له کۆتایی سه‌دی رابردوو له رۆژنامه‌ی (( بابل )) عدی صدام‌حسین له به‌شی ئاگادارییه‌کاندا راگه‌یاندنێکی بڵاو کردبووه که (( پسوله‌یه‌کی خۆراک ونبووه به ناوی عدی صدام‌حسین هه‌رکه‌سێک دۆزییه‌وه بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ باره‌گای رۆژنامه‌ی بابل ))، ئێستاش به‌رێز سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق راگه‌یاندنێکی بڵا‌و‌کردووه‌ته‌وه که بڕیاری داوه نیوه‌ی مووچه‌که‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت؟!.ئه‌وه‌ی له عێراق ئێستاکه ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌سێک پۆستێکی باڵای وه‌رگرت ئیتر های لایڤ خۆی و ماڵ و منداڵ و ته‌نانه‌ت خزم و که‌س و کاریشی له‌و نعمه‌ته بێ‌به‌ش نابن که بۆ به‌رپرسه‌کان فه‌راهه‌م کراوه ته‌نانه‌ت دوای مردنیشیان.که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی به‌رپرسان داخوازی هه‌موو تاکێکی ئه‌م وڵاته‌ییه، پاش ئه‌م بڕیاره‌ی مالکی په‌رله‌مانیش که‌وتووه‌ته خۆی که ئه‌م پرسه به پڕۆژه یاسا رێکبخه‌ن.ئه‌م کاره‌ش ئه‌گه‌ر بکرێت له سه‌رتا‌سه‌ری عێراق به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه جێگای ده‌ست خۆشییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره ئه‌وه‌ییه که ئه‌م یاساییه گه‌ر رێکخرا چۆن رێکبخرێت، چونکه بڕیاره‌که‌ی مالکی خۆی له خۆیدا وه‌ک نووکته‌که‌ی عدی وایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رێز مالکی له مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی که‌م کردووه‌ته‌وه نه‌ک له کۆی مووچه‌که‌ی که وه‌ری ده‌گڕێت.بۆیه ده‌بێت له کۆی مووچه بێت نه‌ک له مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی (( آسمی )).بۆ نمموونه مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی بریکارێکی وه‌زیر یان ئه‌ندام په‌رله‌مانێک یان راوێژکارێک به پێی سسته‌ممی یاسای مووچه‌ی ژماره (( 22 ی ساڵی 2008 عێراق)) به مه‌رجێک یانزه ساڵ خزممه‌تی هه‌بێت مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی (( 3243000 )) سێ‌ملیۆن دووسه‌دوچل‌وسێ‌هه‌زار دیناره، به‌ڵام کۆی ئه‌و مووچه‌ییه‌ی که وه‌ری ده‌گرن زیاتره له له (( 33000000 )) سیی‌و‌سێ‌ملیۆن دینار وێڕای ئه‌و نه‌سرییه‌ی که له‌بر‌ده‌ستییانه.ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره به‌م پێوه‌ره بێت که‌واته هیچ به‌هایه‌کی ئابووری نی‌ییه، چونکه ئه‌م برپرسه باڵایانه هه‌نده کوون و که‌له‌به‌ری که شک ئه‌بن که ئه‌و رێژه که‌ممه‌ی بڕاوه به زیاده‌وه‌ش قه‌ره‌بوو‌ی بکه‌نه‌وه.ئه‌م بڕیاره‌ی مالکی وه‌ک داری ( مێو ) وایه چوونکه دار (مێو) تا په‌لوو‌پۆی بکه‌ی باشتر به‌ر ده‌گرێت.بۆیه هیچ پێویست ناکات به شان و باڵی ئه‌م بڕیاره‌ی مالیکی‌دا هه‌ڵبده‌ن.بۆیه پێویسته ئه‌و یاساییه‌ی که په‌رله‌مان خه‌ریکه ئاماده‌ی ده‌کات به شێوه‌یه‌ک داڕێژرابێت که که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه له کۆی مووچه‌ی وه‌رگیراو‌بێت نه‌ک له مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دیاری کراو.
نووسینی
سه‌رکه‌وت فایه‌ق خواڕه‌حم
هه‌ولێر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
