تۆ بڵێ ی تونس ببێته ده روازه ی ڕاپه ڕيـــــن بۆعه ره ب ؟؟ ... عــــه زیـــــز ئــــه حـــمـــه د

ڕووداوه کانی ئه م چه ند هه فته يه ی دوايی جيهانی عه ره ب سه رنجی دونيای بۆ لای خۆی ڕاکێشا،  تونس ئه و ووڵاته ی که به ڕوکه ش هێمن و ئارام ده هاته پێش چاوگۆڕانیکی زۆر به په له و خێرای  به خۆيه وه بينی، ڕه نگه زۆر که م هه بن پێش بينی ئه وه يان کردبێت که کڵپه ی ئه و ئاگره ی  جه سته ی که سێکي لاوازی وه ک محـــمـــد بوعه زيز ده بێـــتــه مه شخه ڵی ڕزگــاری گه ل و  ووڵاتيک به گشـــتی، پێم واني يه مــحـــمـد بوعه زيز خۆيشــي پێش بيني ئه مه ی کردبێت که گه لی  تونس ئه و ده که نه ڕه مـــزو سوومبولي ڕابوون و به رخۆدان .

  محمد بوعه زيز به کڵپه ی ئاگری جه سته ی ئه و شيعره به رزه ی شاعيری تونسيی ابوقاسم الشابي  به رجه سته کرد که ده ڵێت اذا الشــعب يوما اراد الحياة فلابــد ان يســتجيب القدر.

 به ڵێ بوعه زيز توانی له لاپه ره يه کی گه شی مێـژوودابه قه ڵه می ئاگـــر ئه و شيعره بنوسێته وه  ئه و شيعره ی که ديکتاتۆره که ی تونس له مێـــژ بوو بيری چوبۆوه بووعه زيز توانی یادی بێنێته وه   ديکتاتۆره که ی تونس ته نيا کاتێک ئه و شيعره ی بير که وته وه که جانتای سه فه ری بۆهه ڵهاتن  پێچا بۆوه وهاته سه ر شاشه ی ته له فزيۆن و ووتي تێتان ده گه م ئێستا ئه من تێتان ده گه م دياره بۆزێن العابدين بيست وسێ ساڵ ی پێويست بوو تا له وه بگات هه موو شتێک له باريکيدا ده پسێ بێجگه له زۆرداری، ده بێت چه ند بن ئه وانه ی له زيندانه کانی تونسدا سوتێنرابن له ماوه ی بيست و سێ ساڵ حوکمي بن عه لی به ر له وه ی بوعه زيز خۆی بکاته مه شخه ڵ و کڵپه و ئه و گۆ مه مه نگه ی تونس بشڵه قێنێ ؟!

 ده بێت چه ند بن ئه وانه ی به عه زره تی پاروه نانێک بوبن و بۆ په يدا کردنی ئه وپاروه نانه ئابڕوو  مه ندانه يه که رامه تيان پێ شێل ده کرا ؟؟ ده بێت چه ند هه زار خه ونی سه وزی زه يتونی له ووڵاتی زه يتوندا گۆڕه و شارو زيــــنـــده به چاڵ کرابن و به ناکامی و به کپی سه ريان نابێته وه ؟؟

    خۆ سوتاندني بوعه زيز ئه و ووته به نرخه ي بير هێنامه وه که ده ڵێت نانت ده وێت ئازاديت ني يه ئـــــازاديت ده وێت نانت نی يه !! به ڵام خۆ له و ووڵاته ی بوعه زيزدا ئازادی له مێــــژ بوو نه مابوو نانيش به ره و قاتی و نه مان ده چوو هه ربۆيه شه بوعه زيز ئه و ڕێگايه ی هه ڵبژارد.

   کڵپه ی جه سته ی بووعه زيز شه وه زه نگه که ی تونس و جيهانی عه ره بی کرده ڕۆژی ڕووناک و  دنيای تێگه ياند که ئه م ووڵاته عه ره بیانه چی تيا ده گوزه رێ و تاکه ی ئه م بارو دۆخه ئه سته مه  ته حه مول ده کرێت ؟؟

 به ڵـــێ ئه وە نه عره ته و سه دای بووعه زیز بوو که نه ڕاندی به گوێی دنیادا و هاواری کرد هه تا که ی ئاگاتان له سوتماکی ناخمان نی یه ؟! بۆ ده بێت هێنده که ڕو لاڵ و کوێر بن له ئاستی ئه م هه موو تاوانانه ی له م ووڵاتانه ی ئێمه ڕوو دەدەن ؟

