ئه‌گه‌ر لاپه‌ره‌كانی مێژووی كورد و كوردستان هه‌ڵبده‌ینه‌وه ده‌بینین پڕه له‌ناسۆری ناخۆشی و نه‌هامه‌تی و دیمه‌نی تراژیدیا و تاڵیه‌ك ده‌ده‌نه خوێنه‌ر و به‌ره‌و هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵمان ده‌بات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌شدا ده‌بینین مێژووی كوردایه‌تی و لاپه‌ره‌كانی پڕه له‌خه‌بات و ده‌ست كه‌وتوو سه‌روه‌ری، له‌په‌راوێزی ئه‌مانه‌شدا له‌كه و په‌ڵه‌مان هه‌یه و له‌مێژووشدا تۆماركراوه كه‌هه‌موومان له‌و له‌كه‌وپه‌ڵانه په‌شیمانین و نامانه‌وێت جارێكی‌تر دووباره‌ببنه‌وه، به‌رده‌وام میلله‌تی كورد خه‌باتیكردووه له‌پێناو ئازادی و دیموكراسی و دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆخۆبه‌رێوه‌بردن و له‌وپێناوه‌شدا هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م خاك و خه‌ڵكه خۆیان به‌ختكرد، له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌شێك له‌ئاواته‌كانمان هاتۆته‌دی و ده‌ستكه‌وتیشمان هه‌یه كه‌وه‌كو سه‌روه‌ری شانازییان پێوه‌بكه‌ین و تاراده‌یه‌كیش مه‌ترسی ده‌ره‌كیمان له‌سه‌ر كه‌مبۆته‌وه، كورد له‌ئێستادا خۆی حوكمرانی خۆی ده‌كات و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانیشمان هه‌یه و ده‌یان زانكۆ و په‌یمانگاشمان هه‌یه و سیسته‌مێكی ئه‌منی تۆكمه‌شمان هه‌یه له‌سایه‌ی فه‌زڵی خوا، به‌شێكی گرنگیشین له‌حوكمرانی ده‌وڵه‌تی عێراقی و بودجه‌یه‌كی باشیشمان له‌حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه بۆدێت و گومرگه‌كانی هه‌رێمیش داهاتێكی بی وێنه‌یان هه‌یه و وه‌زاره‌ته‌كانیش داهاتێكی باشیان هه‌یه، له‌سه‌رئاستی نێوخۆیی و هه‌رێمی و له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تیش شانازی به‌پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه ماوه‌ی نزیكه‌ی بیست ساڵه له‌سایه‌ی حوكمرانی حكومه‌تی خۆمان به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك گرقتی درێژخایه‌ن ده‌ناڵێنێت و ساڵ دوای ساڵ و دوای تێپه‌راندنی شه‌ش كابینه و وێرای پێدانی هه‌زاران به‌ڵێن به‌هاووڵاتیان كه‌چی كێشه و گرفت و داخوازییه‌كانی هاووڵاتیان هه‌رجێبه‌جێنه‌كراوه و به‌رده‌وامه، گرفته‌كانی هاووڵاتیان له‌ژمارنایه‌ن و رۆژ دوای رۆژیش زیاتر ده‌بن و ته‌شه‌نه‌ده‌كه‌ن و به‌بی هیوایشه‌وه له‌هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و جێبه‌جێكردنی داواكانی هاووڵاتیان و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساسه‌روه‌ری و جیاكردنه‌وه‌ی حزب له‌حكومه‌ت ده‌روانرێت و ئاسۆیه‌كی هیوابه‌خش نیه و هاوولاتیانیش سه‌بری ئه‌یوبیان گرت و هه‌رئاواتیان نه‌هاته‌دی، ته‌ماشای كوچه‌یه‌كی ئه‌م كوردستانه ده‌كه‌ین ئاو نیه و له‌لایه‌كی تر ئاوه‌رۆ نیه و له‌ولاوه‌ش كاره‌بای نیشتمانی سه‌ره‌دیقانی له‌گه‌ڵ هاوولاتیان ده‌كات و له‌نیوه‌ی شه‌ودا نوكه لێده‌دات و شه‌قامه‌كانمان بای مانگێكه تێكده‌چێت و نه‌وتیش به‌شی زستانه‌كه‌مان ناكات و به‌شه‌ئازووقه‌ش هه‌رباسی ناكرێت و دا‌و و ده‌رمانیش له‌نه‌خۆشخانه‌كانی حكومی وه‌كوپێویست نیه و ده‌بێت سه‌رله‌ئێواره‌كان ئۆغربكه‌ین به‌ره‌وشه‌قامی پزیشكان و ده‌رمانخانه‌ئه‌هلیه‌كان كه‌پاره‌مان هه‌ربۆئه‌وانه، گرانی كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌كان و ده‌ست نه‌كه‌وتنی خانوێك بۆكری مه‌گه‌ر 1000دۆلار بده‌ین به‌كرێیه‌كه‌ی چونكه خانووی كری له‌مرۆدا به‌س بۆكۆمپانیاكانه، سلفه‌ی عقاری نادرێته زه‌وی 100مه‌تری!!!