زۆر ئه‌سته‌مه له‌دنیای عه‌ره‌بیدا دیموكراسی به‌ر بگرێت، دیموكراسیه‌ت و عه‌ره‌ب كوجا مه‌رحه‌با، هه‌رچه‌ند من به‌هیوا بووم وانه‌بێت، به هیوا بووم عه‌ره‌ب بتوانن " سامۆئیل هانتیگتۆن "ته‌مبی بكه‌ن كه ئه‌وان ده‌توانن دیموكراسی ترین خه‌ڵكانی سه‌ر گۆی زه‌وی بن، به‌ڵام كۆنگره‌ی سه‌رانی عه‌ره له لیبیا و هه‌ڵپه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه به‌ته‌مه‌نه‌كان له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵپه‌ی گواستنه‌وه‌ی كورسی باوكه‌كان بۆ كوڕه‌كان، منی ته‌واو بی هیوا كرد له‌وه‌ی دنیای عه‌ره‌ب ببێته دنیایه‌كی دیموكراسی!!
هه‌میشه عه‌ره‌به نادیموكراسیه‌كان له ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند و هه‌ره‌كه‌مینه‌كانی دنیای عه‌ره‌بی ده‌به‌نه‌وه، ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌م بیابانی ئاوه‌زه‌دا چی پی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی لیبیا سه‌باره‌ت باشوری سودان و بالۆره‌ی یه‌كپارچه‌ی خاكی سوادن، گوێم لی بوو بۆ من كه عه‌ره‌بیش نیم، به‌ڵام دراوسێ ی عه‌ره‌بم، جێگه‌ی نیگه‌رانی و ته‌نانه‌ت خه‌مێكی قووڵ بوو، نازانم عه‌ره‌به‌كان بۆ هێنده دڵیان به یه‌كپارچه‌ی ئه‌و وڵاته پرش و بڵاوانه‌ی خۆیان خۆشه له كاتێكدا هه‌رگیز ئاماده‌نیین دوو وڵاتیان به ڕاستی به یه‌كه‌وه بن، ئه‌وان كه‌هێنده شێت و شه‌یدایی وڵاتن، ئه‌ری ئه‌وه بۆ دوو سی وڵاتیان ناتوانن لانی كه‌م وه‌كو ئه‌وروپا دراوه‌كه‌یان یه‌ك بخه‌ن، لانی كه‌م سنوره‌كانیان به‌ڕووی یه‌كتردا بكه‌نه‌وه، یه‌كپارچه‌یی خاكی سودان یانی چی، له كاتێكدا عه‌ره‌به ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كه‌نداو له‌تاو باڕو قومارخانه‌كانی بادن و مۆنتیكارلۆ و پاریس و له‌نده‌ن، ئاماده‌نیین نانێك بده‌نه برسییه‌كانی ئه‌و وڵاته، یه‌كپارچه‌یی چی له كاتێكدا كورد و ئه‌مازیخ و قیبتی و ئاشور و سابیئه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه عه‌ره‌ب نیین له‌دنیای عه‌ره‌بیدا وه‌كو كۆیله‌ی سه‌رده‌می پۆست مۆدێرنه ته‌ماشا ده‌كرێت، ئاخۆ عێراق ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بییه وه‌ك ئه‌وه‌ی شۆفێنیه عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن " عیراق دوله عربیه " یان ئه‌م ناونانه‌ش جۆرێكه له كۆیله كردنی ئه‌وانی تر...دیموكراسیه‌تی ڕاستی ئه‌وه بوو كه سه‌رانی عه‌ره‌ب له‌كۆنگره‌دا بیانوتایه گه‌لانی نێو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ئازادن له چوار چێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌مێننه‌وه یاخود ڕێگه‌یه‌كی دیكه ده‌گرنه به‌ر، بڕوام وایه پێویسته ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن، یه‌كپارچه‌ی عێراق و سودان و میسر و جه‌زائیر و تونس و یه‌مه‌ن و مه‌غریب و تادوای، واته سته‌مكاری و دیكتاتۆریه‌ت..
دیموكراسیه‌ت ئه‌وه‌یه له دنیای عه‌ره‌بیدا خه‌ڵكی بتوانن بڵێن " من عه‌ره‌ب نیم " ڕێزیان لێبگیرێت و مافی هاوڵاتی بوونیان بدرێتی "، نه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پی نه‌درێت ته‌نانه‌ت ببنه خاوه‌نی ناسنامه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا سوریا به‌رانبه‌ر به به‌شێك له كورده‌كان به ڕێوه‌ی ده‌بات و ئه‌مه‌ش سوكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه به مرۆڤ، عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر گه‌ره‌كیانه دیموكراسی بن بالانی كه‌م به‌دوای ڕێگه‌یه‌كدا بگه‌ڕێن بۆ ڕازی كردنی ئه‌وانی دیكه.
كوردێك وا ئه‌ڵێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
