سڵاوێكی گه‌رم...
ئاشكرایه كه ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌لومه‌رجێكی قه‌یراناویدا تێده‌په‌رێت، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قه‌یرانانه‌ش كێشه‌ی ئیداری و ئابوری زۆری لێكه‌وتۆته‌وه و كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی خستۆته به‌رده‌م به‌دووڕیان و وه‌رجه‌رخانێكی گه‌وره، له‌لایه‌ك ئه‌گه‌ر درێژه به‌م بارودۆخه بدرێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ده‌رگا له‌به‌رده‌م چه‌ند مه‌ترسییه‌ك بكرێته‌وه و پاشان كێشه‌كان به‌ئاقارێكدا بروات كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی كۆنترۆڵ نه‌كرێت، لاكه‌ی تریش ئه‌وه‌یه بیرله‌وه بكرێته‌وه چاره‌سه‌رێكی جیدی و ڕیشه‌یی ئه‌م بارودۆخه بكرێت، من دڵنیام به‌رێزتان ئه‌م رێگایه هه‌ڵده‌بژێرن و كوردستان له‌م قه‌یرانه قوتار ده‌كه‌ن.دیاره ئه‌م كاره‌ش به‌وه ده‌ست پێده‌كات هه‌رچی زووه كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو بۆ چاكسازی له ئیداره‌و داموو ده‌زگاكانی حكومه‌تدا بنرێت، به‌جۆرێك كه له‌دوائه‌نجامدا گۆرانكارییه‌كان له‌توانایدا هه‌بێت سنورێك بۆ دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و خراپی و خزمه‌تگوزاری قۆرخكاری حزبی و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی تر دابنێت به تایبه‌تیش كێشه‌ی كاره‌با و ئه‌و بره نه‌وته‌ی كه ساڵانه ده‌درێته هاوڵاتیان.
ساڵانێكه هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات چ له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌گه‌رمی باس له چاكسازی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن و گفت و به‌ڵێن به خه‌ڵك ده‌ده‌ن، كه‌چی له كرده‌وه‌دا تائێستا هه‌نگاوێكی جیدی ئه‌وتۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌ناوه، ئه‌وه‌ش وای كردووه كه ڕۆژ به ڕۆژ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و جیاكاری و بێ یاسایی و خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كان و قۆرخكاری بازار له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی حزب له هه‌موو بواره‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا زیاتربێت، لێره‌وه ده‌پرسین ده‌كرێ له كوردستان باس له چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و سه‌روه‌ری یاسا بكرێ كه په‌رله‌مان یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی كه ئه‌ركی لێپێچانه‌وه‌و چاودێری كردنه فه‌رامۆش بكات؟ ئه‌مه له‌كاتێكدا كه نه كۆمیسیۆنێكی نه‌زاهه له‌كوردستاندا بوونی هه‌بێت و نه‌داواكاری گشتی ده‌ستكراوه‌بێت و نه گوێی له میدیاش بگیرێت.
به‌نده كه به‌رده‌وام له كۆبونه‌وه‌ی حزبه كوردستانیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رێزتاندا راشكاوانه باسم له بوونی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسا كردوه، ئه‌وا ئه‌مرۆش وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆم به‌رامبه‌ر به‌م بارودۆخه‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌و به‌كرده‌وه پێشنیار ده‌كه‌م، هه‌رچی زووه دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كان به به‌شداری هه‌ر (3) سه‌رۆكایه‌تیه‌كه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی ڕێكبكه‌ون و خێرا به‌رنامه‌كه بیخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.چونكه ئاشكرایه ئه‌وه‌ی كه توانای پاراستن و پێشكه‌وتنی ئه‌زمونه‌كه‌ی هه‌یه، رێكخستنی نێوماڵی خۆمانه‌و رێكخستن و پێشكه‌وتنیش له كه‌شوهه‌وایه‌كی دیموكراتیانه‌و ئارام‌دا ره‌گ داده‌تكوتێت.
هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكی چاكسازیش له‌م قۆناغه‌دا له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كورت ده‌كه‌مه‌وه.
1- وه‌ك ده‌زانن ساڵانێكه له به‌غدا وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان به كه‌سانی بێلایه‌ن ده‌سپێردرێن، بۆ دڵنیای بوونی خه‌ڵك و كاركردنی بێلایه‌نانه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌كرێ له كوردستانیش هه‌مان شێوه بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وی به‌جیددی یاسا سه‌روه‌ربێ و دادگاكان باشتر‌و سه‌ربه‌خۆتر ڕێكبخرێته‌وه ئه‌وا ده‌كرێ وه‌زاره‌تی دادیش به‌هه‌مان شێوه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان به كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بسپێردرێت.
