده‌ستمان هه‌بوه له دروستكردنی ئاسایش و...هتد، پێمان وایه ئه‌م دامه‌زراوانه واته دامه‌زراوه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش و زانیاری و پاراستن، ئه‌مانه له‌و دامه‌زراوانه‌ن كه زه‌رورین بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و میلله‌ته‌كه‌مان و بۆ هه‌رێمی كوردستان كه هه‌بن، ره‌نگه ئه‌مانه له 20 ساڵی رابردوی حكومڕانیدا گه‌لێك كاری وایان كردبێت كه پێچه‌وانه‌ی یاسا و مافی مرۆڤ بێت، به‌هیچ جۆرێك ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ئه‌و ده‌زگایانه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یان ده‌ستكاری خراپی بكرێت، حاڵی حازر به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی حیزب به‌سه‌ر ئه‌م ده‌زگایانه‌وه ته‌كلیفیان ده‌كه‌ن كه بڕۆن جاسوسی به‌سه‌ر حیزبه‌كانه‌وه بكه‌ن، له‌كاتی ململانێی سیاسی‌دا ئه‌م حیزب ده‌یكات به‌گژ ئه‌و حیزب‌دا و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی حیزبی به‌كاریان ده‌هێنن، ئه‌مانه كاره‌كه‌یان راونانی خه‌ڵك و گرتنی خه‌ڵك و حه‌پسكردنی خه‌ڵك و تۆقاندنی خه‌ڵك نیه، به‌ڵكو ئه‌مانه ئه‌و ده‌زگایانه‌ن كه زانیاری كۆده‌كه‌نه‌وه نه‌ك خۆیان ببن نه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ هاوڵاتی و حیزبه‌كان، به مانایه‌كی تر وه‌زیفه‌ی ئاسایش ئه‌م ئه‌وه نیه كه خه‌ڵك بگرێت، خه‌ڵگ راوبنێت، خه‌ڵك بترسێنێت و هه‌ڵبكوتێته سه‌ر ماڵان، به‌ڵكو بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، به‌هه‌مان شێوه بۆ ده‌زگای زانیاری و ده‌زگای پاراستنیش، هێزی پێشمه‌رگه مافی ئه‌وه‌ی نیه له كاروباری ناوخۆدا ته‌ده‌خول بكات"*.ئایا به گۆڕینی ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئه‌م حزبانه‌ی ئیستای په‌رله‌مان و بونی لیستی گۆڕان به‌زۆربه له‌و په‌رله‌مانه‌دا، ئه‌م ده‌زگای سه‌ركوتانه چۆن ده‌بنه‌وه به‌فریشته و ئه‌م به‌رنامه‌یه چ گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی تێدایه تاكو خه‌ڵكی كوردستان له‌ئێستاوه بیكه‌نه سیناریۆی ڕاپه‌ڕینی داهاتووی خۆیان.
دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستان و تونس و میسر ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌حزابی بورژوازی له فرسه‌تێكیش كه خه‌ڵك له دژی دیكتاتۆریه‌تیان ڕاده‌په‌ڕێ ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه خزمه‌ت شه‌ڕی نێو باڵه‌كانی خۆیانه‌وه.هه‌ربۆیه مه‌ترسی نه‌ك ته‌نها له خۆسازدانه‌وه‌ی ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتداردایه بۆ ڕاگرتنی پایه‌كانی دیكتاتۆریه‌تیان به‌ڵكو له‌و هه‌وڵانه‌شدایه كه ئۆپۆزسیۆنی بوژوازی بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌زگای سه‌ركوتانه به‌ناوی حكومه‌تی فره‌حزبی و نوینه‌رانی هه‌لبژیردراوی خه‌ڵكه‌وه ڕاپه‌ڕینی كریكاران وئازادیخوازان موساده‌ره ده‌كا.
سیناریۆی به‌دیل
راپه‌رین وه‌سیله‌ی گۆرینی ده‌سه‌ڵاته له‌لای كریكاران و جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه.گۆڕٍینی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆریه‌كان له‌ژێر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاپه‌ڕینانه‌ی خه‌ڵكدایه.ده‌سته وئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار له تونس و میسر و كوردستان له‌لایه‌ك خه‌ریكن له‌ڕێگای كوشتن وسه‌ركوته‌وه درێژه به‌مانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن و له‌لایه‌كی تره‌وه شه‌رعیه‌تی ئه‌م سه‌ركوته له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه كه هه‌ڵبژیردراون یاخود هه‌ڵبژاردنی تر ڕێك ده‌خه‌نه‌وه.ئۆپۆزسیۆنی بورژوازیش بۆ گرتنی به‌شی خۆی له تونس بوه‌ته شه‌ریكی حكومه‌تی كاتی و به‌شێكی زۆری به‌مه‌رامی خۆی گه‌شتوه.له میسر كه هێشتا موباره‌ك ئاماده‌ی لاچون نیه ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه هێشتا له‌سه‌ر جاده‌یه و چاوه‌ڕوانی فشاری ئه‌مریكایه بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌شه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی.له كوردستانیش ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه به‌شێكی له‌پاڵ ڕه‌خنه ده‌سه‌ڵات وبه‌شێكی به‌فشارهێنان بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌یانه‌وێ سوود وه‌رگرن له ترسی ده‌سه‌ڵات له پریشكی ئاگری ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه‌ی ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندوه.
