به‌ڵگه نه‌ویسته كه كوردستان وه‌ك تێكرای گه‌له سته‌م دیده‌كانی جیهانی سێهه‌م كه‌وته ژیر كاریگه‌ری خرۆشان وراپه‌رینه‌كانی تونس ومیسر، چونكه ئه‌و شۆرشانه هیوای بۆگه‌له سته‌م دیده‌كان هێنایه‌وه، چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بوو بۆ ده‌وڵه‌ته دیموكتاتۆریه‌كان (ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌ناو دیموكراتین وسیماكانی دكتاتۆریه‌ت پیاده‌ده‌كه‌ن) ئه‌و راپه‌رینانه بونه‌ته ئیلهام به‌خش بۆ زۆربه‌ی گه‌لان بۆ چۆنیه‌تی روبه‌روبونه‌وه‌ی پاوان خوزانی ده‌سه‌ڵات تاك بن یان گروپ، وه‌له‌سایه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م وبه‌تایبه‌ت كه‌ناڵه جیهانیه‌كان ئه‌م شۆرشانه زۆر به په‌له وله كاتێكی كه‌مدا سنوره‌كانی خۆیان به‌زاندو كاریگه‌رییان دروست كرد له‌سه‌ر ده‌رون وعه‌قلیه‌ت وسیاسه‌ت وجۆری بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان وپلانی ده‌سه‌لات وبزوتنه‌وه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی گۆری له زۆریك له‌وولاته‌كاندا، كوردستانیش كه‌وته ژیر ئه‌و كاریگه‌ریه كه ئێستا له‌ژیر حوكمی دوبنه‌ماڵه‌دا وله‌سایه‌ی دوحزبدا حوكم ده‌كرێت به‌جۆریك كه بواریان نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌بۆهیچ هیزێكی تر كه بتوانێت بگاته ده‌سه‌ڵات وه‌سیسته‌م ویاساكانیان به‌جۆرێك ریك خستوه كه بۆهه‌تاهه‌تایه ئه‌ودوحزبه له‌ده‌سه‌ڵاتن بن وئۆپۆزسیۆنیش بۆجوان كردنی رووی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌ئاستی خۆیاندا بمێننه‌وه.
به‌ریز كاك نه‌وشیروان موسته‌فا
ئه‌مه پیش ده‌ستیی نامه‌كه‌م بوو، گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی وورد بكه‌ین بۆ راپه‌رینه‌كانی تونس ومیسر ده‌بینین راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری بوون، لاوان پێشه‌نگ بوون به‌ڵام هه‌مووچین وتویژه‌كانی گرتبووه‌خۆی، سه‌ركردایه‌تێكی جه‌ماوه‌ری هه‌بوو، ته‌نها یه‌ك حزب خۆی نه‌كردبوه خاوه‌ن راپه‌رینه‌كه، به‌ڵكو لافیته و ئاڵا و ناوی هیچ حزبێك به‌رزنه‌ده‌كرایه‌وه وناویان نه‌ده‌براو نه‌ده‌بینرا، ته‌نها ئالای ووڵاته‌كه‌یان كردبوه دروشم بۆ یه‌كخستنی هێزه‌كانیان، به‌ئافره‌ت وپیاو لاو پیر و چین وتویژه‌جیاوازه‌كانی گه‌ل به‌تێكرا خرۆشابوون، به‌جیاوازی دین ومه‌زهه‌ب وناوچه جیاجیاكانه‌وه، نه‌ته‌وه‌یی وعه‌لمانی وئیسلامی وچه‌پ وراست به‌شداربوون له وراپه‌رینانه‌دا، ئه‌مه‌ش نێنهی سه‌ركه‌وتن وبه‌رده‌وام بونی ئه‌وشۆرشانه‌یه، جه‌نابت كه ئێستا رێبه‌ری گۆران وگۆرانخوازانیت گه‌ر بتویستایه گۆرانكاری ریشه‌یی و بنه‌ره‌تی به‌رپابكه‌یت ده‌بوا ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ت به‌جۆریكی تر ده‌ربكردایه، له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵت بدایه پارت ولایه‌نه‌كانی ترت بخستایه‌ته بازنه‌ی خرۆشان و راپه‌رینه‌كان، گه‌ر زۆربه‌شیان بروایان به‌و شیوه‌جموجوڵه نه‌بوایه با هیزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانت له‌گه‌ڵ خۆت قایل بكردایه، پاشان ریكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نوسه‌ر ورۆژنانه‌نوس و كه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆكان وهونه‌رمه‌ندان كه رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بووه له‌و شۆرشه‌دا نابێت فه‌رامۆش بكرێن، له‌كوردستانیش له كارێكی واچاره‌نوس سازدا فه‌رامۆش كردنی هه‌موو حزب وهیزه مه‌ده‌نیه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه وده‌بوایه ئه‌و هیزانه‌ت بكردایه به خاوه‌ن پرۆژه‌كه، ئه‌مه‌ش به‌راستی پێویستی به‌وه هه‌یه له‌و گرده بێیته خواره‌وه ده‌ست بكه‌یته چاككردنی په‌یوه‌ندیه سیاسه‌كانی گۆران وپێكیهێانی پردی په‌یوه‌ندی سیاسی له پیناو گۆرانكاریه‌كی ریشه‌یدا، فه‌رامۆش كردنی ریكخستنی په‌یوه‌ندی سیاسی وبه‌گه‌رنه‌خستنی هیزه‌كانی تری كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بووه له‌لایه‌ن جانبته‌وه هیوادارم جارێكی تردووباره نه‌بێته‌وه ودوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه تكایه له‌و گرده وه‌ره خواره‌وه.
به‌ریز كاك نه‌وشیروان موسته‌فا
گه‌ر ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان وابكه‌ن هه‌ل زۆره بۆكاركردن بۆ ریكخستنی جموجولێك كه گۆرانكاری ریشه‌یی بخولقێنێت، وه هیوادارم ئه‌م به‌یاننامه‌یه بۆ ئه‌وه نه‌بوبێت كه ده‌نگ وبنكه‌ی جه‌ماوه‌ری گۆران زیاد بكرێت كه‌ئه‌مه‌ش مافی خۆتانه وهه‌موو حزبێك ده‌توانێت هه‌مووهۆكارێكی سیاسی ویاسایی به‌كاردبێنێت بۆبه‌هیز بونی حزب ولایه‌نه‌كه‌ی، به‌ڵام گه‌ر بۆ ئه‌وه بوبێت ئه‌و گه‌رده‌لوله‌ی هیلاری كلینتون باسی كرد له كوردستنایش هه‌ڵبكات، پێویسته پیش گه‌رده‌لوله‌كه ئاماده‌باشی بۆبكرێت و یه‌كێك له ئاماده سازیه‌كان له‌بیركردنی چوارچێوه‌ی ره‌وت وحزب و دوور كه‌وتنه‌وه له ناو دروشمی حزبی و ئاویته كردنی هه‌موو هیزه‌كان و هه‌موو چین وتویژه‌كانی میلله‌ته، به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی دادگه‌ری ویاسا له‌كوردستان و به ئومیدی كۆتایی هێنان به تاك ره‌وی و دكتاتۆری وسته‌م له‌كوردستان.
ستۆكهۆلم- سوید
7-2-2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
