پێشینان وتویانه به‌ردێک گه‌ر نه‌زان بیخاته ناو ئاوه‌وه به‌سه‌د زانا نایه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌م کابرا یه وه‌ک وێنه‌که‌ی خۆی داناوه ته‌شیه‌کی ڕوستوه مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی لێ تێ بگات بۆ به‌رچاو ڕونی خوێنه‌ران من بابه‌ته‌که‌ی بۆ ڕاست ده‌که‌مه‌وه که‌سه‌که ناوی( ته‌یار عادل گۆران ) خۆی به ڕۆژنامه نوس ناساندوه بابه‌ته‌که‌ش به ناونیشانی (خویندنه‌وه‌یه‌ک بۆگروپی سه‌له‌فی ته‌کفیری و کارکردنیان به نێوی ئیسلامه‌وه).
ئه‌م براده‌ره ئه‌یه‌وێت به‌خه‌ڵک بڵێت که‌س مافی قسه کردنی نیه ته‌نها من نه‌بێت ...ته‌نها هاو ڕاکانی من نه‌بێت.
ئه‌وانه‌ی تۆ ڕقت لێیانه ئه‌وانیش هه‌ن مافی قسه کردنیان هه‌یه مافی ڕه‌خنه‌یان هه‌یه مافی گله‌یان هه‌یه مافی خواردن و خواردنه‌وه‌یان هه‌یه مافی ...زۆر مافی تریش وه‌ک هه‌موو که‌سێک وه‌ک تۆ هه‌یت ئه‌وانیش هه‌ن وه‌ک تۆ بیرده‌که‌یته‌وه ئه‌وانیش بیر ده‌که‌نه‌وه ...
ئیتر بۆ دێیت هه‌موو مافێکیان لێ ده‌سێنیته‌وه ئه‌وانه‌ی تۆ به ئیسلامی سیاسی ( ئه‌مه‌ش خۆ گێل کردنه) داده‌نێیت ئه‌وانیش به‌شدارن له حوکمه‌ته‌دا ئه‌وانیش مامۆستای زانکۆ‌و قوتابی و پاڵه و زه‌حمه‌ت کێشن ئه‌وانیش به جۆرێک خزمه‌تی وڵات ده‌که‌ن.
ئه‌م کابرایه داوا ده‌کات داوا له ده‌سته‌ڵات ده‌کات ده‌می موسوڵمانه‌کان دا‌خه‌ن چۆن ده‌می گۆڕان خوازه‌کان داده‌خه‌ن.
موسوڵمانه‌کان به هه‌موو چینه‌کانیه‌وه به گه‌نج و پیرو به حیزبی به سۆفی به سه‌له‌فیشیه‌وه زۆرترین خه‌ڵکی کوردستانن تۆ نا‌توانیت هیچ حه‌قێک له زۆرینه داببڕیت وه‌ک چۆن مه‌لا موسته‌فا مه‌لا بوو سیاسیش بوو.
ئیسلامیه‌کان چۆن مامۆستایان هه‌یه‌و مه‌لایان هه‌یه و ئه‌ندازیاریان هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌ریان هه‌یه ئاواش حه‌قیان هه‌یه سیاسه‌ت بکه‌ن.
من نازانم ئه‌مه تۆ له کوێوه دابه‌زیویت ده‌ته‌وێت موسوڵمانان سه‌ری خۆیان کز بگڕن چاوه‌ڕوانی جه‌نابت بن بڕیار له‌سه‌ر داهاتوو پاشه‌ڕۆژیان بده‌یت.
ده‌ڵێت ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌وانه ده‌سته‌یان زیاد ده‌بێت، من پێت ده‌ڵێم زۆر بوونی موسوڵمان ئه‌وه فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه جا تۆ سه‌ری خۆت بکێشه به مناره‌ی مزگه‌ته‌کاندا.