ئه‌م هاتنه مه‌یدانه‌ی كریكاران و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز دژ به دیكتاتۆریه‌تی حكومه‌ته بورژوازیه‌كان ترسێكی گه‌وره‌ی له‌دڵی ئه‌م نیزامه نه‌ك ته‌نها له باكوری ئه‌فریقا وخۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ڵكو له ڕۆژئاواش دروست كردوه.ئه‌م ته‌وژمه سیاسیه نوێیه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه به‌درێژه‌كێشانی ئاڵوگۆڕ له ته‌وازنی هێز و وه‌زعی سیاسی‌دا به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ.بورژوازی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات كه ئه‌م وه‌زعه‌ی له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێ و خواستی گۆڕینی ڕژێم ته‌نها به‌گۆڕینی ده‌موچاوه‌كان و ناوه‌كان بێت وده‌زگا پاییه‌كانی سوپا و په‌رله‌مان و دین و ده‌ستور نه‌چێته ژێر پرسیاره‌وه.هه‌رچی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ئه‌وه وه‌سیله‌ی حزبه بورژوازیه‌كانه.كریكاران و خه‌لكی زه‌حمه‌تكێش ناتوانن له‌ڕێًگای په‌رله‌مانه‌وه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست حزبه بورژوازیه‌كان ده‌ربێنن.په‌رله‌مان ته‌نها شوێنی شه‌رعیه‌ت وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبانه‌یه نه‌ك خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كه له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌سوپا وده‌ستور و ده‌زگای سه‌ركوت و كۆنترۆلی داهات پاریزراوه.گواستنه‌وه‌ی وه‌سیله‌ی گۆڕینی ده‌سه‌لات له راپه‌رینه‌وه بۆ په‌رله‌مان و هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی به‌واتای سپاردنی ده‌سه‌ڵاته به حزبه بورژوازیه‌كان و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته له‌ناو ئه‌و بنه‌ماڵه چینایه‌تیه‌دا و هێشتنه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌تی ئه‌وانه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا.هه‌ربۆیه جه‌ماوه‌ر له خواره‌وه و له‌سه‌ر جاده نه‌ك له هۆڵی په‌رله‌مان داوای گۆڕینی ڕژێمێك ده‌كات و ده‌ستی بردوه بۆ شێوازی جه‌ماوه‌ری بۆ پارێزگاری له‌خۆی و شورای له‌چه‌ند شوێن پیك هێناوه و ریكخراوه‌ی كریكاری و جه‌ماوه‌ری له مه‌یداندان.ئه‌مانه وه‌سیله‌كانی گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگای جه‌ماوه‌ری كریكار وزه‌حمه‌تكێشه بۆ ده‌سه‌ڵات.هه‌رچه‌ند ئه‌م بزوتنه‌وه كریكاری و جه‌ماوه‌ریه‌ی ڕاپه‌ڕیوه سیناریۆیه‌كی به‌دیلی بۆ ده‌سه‌لات نه‌كردۆته هێز، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌توانرێ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌م به‌دیله بدرێ زه‌مینه‌ی هه‌یه.ڕیزی سه‌ربه‌خۆ و حزب و ڕێكخراوه‌ی كۆمۆنیستی و كریكاری ئه‌مڕۆ له‌ده‌وری به‌دیلێك بۆ سیناریۆی سازدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه ده‌گرێ.سیناریۆی كریكاران وكۆمۆنیسته‌كان بۆ سازدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له گرتنه ده‌ستی خواستی ڕوخانی ڕژێمی دیكتاتۆری تونس ومیسر و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆریه‌كانی تر ده‌بێت.ئه‌م خواسته ئیستا له‌لایه‌ن ئه‌حزابی بورژوازی تره‌وه كراوه‌ته شیعاری لابردنی دیكتاتۆرێك و دروستكردنی حكومه‌تێكی كاتی له نوینه‌رانی حزبه بورژوازیه‌كان به سه‌رانی رژێمی پێشوه‌وه.رادیكال كردنه‌وه‌ی خواستی وه‌لانانی ته‌وای سه‌ران و حزبی ده‌سه‌ڵاتداری پێشوو و درێژه‌دان به خۆپیشاندان وڕاپه‌ڕین بۆ چه‌ك كردنی پۆلیس و سوپا و جیگرتنه‌وه‌ی به كریكاران و شورای چه‌كداری خه‌ڵك و كردنی ئه‌و شورا ویه‌كیتیه كریكاری و جه‌ماوه‌ریانه‌ی كه هه‌ن به ده‌سه‌ڵاتی واقیعی ده‌توانێت هێزی واقعی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆڕانی ڕادیكال كۆبكاته‌وه له‌ده‌وری خۆی.