له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا مه‌سحود عبدالخالق خاوه‌ن ئیمتیازی ده‌زگای ستانده‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت بزانین ئایا حیزبه‌كان له‌پڕۆژه و به‌رنامه‌ی كۆنگره یان ئه‌و پڕۆژانه‌ی ناومان لێناون كوردایه‌تی تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو بوونه یاخود ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌وه‌زاره‌ته‌كان یا شوێنی تر كارده‌كه‌ن به‌ته‌ئكید شكستیان هێناوه چونكه تائێستا كه‌سێكمان نه‌دیت له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێم پاداشت بكرێن كه‌ئه‌مه له‌كاری خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه له‌كایه‌ی ئابوری یا سیاسی یا دیبلۆماسی ئێمه ماوه ماوه ده‌بینین یه‌كێك لهبهرپرسانمان دێنه سه‌ر شاشه و دوای شكستێك ده‌ڵێن ئه‌مه خه‌تای خۆمانی تیابووه مه‌سحود عبدالخالق ته‌ئكید له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان جگه له‌دروستكردنی باڵاخانه‌ی به‌رز به‌رز سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست هێناوه ئه‌گینا له‌زۆرینه‌ی شته‌كانی تر شكستمان هێناوه وه‌كو مافی چاره‌نوسی یا پڕۆژه‌ی كوردایه‌تی ئه‌و سیاسیه كورده جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان بیست ساڵه ده‌وڵه‌تداری ده‌كات به‌ڵام زۆرن ئه‌و ووڵاتانه‌ی له‌ماوه‌ی بیست ساڵدا گه‌یشتنه ڕیزی ووڵاتانی پێشكه‌وتوو وه‌كو كۆریا مالیزیا ئێران كۆمه‌ڵێك ووڵاتی تر كێشه‌ی هاوشێوه‌ی ئێمه‌یان هه‌بوو كۆسۆڤۆ باشووری سودان ئه‌وه گه‌یشتنه ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تائێستا نه‌توانراوه بستێك له‌ناوچه دابڕاوه به‌پێی مادده‌ی 140 بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر كوردستان زیاتر ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت تۆ سه‌یری هه‌رشتێك ده‌كه‌یت بێ‌ئومێد ده‌بیت باده‌سه‌ڵاتی كوردی شتێكمان پی بڵێت كه‌تیایدا سه‌ركه‌وتوو بووبێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌هه‌میشه به‌رپرسانی كورد شكسته‌كانیان وه‌كو ده‌ستكه‌وت نیشانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سحود عبدالخالق ده‌ڵێت سه‌رده‌مێك به‌مشێوه‌یه بوو به‌ڵام ئێستا له‌سایه‌ی میدیای ئازاد و ئۆپۆزیسیۆنێكی چالاك ناتوانن به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ن چونكه سه‌رده‌مانێك ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی به‌هانای كورده‌وه ده‌هاتن و گوێیان لێیده‌گرت به‌ڵام ئیمڕۆ زۆر خراپ له‌سه‌ری ده‌نوسن ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌كورد شكستی هێناوه ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نیه كه‌كورد نه‌توانێت به‌هانای خۆی بێت و بتوانێت خۆی چاك بكات ده‌توانێت به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت كه‌ئێستا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌نی كورد زۆر زۆر ناشیرین بووه باوه‌ڕبكه من زۆر جار ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه سه‌ركرده‌كانمان ڕاپێچی دادگابكرێن له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ناوبراو له‌باره‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌سی پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت من نازانم له‌كوێوه ده‌ست پێبكه‌م چونكه گرانی بازاڕ و نایه‌كسانی و به‌خێرایی پێشێلكردنی یاسا به‌بڕوای من ده‌بوایه ئێستا ئێمه نمونه‌یه‌ك باین بۆ گشت جیهان له‌ئازادی دادگه‌ری به‌گشتی ڕووێكی جوانمان له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كان نیشان دابوایه فه‌رموو تۆ سه‌یربكه تادنیاماوه باشووری ئه‌فریقا شانازی بهنیلسۆن ماندێلاوه ده‌كات دوای 28ساڵ ته‌مه‌نی له‌زیندان هاته ده‌ره‌وه هه‌شت سه‌رۆكی ووڵات بوو دواتر به‌جێی هێشت چه‌ند جوان بوو ئه‌گه‌ر حوسنی موباره‌ك بیست ساڵ پێش ئێستا كورسی ده‌سه‌ڵاتی بهجێهێشتبوایه دیكتاتۆری و نادیموكراتی ته‌نیا كێشه بۆ ده‌سه‌ڵات دروست ناكات به‌ڵكو كێشه‌ش بۆ كۆمه‌ڵگه دروست له‌سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی گشت كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیان له‌ئه‌ستۆیه تۆ سه‌یربكه ئێستا ووڵاتانی عه‌ره‌ب بوونه‌ته به‌ڵا له‌ووڵاتانی ڕۆژئاوا كاتێك له‌میسر خۆپیشاندان كرا پێشبینی ده‌كرا ووڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیری له‌میسر بكه‌ن