له سه‌رتاپای جیهاندا جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌كان له‌یه‌كتر جیاوازن و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك جۆرێك جلوبه‌رگی كلتوریی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه له‌چۆنێتی و شێوه‌دا جیاوازه له جل‌و به‌رگی نه‌ته‌وه‌كانی تر ته‌نانه‌ت له پۆشینیشدا.
نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه جلوبه‌رگێكی كولتوریی ڕه‌سه‌نی زۆر جوانی له باوباپیرو داپیره‌وه به میرات بۆ به‌جێماوه به‌بێ هیچ ده‌ستكاریه‌ك وه‌كو ناسنامه‌یه‌ك بۆ پێناسه‌كردنی نه‌ته‌وایه‌تی زه‌ق شانبه‌شانی زوبانی كوردی و تا ئێستاش له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه و دێهاته‌كاندا ئه‌و جلوبه‌رگه كوردیه ڕۆژانه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی كوڕ‌و كچ و پیاو ژن و پێره‌كانه‌وه ده‌پۆشرێت له‌بوار و بۆنه جیاوازه‌كانداو له بیره‌وه‌ری و یاده پیرۆزه‌كاندا به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستیه‌وه ده‌پۆشرێ و ڕێزی لێده‌گیرێت له‌لایه‌ن نێرومێوه‌و ده‌بێته مایه‌ی شانازی و زیندوبونه‌وه‌ی هزری نه‌ته‌وایه‌تی له دڵی هه‌موو كوردێكدا.
له یادمه له كاتی باڵاده‌ستیی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عسدا له زۆر شوێن وجێگادا جلوبه‌رگی كوردی له زمانی كوردی یاساغتر بوو چونكه ئه‌و جلوبه‌رگه به‌شێكی گرنگ بوو له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد.كه چی به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردوودا چه‌ند كه‌سانێكی چاووچنۆك و بێگانه‌په‌رست به‌بیانوی مۆدێل و نوێبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌دا به‌ته‌واوی سێماو جوانی ئه‌و جله‌یان شێواندوه له‌پێناوی ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تیدا.
١ـ جلی كوردی پیاوان به‌گشتی له‌٤ جۆری سه‌ره‌كی پێكهاتووه كه بریتیه له ( كه‌واو سه‌ڵته، رانكوچۆخه، موراد خانی، ستارخانی)وه وه‌له‌ناوچه‌ی گه‌رمیانیش زۆرجاریش ووشه‌ی كورته‌ك و شه‌ڕواڵ بۆ جلی كوردی پیاوان به‌كار ده‌هێنرێت، وه له‌ناوچه‌ی هه‌وراماندا له‌گه‌ڵ پۆشینی جلی كوردیدا كوڵباڵ له‌به‌رده‌كرێت.
٢ـ جلی كوردی ژنان به‌گشتی له دوو جۆری سه‌ره‌كی پێكهاتووه:
جۆری یه‌كه‌م: له كه‌وایه‌كی شۆڕی قۆڵ درێژ و كراسێكی شۆڕو پان و درێژی فه‌قیانه دار‌و پاپۆشێكی(ده‌رپێ) درێژی پان و پۆر پێكهاتووه.
جۆری دووه‌م: له سوخمه‌یه‌كی كورتی ته‌سكی بێقۆڵ و كراسێكی شۆڕو پان و درێژی فه‌قیانه‌دارو پاپۆشیكی(ده‌رپێ) درێژ‌و پان و پۆر پێكهاتووه و له ناوچه سه‌رماوێكاندا كه‌ڵك له‌پارچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن وه‌كو پشتوێن وله‌كۆنیشدا ژنانی كورد چه‌رخه‌ت و بۆیمه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرد .
من خۆم له ووڵاتی نه‌رویج ده‌ژیم و چه‌ندین جاریش له ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ووڵاته‌دا كه بریتیه له ڕۆژی ١٧/٥ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك كوردا به‌ناوی كورده‌وه به‌جل و به‌رگی كوردی و به‌ئاڵای كوردستانه‌وه به‌شداریانمان كردوه‌و به‌لای زۆربه‌ی به‌شداربووانی بێگانه‌وه جلوبه‌رگی كوردی سه‌رنج ڕاكێش بووه.
خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته جل وبه‌رگێكی كولتوری خۆیان هه‌یه و له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی كۆن ده‌ڕۆن و به‌بێ هیچ ده‌ستكارییه‌ك ده‌یپۆشن بۆ پیرۆزكردنی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ووڵاته‌كه‌یان.