ڕاگه‌یاندنی ناشه‌رعی بوونی حكومه‌تی كاتی تونس و داوای ڕوخانی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی بورژوازی بۆ ده‌ربازكردنی رژیمی دیكتاتوری عه‌سكه‌ری میسر له‌ده‌ست ڕاپه‌رین و سه‌پاندنی حكومه‌تی كاتی میحوه‌ری شه‌ڕی ئیستای كریكاران و كۆمۆنیسته‌كانه و به نه‌هێشتنی جێگیربونی ئه‌م حكومه‌تانه و هێنانه‌مه‌یدانی كریكاران و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز به‌ده‌وری سیناریۆی دانانی حكومه‌ت له نوینه‌رانی یه‌كیتیه كریكاریه‌كان و شوراكان و حیزبه كۆمۆنیست و چه‌په‌كان ئه‌و به‌دیله‌یه كه ده‌توانێت خواستی خه‌ڵك بۆ ئازادی و یه‌كسانی به‌دی بێنێ.ڕیزی سه‌ربه‌خۆی كریكاران و كۆمۆنیسته‌كان ده‌بێت ئه‌م سیناریۆیه‌ی جێگرتنه‌وه‌ی رژێمی دیكتاتۆری به‌ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو بكه‌نه مه‌سه‌له‌یه‌كی عه‌مه‌لی و هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كان له‌ده‌وری سازدانی سیناریۆی ڕێكخستنی كریكاران وخه‌ڵك بێت بۆ ئیعمالی ده‌سه‌ڵات له گه‌ره‌كه‌كان و كارگه و له‌شاره‌كان وله‌ئاستی سه‌راسه‌ریدا.سوود وه‌رگرتن له بۆشایی ده‌سه‌ڵات به‌پركردنه‌وه‌ی ده‌بێ به‌ده‌سه‌ڵاتی ریكخراوی كریكاران و كۆمۆنیسته‌كان وخه‌ڵكی ئازادیخواز.پروپاگه‌نده دژ به‌سیناریۆی بورژوازی بۆ سازادنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات كارێكی باشه به‌ڵام گرنگ سازدانی سیناریۆی به‌دیله به‌رامبه‌ری.كریكاران و كۆمۆنیسته‌كانی كوردستان ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر سیناریۆی ئیرهابی پارتی ویه‌كێتی دژ به ناڕه‌زایه‌تی خه‌لك به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان یان یاخود سیناریۆی گۆڕان بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌دیهینانی خه‌ونی زۆربه‌بونیان، پیویسته سیناریۆی ئاماده‌كردنی ڕیزێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و به‌ده‌وڵه‌ت كردنی كوردستان بگرینه ده‌ست.ڕیزێك كه له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕاپه‌ڕینێكی خه‌لكی كوردستان دژ به دیكتاتۆریه‌تی میلیشیایی له‌كوردستان ئه‌مجاره بتوانێ شوراكان بكاته حكومه‌تی هه‌ڵبژیردراوی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی و به‌رنامه‌ی ئازادی ویه‌كسانی و مافی به‌رابه‌ری ژن وپیاو و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران ده‌ست به‌جێ جێبه‌جێ بكا.ئه‌مه سیناریۆی واقعی كریكار و زه‌حمه‌تكێشی كوردستانه بۆ كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی حزبه ناسیونالیسته‌كان و قه‌یرانێك كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان توشی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیان كردوه.راپه‌رینی جه‌ماوه‌ر وه‌سیله‌ی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریانه‌ی حزبه ناسیونالیسته‌كانی كوردستانه به‌ده‌سه‌لاتی شوراكانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك وه‌سیله‌ی دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی بێت بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی حزبه ناسیونالیست وئیسلامیه‌كانی كوردستاندا.ئه‌حزابی بورژوازی وه‌سیله‌ی تری سیاسی و عه‌سكه‌ری زۆره بۆ ئه‌م شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته و خه‌ڵك نابێ بكرێته قوربانی ئه‌م شه‌ڕه وئه‌م سیناریۆی ڕاوكردنی ڕاپه‌ڕینه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی بورژوازی گۆڕانه‌وه له‌كوردستان كه ده‌بێ بۆ جه‌ماوه‌ری ناڕازی به‌رامبه‌ر به دیكتاتۆریه‌تی یه‌كیتی وپارتی ئاشكرابكرێ.
- چاوپیكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی "KNN" له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌باره‌ت به" به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان ".
01/02/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
