ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆکه له جیهانی عاره‌بیدا رووده‌دات، ده‌بێت کۆتا، ئاکام، یانیش گه‌یشتن به مه‌نزڵگایه‌کی هه‌بێت.ڕه‌وتی مێژوو گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌ی نییه! له مێدیادا به گۆڕان و ڕووداوه یه‌ک به‌دوای یه‌کانه‌دا ده‌وترێت ( کرده‌ی دۆمینۆ!) ئه‌و پولی دۆمینانه‌ی له پاڵ یه‌کدا وه‌ستێنراون و خۆیان به‌یه‌کتری گرتووه، هه‌رکه دانه‌یه‌کیان که‌وت و قورسای خۆی خسته سه‌ر یه‌کێکی تر، ئیدی زنجیره که‌وتنه‌کان درێژه‌یان ده‌بێت.له هزری فه‌لسه‌فیشه‌وه: مرۆڤ زیاد له نیوه‌ی ژیانی له چاوه‌ڕێکردندا به‌سه‌رد ده‌بات.چاوه‌ڕێکردنیش هه‌ڵگری هیوا و ئاوات، خواست و خه‌ونه‌کانه.به‌ڵام چاوه‌ڕێکردنه‌کانیش کۆتاییه‌کیان هه‌یه! بۆیه به چاوگێڕانێک به ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆدا، له تونس، میسر، عومان، جه‌زایر، ئه‌رده‌ن..شایه‌د ماوه‌یه‌کی دیش، وڵاتانی تر.ئه‌و بۆچوونه‌مان لا دروست ده‌بێت که به‌ڕاستی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆر، هیچ حساب و کتابێکیان نه بۆ هه‌لومه‌رجی نوێژه‌ن و ته‌کنۆلۆژیای باو کردوه، ـ وه‌ک کۆمۆنیکاسیۆن ـ و نه ئیمانیان به پێشکه‌وتن و هۆشیار بوونه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکانی خۆیان کردووه! خۆ ئێمه هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکین: ئه‌وه‌ی که له‌و جۆره سیسته‌مانه‌دا نرخێکی نییه، مرۆڤ، واتا هاونیشتمانییه‌که‌ی.وه‌ک کرێچی ده‌سته‌ڵات مامه‌ڵه‌ت ده‌که‌ن.به‌شار ئه‌سه‌دی دیکتاتۆری دیکتاتۆرزاده، ئینکاری گه‌لی کورد ده‌کات و ده‌ڵێت، ئه‌مانه له به‌شی تورکیاوه هاتون و میوانن!.ئه‌ویش هه‌ست به‌گڕی قینی خه‌ڵکی چه‌وساوه ده‌کات و له ژێر لێوه‌وه ده‌ڵێت.نه‌خێر سوریا چه‌سپاوه، به‌ڵام ئامۆژگاریم بۆ سه‌روکه‌کانی تر هه‌یه که خۆیان له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌کانی سه‌ر‌ده‌مدا بگونجێنن! به‌ڵێ، ! چونکه ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌یش وابه‌سته‌ن! وابه‌سته‌ی ڕایه‌له‌کانی ئابووری، سیاسی و ئیسترادیژی! به نموونه: ئه‌وه توانا و سیاسه‌ت و خواست و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا، ئه‌وروپا و ئیسرایل بووه که هه‌تا نهاکه، دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک ( سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ، مه‌عه‌مه‌ر قه‌زافی، بن عه‌لی، حوسنی موباره‌ک، بورقێبه، به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د، عه‌لی سالح و ...هتد) هێشتۆته‌وه.به‌ڵام پشتگیرییه‌کانیش سنوور و کۆتای‌یان هه‌یه! هه‌ر که گڕی قینی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا شاڵاوی بۆ دیکاتۆره‌کان هێنا و هه‌ستیان به گه‌رمایی و مه‌ترسیه‌که‌ی کرد، ئیدی چ خۆیان و چ پشتگیریکه‌ره‌کانیان ده‌که‌ونه هه‌وڵی، زه‌ره‌ر له نیوه‌شی بگه‌ڕێته‌وه هه‌ر باشه!
