گه‌نجانی ولاته‌كه‌م ئێمه‌ی باوك و باپیرانی ئێوه هیچ شتێكمان نه‌دی له خۆشی ژیان كه بۆ خۆشی خۆمان بێت و بۆ ئێوه‌ی بگێرینه‌وه به‌لكو هه‌موو خۆشیه‌كی ژیانمان له پێناوی ئێوه‌دا ته‌رخان كردبوو له باوك و باپیرانمانه‌وه واراهێنرابوین دوارۆژی ئێوه گه‌شاوه بكه‌ین، درێخیمان نه‌كردوه له پێناوی ئێوه ئه‌وه‌ی بۆتانی باس ده‌كه‌م نامه‌وێت به منه‌تی بزانن، به‌لام پێویسته ئه‌وه‌ی ئێمه كردومانه ئێوه پارێزگاری لێ بكه‌ن و ده‌سته‌كه‌وته‌كانمان جارێكی تر ته‌سلیمی ره‌قیبان نه‌كرێته‌وه.
ئه‌زانن بۆ؟ سه‌رده‌می ئێمه هه‌زاران ره‌قیب ده‌وری دابوین و وه‌ك ده‌لێن نه‌یانده‌هێشت له پێستی خۆمان بجولێین به‌لام كۆلیشمان نه‌دا له ناو ئه‌و هه‌موو ره‌قیبانه خه‌باتمان كرد ره‌قیبانی كوردمان به‌كۆی زوخاو گه‌یاند شه‌و رۆژمان لێكردبون به‌یه‌ك و (كونه مشكمان لێیان كردبوو به قه‌یسه‌ری) ده‌یان له خه‌باتگێرو تێكۆشه‌ر له ئێمه له كونجی زیندانه‌كان كۆلیان نه‌دا و به سرودی (ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كورد زه‌مان) به ئه‌شقه‌وه به‌ره‌و پیلی په‌تی سێداره ده‌رۆیشتن و هه‌زاران له بێ‌تاوان له سه‌رده‌می ئێمه كران به قوربانی نیازه گلاوه‌كانی ره‌قیبان و چه‌ندان به كۆله‌مه‌رگی ژیانیان ده‌گوزه‌راند له نێو ماله‌كانیان و سه‌دان له‌و كوڕانه‌ی كه ئێستا بونه به باوك و باپیری ئێوه شه‌ورۆژیان خستبوه سه‌ر یه‌ك تا كوردستان به ئاواتی خۆی بگات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش هه‌زاران له‌وانه‌ی كه دوێنی گه‌نج بون و ئێستا باوك و باپیری ئێوه‌ن له شاخه شه‌ربه‌زه‌كانی كوردستان خه‌باتیان ده‌كرد به تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی شۆرشی نه‌پساوه‌ی گه‌له‌كه‌مان.
خه‌باتی ئه‌وان كه ناویان پێشمه‌رگه بوو بۆ ئاسوده‌یی ئێوه بوو، تا چیتر مه‌رگتان نه‌بینن
كوڕ گه‌لی ولاته‌كه‌م - ئێمه نه مۆبایل و نه ئه‌نته‌رنێت و نه مۆدێلی جوان و نه ئه‌وروپاو نه باله‌خانه‌ی به‌رز و جوان نه كچۆله‌ی ناسك و نه جلی رێك و شیك نه ماڵی جوان و پر له به‌ردی مه‌رمه‌ڕو نه سپلیت و نه قه‌نه‌فه‌و نه هیچ سه‌نته‌ر و رێكخراوێك نه هیچ كه‌سێكیش دالده‌شی ده‌داین، هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆرش تا ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی كۆمه‌لانی خه‌لكی كوردستان له ساڵی 1991.ئه‌و كات ته‌واوی گه‌نج و پیری ولاتمان به هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانرا ته‌واوی ڕه‌گ و ریشه‌ی دام و ده‌زگا داپلۆسینه‌كانی له كوردستان هه‌لبكێشین.