له‌كاتێكدا ته‌نها ئه‌وانه‌ی زه‌وی 100 مه‌تریان هه‌یه پێویستیان به‌سولفه‌ی عه‌قاری هه‌یه و ناهێڵدرێت هه‌ژاران زه‌وییه‌كانیان بكه‌ن به‌دووپارچه‌ی 100مه‌تر یان 125 مه‌تری و داوا له‌هاوولاتیان ده‌كرێت خانوو له‌یه‌كه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران بكڕن كه‌نرخیان له5ده‌فته‌ر دۆلار به‌سه‌ره‌وه‌یه!!!هه‌ژار ئه‌گه‌ر 5ده‌فته‌ر دۆلاری هه‌بێت بۆهه‌ژاره؟ زه‌وی پێدان به‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و كرێنشینان و هه‌ژاران وه‌ستاوه و كه‌سانی حزبی و ده‌ست رۆیشتوو به‌رده‌وام زه‌وی وه‌رده‌گرن، گه‌نجه‌كانمان توانای ئه‌وه‌یان نیه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامبده‌ن و كچه‌كانیش قه‌یره‌بوون و له‌به‌رگرانی و زۆری داخوازیه‌كانیان كه‌س ناچێته‌داوایان، خانه‌نشینانمان مووچه‌كه‌یان بای دووجاری چوونه لای پزیشكه!!!هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م هه‌رێمه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له‌سه‌رجێگا ده‌ناڵێنن و توانای ئه‌وه‌یان نیه سه‌ردانی پزیشكێكی ناوخۆیی بكه‌ن و منداڵی به‌رپرسه‌كانیش بۆسه‌رئێشه‌یه‌ك ده‌بردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وولات، هاوولاتی كاره‌بای نیشتمانی چه‌ندكاتژمێرێكه و كاره‌بای به‌رپرسانی حزبی و حكومی وه‌كویابان وایه یه‌ك چركه‌ش ناكوژێته‌وه، هاوولاتی ئه‌م هه‌رێمه به‌ده‌ست رۆتینیات و گه‌نده‌ڵی و واسته‌كاری و به‌رتیلی دام و ده‌زگاكان دیقی كردووه، منداڵی هه‌ژاران سی سی له‌سه‌ریه‌ك ره‌حله داده‌نیشن له‌قوتابخانه و منداڵی به‌رپرسه‌كان له‌قوتابخانه نمونه‌یی و ئه‌هلی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌خوێنن، منداڵی هه‌ژار له‌هیچ كۆلیژ و په‌یمانگایه‌ك وه‌رناگیرێت و منداڵی به‌رپرسانیش له‌كۆلیژه‌ئه‌هلیه‌كان و كۆلیژه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وولات خوێندنیان ته‌واوده‌كه‌ن، منداڵه‌هه‌ژارێك هه‌زار ده‌رگا ده‌كات له‌كوچه‌یه‌كی داموده‌زگاكانی ئه‌م حكومه‌ته دانامه‌زرێت كه‌سانی ده‌ست رۆیشتوو و نزیك له‌حزبه‌كان به‌ته‌زكیه‌ی حزبی داده‌مه‌زرێن به‌چاونوقانێك كاره‌كانیان بۆجێبه‌جی ده‌بێت، گونده‌كانمان چۆڵبون و له‌بری ماست و هێلكه‌ی خۆماڵی ئێستا ماست و هێلكه‌ی توركی بۆته خواردنمان، كه‌سانی بی بروانامه‌ی حزبی داده‌مه‌زرێن و كه‌سانی كارامه و خاوه‌ن بروانامه ی بی واسته له‌شه‌قامه‌كان ده‌خولێنه‌وه و كه‌سێك نیه دایانمه‌زرێنێت، مۆنیكا و وه‌نه‌وشه بۆبه‌رپرس و منداڵه‌كانیان و تۆزوخۆڵه‌كه‌شیان بۆهه‌ژاران، خۆزگه‌به‌رپرسه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه ته‌نها یه‌ك شه‌و به‌دیار كه‌ناڵه‌نێوخۆییه‌كانی خۆمان داده‌نیشتن ئه‌وسا ده‌یانزانی به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانی هه‌ژاری ئه‌م كوردستانه چۆن گوزه‌ر ده‌كه‌ن؟