به‌ڵام ده‌مێكه ووڵاتانی عه‌ره‌ب بوونه‌ته به‌ڵا بۆ جیهانی ڕۆژئاوا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌وه بزانێت كه‌ئه‌ویش بۆته به‌ڵا بۆ ڕۆژئاوا. سه‌باره‌ت بهشكستهكانی كورد له‌پێش 2003 و دوای ئه‌و ساڵه مه‌سحود عبدالخالق ده‌ڵێت باوه‌ڕبكه پێش 2003 ئه‌وه‌نده عه‌یبه كه‌پێویست ناكات باسی بكه‌ین چونكه من جارێك گوێم له‌مام جلال بوو ووتی ئه‌وكاته ئێمه شێت بووین ئه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر جوانه به‌ڵام خۆزگه كۆتایی بوایه وه‌كو له‌ئاین دا تۆبه‌ی نه‌سوح هه‌یه به‌ڵام ئێستا و دوای 2003 خراپتر بووه چونكه ئێستا ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێمه كه‌باشتر وایه بڵێم هی ئێمه نیه چونكه من له‌گه‌ڵ فه‌قیر و هه‌ژار و كه‌سی كهمدهرامهتمه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته هی چینی دیاریكراوه چونكه ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تی ته‌سریف ئه‌عمالی گه‌نده‌ڵیه له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌كوردستان ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌بات دیبلۆماسیه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌وه ده‌رچووه كه‌تۆ بتوانیت چاره‌سه‌ری بكه‌یت من باوه‌ڕم به‌وه نه‌ماوه كهچارهسهربكرێت من وام هه‌ست ده‌كرد كه‌لای به‌رپرسه‌كان باسی گه‌نده‌ڵی و كه‌م كوڕیه‌كان بكه‌ین چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن به‌ڵام پشت گوێیان خست ئه‌م به‌رپرسانه‌ی ئێستا ئاسایشی گه‌نده‌ڵی ده‌پارێزن، شكست یان كه‌موكوڕی له‌كوردستان هه‌یه مه‌سحود عبدالخالق ده‌ڵێت من بیرمه دوای ڕاپه‌ڕین كاتێك ماڵ و موڵكی خه‌ڵك ئه‌ودیوی ئێران ده‌كرا به‌ڕێز بارزانی ووتی ئه‌وانه مافیان دیاره ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه دروست بووه كه‌واته ئه‌مه لهشكستیش تێپه‌ڕیوه من باسی به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان ناكه‌م به‌ڵام پێم باشه ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و دووباره هه‌ڵبژاردنێكی ئازادبكرێت.و با ئه‌وه‌ی له‌ووڵاتانی عه‌ره‌ب ڕوویدا با نه‌گاته كوردستانیش به‌بڕوای مه‌سحود عبدالخالق سیاسی بوونی هاووڵاتیان له‌كوردستان زۆر كه‌م بووه كه‌سانی نه‌ته‌وه‌یش زۆر كه‌م بوونه به‌ڵام تائێستا خۆیان به‌سه‌ركه‌وتوو و گه‌وره نیشان ده‌ده‌ن هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پشتگوی خستنی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رهه‌مێهێنانی گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌ش بۆته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بستێك به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو نه‌نێت، ئه‌وه‌شی دركاند كهبهڵگهنامهیهكی ئه‌مریكی بینیوه كه‌مام جلال و كاك مه‌سحود 13ساڵ پێش ئێستا به‌ڵێنیان به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوه كه‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم بكه‌نه‌وه یه‌ك ده‌زگا به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێنه‌كراوه ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه‌به‌م شێوازه به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌كوردستان ناتوانرێت هیچ هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه بنرێت ئێستا ئه‌گه‌ر جلال تاڵابانی بكه‌یته سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هۆی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتیه‌وه فاشل ده‌بێت سه‌رسوڕمانی خۆشی له‌وه نیشاندا كه‌له‌ئێستادا سسترین ده‌زگا له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ووتی ئێمه شه‌ش مانگ پێش ئێستا نامه‌یه‌كمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه باوه‌ڕبكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وایلێهاتووه تۆ نازانیت له‌كوێوه ده‌ست پێبكه‌یت بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سحود عبدالخاق زیاتر ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كرا گوایه پێشمه‌رگه بۆته هێزێكی نیزامی به‌ڵام واده‌رنه‌چوو چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌م دواییه به‌دیكرا ڕاستیه‌كانی ده‌رخست چونكه تۆ پێویست ناكات كاتێك پارتێكی سیاسی به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات تۆ ده‌بابه‌ی بۆ بخه‌یته كار یاخود سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نیوسه‌عات