بسم الله الرحمن الرحیم
ئێستا له كوردستاندا به‌تایبه‌ت له‌نێو گه‌نجاندا ئه‌وه‌ی كه زۆر باسی لێوه ده‌كرێت ڕۆژی ڤالانتاینه كه‌زۆرێك له‌گه‌نجان پێوه‌ی سه‌رقاڵن و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیش ئه‌م سه‌رقاڵییه‌یان بۆ زیاتر ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ داده‌نێن.
ئه‌م ڕۆژه به‌پێی ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێت پێویسته ناوی بنێین ڕۆژی ژیانی هاوسه‌رێتی نه‌ك خۆشه‌ویستی، به‌هه‌رحاڵ من لیره‌دا نامه‌ویت باس له‌چۆنیه‌تی سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌م ڕۆژه‌و ئه‌و شتانه بكه‌م كه‌ڕویداوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه من ده‌مه‌وێت له‌م ڕۆژه‌دا جیاواز له‌كه‌سانێكی تر باسی بكه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵه بۆ ئه‌وڕۆژه به‌م شێوه‌یه:
كاتێك به تاسه‌وه دانیشتویت و بیر له‌هاتنی ڕۆژی ڤالانتاین ده‌كه‌یته‌وه و له‌خه‌یاڵدای بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چ شتێك زۆر جوانه پێشكه‌ش به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌تی بكه‌یت ئه‌وا په‌له مه‌كه له‌بڕیاردانداو به‌وریاییه‌وه بیر بكه‌ره‌وه.
ئای ده‌بێت ئه‌و دیارییه چی بێت؟ چ شتێك ناسكتره له گوڵێكی سور...ئه‌ی جۆری گوڵكه چۆن بێت؟ بزانه ئه‌و حه‌ز له چ جۆره گوڵێك ده‌كات؟ بزانه ڕۆژێك له ڕۆژان باسی جوانی گوڵێكی بۆ نه‌كردویت؟
بیركه‌ره‌وه...به‌ڵام ئای چه‌ند ناخۆشه له‌و كاتانه‌ی كه تۆ له‌گه‌رمه‌ی بیركردنه‌وه‌دایت هه‌واڵێكت پێبده‌ن و بڵێن ئه‌زانی ئه‌كه‌سه‌ی تۆ خۆشت ده‌ویست مرد...
ئای...چه‌ند به‌ئازاره...به‌ڵام چاره نییه خۆ مردن به‌ده‌ست ئێمه نییه، ئێمه ناتوانین به‌رگری له ژیانی خۆمان بكه‌ین و نه‌هێڵین بمرین چ جای بمانه‌وێت به‌رگری له كه‌سیكی تر بكه‌ین، ئای چه‌ند ئێمه لاوازین، جا ئه‌و كات پێت باشه چی بكه‌یت؟ بیربكه‌یته‌وه له‌ڕابردوو؟ ئه‌و هه‌موو خه‌ونه ئه‌رخه‌وانیانه‌ی ژیانتان؟ ئاخر تۆ چوزانیت له پڕ مه‌رگ كۆتایی به‌و خۆشه‌ویستییه دێنێت و هه‌موو خه‌ونه‌كانی ژیانت ده‌كات به سفر، خۆ تۆ به‌ته‌ما بوویت پێشبڕكێی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، بۆئه‌وه‌ی تۆ له‌پێش ئه‌وه‌وه خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ نوی بكه‌یته‌وه‌و له ڕۆژی (14/2) دا.به‌ڵام تازه كۆتایی به‌هه‌موو شتێك هات، زۆر ئاسان بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها ڕۆژێكیش ئه‌و خه‌یاڵه به‌مێشكتاندا هات بێت، ده‌توانم بڵێم هه‌ردووكتان بیرتان له‌هه‌موو شتێك كردووه‌ته‌وه جگه له‌و ڕۆژه، به‌ڵام ئه‌وه حه‌قیقه‌تێكه‌و ڕویداوه، شه‌رمی له‌كه‌سیش نییه، ئه‌ی پێت باشه چی بكه‌یت؟ ده‌توانیت بۆی بگریت، ڕۆژێك دووان سیان تا كه‌ی؟ ئاخر ئه‌ویش كۆتایی پێدێت، وه‌ك هه‌موو شتێكی تر.ئای له‌و هه‌موو ناڕه‌حه‌تیه‌ی كه تیایدایت، بیر له‌وه ناكه‌یته‌وه بڵێیت خۆزگه هه‌ر نه‌م ناسیایه؟ خۆزگه خۆشه‌ویستیم قه‌د له‌گه‌ڵدا نه‌كردایه؟ چه‌ندان خۆزگه‌ی تر.
به‌ڵام تۆ له‌م كاته‌دا چاو به‌فرمێسك و دڵ پڕ له‌ئازار له‌سوچێكی ژوره‌كه‌تدا دانیشتویت ڕازی دڵت تێكه‌ڵ به‌خه‌یاڵاتی ڕابردوو واقعی ئێستا ده‌كه‌یت و ژیانت تێكه‌ڵ به‌هاوكێشه‌یه‌كی نه‌خوازراو بووه كه بۆت شیكار ناكرێت، هه‌ر له‌م كاته‌دا زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ت به ئاگات دێنێت و هه‌رچۆنێك بێت زۆر له‌خۆت ده‌كه‌یت كه به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه تاڵه‌دا زاڵ بیت و خۆت كۆنتڕۆڵ بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵامی زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ت بده‌یته‌وه، كه هاوڕێیه‌كی دڵسۆزته‌و دیاره ده‌یه‌وێت خه‌می سه‌رشانت سوك بكات و دڵنه‌وایت بداته‌وه.
