
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست
هه‌روا که ئاگادارن بارودۆخێك که زمانی هه‌ورامی تیا ئه‌ژی، بارودۆخێکی ناله‌باره.ئه‌مه‌ش وایکردوه دوور‌و نزیك پسپۆڕانی ڕێگای زمانه‌وانی و زمان‌ناسان باس له فه‌وتانی ئه‌م زمانه بێننه ئاراوه.خۆشبه‌ختانه کۆمه‌ڵێ ڕۆشنبیری هه‌ورامان و دڵسۆزانی زمانی هه‌ورامی تاڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یان بردوه‌به‌م بارودۆخه‌و به شێوه‌یه‌کی ژیرانه خه‌ریکن ڕوبه‌رویده‌بنه‌وه‌و کاری بۆده‌که‌ن.
ئێمه‌ش وه‌کو به‌شێك له هه‌ورامی زمانه‌کانو هۆگرانی ئه‌م زمانه که نیگه‌رانین له‌م بارودۆخه و بۆ گۆڕینی کارده‌که‌ین خۆمان له‌ژێر ده‌ستوری ڕێکخراوه‌یه‌کدا به‌ناوی (ڕێکخراوی پارێزه‌رانی زمانی هه‌ورامی) ڕێکخستوه، هه‌تا به‌و شێوه‌یه به رێکخستنی کاره‌کانمان بتوانین بۆ هێشتنه‌وه‌ی زمانی هه‌ورامی باشتر یارمه‌تیده‌ری خه‌لکی هه‌ورامان و ڕۆشنبیرانی بین.
ئه‌م ڕێکخراوه ڕێکخراوه‌ێکی سه‌ربه‌خۆیه‌و دوره له هه‌ر ئایین‌و پارتێکی سیاسیه‌وه و هه‌روه‌ك له په‌یڕه‌وو پرۆگرامه‌که‌یدا هاتوه له چوارچێوه‌ی پرنسیپه دیموکراسیه‌کاندا و به پشتبه‌ستن به ئه‌زمونو ده‌سکه‌وته زانستیه‌کانی ڕێگای پاراستنی زمانه‌کان کارده‌کات.
ڕێکخراوی پاریزه‌رانی زمانی هه‌ورامی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که خۆی به هاوبیرو هاوخه‌باتی که‌سانی تری ئه‌م ڕێیه ده‌زانێ له هه‌رگۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا، ئاماده‌ی له‌خۆگرتنی ئه‌و که‌سانه‌یه که ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێكخراوه‌دا کار بکه‌ن.
ده‌سته‌ی کارگێڕی ڕێكخراوی پارێزه‌رانی زمانی هه‌ورامی
20110206
په‌یوه‌ندی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
