من حه‌قم به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌وه‌وه نیه..نه ئه‌مه حیزبم و نه له ئه‌وه حیزب و جوڵانه‌وه‌ش داكۆكی ده‌كه‌م"خۆشحاڵم كوردێكی دڵسۆزی ئه‌م خاك و هاووڵاتیانه‌م كه له خه‌ڵك و خاكی تونس به‌ش خوراو تره‌و له‌و گه‌لی ڕاپه‌ڕیوی میسریشه مه‌ینه‌تی دیوترو بێ كارتره...ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕاندا ده‌سه‌ڵاتی كوردی"ئه‌ڵبه‌ت حاكمیه‌تی یه‌كێتی و پارتی زۆر توند كه‌وتنه خۆیان و وه‌ك جاڕی بانگی شه‌ڕی سه‌رو ماڵی‌یان كه‌وتبێته گوێ خرۆشان و شه‌و و شه‌وگاریان پێچایه‌وه‌و زه‌نگی ئینزاری جیمیان لێدا...!! نامه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ش بدوێم و حه‌ق و ناحه‌ق و ئه‌جێندای دورو نزیكی پشت ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوانه‌ی هه‌ردولای كه‌یسه‌كه تاوتوێ بكه‌م!..من لێره‌دا له مه‌غزای ترس و دا
چڵهكین ده‌دوێم و ده‌مه‌وێ گه‌ر به كورتترین ئاماژه‌شبێت ده‌ماری ترس و داچڵه‌كین باسكه‌م له‌هه‌ر ده‌سه‌ڵات و حاكمێكی دنیادا به‌م ده‌سه‌ڵات و حاكمانه‌ی له مه‌ڕ خۆشمانه‌وه..دووری ده‌سه‌ڵات و دابڕاوی حاكمی وڵات له خه‌م و ناته‌واویه‌كانی هاووڵاتیان و بێ ئاگابوون له پێویستی و كه‌لێنه‌كانیان یه‌كێكه له‌و هۆ سه‌ره‌كیانه‌ی كه هه‌مووكات به‌گومان و دڕدۆنگی ڕۆژبكرێته‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌وه له به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان و دانیشتوانی وڵات‌دا"هه‌موو جوڵه‌یه‌ك – چونكه بێ ئاگان لێیان و شه‌ریكی ڕاستی ژیان و گوزه‌رانیان نین –و هه‌موو ورته‌یه‌كیان به پیلان و ده‌ست و هه‌نگاو دێنه پێشچاو بۆ خستنی ده‌سه‌ڵات و ڕوخانی ڕژێم...! حاكمی دیاری كوردستان كه خۆی له‌ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه له‌و ڕژێم و ده‌سه‌ڵاته نمونه‌ییانه‌یه له دنیای تاكڕه‌وی و خۆ ویستی و خۆسه‌پاندندا وێنه‌ی كه‌مه‌و له پاوانكردنی هه‌موو به‌رزیو نزمیه‌كی وڵات‌دا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا – وه‌ك حیزب و وه‌ك تاكی ده‌سه‌ڵات –ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كات...چه‌نده به‌لامه‌وه عه‌یبه‌یه ئه‌و كاتانه‌ی سه‌رانی ئه‌و حیزبه له‌بری خه‌می ته‌واوكردنی خواسته ئانیه‌كانی خه‌ڵك به بیزنیسمانیه‌وه ده‌نازن و گه‌ز گه‌ز باڵای پێده‌كه‌ن كه خۆیان به گه‌وره بازرگان و شاره‌زای بواری بیزنیس ده‌ناسێنن..!! وه‌ك ئه‌وه‌بێت به كرێكاری باب و باپیریان یان به پاشماوه‌ی میراتی خه‌زێنه‌ی زه‌مانه‌یان ئه‌و كاره‌و ئه‌و بازرگانیه ئه‌نجام بده‌ن...جا ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره چونكه هه‌موو شت و پلان و جوڵه‌یه‌كی كورتبین و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكه له به‌رامبه‌ردا فامێك بۆ هه‌موو سروه‌یه‌كی ئه‌وانی تر ئه‌وانی هاووڵاتی ساده‌و دوور له ده‌سه‌ڵات به پلان و به حه‌زی نه‌هێشتنی باڵای ئه‌م حیزبه ده‌زانن...جا لێره‌وه یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی له‌رزۆكی و داڕوخان به هۆی بوعدی گه‌وره و دووری گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی كارتۆنی و بونی حه‌قیقی جه‌ماوه‌ر دێته به‌رچاو كه به‌دوایدا گومان و ترس و دڕدۆنگی ده‌بێته هه‌موو بونێك...ئه‌وه‌ی من ده‌ركم پێكردبێت گه‌ره‌ترین هۆكاری ترسی ئه‌م دواییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی و به‌تایبه‌تی تر پارتی دوو لایه‌نی ئاشكران...یه‌ك پارتی هه‌ر به‌ڕ است ترسا‌و له‌به‌ر پوچه‌ڵی كابینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی – چونكه ده‌سه‌ڵات و كابینه هی پارتیه‌و یه‌كێتی وه‌ك پاشگری لێ هاتووه- به ده‌ره‌نجامه‌كانی دووری و خۆ په‌رستی و خۆ ویستی شاخی گه‌وره كه‌وتۆته نێوان ئه‌وو خه‌ڵكه‌وه...جا ئیتر هه‌موو شنه‌ی نه‌سیمێك به یاسه‌مینه‌كه‌ی تونس تێده‌گات و به شۆرش و خرۆشان بۆ ڕوخانی خۆی ده‌زانێ...یان به درۆ خرۆشاو به‌دوای بیانویه‌كدا ده‌گه‌ڕا تا له‌پێناو پێ زیاتر توند كردنی له سلێمانی و ده‌ور و به‌ریدا هه‌ڵایه‌كی نایه‌وه‌و هیچی تر...شاراوه نیه ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو ئایه‌ت و فاڵێك و هه‌موو ته‌ڵه‌و هیممه‌تێكی خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر و زیاتر بتوانێت بونی له سلێمانی دا بكاته بونی ته‌واو...پاش ئه‌وه‌ی به هه‌موو ره‌ش و بۆرێك و هه‌موو په‌له قاژه‌و زۆرێك له هه‌ولێر و دهۆك بونی ته‌نیاو تاكی بۆخۆی یه‌كلایی كردۆته‌وه...بێینه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌رێ بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ڕاچڵه‌كا؟!...چونكه به ڕاسته‌قینه‌یی له ویست و داوای هاووڵاتیان دووره، چونكه پاوانی خێر و بێری وڵاتی كردوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاك و ته‌رایه‌كی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حیزبه‌دا به‌تایبه‌تی حیزبه‌كه‌ی پارتی، چونكه به واقیع وه‌ك به‌شێك له جه‌سته‌ی ئه‌م خه‌ڵكه نه‌ماونه‌ته‌وه‌و بێگانه‌ن به واتای ته‌واوی بێگانه‌یی له دژایه‌تی میلله‌ت و خاك و میلله‌ت فرۆشتن و خۆ په‌رستی، چونكه ئه‌وان تا ئێستاش له‌زیانی میلله‌تدا ده‌جوڵێنه‌وه‌و چوون گه‌نه لكاون به جه‌سته‌ی وڵاتدا‌و خوێن و ڕۆحی ده‌مژن...حه‌قیانه بترسن چونكه میلله‌ت حه‌قیه‌تی هه‌رچیه‌ك بكات بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ماف و كه‌رامه‌تی...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