ته‌نانه‌ت خانه‌واده‌ی واهه‌یه ناتوانێت كرێی مۆلیده بدات، بیست ساڵه ده‌لێن گه‌نده‌ڵی هه‌یه و كه‌سیش نكوڵی لێناكات به‌ڵام تائێستا كی له‌سه‌رگه‌نده‌ڵی دادگایی كراوه؟ كی له‌سه‌رگه‌نده‌ڵی فه‌سڵكراوه و خراوه‌ته به‌ندینخانه؟ گه‌نده‌ڵی ئه‌م هه‌رێمه‌ی بۆگه‌ن كردووه و حكومه‌ته‌كی له‌كه‌داركردووه ئاخر ئه‌وحزبانه كه‌خه‌باتی شاخ و شاریان هه‌یه كه‌ی ره‌وای حه‌قه رێگه به‌كه‌سانێكی نابه‌رپرس ده‌ده‌ن له‌په‌نای حزبه‌كانی ئه‌وانه‌وه گه‌نده‌ڵی بكه‌ن و حزبه‌كانیان له‌كه‌داربكه‌ن؟ ماوه‌یه‌كه ناره‌زایه‌تیه‌كانی هاووڵاتیان په‌ره‌ی سه‌ندوه هه‌ر رۆژه‌ی چینێك ده‌رژێته سه‌رشه‌قامه‌كان و داوای ماف و پێداویستیه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌لام به‌داخه‌وه وه‌لامیان نادرێته‌وه!!!ئاخر ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌لامی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران نه‌داته‌وه چۆن وه‌لامی هاوولاتی ساده ده‌داته‌وه!!!تائه‌مرۆش توندترین ململانی له‌نێوان لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن و لیستی ده‌سه‌لات هه‌یه له‌نێوپه‌رله‌مانی كوردستان و به‌رده‌وام پرۆژه‌ی یه‌كتر ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌نگی پێناده‌ن و له‌م نێوانه‌شدا هاوولاتی هه‌ژار زۆرترین زه‌ره‌ری به‌ركه‌وتوه، ده‌بێت له‌مه‌ودوا ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌لات به‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتیان له‌پرۆژه‌كانی یه‌كتربروانن و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكی ئه‌م كوردستانه ده‌نگ بۆپرۆژه‌كانی یه‌كتری بده‌ن، ئاخر كه‌گه‌نج و لاو بربره‌ی پشتی ئه‌م هه‌رێمه‌بن بۆئاوریان لێناده‌نه‌وه؟ ده‌ڵێن كار بۆگه‌نج كراوه!!!كام گه‌نج؟ چیان بۆكراوه؟ بۆچه‌ندگه‌نج كراوه؟بۆده‌بێت هاوڵاتی ئاسایی و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا كه‌مووچه‌كه‌یان 300تا400هه‌زاربێت به20ساڵ نه‌توانێت زه‌وییه‌كی 100مه‌تری بكرێت و هه‌ربه‌رپرسێكیش مه‌زره‌عه‌كه‌ی به‌ده‌یان دۆنم بێت و چه‌ندین ڤێللای تێدابێت؟ئه‌مه‌یه دادوه‌ری كۆمه‌لایه‌تی؟به‌رپرسان له‌كاخن و هاولاتیانیش له‌كوخن، لایه‌نه‌ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌یاننامه‌ده‌رده‌كه‌ن و داوای چاكسازی و جێبه‌جێكردنی داوای هاولاتیان ده‌كه‌ن و داوای چاكسازی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌یان له‌شوێنی خۆی به‌ڵام ناكرێت و بۆئه‌زمونی ئه‌م هه‌رێمه جوان نیه له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه وه‌لامی یه‌كتری بده‌ینه‌وه و تۆمه‌تی ره‌واوناره‌وا بده‌ینه پاڵ یه‌كترولاپه‌ره‌كانی یه‌كتری هه‌ڵبده‌ینه‌وه، زۆریش به‌داخه‌وه تائێستاش كه‌سانێك هه‌ن كه‌ده‌هۆڵ و زورنا لێده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی شه‌ری ناوخۆ دووباره‌ببێته‌وه، پێویسته ئه‌وكه‌سانه بدرێنه‌دادگا و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئێمه كه‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێممان هه‌یه و له‌رابردووش ئه‌نجومه‌نی بالای پارته‌سیاسیه‌كان هه‌بوو كه‌به‌داخه‌وه رۆڵێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو و كارا نه‌بوو و به‌بی هۆكاری نادیار هه‌ڵوه‌شایه‌وه، بۆیه