چ ئه‌مریکا و چ ئه‌روپا و ئینجا ئیسرائیل، ناتوانن ئه‌وه قبوڵ بکه‌ن که هێزێکی ئیسلامی سیاسی، ـ نه‌ک ئیسلام!! ـ له یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دا ده‌سته‌لات بگرێته ده‌ست.نابێت به هیچ جۆرێک ته‌وقێکی ئیسلامی سیاسی به ده‌ووری ئیسرائیل‌دا دروست بێت.ئێمه که ده‌ڵێین، ئیسلام ناو ئیسلامی سیاسی، وه‌ک جووته ڕیکخراوی ( حه‌ماس و حیزبوڵا) که به پاره‌ی زۆر و باشترین چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوکاری و پشتیوانی ده‌کرێن.ئێران وه‌ک کاڵا، بیری ئیسلامیزم ـ به‌تایبه‌ت شیعه‌گه‌رایی وشکه‌ڕۆ، به دنیادا ده‌نێرێت! ئه‌وه‌تا له عێراقدا، سێبه‌رکۆمارێکی ئیسلامی حکوم ده‌کات! ده‌ی خۆ ئه‌و وڵاتانه هه‌ر هه‌موویان ئیسلامن! نێزیکترین دراوسێی ئیسرائیل که ئه‌رده‌نه، ده‌سته‌ڵاتداراه‌کانی هاشمی خۆیان به نه‌وه‌ی ( محه‌مه‌د) ده‌زانن و پاشا عه‌بدوولا 43 هه‌م پشتی په‌یامبه‌ری ئیسلامه! هه‌ر که خۆپێشانده‌ران هاواریان کرد ( سه‌میر ـ سه‌رۆکوه‌زیران ـ گوێبگره وا گۆڕان به‌ره‌و ئێوه‌یش دێت..!) پاشا ترسی لێ‌نیشت، بۆیه ( سه‌میر ڕافحی ) لابرد و یه‌کێکی تر( مه‌عروف ئه‌لناجیت) دێنێته جێی، خه‌ته‌ری مه‌زن له میسردا، هه‌بوونی ته‌یاری( برایانی موسڵمان) ه‌که‌ی حه‌سه‌ن به‌نایه، که ڕه‌وتێکی توندره‌و سه‌له‌فیه.به‌ڵێ، سیاسه‌ت له کن دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، یاری شه‌تره‌نجه و سیاسیه‌کانیش فیگوره‌کان! ئه‌ی سعودییه؟ که ناوه‌ند و مه‌ککه‌ی پیرۆزی موسڵمانانه؟! باشترین په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی له‌ته‌ک ئه‌مریکای ناموسڵماندا هه‌یه.له‌وێکانه‌دا که یاسای ئیسلام په‌یڕه‌و ده‌که‌ن ـ ته‌نیا به‌سه‌ر ڕه‌شوڕووته‌کانادا، نه‌ک ده‌سته‌ڵاتداره‌کان ـ، ئه‌گه‌ر هه‌ژارێک نانێک بدزێت، ده‌ستێکی ده‌بڕنه‌وه.به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتداره‌کان هه‌موو سه‌روه‌تی وڵات ده‌دزن که‌چی هێشتاکه‌یش دوو ده‌ست و دوو لاقی ساغیان هه‌یه.خۆ ئه‌گه ر به پێی ئه‌و یاسایه بووایه، ده‌با زۆربه‌ی زۆری پاشا و ئه‌میر و وه‌زیر و گزیره‌کانیان نهاکه بێده‌ست و باڵ بسووڕانایه‌ته‌وه.ئه‌م دیکتاتۆرانه که لێیان گیر ده‌بێت..ئیدی وشه‌کانی وه‌ک، خائین به نیشتمان، گێره‌شیوێن، به‌کرێگیراوی دوژمنان و ناحه‌زانی نیشتمان...به گه‌له چه‌وساوه‌که‌ی خۆیان به‌ڕه‌وا ده‌بینن!.بۆ خاپاندن و ته‌فره‌دانی خه‌ڵکه ساده‌که‌ـ به حسابه‌که‌ی خۆیان ـ ئه‌وا به‌ڵێنی وه‌زیر گۆڕینێک ده‌ده‌ن!