ده‌ڵیت گروپێکی تر سه‌ری هه‌ڵداوه ناوی سه‌له‌فی ته‌کفیریه، من پێت ده‌ڵێم سه‌له‌فی به‌و ناوه‌وه له کوردستان نیه له‌وانه‌یه گروپه تونده‌کان پاشگری ته‌کفیریان پێوه بێت به‌ڵام نه له دوور نه له نزیک سه‌له‌فی نین.
ده‌ڵێت( ئه‌م گروپانه ئیخوان مسلمین بوون له سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی وه‌ك عومه‌ر بازیانی و چه‌ند كه‌سێكی تر سه‌ری هه‌ڵدا كه ئه‌ندامی ئیخوان موسلیمینن) نه ئه‌و گروپانه سه‌ر به ئیخوان موسلیمینن بوون نه سه‌رکرده‌که‌شیان ناوی (عومه‌ر بازیانی) بوو به‌ڵکوو ئه‌م کابرایه دامه‌زرێنه‌ری گروپێکی تر بوو دوای بون به ئه‌نسار.
ده‌ڵێت (ئه‌و ره‌وته‌ی سه‌له‌فی یه‌كان په‌یوه‌ندی راسته‌و خۆیان له‌گه‌ڵ گروپی ئه‌نسارولئیسلام و ئیخوان موسلمیندا هه‌یه و به توند ڕه‌وترین ته‌یاری ئیسلامی هه‌ژمار ده‌كرێن) نه ئیخوانه‌کانی کوردستان په‌یوه‌ندیان به ئه‌نساره‌وه هه‌بووه نه ئه‌نسار نه ئیخوانه کان سه‌له‌فین.
ده‌ڵێت (له چالاكیه به‌رچاوه‌كانی ئه‌و گروپه كه‌نالی ئاسمانی (الاثر) بوو كه هه‌موو ئێواره‌یه‌ك په‌خشه‌كه‌ی خۆی به زمانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كات و راسته‌و خۆ له‌لایه‌ن ئیخوانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت له شاری ریازی ولاتی سعودیه‌وه)
من پێت ده‌ڵێم زۆرت ماوه بتوانیت ڕه‌ش و سپی لێک جیا بکه‌یته‌وه نازانم ئه‌م زانیاریانه‌ت له کوێوه هێناوه ...!!!!!!!
که‌ناڵی (الاثر) که‌ناڵی سه‌له‌فیه‌کانه له هه‌ر کوێ بن له م جیهانه‌دا وه ئه‌م که‌ناڵه له وڵاتی سعودیه نیه به‌ڵکو له ئه‌رده‌نه پاشانیش که‌ناڵێکه ته‌نها مه‌نهه‌جی ڕاستی ئیسلام بڵاو ده‌کاته‌وه زۆر به ده‌گمه‌ن باسی سیاسه‌ت بکات چونکه به‌رنامه‌که‌ی ته‌نها بڵاو کردنه‌وه‌ی ئیسلامه وه‌ک خۆی.
درۆیه‌کی تری ئه‌م کابرایه ئه‌وه‌یه که گوایه ئیخوانه‌کان سه‌رپه‌رشتی که‌ناڵه‌که ده‌که‌ن، نه‌خێر درۆت کرد به‌ڵکوو چه‌ند بانگه‌وازخوازێکی سه‌له‌فی سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن وه سه‌له‌فیه‌کان له‌گه‌ڵ ئیخوانه‌کان جیاوازیان زۆره له هه‌موو ڕویه‌که‌وه
یه‌کێک له درۆکانی تری ئه‌م کابرایه ئه‌وه‌یه بوختان ده‌کات ده‌ڵێت ناوی یه‌کتر ده‌زڕێنن وه سه‌له‌فیه‌کان یه‌کگرتوو کافر ده‌که‌ن.نه‌خێر درۆت کرد ئیسلام ڕێگه‌مان پێ ده‌دات ڕه‌خنه له هه‌ڵه‌کانی یه‌کتر بگرین بۆ یه‌کتری ڕاست بکه‌ینه‌وه ئه‌وه شتێکی ئاسایه ئه‌ویش له بانگه‌وازو فه‌رمان به چاکه و ڕێگری له خراپه به‌ڵام نه سه‌له‌فیه‌کان ئه‌وان کافر ده‌که‌ن نه یه‌کگرتوش سه‌له‌فیه‌کان کافر ده‌که‌ن، بیرت چوو پێش تر وتت که‌ناڵی (الاثر) هی ئیخوانه خۆ یه‌کگرتوو ئیخوانه
باشت تێکه‌ڵ کردوه به مل یه‌کتردا هه‌ر خۆت لێی تێ ده‌گه‌ی...!!!!
