تا چه‌ند جاڵجاڵوكه‌ی جیهانگیری ته‌ونه‌كانی خۆی بڵاوبكاته‌وه به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره لێكدی جیاوازه‌كانی جیهاندا، یاخود
پیرۆزی سنوره‌كان كاڵ بێته‌وه و جیهان له گوندێكدا بچوك بێته‌وه، هێنده‌ش تامه‌زرۆیی بۆ ئاشنابوون به كه‌لتوره جیاوازه‌كان و گرنگی ده‌ركه‌وتنی جیاوازی نێوان كه‌لتوره‌كان په‌یوه‌ندی نێوانیان ده‌رده‌كه‌وێت.كه‌لتوره‌كان خاوه‌نی كۆمه‌لێك خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن و به‌شێكن له فه‌رهه‌نگی مێژووی مرۆڤایه‌تی.كه دواجار گوزارشت له شێوه‌ی ژیان و هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌لێك خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه خاوه‌نی كه‌لتورێكی هاوبه‌شی خۆیانن.بۆیه ئاشنا بوون به كه‌لتوره جیاوازه‌كان یارمه‌تیمان ده‌دات له ده‌ره‌وه‌ی خۆمانه‌وه شته‌كانی دی ببینین و به جیاوازییه‌كان ئاشنا بین.
له راستیدا یه‌كێك له پێویستیه‌كانی ئه‌مرۆی مرۆڤایه‌تی به‌زاندنی سنوری نێوان كه‌لتوره‌كانه به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه رایه‌ڵی هاوبه‌ش له‌نێوان كه‌لتوره جیاوازه‌كان بدۆزرێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی كردن و دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش بۆ ئاڵوگۆری كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگی.هیچ كه‌لتورێك دواجار جوان یان ناشیرین یاخود ره‌ش یان سپی نییه، به‌ڵكو گه‌لێك ئه‌زمون و شێوه‌ی ژیانی نوی هه‌یه كه ده‌كرێت له په‌یوه‌ندی نێوان كه‌لتوره‌كان سوودی لێوه‌ربگیرێت بۆ هه‌ردوو لا.
به شێوه‌یه‌كی تریش ده‌توانین بڵێین كه‌تا چه‌ند پیشكه‌وتنه‌كانی مرۆڤایه‌تی و داهێنانه زانستیه‌كان، قۆناغێكی تازه‌یان بۆ مرۆڤایه‌تی فه‌راهه‌م هێنابێت كه له مێژووی دورو درێژی خۆیدا هاوتای نه‌بوه.یاخود ئه‌و ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا، سیما‌و ئه‌دگاره‌كانی گه‌لێك جیاواز و تازه‌و ناوازه بن له قۆناغه‌كانی پێشتری مرۆڤایه‌تی و به‌راده‌یه‌كی ئێجگار دیار ئه‌و رابردووه‌شی تێپه‌راندبێت، به‌ڵام سه‌باری ئه‌وه‌ش ئه‌و قوناغه، پێویستیه‌كی فراوانی به ئیشكردن له‌ناو كه‌لتور فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌كان هه‌یه بۆ به‌زاندنی سنوره‌كان و رانانی دیالۆگی نێوان كه‌لتوره‌كان.
دیالۆگی كه‌لتوره‌كان هه‌ر به ته‌نها گوزارشت نییه له گۆرینه‌وی ئایدیای نێوانیان، به تای ئه‌وه‌ی ئاشنا بوونه به جیاوازییه‌كان، به شێوه ژیانێكی تر، به تێرامان و شێوه بیركردنه‌وه‌یه‌كی تر، به هێڵه درشته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریت و كه‌لتورانه‌ی كه له پرۆسه‌یه‌كی دورودرێژی كۆمه‌ڵاتیدا فه‌راهه‌م هاتوون.
پاراستنی جیاوازی كه‌لتوره‌كان و پێویستیه‌كی ئێستای مرۆڤایه‌تییه به پێچه‌وانه‌وه فه‌وتانیان له‌ناو پرۆسه‌ی به جیهانی بووندا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه كه پێویسته سنوری بۆ دابنرێت.چونكه ئه‌گه‌ر پێشتر كۆمه‌ڵگاكان له چوارچێوه‌یه‌كدا تایبه‌تمه‌ندی خۆیان پاراستبێت و هه‌میشه له ناو بازنه‌یه‌كی دیاریكراوی كه‌لتورییدا سورابنه‌وه، ئه‌وا ئێستا به ناچاری ده‌رگاكانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و قۆناغه‌دا ده‌كه‌نه‌وه.
به دڵنیایه‌وه‌ش كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نێوان كه‌لتوره‌كان، به‌شێكه له پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌و به‌زاندنی پیرۆزییه‌كان، گه‌شه‌كردنێكی هه‌مه‌لایه‌نه كه به خێرایی دێـته ناو پنته جیاوه‌زه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه.ئه‌م پرۆسه‌یه پێویسته له چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆری فه‌رهه‌نگیدا سیسته‌م بكرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت.هه‌روه‌ها رایه‌ڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان كه‌لتوره‌كان بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ ئاشنابوون و كاركردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری.
ئێستا له دنیادا ئه‌و سه‌نته‌رو دامه‌زراوانه‌ی كه كار له‌سه‌ر ئاڵوگۆری فه‌رهه‌نگی له نێوان گه‌ڵان ده‌كه‌ن، دیارترین رۆڵَ ده‌بینین و به چه‌ندین ئاراسته‌ی جیاواز كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌دا ده‌كه‌ن كه ده‌كرێت له نێوان كه‌لتوره‌كاندا بكرێته خاڵی په‌یوه‌ندی و ئاشنابوون به یه‌كتری.ئه‌وان شاره‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تری دنیادا ده‌كه‌نه ده‌سته خوشكی یه‌كتری و یادگاری له نێوانیان ده‌گۆرنه‌وه، ، سه‌ردانی به‌رده‌وام له نێوانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سوود له ئه‌زمونی یه‌كتری وه‌رده‌گرن.قوتابخانه‌و خوێندگه‌كان له نێوان چه‌ندین كه‌لتور و وڵاتێكی جیاوازدا ده‌كه‌نه هاورێی یه‌كتری، كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی جیاوازی ده‌كه‌ن، دیالۆگی فراوان له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ره له نێوانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه تامه‌زرۆیی بۆ بینینی جیاوازییه كه‌لتورییه‌كان كه به په‌رۆشییه‌وه سه‌ردانی یه‌كتری ده‌كه‌ن.ده‌كرێـت سه‌نته‌ری (میزی) له كۆریای باشور و رێكخراوی ده‌سته‌خوشكی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌مریكا به نمونه‌یه‌كی باش بهێنرێنه‌وه، كه له چه‌ندین بواری فراواندا كار له‌سه‌ر ئاڵوگۆری فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوری نێوان گه‌لان ده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