دوای ڕاپه‌رین جارێكی تر جارێكی تر خه‌باتی شار كه‌وته‌وه ئه‌ستۆی باوك و باپیری ئێوه كه ئه‌و كات وه‌ك ئێوه ئه‌وانیش گه‌نج بوون، پێویسته ئێوه‌ی نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ شانازی به‌وه‌بكه‌ن كه باوك و باپیری ئێوه به بیری جوان و هزری روناك بێگوێدانه هیچ ماندوبونێك له سالی 1992 دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ل هه‌زاران جۆر له ره‌قیبانی كورد توانیان یه‌كه‌م حكومه‌تی كوردی خۆمالی دابمه‌زرێنن و یه‌كه‌م حكومه‌تی كوردی خۆمالی به‌رجه‌سته بوو كه سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رێزێكی كوردبوو و سه‌رۆكی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی هه‌لبژێردراو پێشمه‌رگه بوو، باوك و باپیرانی ئێوه نه‌هاتینه سه‌ر حازری به عه‌رزو حال ئه‌و ئازادیه به‌رهه‌م نه‌هاتوه، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ئێوه ده‌یبینن به خوێنی هه‌زاران له رۆله‌ی ئه‌م میله‌ته به‌رهه‌م هاتوه، پێویسته هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌نێن به‌سه‌ر خاكی كوردستان له هه‌ر پارچه زه‌مینێك له به‌رده‌م هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یان مزگه‌وتێك هه‌ر چه‌مێك جۆمێك گوندێك شارێك شاره‌دێیه‌ك بزانن به‌سه‌ر جه‌سته‌و خوێنی ئه‌وشه‌هیدانه دا ده‌رۆن كه باوك و باپیری ئێوه‌ن.
ئێمه ئه‌وانه‌ی له ڕابردوو خه‌باتگێرو خزمه‌تكاری میله‌ت بوین وا به‌ره‌و خانه‌نشینی و پشوو ده‌رۆین ماڵ بۆ ئێوه‌یه، بۆیه ئێوه‌ش جیا نین له گه‌نج و لاوی هیچ ولاتێكی تری روی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه پێویسته زۆر به حه‌كیمانه مامه‌له له‌گه‌ل بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن وه‌ك گه‌نجی ولاتان ئێوه‌ش خاك و نیشتمانی خۆتان وه‌ك چاوه‌كانتان بپارێزن نه‌هێلن ره‌قیبان زه‌فه‌رتا پێبه‌رن چونكه ره‌قیبانی كورد به‌رژه‌وه‌ندیان له لێكترازان و گێره‌شێوێنی و ئاشوبه، ئێمه باوك و باپیرانی ئێوه له‌شاخه‌كان قوتابخانه‌یه‌كمان هه‌بوو فێری خاك په‌روه‌ری ده‌كردین و فێریان كردین تا ماوین بلێن (خزمه‌تكاری میله‌تی خۆمانین)، ئێمه تا ئێره خۆمان به سه‌ركه‌وتو زانیوه ئێستاش وا ورده ورده بۆ ئێوه‌ی جێده‌هێلین و پێویسته ئه‌و ئه‌مانه‌ته بپارێزن
له بیرتان بێت ئێستاش ره‌قیبانی كورد و كوردستان هه‌رماون به‌لام له جۆره‌ها به‌رگ خۆیان حه‌شار داوه وه‌ك ده‌لێن (گورگن له پێشتی مه‌ڕدا) بۆیه به پێویستی ده‌زانم ئێوه وه‌ك بیلبیله‌ی چاوتان پارێزگاری له‌و ده‌سكه‌وتانه بكه‌ن و مه‌هێلن ره‌قیبان درزتان تێبخه‌ن، رژێمی له ناوچوو زۆری هه‌ول دا كورد پارچه پارچه بكات نه‌یتوانی به‌لكو كورد زیاتر خۆیان له یه‌كتری نزیك ده‌كرده‌وه، به‌داخه‌وه ئێستا له جیاتی ره‌قیبێك كۆمه‌لێك ره‌قیب دروست بوینه له ژێر ناو و ناوه‌تۆره‌ی جیا جیا سه‌رده‌می ئێمه ره‌قیب ئاشكرا بوو به زوبانی جیا و شێوه‌ی جیا و هه‌رچه‌نده ئه‌وان یه‌ك تاكه ناویان هه‌لگرتبوو ئه‌ویش هاوخه‌م و دۆست و پشت و په‌نای (به‌عسی) ه‌كان بوون.
به‌لام ره‌قیبانی ئێستای ئێوه كۆمه‌لێك ناویان هه‌یه و یه‌ك زوبان و یه‌ك جل و به‌رگ نین داخه‌كه‌م هه‌ندێكیان خه‌لكی كوردستانن و هاوكارو خه‌مخۆری ره‌قیبانن هه‌ندێكیان به‌رگی ره‌شتان بۆ ده‌پۆشن و هه‌ندێك بۆتان ده‌گرێین و هه‌ندێكی تر هانتان ده‌ده‌ن و هه‌ندێكیان چه‌پله‌تان بۆ ده‌كوتن و ژه‌هری شیرنتان ده‌كه‌ن به ده‌مدا.