ئه‌رده‌نیش بۆ به‌رهه‌ڵستی له گڕی ئاگری هۆشیاریی خه‌ڵک، کاندیدی هه‌ڵبژاردنی له شاره‌کاندا که‌م کردۆته‌وه و ڕووی کردۆته هۆزه نه‌خوێنه‌واره مه‌زهه‌بیه‌کانی بیابان نشینه‌کان، تا ببنه کاندیدی گوند و شاره‌کان له په‌رله‌ماندا! له 6، 5 میلیۆن دانیشتوانی ئه‌رده‌ن، زیاد له نیوه‌یان فه‌له‌ستینین، به‌ڵام ده‌کرێت بگوترێت مێشێک میوانی ئه‌میر نییه، ته‌نیا دوو وڵاتی ئه‌رده‌ن و میسریشن که له‌ته‌ک ئیسرائیل‌دا به‌ڵێننامه‌ی ئاشتیان هه‌یه! ئه‌میش به ئاره‌زوی خۆیان نییه، به‌ڵکوم به داوا و ئامۆژگاری و زه‌ختی ئه‌مریکا و ئینجا ئه‌وروپایه.عه‌بدوڵا سالحی یه‌مه‌ینیش به‌ڵێن ده‌دات که بۆ 2013 ئیدی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه!.خراپ نابێت ئه‌گه‌ر تورکیای باناو سیسته‌م عیلمانی و کۆمه‌ڵگا موسڵمان بێنینه ناو باسه‌که‌وه.تورکیا ساڵه‌هایه دۆستی ئه‌مریکا، ئه‌وروپا و ئه‌ندامی ناتۆیه، له‌به‌ر ده‌روازی یه‌کێتی ئه‌وروپادا له چاوه‌ڕێکردنی کردنه ژووره‌وه‌دایه.له‌سه‌ر چه‌ندین په‌ت بازی ده‌کات! پارتێکی ئیسلامی ده‌سته‌ڵاتی به‌ده‌سته ـ به‌ڵام به‌نه‌کانی ده‌ستوپێیان له پشته‌وه به‌ده‌ست گه‌نه‌ڕاڵه‌کانه‌وه‌یه ـ ئه‌میش چاره‌ی خۆی گران کردووه و خۆی گران ده‌فرۆشێت.تورکیایش خه‌ون به ده‌سته‌ڵاتی ڕابردووی عوسمانییه‌وه ده‌بینێت، باسی لێوه ده‌کات و کاریشی بۆ ده‌کات.خۆی به میراتگری هه‌موو تورکزنابه‌کان و ئینجا ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی عوسمانیش ده‌زانێت!.ئه‌گه‌رچی له سه‌رده‌مێکدا که دنیا به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی کۆمۆنیست و کاپیتالیستدا به‌ش کرابوو، له شه‌ری سارد و ئه‌گه‌ری گه‌رمبونیشدا، تورکیا قه‌ڵای گرنگی پارێزگاری ئه‌مریکا و ئه‌وروپا بوو، به‌ڵام به نه‌مانی به‌ره‌ی سۆسیالیست و کۆمینیست، ڕێژه‌ی دۆستایه‌تی و ناز و مه‌کری تورکیاش هاتۆته خوارێ.بۆیه‌که به په‌یامی هه‌ڵگری میراتگری عوسمانی ده‌یه‌وێت گرنگی بۆ خۆی په‌یدا بکاته‌وه.چونکه وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا، بۆ ئه‌مریکا و ئیسرائیل و ئه‌وروپا، دیکتاتۆرێک باشتره له ده‌سته‌ڵاتێکی ئیسلامی.هه‌تا ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی که‌متر، باشتر و هه‌تا یه‌کێک زیاتر، مه‌ترسی زۆرتر بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ئینجا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکایش.ئه‌گه‌ر زلهێزه‌کانی وه‌ک رووسیا، ئه‌مریکا و ئه‌وروپا، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیان پشتگیری دیکتاتۆره‌کان نه‌که‌ن، هیچیان به‌رگه‌ی شالاوی گڕوقینی چه‌ند ڕۆژی میلله‌ت ناگرن.ئه‌وانیش ساتێک ده‌ستیان لێبه‌رده‌ده‌ن که به‌ڕاستی هه‌ست به زه‌ره‌ر و زیانه‌که‌ی بۆ خۆیان بکه‌ن.ئیدی ڕۆژه‌ڤ ڕۆژه‌ڤی، دیموکراتی، مافی مرۆڤ، ئازادی تاک، یه‌کسانی ماف و دژه گه‌نده‌ڵی و خزمه‌تگوزاری و سه‌دان به‌ڵێنی تر..ده‌بێت..هه‌ر‌وه‌ک ئه‌م وشانه داهێنانی نوێ بن!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