من خۆم ساڵانه به‌وردی ڕه‌چاووی ئه‌و جله كو‌لتورییه‌ی نه‌رویج ده‌كه‌م و ده‌بینم هیچ گۆڕانكاریه‌ك به‌سه‌ر شێوه و ڕه‌نگه‌كانی ئه‌و جلوبه‌رگه‌دا نه‌هاتووه و هه‌ر له‌سه‌ر شێوازه كۆنه‌كه‌ی ماوه كه‌جۆرێكیان بریتیه له كراسێكی پان وپۆری ڕه‌نگ شین یان ڕه‌ش له‌گه‌ڵ ژێر كراسێكی سپی‌دا كه ده‌كه‌وێته لای سه‌ره‌وه‌و له‌به‌ر ده‌كرێت.جۆره‌كه‌ی دیكه‌شیان كراسه‌كه‌ی له دوو به‌ش پێكهاتووه، سوخمه‌یه‌كی سور وه‌یان شین كه به گوڵی سور و سه‌وز نه‌خشاوه به لێواری سه‌رقۆڵی سوخمه و كراسه‌كه‌دا و ژێر كراسێكی سپیش له‌گه‌ڵیدا له‌به‌ر ده‌كرێت.
هه‌ر بۆیه چه‌ند جارێك له نه‌رویجێكانم پرسیوه ده‌رباری شیوازی ئه‌و جله كولتورییانه‌ی كه ساڵانه له‌و ڕۆژه‌دا ده‌یپۆشن، ئایه هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا هاتووه؟ له‌وه‌ڵامدا پێمیان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌م جل و به‌رگانه سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی ومێژووییه و ناكرێت هه‌ر كه‌سه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌ستكاری بكات و بیشێوێنێت.
شێوه‌ی جله‌كانیان له سه‌ره‌وه تۆزێك ته‌سك و له ناوه‌نده‌وه تاكو دامێن پان وپۆرن و هیچ جیاوازیه‌ك له‌نیوانیاندا به‌دی ناكرێت ته‌نها له ڕه‌نگه‌كانیاندا نه‌بێت كه له چه‌ن ڕه‌نگێك پێكهاتووه.
له‌م شاره‌ی كه لێی ده‌ژیم به‌شداری ئاهه‌نگێكی كوردیم كرد و له‌و ئاهه‌نگه‌دا ئافره‌تێكی ناسیاوم بینی كه‌جلێكی كوردی نوێی پۆشیبوو كه جیاواز بوو له جلی چه‌ند ئافره‌تێكی تر.ئه‌و ئافره‌ته چاك‌و چۆنی له‌گه‌ڵمدا كرد‌و منداڵیكی ساوای له‌باوه‌شدا بوو، منداڵه‌كه چنگی له‌سه‌ر شانی دابوو و سه‌رشانه‌كه‌ی هێنابووه خواره‌وه‌و منیش به‌هه‌موو مه‌زنده‌ی خۆم وامزانی منداڵه‌كه‌ی سه‌رشانی كراسه‌كه‌ی دڕاندووه.بۆیه پێیم ووت ئه‌وه كورپه‌كه‌ت سه‌رشانتی دڕاندووه ؟
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا به‌پێكه‌نینه‌وه ووتی كاك نه‌جمه‌دین ئه‌وه نه‌دڕاوه ئه‌وه (مۆده‌یه).
به‌ڕاستی سه‌رسام بووم له‌وه‌ی جلی كوردی سه‌رشان دڕا‌و به داچۆڕاوی ئه‌بێ ئه‌مه چی مۆده‌یه‌ك بێت؟
زۆری نه‌برد دوو سێ ئافره‌تی دیكه‌م بینی ده‌ستیان كرد به شایی، به‌بینینی ئه‌و جله كوردییه هه‌تكراوه ناڕێكه‌ی له به‌ریاندا بوو شه‌رمه‌زارو دڵگران بووم چونكه جوانی پۆشینی جلی كوردی له به‌ر ئافه‌ره‌تدا له‌وه‌دایه پاپۆشه‌كه‌ی (ده‌رپێكه‌ی) ژێره‌وه‌ی كراسه‌كه پان و به‌رینه و شۆڕ بۆته‌وه تاكو سه‌ر قوله‌قاپی نه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ژنۆی بێت.
ئه‌گه‌ر كار وا بڕوات ئه‌وا ئه‌و جله كوردییه جوانی و پیرۆزێكه‌ی له ده‌ست ده‌دات به ناوه‌ی مۆدێله‌وه ومێژووی كولتوری جلی كوردیی له زیاتر له دوو هه‌زارو حه‌وت سه‌د ساڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ســــفر ././...
٢٩/١/٢٠١١
نه‌رویج
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