گه‌نجانی ولاته‌كه‌م / ئه‌مرۆ ئێمه به‌خیلیتان پێ ده‌به‌ین چونكه ئێوه پاكن رۆشنبیرن ژیرن پێویسته له‌گه‌ل ئه‌وه ئێَوه‌ش بۆ ئه‌مرۆ خه‌باتتان به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئێمه‌و زیاتر بۆ به‌رانگژی ئه‌و ره‌قبانه، تا كوردستان سه‌رفیرازو پێشكه‌وتوتر بێت و له خه‌بات نه‌سره‌ون خه‌بات كۆتایی نه‌هاتوه و ئه‌ركتان زیاتره به‌لام به شێوه‌یه‌كی تر، با خه‌باتی ئێوه قه‌له‌مه راسته‌كان و به دلسۆزی راسته‌قینه‌ی به‌ره‌نگاری ره‌قیبان ببنه‌وه به هونه‌ری نیشتمان په‌روه‌ری چونكه ولات ئه‌و دایكه‌یه كه‌په‌روه‌رده‌ی كردن و ده‌توانی بتپارێزی له چنگی هه‌موو ناحه‌زانی بۆیه تا بتوانن ئه‌ندێشه‌كانتان كه‌م بكه‌نه‌وه به مێژودا بچنه‌وه ئێوه له زۆر قه‌وم و میله‌تی تر له زۆربه‌ی ولاتانی خاوه‌ن ئالای سه‌ربه‌خۆیی پایه به‌رزترن، خاكتان گه‌وهه‌ره مرۆڤه‌كانتان سه‌روه‌رن رابردوتان پره له خه‌بات و تێكۆشان شانازی بكه‌ن به‌خۆتانه‌وه كه كوڕی كوردستانن نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ره‌قیبان ده‌یانه‌وێت ناوتان بزرێنن تا كوردستانتان لێبكه‌ن به مۆلگه‌ی ته‌راتێنی خۆیان و بتانخه‌نه‌وه تاریكی شه‌وه زه‌نگ.
ئه‌وه بزانن خه‌بات درێژه‌ی هه‌یه تا ژیان مابێت خه‌باتیش به‌رده‌وامه.
كوڕگه‌لی ولاته‌كه‌م ئێمه چ وه‌ك كورد چ وه‌ك موسلمان زۆر دلمَان گه‌وره‌یه هه‌ژاردۆست و غه‌ریب هاورێین، بزانن له په‌نای ئه‌م دڵه‌ی ئێمه ره‌قیبان په‌یان پێبردوین، پارچه پارچه‌یان كردوین و زۆریش هه‌ولیان داوه ناومان بزرێنن به‌لام خۆراگری و راستی ئێمه له كار‌و كرده‌وه‌كانمان نه‌یانتوانیوه راز‌و نیازی ده‌رونمان بسرنه‌وه بۆیه‌ش هه‌ر به كورد ماینه‌وه، فێلمان زۆر لێكراوه خه‌لكمان زۆر هه‌لخه‌له‌تاوه ولاتمان زۆر داگیر كراوه له په‌نای كرده‌وه نامرۆڤایه‌تیه‌كانی ره‌قیبانمان، هه‌ر سه‌رده‌مه‌و به شێوازێك هه‌ر كاته‌و به نیازێكی گلاوتر، ماوه‌یه‌ك له په‌نای ئاینی پیرۆزی ئیسلام وه‌ك سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان.
له‌بیرتان نه‌چێت ئێمه‌ی كورد به سیاسه‌تی چه‌وتی رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان كۆت كرابوین جۆره‌ها هه‌ول بۆ له باربردنی ناسنامه‌ی كوردایه‌تی وه سیاسه‌ته شۆڤێنیه‌كان له نێوان ئه‌وچوار دیواره‌ی كه ره‌قیبانی كورد بۆیان نه‌خشاندین مه‌وه‌ستن هه‌وله‌كانی ره‌قیبان به‌رده‌وامه نه‌پساونه‌ته‌وه له سیاسه‌تی (تعریب، تتریك، تفریس)، باپیرانی ئێمه پێیان ووتوین و ئێمه‌ش له گوێمان گرتوه و به ئامانه‌ته‌وه به ئێوه‌ی ده‌لێینه‌وه (ئه‌گه‌ر دوژمن بوو به پرد به‌سه‌ریدا مه‌په‌ڕنه‌وه)
بۆدواجار ده‌یلێمه‌وه (كه‌س له خۆتان به دڵسۆزتر نادۆزنه‌وه تا كێشه‌ی كورد ببرێنته‌وه) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
