له به‌یاننامه هاوبه‌ش و هه‌ره‌شه ئامێزه‌كه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كیه‌تی دژ به به‌یانه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا هاتووه ( (ئۆباڵی تاڵانكردنی هه‌ر بانك و داموده‌زگایه‌كی حكومه‌ت له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری توره‌وه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی سه‌رانی گۆران و لێپێچانه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین) ) به‌راستی ئه‌م قسه‌یه‌ی یه‌كیه‌تی و پارتیم لا سه‌یره باشه ده‌بی هه‌بی له خۆیان زیاتر تاڵانچی تربی كه ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن، كی به قه‌د ئه‌وان داهاتی ئاسمان و سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی كوردستان و داروبه‌ردی كوردستان به نوێژی نیوه‌رۆ تاڵان كردوه، داهاتی ساڵانه‌ی سنوره‌كانی برایم خلیل و حاجی ئۆمه‌ران و باشماخ و په‌روێز خان و خاڵه سنوریه‌كانی تر كه به چه‌ندین ملیارد دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت ساڵه‌هایه ده‌چێته گیرفانی كی و كی تاڵانی ده‌كات، باج و خه‌راجی نێوخۆی كوردستان ئه‌ویش ساڵانه چه‌ندین ملیاره چۆن لوش ده‌درێت، داهاتی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان كه دواجار خۆیان دانیان پێدانا كه نزیكه‌ی (6) ملیار دۆلاره له كوێیه و چی به‌سه‌رهات، ساڵانه له 17%كه‌ی بودجه‌ی كوردستان یه‌كیه‌تی و پارتی چه‌ند ملیاری لی ده‌خۆن، ئه‌و پارانه‌ی كه به‌ناوی یارمه‌تیدانی كورد له ئه‌مریكاو ئه‌وروپا و ئێران و سعودیه‌ی وه‌رده‌گرن كی ده‌یبینی، بودجه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی كه به ناوی دژه تیرۆر له ئه‌مریكای وه‌رده‌گرن له‌چی سه‌رف ده‌كرێت، داهاتی ئاسیاسێڵ و كۆره‌ك تیلیكۆم كه ساڵانه به چه‌ندین ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت خاوه‌نه‌كانی كێن، داهاتی كۆمپانیا و كارگه زه‌به‌لاحه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كه به پاره‌ی دزراوی كوردستان و له‌سه‌ر حسابی خوێنی شه‌هیدانی كوردستان دامه‌زراون چ ده‌سته‌یه‌كی تاڵانچی ده‌یبات، بۆیه زۆرم لا سه‌یره ئه‌وان باسی تاڵان و تاڵانچی بكه‌ن چونكه كی هه‌یه له ئه‌وان دز و جه‌رده و تاڵانچی تر بی له كوردستان و سه‌رتاسه‌ری دونیادا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