پێویسته به‌زووترین كات سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موولایه‌نه‌سیاسیه‌كانی كوردستان به‌بی جیاوازی له‌سه‌رمێزی گفتوگۆ كۆبكاته‌وه و دوایین رووداو و پێشهاته‌كانی هه‌رێم و گیروگرفته‌كانی هه‌رێم و گه‌نده‌ڵی و داواكاریه‌كانی هاوولاتیان بخرێنه به‌رباس و گفتووگۆی جددی له‌باره‌وه بكرێت به‌رنامه و پلانی تۆكمه و خێرای بۆدابرێژن و به‌زووترین كات حكومه‌ت و په‌رله‌مان جێبه‌جێی بكه‌ن چونكه دۆخی كوردستان و گوزه‌رانی هاوولاتیان له‌مه‌زیاترهه‌لناگرێت و هاوولاتیان داوای ره‌وایان هه‌یه و پێویستیشه به‌زوترین كات ئه‌نجومه‌نی بالای كوردستان پێكبهێنرێت و سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه‌سیساسیه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداربن و ئه‌ندام بن تێیدا و هه‌موومانگێك كۆببنه‌وه و بارودۆخی كوردستان هه‌ڵبسه‌نگێنن و چاره‌سه‌ری خێرای بۆدابنێن چونكه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی به‌زمانی گفتوگۆ و دیالۆگ و لێك تێگه‌یشتن چاره‌ده‌كرێت به‌زمانی زبر و توندوتیژی چاره‌ناكرێت و كه‌سیش له‌پشێوی بارودۆخی كوردستان قازانج ناكات و هه‌موولایه‌كیش داواكانمان بۆخزمه‌تكردنی هاولاتیانی ئه‌م هه‌رێمه و پێشكه‌وتنی كوردستانه، هیچ تاكێكی ئه‌م كوردستانه‌ش له‌هیچ حزب و لایه‌نێك قبول ناكات جارێكی‌تر شه‌ری ناوخۆ هه‌ڵبگیرسێننه‌وه‌و رۆڵه‌ی ئه‌م هه‌رێمه به‌كوشت بده‌ن، ده‌بێت حكومه‌ت كه‌تاڵێكی تایبه‌ت بكاته‌وه و سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌فتانه ووتارپێشكه‌ش بكات و به‌ڵێنی پرۆژه‌ی تازه به‌خه‌ڵك بدات و ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیش راستگۆبن و به‌شه‌فافی به‌خه‌لك بڵێن ئه‌وه‌تان بۆده‌كه‌ین و ناشتوانین ئه‌مانه جێبه‌جێبكه‌ین، شه‌قامی كوردی ئه‌م داواكاریانه‌ی هه‌یه (1/نه‌مانی دیارده‌ی ته‌زكیه‌ی حزبی.2/ دادوه‌ری كۆمه‌لایه‌تی.3/یاساسه‌روه‌ری بۆهه‌مووان به‌بی جیاوازی.4/زیادكردنی مووچه‌به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ بژێوی ئه‌مرۆدا بگونجێت.5/سولفه‌ی عه‌قار بدرێته‌هه‌مووكه‌سێك به‌بی ره‌چاوكردنی رووبه‌ری زه‌ویه‌كه و سه‌نه‌دی تاپۆ.6/خه‌لك بتوانێت زه‌وی 250مه‌تری دابه‌شی 2 بكات چونكه هاولاتی توانای ئه‌وه‌ی نیه 250مه‌ترزه‌وی بكرێت و بیكات به‌خانوو.7/زه‌وی بدرێته هه‌مووتاكێكی ئه‌م كوردستانه كه‌موسته‌حه‌ق بێت به‌بی ره‌چاوكردنی خزمایه‌تی و خێلایه‌تی و حزبایه‌تی.8/فه‌رمانبه‌ران بتوانن پێشینه له‌بانك رابكێشن و له‌موچه‌كانیان بگێردرێته‌وه.9/ئازادی راده‌ربرین به‌رفراوانتربكرێت.10/چیتر حزب ده‌ست له‌كاروباری حكومه‌ت وه‌رنه‌دات چونكه به‌داخه‌وه تائه‌وساته‌ش له‌رێگه‌ی لق و مه‌لبه‌نده‌كانه‌وه خه‌لك داده‌مه‌زرێنن.11/خه‌لك داواده‌كات به‌زووترین كات كێشه‌ی ئاو و كاره‌با چاره‌سه‌ربكرێت.12/خه‌لك داوا ده‌كات رۆتینیات و گه‌نده‌لی و واسته‌كاری له‌نێوداموده‌زگاكانی حكومه‌ت كۆتایی پێبێت، له‌كۆتایشدا هاوولاتیانی هه‌رێم داواكارن هه‌رچی زووه ئه‌م ته‌مه‌ی باڵی به‌سه‌ر هه‌رێمدا كێشاوه بره‌وێته‌وه و داواكانی هاوولاتیانیش جێبه‌جی بكرێت به‌زووترین كات.
سه‌میرشێخ مه‌موندی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