دوای گفتوگۆیه‌كی هاوڕێیانه‌و پڕ له‌دڵدانه‌وه‌و هه‌ستی ده‌ربڕینی هاوڕێیه‌تی بۆت ده‌ڵێت:
هاوڕێی خۆشه‌ویستم ئه‌زانی چییه؟ ئێمه كه‌سمان چاره‌نوسی كه‌سمان نازانین و له‌وه‌ده‌چێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئێمه به‌ته‌ماین ببێته هاوسه‌ری ژیانمان كه‌سێكی خراپ بێت به‌كه‌ڵك نه‌یه‌ت ژیانت لێ تاڵ بكات له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئێمه خۆڕاگربین له‌به‌رده‌م هه‌موو ڕووداوه‌كانی ژیانمانداو...
به‌ڵام تۆش به‌دڵی شكاو‌و چاو پڕ له‌فرمێسكه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ت پێده‌كرێت سوپاسی به‌وه‌فایی لێ بكه‌یت كه به‌و شێوازه له‌بیری تۆدایه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و باره قورسه له‌سه‌ر شانت سوك بكات.
به‌ڵام ورده ورده ئه‌و هاوڕێیه‌ت وته‌كانی به‌بارێكی تردا ده‌ڕوات چونكه ئه‌و سه‌ره‌خۆشیت لێ ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ت مردووه به‌ڵكو ئه‌و قسه‌شی پێده‌ڵێت و به‌كه‌سێكی خراپ و سپڵه ناوی ده‌بات، وه‌هه‌روه‌ها ئاگادارت ده‌كات له‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌مردووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه، ئای له‌م هه‌واڵه‌ی تریان له‌وه‌ی پێًشوو زۆر قورستر‌و ناڕه‌حه‌ت تر بوو.چۆن ده‌كرێت ئه‌و به‌و هه‌موو هه‌سته پڕ له‌خۆشه‌ویستیه‌یه‌وه خیانه‌تی لێ كردبێتم و ته‌نها پێی ڕابواردبم؟ ئه‌م جاره چ ئاواتێكت ده‌بێت؟ ئاواته خوازنیت به‌وه‌ی كه هاواڵه‌كه‌ی پێشوو ببیت به‌ڕاست؟ به‌ڵام ده‌ی خۆ چاره‌یه‌ك نییه زۆر ئاساییه شتێكی وا ڕووبدات چونكه كه‌سمان چاره‌نوسی كه‌سمان نازانین كه ئایا ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ كێدا ده‌كه‌ین؟ ئایا ته‌مه‌ن ڕێگه ده‌دات به‌ژداری ئه‌و پڕۆسه‌یه بكه‌ین؟ به‌ڕاستی شتێكی زۆر سه‌یره!! كه‌واته بیركه‌ره‌وه تۆ ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه‌ت لێ ڕۆیشتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت كه به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌گه‌یت یان نا.
هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌ئارادایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ستی پێ بكه‌ین، بیر له‌خۆشه‌ویستییه‌كی كاتی ناو دنیا ده‌كه‌ینه‌وه، به‌بی ئه‌وه‌ی هیچ گرنتیه‌كت هه‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌كاره‌كه‌تدا، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌یت، به‌و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌شه‌وه كه له‌ڕێگه‌تدایه.
به‌ڵام ئه‌وه بزانه كه خۆشه‌ویستییه‌كی ڕاسته‌قینه‌مان له‌یاد كردووه كه سه‌د له‌سه‌د گرنتی سه‌ركه‌وتنی تێدایه.ئه‌ویش خۆشه‌ویستی خوا‌و پاشان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی، ئه‌زانیت ئێمه هێنده‌ی به‌و خۆشه‌ویستییه درۆینه‌وه خۆمان ماندوو ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هێنده خۆمان به‌و خۆشه‌ویستییه ڕاسته‌قینه‌وه ماندوو بكه‌ین چ ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست دێنین؟
به‌ڵام ئێمه بێ ئاگاین له‌ته‌مه‌نمان و ته‌مه‌نیش ڕه‌حممان پێناكات، چركه به چركه ماڵئاوایمان لێده‌كات ئیتر ئه‌گه‌ر به‌كاری چاكه‌وه سه‌رفی بكه‌ین یان پێچه‌وانه‌كه‌ی، ئه‌و ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام له‌ڕۆیشتندایه.له‌كۆتایدا ئه‌وه ماوه بڵێم بمبورن له‌هه‌ر كه‌م و كوڕییه‌كی بابه‌ته‌كه‌م به‌ڵكو خوای په‌روه‌ردگاریش له‌كه‌م و كوڕی هه‌موومان ببورێت.
سه‌ركه‌وت جلال
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
