له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌یانه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 29/1/2011 سه‌باره‌ت به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌ری كرد، ده‌نگ و سه‌داێكی زۆری له كوردستان په‌یداكردو كاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێكه‌وته‌وه‌و، ته‌فسیری جیاجیا بۆ كرا، ئیجابیات و سه‌لبیاتی هه‌بوو، له‌چه‌ند ته‌وه‌رێكدا هه‌لسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌یه‌كی خێرای بۆ ده‌كه‌ین.
ئه‌م به‌یانه له (7) خال پێكاهاتووه، ئیجابیا ت و سه‌لبیات وسه‌دا و كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌بوو، دله ڕاوكی و مه‌ترسیه‌كی زۆری له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتداران په‌یداكرد، لایه‌نگیرو نه‌یاری بۆخۆ په‌یداكرد، له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه، داخوازی و ئامانجی باشی تیابوون، ته‌نها خالی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستورو حكومه‌ت زۆر قورس و گران بوو، ئیتر هه‌ر لایه‌نه‌و خاوه‌نی بیر‌و ڕای خۆیه‌تی، ده‌نا شته‌كانی تری وه‌ك: نه‌هێشتنی گه‌نده‌لی و یاساغكردنی رۆلی حزب و ده‌زگای پاراستن و زانیاری و ...هتد، زۆربه‌ی خه‌لك و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌سه‌ری كۆن و داوای ده‌كه‌ن، ئه‌م به‌یانه به زمانی حال له كوردستان به دلی زۆر كه‌س و لایه‌نه، ئه‌گه‌ر ڕاست و ڕاشكاو به‌پی ی ناودلی خۆیان قسه‌بكه‌ن به‌ده‌ستی خۆیان نی یه به دلیانه، به‌یانه‌كه گۆمه‌كه‌ی شله‌قاند، بارودۆخی كوردستان و بیركردنه‌وی ده‌سه‌لاتدارانی به ئاراسته‌یه‌كی تردا برد، ئه‌رك و فشاری له سه‌رخه‌لك سوكتركرد، هه‌ر چه‌نده ڕاپه‌ڕینه‌كانی تونس و میسر یش ئه‌م ئامانجه تاقیق ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌وه ده‌سه‌لاتدارانی كوردستانیش له حه‌زه‌ردان، وه‌لی ئه‌وه‌ی گۆڕان له كوردستان شتێكی نزیك و خۆمالی بو، واقیعێكی نوی ی هێنا ئارا‌و به‌رجه‌سته‌كرد، ئه‌وه‌ش له نه‌تیجه‌ی تونس و میسر بوو، گۆڕان پێشبینی كرد دوای ڕاپه‌ڕینه‌كانی ولاتانی عه‌ره‌بی كوردستانیش بگرێته‌وه، ویستی ده‌ست پێشخه‌ری بكا‌و بارودۆخه‌كه بقۆزێته‌وه، خۆی به ده‌مڕاست و مامۆستا و پێشه‌نگ و خه‌مخۆری ئاینده‌ی كوردستان له‌قه‌له‌م بدات، سه‌ركرده‌كانی كورستانی هه‌ژاندو بێداركردوه، به زوترین كات كۆبونه‌وه‌ی پێكردن، پێشتر هیچ حساب بۆ كۆبونه‌وه‌ی حزبه‌كان نه‌ده‌كرا، تازه موعاره‌زه به نرختر بوو، حسابی زیاتری بۆ ده‌كری، ئه‌گه‌ر گۆڕان پێشتر پرسی به موعاره‌زه بكردبایه، له‌سه‌ر نیوه‌ی ئه‌وش كۆك بان زۆر به‌هێزتر ده‌بوو، وه‌لی گۆڕان ویستی خۆی بكاته خاوه‌نی ساحه و كێشه‌كه، به‌وه‌ش مالمالوكانی په‌یدا ده‌بی وئۆپۆزسیۆن پارچه پارچه ده‌بی، هه‌ركه‌سه‌و حسابی خۆی ده‌كا، ده‌نا زۆربه‌ی خه‌لكی كوردستان جگه له‌وانه‌ی شه‌ریكی ده‌سه‌لاتن چه‌وساوه و هاوده‌ردن، ئه‌گه‌ر موعاره‌زه هه‌مووی یه‌ك بی كارێكی گه‌وره‌یان پی ده‌كری، ئه‌م به‌یانه به دلی زۆر كه‌سی یه‌كێتی و پارتیش بوو، زۆر خه‌لكی بۆ خۆ كێش كرد و پالپشتی بۆ خۆ په‌یداكرد، زۆر كه‌س به‌چاكه باسی هه‌لوێستی گۆڕان ده‌كا، ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌لات له‌مه‌ودوا به جۆرێكی توند تر مامه‌له له‌گه‌ل گۆڕان ده‌كه‌ن و چاویان زیاتر ده‌خاته سه‌ر، گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌سه‌لاتیان ته‌نگه‌تاو كرد زیاتر به خۆیاندا بچنه‌وه‌و خزمه‌تی خه‌لك بكه‌ن، پێویسته گۆڕان و موعاره‌زه و خه‌لك هه‌میشه هه‌لوێستی چاك بنوێنن و پالپشتی یه‌كتر بكه‌ن، ده‌سه‌لاتیش به خۆیدا بێته‌وه‌و چاكسازی ئه‌نجام بدا پێش ئه‌وه‌ی به فشاری گه‌ل و ئۆپۆزسیۆن گۆرانكاری و چاكسازی پی بكری، به‌كورتی خه‌لكێكی زۆر له‌ده‌سه‌لات بێزاره، مه‌گه‌ر شه‌ریك و به‌هره‌مه‌ند بی، وه‌لی له‌به‌ر فشار‌و چه‌وساوه‌یی ده‌سه‌لات هیچی پی ناكری، هه‌ر لایه‌نه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌پارێزی، ده‌نا ئه‌گه‌ر بۆیان بلوی له هه‌لوێست و ڕه‌فتاری ده‌سه‌لات نارازی نین و خۆیان به چه‌وساوه‌و مافخوراو و سته‌مدیه ده‌زانن.ئه‌گه‌ر موعاره‌زه‌و خه‌لك هه‌لوێست یان هه‌بی بارودۆخ و ژیانیان باشتر ده‌بی ده‌نا زیاتر سه‌ركوت و په‌راوێزده‌كرێن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