 ڕوداوه کانی تونس زۆر پرسياری لای دنيای ده ره وه دروست کرد له سه روی هه مويانه وه ئه وه يه که ئاخۆ تا چه ندێک کاردانه وه ی ده بێت له سه ر ووڵاته عه ره بیه کانی تر به تايبه ت دراوسێکاني تونس که ئه وانيش ڕژێمه کانيان هاوشێوه ی ڕژێمي بن علی و ڕه نگه خراپتريش بن ؟

 زۆرن ئه و په ندو وانانه ی که ده کرێت له مه شخه ڵی بوعه زیزو ڕوداوەکانی دوای ئه وه که له تونس  ڕویاندا هه ڵهێنجرێن که له سه روی هه مویانه وە ئه وە یه که هیچ زۆردارودیکتاتۆرێک بۆی ناچێته سه رو چه نده به هێزو پاسه وان و چه ک و جبه خانه بنازێ و خۆی ته یار بکات دیسانیش به رگه ی ڕق و کینه ی جه ماوە ر ناگرێت و،

  ڕۆژێک دادێ که جامی پڕ له کینه ی جه ماوەرلێواولێو ده بێت و لێ ی ڕاده په ڕن و نه ک هه رشار به دەر به ڵکو له وڵاتیش وە ده ر ده نرێ ڕه نگه دوای ئه وە ش میله ت ڕاپێچی دادگای بکات و حوکمی ڕە وای به سه ردا بسه پێنێ

 

 پاش سه رکه وتنی ڕاپه ڕینه که ی تونس و سوور بونی جه ماوەری کڵپه گرتوو له سه ر ڕۆشتنو لابردنی هه موو  کاربه ده ستانی پێشوی ده وڵه ت، هێنده ی نه برد پڕیشکی ئه و مه شخه ڵه سنوری به زاند و په ڕیه وە ووڵاتی میسر و فیرعه ونی ئه م سه رده مه ی به ئاگا هێناو دوای سی 30 ساڵ له حوکمی نامـوبـاره کـی حوسنی گه لی میسر ووتیان به سه ئیتر به سه نه خۆت و نه کوڕی ئاماده کراوی ناو پاکە تت بۆ جێگرتنه وە ت نا مانه وێن نامانه وێن به س بێت ئیـــــتر ده بێ له م ووڵاته بڕۆن

 

 ئێستا ئه و ساتانه ن که چاوی مرۆ ڤه کان و چاوی کامێراکان و میدیای جیهان سێره ی له ووڵاتی ئه هرامات و  نیل گرتوە! ئێستا بۆ ووڵاتی میسرو هاوڵاتیانی میسر مێژوو ده خوڵقێنرێت و تۆمار ده کرێت .خه ڵکی ده پرسن داخۆ کۆتایی ڕوداوە کان به کوێ ده گات ؟! ئازادی خوازانی دنیاو ناوچه که ش به دڵ حه ز به سه رکه وتنی  ڕاپه ڕینی گه لی میسر ده که ن، ئه وه شی دیکتاتۆرو زۆرداره له خۆرهه ڵاتی ناوە ڕاست زه نده قیان چووە و له خۆیان ده پرسن ده بێت ئه مجاره نۆره ی کاممان بێـــــت؟؟ ؟  بێگومان سه رکه وتنی ڕاپه ڕینی میسر ته ئسیروکاردانه وە ی ئێجگارگه وره ی ده بێت له رسه گه لانی ناوچه که پێ ده چێت یه مه ن و لوبنان دوو له و ووڵاتانه بن که چاوە ڕێی ڕاپه ڕینی هاوشێوه ی تونس و میسریان  لێ ده کرێت وە دوور نی یه ئه م ساڵی 201

دوو هه زارو یازده یه ببێته ساڵی گه لان و وه یشومه ی  دیکتاتۆریه ت!. ئینجا ڕە وایه بپرسین تۆ بڵــێی تونس ببێته دە روازه ی ڕاپه ڕیــــــن بۆ هه موو عه ره ب وە ده سپێکی گۆڕانێکی گه وره بۆ خۆرهه ڵاتی ناوە ڕاست تۆبڵێ ی له بن دار زه یتونه کانه وە پرشنگی هیواو خۆری  ئـــــازادی دنیای ده یجوری عه ره ب ڕونــــاک بکاته وە ؟؟

  تــــــۆ بڵی ی تـــونس وە ک ڕانـــیه که ی له مه ڕخۆمان ببێته ده روازه ی ڕاپـــــه ڕیـــــن ؟؟؟  عــــه زیـــــز ئــــه حـــمـــه د ئـــــه ڵــــمانیـــــا 29.01.201

 ئی مه یلی نوسه ری بابه ت  This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.        

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.