2- دادگای باڵای ته‌میزیش له كه‌سانی سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌ن و پرۆفیشناڵ ڕێك بخرێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش داواكاری گشتی كه دوو ده‌زگای گرنگن له چاودێری كردن و یه‌كلای كردنه‌وه‌ی عادیلانه‌ی كێشه‌كاندا.
3- یاسا ستراتیژیه‌كان و ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به ئازادی و به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگ و باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه به‌ڕێككه‌وتن (ته‌وافق) له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت.
4- گێرانه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی به‌شێوه‌یه‌ك كه كۆ ده‌نگی له‌سه‌ر دروستبكرێت.
5- ده‌سته‌یه‌كی نه‌زاهه‌ی سه‌ربه‌خۆ له كه‌سانی پاك و بێلایه‌ن پێك بهێنرێت، ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ به‌دواداچوون و لێپێچانه‌وه له گه‌نده‌ڵی و سه‌رپێچیه‌كان به یاسایه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستاندا دیاری بكرێت.
6- یاسای خۆپیشاندان هه‌موار بكرێته‌وه، به گۆڕینی بڕگه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت به ئاگاداركردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنی ئه‌و پاساوانه‌ی كه له‌یاساكه‌دا خۆپیشاندان ئاسته‌نگ ده‌كه‌ن.
7- ئه‌نجومه‌نی سیاسی له حزبه كوردستانیه‌كان پێك بهێنرێت كه به‌پێی یاسایه‌ك له په‌رله‌مان به‌شداری حزبه‌كان له دیراسه‌كردنی مه‌سه‌له ستراتیژیه‌كان و له بڕیاری سیاسی له كوردستاندا ده‌سته‌به‌ر بكات.
8- چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ ئاشكرا بكرێت و قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی خانه‌واده‌و كه‌س و كاره‌كانیان بكرێته‌وه.
9- به‌شداری كردنی خه‌ڵكی كوردستان له وه‌رگرتنی پۆسته سیاسی و ئیداری و دیبلوماسی و سه‌ربازی و زانستیه‌كان به پێی توانا‌و لێهاتووی كه‌سه‌كان نه‌ك ته‌زكیه‌و پێوه‌ره حزبیه‌كان، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌و پۆستانه به‌ته‌نها ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن نین، به‌ڵكو ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌یشن و هاوڵاتیانی تریش مافی وه‌رگرتنی ئه‌و پله‌و پۆستانه‌یان هه‌یه له كوردستاندا.
10- واڵا كردنی ده‌زگاكانی ئاسایش له‌به‌رده‌م خه‌ڵكانی تر به پێی ئه‌و یاسا‌و ڕێنمایانه‌ی هه‌یه.
11- قه‌ده‌غه كردنی ته‌زكیه‌ی حزبی له دامه‌زراندن و پێشخستن و وه‌رگرتنی پله‌و پۆسته‌كاندا، سزادانی ئه‌وكه‌سانه‌ش كه به‌و شێوه كارده‌كه‌ن.
12- ده‌ركردنی یاسایه‌ك له په‌رله‌مان بۆ گیڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵی زه‌وتكراوی حكومه‌ت و خه‌ڵك له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه.
13- ڕێگرتن له‌و میدیا سێبه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات كه به‌پاره‌ی میلله‌ت له‌لایه‌ن ده‌زگاو هه‌ندی له به‌رپرسانی هه‌ردوو حزبه‌وه بۆ دژایه‌تی كردنی كه‌س و لایه‌نه‌كانی تر كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیرێت، دیاره به‌شێكی زۆر له‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی له‌بواری میدایه هه‌یه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ میدیای سێبه‌ر، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ئه‌م میدیایه به‌زه‌ره‌ری خودی ده‌سه‌ڵاتیش شكاوه‌ته‌وه.
له كۆتایدا داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م كه له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی و مێژووی خۆتاندابن له‌ئه‌نجامدانی به‌كرده‌وه‌ی چاكسازیه‌كی ریشه‌یی له‌م هه‌رێمه‌داو كۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامبوونی هه‌ڕه‌شه له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا
قادر عزیز
10/2/2010 سه‌رۆكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