دانی به‌خۆیدا نه‌گرت كه‌ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی توانای دان به‌خۆگرتنیان نه‌بوو ده‌بوایه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی نه‌كردایه به‌ڵكو ده‌بوایه ڕۆڵی باوكی بگێڕایه نه‌ك به‌مشێوه‌یه بینرا مامه‌ڵه‌ی بكردایه، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌گوایه سیاسه‌تی كوردی له‌ساڵی شه‌سته‌كانه‌وه چه‌قی به‌ستوه مه‌سحود عبدالخالق ڕه‌تیكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه‌ئه‌و بۆچوونی له‌مشێوه‌یه به‌ڕاست نازانێت و به‌ڵكو پێی وایه كه‌سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی كورد سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێناوه وه‌كو یانزه‌ی ئازار به‌ڵام شكسته‌كانی كورد دوای 2003 زیاتر ده‌ركه‌وتن به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ئێستا ئه‌وه‌نده‌یان گه‌نده‌ڵی كرد سه‌ركرده‌كانی پێش خۆشیان ناشیرین كرد باوه‌ڕبكه ئێستا خه‌ڵكی گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كهواههست بكه‌ن كهشێخ مه‌حمود و بارزانیش گه‌نده‌ڵ بوونه باشترین چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه فۆرماتێكی سه‌رانسه‌ری بكرێت و ده‌سه‌ڵاتیش له‌هه‌رێمی كوردستان گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت چونكه ده‌بێت ئێمه كارێك بكه‌ین هه‌موو كوردێك ووڵاتی خۆی خۆش بوێت ئاماده‌ی به‌ره‌نگاری بێت ناوبراو نیگه‌رانی خۆشی نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌هه‌میشه كورد شكست ده‌هێنێت له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند عه‌ره‌ب و توركمانێك له‌ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق، مه‌سحود عبدالخالق ده‌ڵێت ئێستا كوردایه‌تی بۆته وه‌سیله بۆ گه‌نده‌ڵی چونكه هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لاسایی ده‌سه‌ڵاتی ووڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات، له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ده‌ڵێت جارێكیان له‌وه‌زیری ئه‌مریكیان پرسی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب چه‌ند كه‌سن ئه‌ویش ووتی 22كه‌سن بۆ كوردستان ده‌توانرێت بڵێین 2كه‌سن زۆرجار ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان به‌ڵێنی چاكسازی ده‌ده‌ن به‌ڵام دواتر بارودۆخه‌كه به‌ره‌و خراپی ده‌چێت من له‌م ماوه‌یه بیستم كه‌وه‌زیری ناوخۆ زه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌پارته ئیسلامیه‌كانی كوردستان كردبوو كه‌چیتر ڕێگه‌نه‌دات له‌شاشه‌ی تیڤیه‌كان كوردستان و تونس به‌یه‌ك به‌راورد بكرێن دواتر ووتهبێژێكیان هاته سه‌ر شاشه ووتی كاكه تونس و كوردستان جیاوازیان گه‌لێك زۆره به‌بڕوای مه‌سحود عبدالخالق ئه‌و شۆڕشه‌ی ئێستا سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌و ووڵاتانه ناگرێته‌وه كه‌باوه‌ڕیان به‌ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، مه‌سحود عبدالخالق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بچیت له‌و نۆزده حیزبه بپرسیت كه‌له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌یان كردبوو هیچیان له‌بارودۆخی هه‌رێم ڕازی نین له‌كۆتایی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت ئه‌م دوو حیزبه گه‌نده‌ڵیان وه‌كو خه‌ڵات داوه به‌پارته ئیسلامیه‌كان كاتێك داوایان كردبوو هه‌ندێك خه‌ڵكیان بۆ دابمه‌زرێنن ئه‌وانیش سه‌ركرده و ڕابهرهكانیان بۆ خانه‌نیشین كردبوون به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌مه‌به‌ست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی له‌كوردستان هه‌یه به‌شێكیشی به‌رئه‌وان بكه‌وێت له‌باره‌ی هاوسۆزی سهركۆمار بۆ سه‌رۆكی میسر عبدالخالق ده‌ڵێت ئه‌وه جێگای سه‌رسوڕمان بوو چونكه ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وه‌نده ناشیرینه هه‌موو دنیا قێزی لێده‌كاته‌وه چۆن هاوسۆزی بۆ نیشان ده‌ده‌م ئه‌وه‌ش به‌باوه‌ڕی من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كهگهندهڵی ستانداردی عه‌قڵی سه‌ركرده‌كانی كوردی تێك و پێكداوه.(پوخته‌ی قسه‌كانی مه‌سحود عبدالخالق خاوه‌ن ئیمتیازی ستاندارد له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی شرۆڤه‌ی هه‌واڵ له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ی ئێن ئێن) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