وه بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی وتاری کۆمه‌ڵێک مامۆستای کورد زوبان له‌و که‌ناڵه‌وه خوا خێریان بنوسێت بیکاته پاداشتی قیامه‌ت بۆیان ئه‌و مامۆستایانه هیچ که‌سیان نه‌قاچاخن نه ئه‌مری گرتنیان هه‌یه نه شتێکی واشیان کردوه تا له‌سه‌ری بگیرێن هه‌موو ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه له کوردستان ده‌ژین بێ ترس ئه‌گه‌ر تۆ ترسێکت هه‌بێت له گرتن ئه‌وان نیانه هه‌موو که‌س ناو ناویشانیان ده‌زانێت هه‌یانه مامۆستای زانکۆیه هه‌یانه قوتابی زانکۆیه هه‌یانه جوتیاره هه‌یانه مه‌لای مزگه‌وته هه‌ر بۆ زانیاری جار جار که‌ناڵی حیزبه کوردیه‌کانیش وتاره‌کانیان په‌خش ده‌که‌ن چاوپێکه‌تنیشیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.
پاشان ده‌ڵێیت( نمونه‌شم بۆ ئه‌و قسانه‌ی خۆم لێدوانێكی مه‌لا كرێكار كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له رێگای ئینته‌رنێته‌وه له گۆڤاری راڤه له‌گه‌لیان سازمان كردبوو) من پێت ده‌ڵێم ئاخر مه‌لا کرێکار له کوێ...؟؟؟ که‌ناڵی (الاثر) له کوێ...؟؟؟ ئیخوانه‌کان له کوێ...؟؟ نازانم بۆ سه‌له‌فیه‌کان ده‌که‌یت به ئیخوان وه مه‌لا کرێکاریش ده‌که‌یت به سه‌رکرده‌یان نازانم ئه‌م زانیاریه به سودانه‌ت له کوێوه هێناوه ...!!!!!!!!!!!!!
له کۆتایدا نوسیویه‌تی (ئه‌و گروپه سه‌له‌فیانه تاكو ئێستاكه بانگه‌وازی نهێنی ده‌كه‌ن ئێمه وه‌كو تیمێكی رۆژنامه‌وانی 7 مانگ به‌ر له ئێستاكه له رێگای راپۆرتێكی تایبه‌تیه‌وه مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و گروپه ئیسلامیه سیاسیه تونده‌ڕه‌وه‌مان خسته روو كه له باشووری كوردستان خه‌ریكه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن)
نازانم باسی کام گروپ ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر باسی ئه‌وانه‌ی ده‌وری مه‌لا کرێکار ده‌که‌یت ئه‌وانه ئاشکران نه سه‌ربه ئیخوانن نه سه‌ربه سه‌له‌فیه‌کانی کوردستانن
نه تۆش کابرایه‌کی ڕۆژنامه‌وانیت وه‌ک خۆت بانگه‌وازی درۆی بۆ ده‌که‌یت نه له ئیسلام ونه له گروپه ئیسلامیه‌کان شاره‌زایت هه‌یه.
بچۆ شت بخوێنه‌وره‌وه با فێربیت ڕه‌ش وه‌ک قیریان وه‌ک خه‌ڵوز وایه وه سپیش له ماست یان به‌فر ده‌چێت.
باوکی دانا
١٠/١/٢٠١١
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
