سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووباره شه‌مشه‌كوێره‌كانی ووڵاتی جه‌هاله‌ت و عه‌قڵ چه‌قبه‌ستووی چاخی حوشتر. ڕه‌ش ڕه‌ش بارینه ناو جوانیه‌كان و ماڵی به‌رائه‌تیان پڕ له خوێن كرد.
سێ ته‌قینه‌وه‌ی جیا و له نزیك یه‌ك له كه‌ركوك 98 كه‌سی بریندار و په‌پوله ئاسا ڕه‌وانه فیرده‌وسی خوا كرد.
كه لای كه‌باب عه‌بدوڵا و شه‌ریكه‌ی نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوكه‌وه گه‌یشتمه ناو شار، ته‌پ و تۆزی جه‌هاله‌تی ئه‌وان و نوری ڕۆحی پاكی ئه‌و په‌پولانه‌م به ئاسمانه‌وه به‌دی ده‌كرد.
مه‌رگی هودای 8 ساڵان منی برده كه‌ركوك، به حوكمی ئه‌وه‌ی له خێڵی دایكمه، هودا ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی هه‌بوو، مامۆستاكه‌یان پێیانی ووتبوو ئه‌مڕۆ مه‌ین و پشو بده‌ن، هوداش بێ‌ئاگا له پیلانی ئیبلیسه‌كانی ده‌ره‌وه له پشودا به نێو ماڵده ده‌یگوزه‌راند، هه‌تا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان له پڕ دای به زه‌ویدا و بۆ دواجار به ناز و مه‌كرێكی تاقانییه‌وه له ئامێزی دایكی ڕۆحی سپارد و به‌رو فیرده‌وسی به‌رین تێ قوچاند.
ئاخۆ ده‌بێت ئێستا هودا له‌به‌رده‌م قاپی خودا، چ نزایه‌ك له‌وانه بكات كه ئه‌مڕۆ له نازی دایكیان بڕی؟؟
ئێستا هودا له‌لای خودا ئێمه‌ی مرۆڤ به چی ده‌چوێنێت.؟ وه‌حش؟ دڕنده؟ یان شه‌یتان؟
ئاخۆ وویژدانی چ مرۆڤێكه ڕێگه‌ی به كوشتنی په‌پوله‌ی به‌ریئـ، ده‌دات؟
ئه‌رێ خۆ كه‌ركوك دڵی كوردستانه، خاك و مییله‌ت باب و باپیرانی ئێمه‌یه، كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به زه‌بری زه‌نگ به ماراسۆن هه‌تا كه‌ركوك بڕۆین و بڵین (140، 140، 140، 140، 140، 140) بێنن بیده‌نه‌وه خۆمان كه ئه‌و شاره پێویستی به مه‌سرورێكه ئه‌گینا گۆمی خوێن بنی نایه‌ت!!
هه‌زاران سڵاو و درود و بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كرده‌وه قێزه‌ونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ركوك كه باره‌گای ئاسایشی پارتی دیموكراتی كردبووه ئامانج و سه‌ره‌نجام جگه له شه‌هید بوونی چه‌ند هه‌ڵۆیه‌كی ئه‌و باره‌گایه چه‌ند مناڵێكیش شه‌هید و بریندار بوون..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
