ئاخۆ ده‌بێت له‌م چه‌ند رۆژانه چه‌ندین به‌لێن وپه‌یمان له نێوان ئازیزان و خۆشه‌ویستان تازه‌كرابنه‌وه وبه هیوای ئه‌وه‌ی له له رۆژی 14 ی 2 له ژوانێكی پاك وبێ گه‌رد دا بتوانن بۆ چه‌ند ساتێك گری ئه‌و عه‌شق ئه‌وینه‌ی كه له ناخیدا هه‌ڵده‌قولی چۆن چۆنی ده‌ری ببرن ...! ئه‌وانه‌ی له‌م رۆژه‌دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن زۆر شادومانن...
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ه حه‌سره‌تی دیتنی یارو خۆشه‌ویستییه‌كانیانن ده‌بی چ ئێش‌و ئازارێك میوانیان بێت ....
زۆرن ئه‌وانه‌ی به حه‌سره‌تی دیتنی ئازیزه‌كانیانن، به‌ڵام.... وه‌لی قه‌ده‌ر هه‌میشه بی ره‌حمانه باڵی به‌سه‌ر به‌خت و چاره‌نوسی ئه‌م كه‌سانه دا كێشاوه ... زه‌مه‌نیش بی باكانه پێیان پێده‌كه‌نی و رۆگاریش بۆیان ده‌گری . من هیوادارم له‌م رۆژه‌دا هه‌موو كه‌سێك هه‌ول بدات له سه‌ره‌تادا دڵ و ده‌رونی خاوێن بكاته‌وه له رق و قینه ئه‌مه ده‌لێم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به سۆزی خۆشه‌ویست راسته‌قینه ناكه‌ن بۆیه ده‌ڵیم ب هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه هه‌موو رۆژێكمان بكه‌ینه ڤه‌له‌نتاین نه‌ك ته‌نها رۆێك ته‌رخان بكه‌ین بۆ خۆشه‌ویستی..ڤه‌لاینتاین هه‌ره‌ك به‌وه ناسراوه كه كاتی خۆی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مانه هه‌ولی داوه ئه‌وعاشقانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه به شێوه‌یه‌كی نهێنی له یه‌كتر ماره‌یان بكات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌هۆی باری شه‌رو جه‌نكه‌وه قه‌ده‌غه‌ی كردبوو كه نابی كه‌نجه‌كان ژن بهێن ته‌نیا ده‌بی خه‌ریكی به‌رگری كردن بن له ویته‌كه‌یان، ، ئه‌مه بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌سێداره بدرێت به هۆی سه‌رپێچیه كانی..ئه‌مه‌و چه‌ندین چیرۆكی تر له ناو گه‌لاندا سه‌ربورده‌كانی ڤالانتاین ده‌گێرنه‌وه‌له‌م رۆژه‌دا.
ڤه‌له‌نتان چیه؟؟!
بۆ بوو به سنبولی خۆشه‌ویتی!!!
ڤه‌ڵه‌نتاین ناوی ئه‌و پزیشكه‌یه كه له سه‌رده‌می پادشا كڵۆدیۆسی دووه‌مدا نه‌خۆشه‌كانی به گژوگیای سروشتی چاره‌سه‌ر ده‌كرد ... ئه‌مه‌ش ئه‌و كات د به یاساكانی ده‌ستوری پاشا كڵۆدیۆس بوو كه بریاری دابوو به قه‌ده‌غه‌كردنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌مان به گژوگیا ... بۆیه پادشا ئه‌مه‌ی به سه‌رپێچیه‌ك داده‌نَت له رووی یاساكانی وفه‌رمانی گرتنی ڤه‌له‌نتاین ده‌رده‌كات وده‌درێته دادگا‌و دواتر به له سێداره‌دان كۆتایی به ژیانی دهێنن . به‌ر له سێداره‌دانی به رۆژێك ڤه‌له‌نتاین كه ل زیندان ده‌بێت یه‌ك له نه‌خۆشه‌كانی كه كیژی به‌رپرسی زیندانه‌كه بوو سه‌ردانی ڤه‌له‌نتاینی كرد بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ...
ڤه‌له‌نتاین پارچه كاغه‌زێكی پێچراوی دایه ده‌ست باوكی كیژه نابیناكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی، كه پێك هاتبوو له مادده‌یه‌كی سروشتی كه له گوڵ كرۆكۆسی زه‌رد ئاماده كرابوو، ئه‌م گوڵه‌ش وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌كاری ده‌هێنا بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و گیراوانه‌ی كه ده‌بونه هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گشت نه‌خۆشه‌كانی... به‌رپرسی زیندانه‌كه‌ش پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی دایه ده‌ست كیژه‌كه‌ی كه ده‌یكاته‌وه یه‌كسه‌ر تیشكیكی زه‌ردی وه‌ك تیشكی خۆر له چاوه‌كانی ده‌دات و چاوه‌كانی گه‌ش ده‌بنه‌وه‌و ده‌بینێت له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه نوسراوه (له ڤاڵانتاینه‌وه) ئه‌مه‌ش دوایین موعجیزه‌ی ڤه‌له‌نتاین بوو كه له رۆژی (14) ی ڤێبرایه‌ری ساڵی 275 رووی دابوو...
گوڵی كرۆكۆس
گوڵی كرۆكۆس ... ئه‌و گوله زه‌ردو جوانه بوو كه ڤه‌له‌نتاین هه‌میشه "گوڵی كرۆكۆسی"ی له تاقیكردنه‌وه زانستیه‌كانی دا به‌كاری ده‌هێنا بۆ دۆزینه‌وه‌ی داوو ده‌رمانی شیاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشیه‌كانی ...
ئه‌م گوڵه‌ش سه‌ربورده‌یه‌كی تری هه‌یه كه تا ئێستاش له نێو گه‌لان وه‌ك ئیستوره ده‌یگێرنه‌وه ...
(كرۆكۆس) شوانێكی گه‌نج وخاوه‌ن ره‌وشتێكی به‌رز بووه رۆژێك له رۆژان عاشقی په‌ریه‌ك ده‌بێت كه ناوی (سمیكلاكس) بووه، له رۆخ ده‌ریاكان ئه‌م دوو عاشقه شه‌دای یه‌كتر ده‌بن به‌ڵام ته‌نها سروشت و ده‌وروبه‌ر شایه‌تی ئه‌م عه‌شقه مه‌زنه ده‌بن بۆیه ئه‌و عه‌شقه واده‌كات كاریگه‌ریه‌كی به‌هێز به‌سه‌ر سروشت و ده‌ووبه‌ریاندا بكات هێزی سروشتی ئه‌م دوو عاشقه ده‌كاته گوڵێكی زه‌ردو له‌عاقاردا نه‌مامه‌كانیان په‌رش و بڵاوی ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه بكات ... تا تاهه‌تایه له‌دایك ببنه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵبده‌ن ... هه‌موو ساڵێك خۆشه‌ویستی خۆیان دووباره بكه‌نه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
